مەسعود بەرزانى بەرپرسە لە تیرۆركردنى ڕۆژنامەنووسان كوردستان هەرێمە ترسناكەكە!

Saturday, 08/05/2010, 12:00


بۆ :ڕاى گشتى خەڵك و ڕاگەیاندنەكان
دەسەڵاتى بنەماڵەیی و خێڵەكى بەرزانى لە كوردستاندا لە پێناوى پاراستنى بەرژەوەندیە ئابورى و داراییەكانى خۆیدا و بۆ شاردنەوەى دزى و گەندەڵى و خیانەت و خۆفرۆشیەكانیان سڵ لە هیچ شتێك ناكاتەوە و گەشتووەتە دوا قۆناغى كارى خراپەكارى بەرامبەر بە نەتەوە و نیشتمان و خوێنى شەهیدان و قوربانیەكانى ئەنفال كە ئەویش تیرۆركردنى ڕۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان بە ئاشكرا و بە بەرچاوى خەڵكەوە.
فڕاندنى سەردەشت عوسمانى ڕۆژنامەنووس و پەیامنێرى سایتى كوردستانپۆست لە هەولێرى پایتەخت و تەنراو بە هێزى ئاسایش و پۆلیس و زێرەڤانى شاهیدى ئەوەن كە دەسەڵات و حكومەت هەستاوە بەم كارە تیرۆرستیە ئەگینا هیچ هێزێك جورئەتى ئەوەى نییە و ناتوانێت بێتە هەولێرو لەبەردەم پۆلیس و پاسەوانەكانى پرسگەى زانكۆى سەلاحەدیندا خوێنكارێكى ڕۆژنامەنووس فەلاقە بكات و پاشان بیفڕێنێت چونكە بە پێى ئەو بەڵگانەى كە هەیە سەردەشت عوسمان لەلایەن پاراستنى پارتیەوە فڕێنراوە هەرلە ناو شارى هەولێر كوژراوە و بە كوژراوى براوە بۆ موسڵ ئەمەش بۆ فێڵێك و چاوبەسكردن لە خەڵك .

بۆیە ئێمە وەك گروپى88 -هەڵەبجە تیرۆركردنى ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان دەخەینە ئەستۆى مەسعود بەرزانى سەرۆكى هەرێم و مەسرور بەرزانى بەرپرسى پاراستن و كەریم سنجارى وەزیرى ناوخۆ هەتا ئەو كاتەى بكوژەكانى سەردەشت عوسمان ئاشكرا دەكرێن.هەروەها داوا لە هەموو خەڵكى كوردستان دەكەین كە بەچاوێكى تیرۆرستیەوە لە هەموو ئەندامان و كادران بە بەرپرسانى پارتى بڕوانن چونكە ئەگەر ئەو ئەندامان و لایەنگرانە پاڵپشتى دەزگاى پارستن نەكەن ئەوا بنەماڵەى بەرزانى خۆیان بەتەنها ناتوانن ئەو كارە بكەن,بۆیە بەتایبەتى داوا لە خەڵكى هەڵەبجە دەكەین نەفرەت لە لقى 12 و بەرپرسەكانى بكەن چونكە بەشێكن لە پارتى و بەشدارن لە تیرۆركردنى ڕۆژنامەنووساندا.


گروپى 88 لە هەڵەبجەى شەهید
8/5/2010





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە