وەزیرى تەندروستى و بەڕَوبەرى گشتى تەندروستى شارەزوور تەنها 2 مانگ مۆڵەت

Thursday, 21/01/2010, 12:00


لە ڕۆژى 14-1 گروپى 88 لە هەڵەبجە شەهید لەسەر نەبوونى دكتۆرى منداڵان لە هەڵەبجە و خراپى ڕەوشى تەندروستى لە هەڵەبجە شەهید و دەروبەرى هەڵۆستى وەرگرت و هەڕشەى خۆپیشاندانى كرد كە ئەگەر تا 18-1 دكتۆرى منداڵان نەهێنرێت بۆ هەڵەبجە ئەوا خۆپیشاندان دەكەین بەڵام ئەوەبوو لە ڕۆژى 17-1 دكتۆرى منداڵان هاتە هەڵەبجە ودەستبەكار بوو,بۆیە ئێمەش خۆپیشاندانەكەمان نەكرد هەروەها بۆ قسەكردن لەسەر كەموكورتیەكانى ترى بوارى تەندروستى لە هەڵەبجەى شەهید لەسەر قسەى قایمقامى هەڵەبجە بەڕێز شاهۆ عوسمان لە بیناى قائیمقامیەتى هەڵەبجە ئێمە وەك گروپى 88 لە هەڵەبجەى شەهید لەگەڵ دكتۆر ئالان بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى شارەزوور كۆبووینەوە چەندین ناتەواوى كەوموكورتى بوارى تەندروستى ئەو شارەمان خستە بەرچاوى و ئەوەشمان پێ ڕاگەیاند كە ئێمە چیتر بێدەنگ نابین ئەگەر ئەو كەوموكورتیانە چارەسەر نەكرێت ئەوا هەڵوێستى زۆر توند وەردەگرین لە وەڵامدا بەڕیوبەرى گشتى تەندروستى شارەزوور بەڵێنى ئەوەى پێداین كە تەواوى كەموكورتیەكانى بوارى تەندروستى لە شارى هەڵەبجە ودەورووبەرى چارەسەر بكات ...

ئێمە وەك گروپى 88 لێرەوە ئەوە ڕادەگەیەنین كە تەنها 2 مانگ مۆڵەت دەدەین بە وەزیر تەندروستى و بەڕێوبەرى گشتى توندروستى شارەزوور بۆ چارەسەر كردنى تەواوى كێشەكان كە خۆى لەم خاڵانەى خوارەوەدا دەینێتەوە:

1-هێنانى دكتۆرى تایبەتمەند لە گشت بوارەكاندا ,نقل نەكردننى هیچ دكتۆرێك لە هەڵەبجە هەتا ئەو كاتەى دكتۆرێكیترى هەمان پسپۆڕى دابین دەكرێت.ئەوەى ڕویدا لە نەبوونى دكتۆرى منداڵان بۆ ماوەى 3 هەفتە بە هیچ شێوەیەك قبوڵى ناكەین بە دوبارەكردنەوە ئەو كارە وەزیر وبەڕێوبەرى گشتى ناچار بە دەست لەكار كێشانەوە دەكەین..

2-زۆربەى دكتۆرەكانى هەڵەبجە دەوامى تەواوى خۆیان ناكەن بۆیە داواى تەرتیب كردنى دەوامى دكتۆرەكان و لێپرسینەوەیان دەكەین لەوەى دەوام دەكەن یان نا,هەروەها هەڵواسینى ناوى دكتۆرەكان لەو ڕۆژانەى كە دەوامیان هەیە,بۆ ئەوەى بزانرێت دەوامى دكتۆرەكان چۆنە و كەی دەوامیان هەیە.

3-بانگهێشتكردنى دیوانى چاودێرى دارایی بۆ لێپرسینەوە لە بوارى ئیدارى و مالى بەڕێوبەرایەتى و تەواوى نەخۆشخانەكان

4دابینكردنى دكتۆر بۆ بەشى مناڵ بوون بە زوترین كات

5-دوانەكەوتنى نۆژەنكردنەوەى بینانى نەخۆشخانەى گشتى لەكاتى یاساى خۆى ..

6-لێپرسینەوە لە ئەو كەسانەى كە لەپێناوى بەرژەوەندى مادى خۆیاندا ئەو پارەیەى تایبەتە بە دابینكردنى پێدوایستى بۆ نەخشخانەكان و كڕینى ئامێر سەرفى ناكەن و دەیگێڕنەوە بۆ خەزێنە.

7- لە مەڵبەندە تەندروستیەكاندا یاریدەدەرى پزیشك نەخۆش دەبینێت كە ئەمە لە هیچ شوێنێكدا بە پێى یاساى تەندروستى ڕێگەى پێنەدراوە,ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئیهمالكردنى خەڵكى هەڵەبجە

8-چارەسەر كردنى ئەو هەموو دوكانى سەیدەلیەى ناو هەڵەبجە كە هیچ ڕەقابەیەكیان بەسەرەوە نییە و ڕۆژانە دەیان كیلۆ دادەى كیمیاوى دەكەن بە قوڕگى خەڵكى هەڵەبجەدا.

9-دابین كردنى دكتۆرى تایبەت بە بەشى فریاكەوتن(تەوارى)بەزوترین كات ,چونكە دكتۆرەكان لە عیادەكانیانەوە بە بێئەوەى نەخۆشەكە یان بریندارەكە ببینن بە تەلەفون ئیحالەى سلێمانى دەكەن .

10-دامەزراندنى ئەو كەسانەى كە دەرچووى بەشە تەندروستیەكانن لەمانكى 7 پارساڵەوە داوایان پێشكەش كردووە بەڵام تا ئێستا دانایان نەمەزراندوون

11-دامەزراندنى ژمارەیەكى بەرچاو لە كارمەندى مێیینە چونكە ئێستا لە هەڵەبجەى شەهیدا لە دواى سەعات 5 ئێوارەوە هیچ كارمەندێكى تەندروستى مێینە نییە بۆ ئەوەى دەرزى بۆ ئافرەتان بكات یان ئەشیعەى بۆ بگرێت یان هێڵكارى دڵى بۆ بكات.
هەڵەبجە شەهید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە