لەسلێمانی وهەڵەبجەوە ئیدانەى هێرشكردنە سەر كەناڵى ڕۆژ تیفى دەكەین

Saturday, 06/03/2010, 12:00


بۆ:-
 
 -ڕاىگشتى
 
 -كەناڵەكانى ڕاگەیاندن
 
 
 
 هەڵمەتى پۆلیسى بە لجیكى بۆسەر كەناڵى ڕۆژ تیفى لە  بەرەبەیانى ڕۆژى 4-3-2010 بەتەنها هەڵمەتێك نەبووە بۆ سەر كەناڵێكى كوردى ئاوارە بوو لە سەر خاكەكەى خۆى بەتەنها سوكایەتى نەبوە بە ئیرادەو دەنگى زیاتر لە 40 ملیۆن مرۆڤى بێ دەوڵەت بەڵكو گەورەترین سوكایەتى بوو بە خودى دیموكراسیەت و ئازادى كارى ڕۆژنامەنووسى و ڕاگەیاندن ,چەندین ساڵە ووڵاتانى دیموكراسى ڕەخنەو گللەیان لە ووڵاتانى ئێمە مانان ئەوەیە كە ئازادى ڕاگەیاندن و بیروڕا لە ووڵاتانى ڕۆژهەڵاتدا لە مەترسیدایە بەڵام بەداخەوە ئەمجارەیان دیموكرسى و ئازادى ڕادەربڕین لەلایەن خودى بانگەشەكارانى دیموكراسییەوە ئیهانەكرا ئەویش لە كوێ لە  پایتەختى ووڵاتانى ئەووروبا سوكایەتى بە ئازاى كارى میدیاى دەكرێت  بەبێ ئەوەى هەڵوێستەیەك بكرێت لە ئاست ئەم سوكایەتیە بە دیموكراسى و ئازادى.
 
 كەناڵى ڕۆژ تیڤى بڵندگۆ و مینبەرى دەنگى نەتەوەیەكى 40 ملیۆنى و بێ دەوڵەتە كە زۆربەى خەڵكەكەى و تەنانەت ڕاگەیاندنەكانیشى لەسەر خاكەكەى خۆى ئاوارە كراوە و ئەو مافەى پێنەدراوە لەسەر خاكەكەى خۆ باس لە ئیشو ئازارەكانى خۆى بكات .
 
 بۆ ئێمە وەك گروپى 88 لە هەڵەبجەى شەهید و نوسەران و ڕۆشنبیرانى هەڵەبجە و كۆمەڵیك لە نوسەران و ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیرانى سلێمانى بەتوندى ئیدانەى ئەو كارەى پۆلیسى بەلیجكا دەكەین و داواكارین لە تەواوى حیزب و لایەنەسیاسیەكان و ڕێكخراوەكان و نوسەران و ڕۆشنبیرانى كوردستان لە ئاست ئەم تاوان و بێحورمەتیكردنە بە دیموكراسى و ئازادى ڕاگەیاندن هەڵوێست وەرگرن
 
 1- م.كەلسوم                 ڕۆژنامەنووس         هەڵەبجەى شەهید
 
 2- م.ئەسەلام ئیناخ     نوسەر                      هەڵەبجەى شەهید
 
 3- كەیوان تاهیر           ڕۆژنامەنووس            هەڵەبجەى شەهید
 
 4-بابەكر دڕەیی         نوسەر و ڕوناكبیر       سلێمانى
 
 5- د.یوسف محمد سادق  مامۆساى زانكۆ       سلێمانى
 
 6-پشكۆ محمد            چاودێرى سیاسى                      هەڵەبجەى شەهید
 
 7-
 
 8-یادگار ڕەئوف           ڕۆژنامەنووس                              هەڵەبجەى شەهید
 
 9- مجید سالح      لیپرسراوى سەنتەرى ڕاپرسی بۆ پرسە سیاسیەكان سلێمانى
 
 10-ناسح عبدالرحیم     نوسەرو ڕۆژنامەنووس                       هەڵەبجەى شەهید
 
 11-سامان ئەنوەر         ڕۆژنامەنووس                                هەڵەبجەى شەهید
 
 12-كاروان سالار          ڕۆژنامەنووس                      سلێمانى
 
 13-مەستورە محمد        ڕۆژنامەنووس                      سلێمانى
 
 14-كۆچەر عزیز سلیم       مامۆستا                        سلێمانى
 
 15-سەردار ستار              مامۆستا                         سلێمانى
 
 16- سەباح على قارەمان    نوسەرو ڕۆژنامەنووس  كفرى
 
 17-مەریوان عبدالرحیم    خوێندكارى زانكۆ               سلێمانى
 
 18-عبدوڵا گۆران            ڕۆژنامەنووس                بیارە
 
 19- د.اكرم میهرداد         ڕوناكبیر                     سلێمانى
 
 20- فەریق فەرەج         ڕۆژنامەنووس  فۆتۆگرافەر   هەڵەبجەى شەهید
 
 
 
                         كۆمەڵێك لە نوسەران و ڕۆژنامەنووسان و ڕِۆشنبیرانى
 
 سلێمانى و هەڵەبجەى شەهید
 
 6-3-2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە