گروپى (88)ى هه‌ڵه‌بجه: شه‌رمه‌زارى بۆ بێده‌نگییه به‌رپرسانى هه‌رێم ده‌نێرین
Thursday, 29/12/2011, 12:00
گروپى (88)ى هه‌ڵه‌بجه وه‌ک ناڕه‌زایه‌تییه‌ک هه‌ڵوێستى خۆیان هێنایه زمان و به لێدوانێک به (چه‌ترپرێس) رایانگه‌یاند (AKP) هیچ جیاوازى له‌گه‌ڵ سه‌دام نییه و دیمه‌نه‌کانى کۆمه‌ڵکوژى کاسبکارانى سه‌رسنور هه‌مان دیمه‌نه‌کانى هه‌ڵه‌بجه‌ى بیر هێناوینه‌وه که که‌سوکاریان به‌دیار جه‌نازه‌کانیانه‌وه فرمێسک ده‌رێژن، به‌ڵام ئه‌نجامى ئه‌ردۆغان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ى هه‌مان ئه‌نجامى سه‌دام حوسێنى ده‌بێت.
ئێمه وه‌ک گروپى (88)یش ئه‌م بێ ده‌نگییه‌ى که به‌رپرسانى هه‌رێم به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵکوژى کورد نواندوویانه، شه‌رمه‌زارى ده‌که‌ین و ره‌وا نییه کاتێک چه‌ند سه‌بازێکى تورک له‌شه‌ڕدا ده‌کوژێن به‌په‌له به‌یاننامه ئیدانه‌کردن بڵاو ده‌که‌نه‌وه و له کاتێک که خه‌ڵکى مه‌ده‌نى کۆمه‌ڵکوژ ده‌کرێن خۆیان بێده‌نگ ده‌که‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست