کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاپەڕین

Wednesday, 01/07/2009, 12:00









ئەى لیستى وورگە و نیچیر
كۆنە حیزب و مێشك پیر
ئەى كۆنە میتى توركەكان
مەسعودى ناوچاوان پان
كۆنە بەعسى و جاشەكان
جەلە وورگە و قەل خۆران
ئێوە تەنها مافیا بوون
بۆ دووژمنان بەندە بوون
كوا مافى كەركوكیەكان
بە توركەكانتان دۆڕان؟
كوا خوێنى شەیدانمان
خیانەتتان بۆتە ژان..
دەمێًكە میللەت پڕە
ڕقى لە عەقڵى شڕە
نەتان هێشت ئابڕووى كوردان
ئێستاش ئەترسن لە گۆڕان..
پێم بڵێ بۆ سەر شۆڕن
پارەكانتان ئەگۆڕن
شەقامەكان قیر ئەكەن
خۆتان وا فەقیر ئەكەن.
تازە تەواو دۆڕاون
وەك بەعسى ڕاو نراون
بەشەرەفانى كوردان
شۆڕشگێران و مەردان
ڕائەپەڕن لە دژتان
لە چارە و لە حوكمتان..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە