ناوەندى ڕوناكبیرى خورماڵ ناوەندێكى حزبى ناحكومییە و نا ڕوناكبیرى
Monday, 13/06/2011, 12:00
ناحیەى خورماڵ یەكێكە لەو ناحیانەى كە جموجوڵێكى ڕۆشنبیرى گەورەى تێدایە و بەش كراون بەسەر چەند گروپ و بە ناو ڕێكخراودا، كار دەكەن بە چەند ئاراستەیەكى جیاوازى بەرژەوەندى حزبى، ئەم ناحیەیە چەندین ڕێكخراوى حزبى تێدایە كە هەموییان یان بە شێوەى ڕاستەوخۆ وەك حزبى كار دەكەن و هەندێكیشیان وەك سێبەرى حزب كار دەكەن بە شێوەیەكى نهێنى بۆ بەرژەوەندیە گڵاوەكانى حزب، یەكێك لەو حزبانە ناوەندى ڕوناكبیرى خورماڵە، كە لە ساڵى 2000وە خۆى وەك ناوەندێكى ناحزبى نا حكومى ناساندووە، بەڵام لە حەقیقەتدا وانییە و تەنها بۆ خەڵەتاندن و عیب بوونى كارى حزبى لە ناوچەكەدا و جاسوسى كردن ئەو پێناسەیان بۆ خۆیان داناوە، لە پێش هاتنەوەى دەسەڵاتى یەكیەتى بۆ ناوچەى خورماڵ و هەورامان، پۆشاكێكى ئیسلامیان پۆشیبوو، و ئێستە ئەو بەرگەیان داكەندووە و بەرگێكى سەوز و زەردیان پۆشیوە، ئەگەر كەسێك ڕاپرسیەك بكات لە نێو خورماڵدا ئەوكاتە بۆى دەردەكەوێت كە ئەو ناوەندە تا چەند خەڵك وەك ناوەندێكى نا حزبى سەربەخۆ دەیناسن، ناوەندى ڕوناكبیرى، كە تەنها ناوێكیان هەیە و كارى بە ناو ڕوناكبیرى ئەنجام دەدەن لە خورماڵدا هیچ نیین جگە لە كلكى حزبە دەسەڵاتدارەكان (كلكى جارێك سەوز و زەرد)، ئەوان هیچ كارێك ناكەن كە ئەو دوو حزبە دڵگران بكەن، هیچ هەڵوێستێكى نەتەوەى ڕۆشنبیرى كۆمەڵایەتیان بۆ خورماڵ و دەوروبەرى نییە و بڕوا ناكەم تا كۆتاى تەمەنیشیان هەیانبێت، ناوەندى ناڕوناكبیرى خورماڵ، كە بە ناوى كارى ڕۆشنبیرییەوە مانگانە دوو ملیۆن دینار لە بودجەى خەڵكى دەبەن و بەبێ ئەوەى كارێك ئەنجام بدەن دەیخەنە باخەڵیانەوە كەسێك لیژنەیەكى ڕەقابى نییە بڵێت ئەو بە هەدەردانى سامانى گشتتیە بۆ تەخشان و پەخشانى دەكەن، تا ئێستاش لە بینایەكى موڵكى گشتیدان و كەسێك نییە پێیان بڵێت جەنابتان پێویستە لەسەر ئەو پارەیە بینا بگرن و لە بیناى ئاوى خورماڵ بچنە دەرەوە، ئەو ناوەندە چەند كەسێك دەستیان گرتوە بەسەریدا و بە ئارەزووى خۆیان ئەوەى بە دڵیان نەبێت تۆمەتێكى بۆ دروست دەكەن و لە بە ناو ڕێكخراوەكە دەیكەنە دەرەوە، ئەمەش پێویست بە نمونە ناكات و چەندین نمونە بە دەستەوە هەن كە زۆربەى خەڵكى خورماڵ ئەو ڕاستیە دەزانن، ناوەندى ناڕوناكبیرى خورماڵ، كە دەبێت ئەو ناوەیان لێ بكرێتەوە و ئەندامانیان فڕێ بدرێنە زبڵدانى مێژووەوە چونكە ئەوان هیچ نیین جگە لە مشەخۆرى سەر بودجەى خەڵكى كوردستان، ئەندامانى ئەو ناوەندە لێرەدا هەمویان دەناسێنم تا بزانن كامیان شیاوى ئەوەیان هەیە بچێتە ناوەندێكى ڕوناكبیرییەوە:-
1- دیارى خالد: هیچ نیە جگە لە كەسێك كە خەریكى مەشتەلێكە و سەرقاڵى كەسابەتە و تا ئێستا بابەتێكیشى لە ڕۆژنامەیەك بڵاو نەكردۆتەوە، (ئەندامى ى. ن.ك)ە
2- ڕەحمان حەمەلاو: كارمەندى شارەوانییە و ئێستە بەرپرسى ناوەندە و هەموو هەوڵێك دەدا تا لەو پۆستەى بمێنێتەوە و هیچ ناكات و هیچ مەعریفەیەكیشى پێ نییە تا ببێتە بەرپرسى ناوەندێكى ڕوناكبیرى و تا ئێستە هیچ بەرهەمێكى ڕۆژنامەوانى ڕێكخراوەى كتێبێكى نییە. (ئەندامى ى.ن.ك)ە
3- ڕەحیم سعید: كارمەندى دائیرەى ئاوى خورماڵە و ئەندامى ناوەندە و تەنها یەك كتێبى هەیە و بڕوا بكەن نازانێ دوو قسە بكات لەبەردەم كامێرایەكدا، ئەو كتێبەشى كە هەیەتى وەرگێڕدراوە لە فارسیەوە. (ئەندامى ى.ن.ك)ە
4- زوبێر عوسمان: ئەو (....) هیچ جیاوازیەكیان نییە، چونكە ئەو لە خورماڵدا هیچ كارێكى ڕۆشنبیرى ئەنجام نەداوە ئیتر نازانم چۆن ناوەند وەك ئەندام قبوڵى كردووە، ئەو كابرایە مامۆستایە لە گوندێكى هەورامان و لایەنى سیاسى نازانرێت.
5- رحیم حەمەلاو: مامۆستایە و بە حسابى خۆى شاعیرە و هیچ كتێبێكى بڵاو نەكردۆتەوە، بڕواى بە دەر لە خۆى بە هیچ كەسێك نییە، لایەنى سیاسى نازانرێت، براى ڕەحمان حەمەلاوە.
6- حبیب امین: كادرێكى چالاكى پارتیە و كار بۆ بەرژەوەندى پارتى دەكات و لە هیچ بوارێكدا خۆى نەدۆزیوەتەوە و ئاستى مەعریفى لە خوار سفرەوەیە و هیچ بڕونامەیەكى نییە.
7- سامان ئەحمەد: كادرێكى دڵسۆزى (ى.ن.ك)ە و هیچ شتێكى پێ نییە تا ئێستە هیچ بابەتێكى بڵاو نەكردوەتەوە و بڕواشى بە خوێندنەوە نییە، هیچ شەهادەیەكى نییە و بەڕێوەبەرى گەیاندنى خورماڵ.
8- هەورامان ئەحمەد (گوڵان ئەحمەد): مامۆستایە و سەرنوسەرى ڕۆژنامەى خورماڵە و ئەندامى ناوەندى ڕوناكبیرى خورماڵە و تا ئێستا هیچ كتێبێكى نییە جگە لەوەى چەند بابەتێكى بڵاو كردۆتەوە، و هیچى پێ نییە جگە لەوە هەندێ كارى دیزاینى گۆڤارەكانى مەلا نیازى كردووە، لایەنى سیاسى نازانرێت)
9- سنۆبەر هانەوێڵەى: ئەو جگە لەوەى تاكە مێیەكە لە ناوەندى ڕوناكبیرى خورماڵ هیچ نییە، لایەنى كۆمەڵایەتى بێوەژنە و شوى نەكردۆتەوە!!!، تا ئێستا هیچى نەكردووە و هیچ بڕوانامەیەكى نییە و ئەندامێكى سەرسەختى پارتى دیموكراتى كوردستانە و هەموو شتێك بە زەرد دەبینێت.
10- ئیسماخیل: ئەم كابرایە هیچى پێ نییە دەرچووى زانكۆیە و ئەندامى دڵسۆزى پارتیە، هیچ نازانێ هیچیشى پێ نییە، جگە لەوەى ئەندامى ناوەندى ڕوناكبیرى خورماڵ.
11- دارا خالد: براى دیارى خالد، ئاسایشە، باشە توخوا خەڵكینە ئاسایش و كارى ڕوناكبیرى، باشە ئەگەر دەزگا جاسوسیەكان ئەوى نەناردبێ بۆ ئەوێ ئاسایشى كوردستان و كارى ڕوناكبیرى كوجا مەرحەبا، گێڵە و هیچى پێ نییە.
خوێنەرانى بەڕێزى كوردستان پۆست و خەڵكى خورماڵ خۆتان حكوم بدەن زۆربەى ئەمانە شیاوى ئەوەن بتوانن ناوەندێكى ڕوناكبیرى قۆرخ كەن ببنە ئەندامى ناوەندى ڕوناكبیرى، ئەوانە چین تا بە ناوى ڕوناكبیرییەوە خۆیان پێناسە بكەن، ئەوەى ماوەتەوە كە هەموو كەس بزانن ئەوەیە كە بۆچى زۆربەى ئەندامانى ئەو ناوەندە فەێڵ كران و دوور خرانەوە لە كاتێكدا لە فەێڵ كراوەكاندا هەیە زۆر لەوانەى كە ئێستە ئەندامى ناوەندن باشترن و لەوان باشتر شیاون بۆ ئەوەى ئەندامى ناوەند بن، بۆیە پێویستە ئیتر ڕۆشنبیران ڕوناكبیرانى خورماڵ ئەوە قبوڵ نەكەن كە بەناوى ڕوناكبیرى و ڕۆشنبیرییەوە كاسپى و جاسوسى بەسەریانەوە بكرێت.
لێرەدا كۆتاى بەم باتە دێنم هیوادارم لە ئایندەیەكى نزیكا ئەو دۆكۆمێنتانەى كە لەلامە زیاتریان بكەم بۆ ئەوەى دیوە ناشیرینەكەى ئەوانە دەربخەم و چیتر وەك گورگ خۆیان لە پێستى مەڕدا حەشار نەدەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست