کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌یامێك بۆ هه‌موو خۆپێسانده‌ره‌ زوڵم لێکراوه‌کانی کوردوستان

Friday, 04/03/2011, 12:00







دۆستانی خۆشه‌ویست،جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی کوردوستان،مه‌حرومان و زوڵم لێکراوانی کوردوستتان داواتان لێ ئه‌که‌م که‌مێك به‌چاوی ویژدانه‌وه‌ ته‌ماشا بکه‌ن نه‌ك به‌چاوی سیاسی و لێکدانه‌وه‌ی جۆراو جۆره‌وه‌ که‌ چۆن ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌کانی گۆڕان داوا ئه‌که‌ن
منداڵانی کوورد مه‌حرومن له‌ خوێندن و ڕێگه‌یان پێنادرێت ووته‌کانیان ته‌واو بکه‌ن

http://www.youtube.com/watch?v=TkhXcHvCWYE

له‌ کاتێکدا به‌پێی سه‌رژمێریه‌ڵ له‌ سه‌دا %80 ی مناڵه‌ ئه‌نفال نه‌خوێنده‌واره‌ که‌ بۆ بیست و قسور ساڵ ئه‌چێت و مناڵی به‌رپرسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیش له‌ ووڵاتانی ئه‌وروپا هه‌موو خاوه‌ن شه‌هاده‌ن و به‌زه‌بری پاره‌ی دزراوی میله‌ت خۆشترین ژیان ئه‌ژین.من وه‌ك خۆم خزمه‌تکار و لایه‌نگری ئه‌و که‌سه‌م که‌ خزمه‌ت به‌ گه‌ل ئه‌کات و له‌ ووتنی وشه‌ی حه‌ق ناترسێت ئیتر بۆ من گرنگ نیه‌ ئه‌ که‌سه‌ هه‌رکێ بێت پێم خۆش بوو سه‌رکرده‌کانی کوورد به‌چاوی باوك ته‌ماشا بکرانایه‌ به‌ڵام بیست ساڵه‌ ئه‌مساڵ نا ئه‌وساڵ ئه‌که‌ین له‌گه‌ڵیاندا و ئایا به‌ڕای به‌ڕێزتان ئه‌مانه‌ تازه‌ ئه‌توانن فێری ئه‌وه‌ ببن خزمه‌تی گه‌ل بکه‌ن ئایا کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتوه‌ ئیتر به‌ وه‌عدی بریقه‌دار و درۆو ده‌له‌سه‌کانیان بڕوا نه‌که‌ین ئایا خودا زوڵم له‌ ئێمه‌ ئه‌کات یان خۆمان زووڵم له‌خۆمان ئه‌که‌ین که‌ سه‌رکرده‌یه‌کی زاڵم و سته‌مکار نه‌خۆش ئه‌که‌وێت ده‌یان هه‌زار حه‌یوانی بۆ ئه‌کرێت به‌قوربانی له‌ کاتێکدا ماڵه‌ هه‌ژاره‌کانمان توانای کڕینی ژه‌مه‌ گۆشتێکیان نیه‌ بێگومان خۆمانین زوڵم له‌ خۆمان ئه‌که‌ین و خودا هیچ قه‌ومێك ناگۆڕێت تا خۆی خۆی نه‌گۆڕێت به‌سه‌ ئیتر په‌ڕۆی سه‌وز و زه‌رد و وێنه‌ی سه‌رکرده‌کان به‌ سه‌رکرده‌ی دیکتاتۆر دروست نه‌که‌ین به‌سه‌ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و هه‌موو ڕه‌ئێکی به‌رامبه‌ر سه‌یرکردن به‌ چاوی دوژمنانه‌ کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆمان بین و به‌رده‌وامی بده‌ین به‌ خۆپیشاندانه‌کانمان و پشوو درێژ و دوربینانه‌ هه‌نگاو بنێین تا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌گۆڕدرێت و حکومه‌تێکی ته‌کنۆکرات و سه‌ربه‌ست که‌ خاوه‌نی بڕیاری خۆی بێت و ده‌ستی هیچ سه‌رۆك و مه‌کته‌ب سیاسیه‌کی تێکه‌ڵاو نه‌بێت و گه‌ل نوێنه‌ری خۆی دابنێت له‌ حکومه‌تێکی تازه‌دا و جه‌نجه‌کانمان تا له‌ ژیاندان هه‌ر هیچ نه‌بێت یه‌ك له‌سه‌ر هه‌زاری کوڕی سه‌رکرده‌ دز و خائینه‌کان خۆش بژین و هیچ نه‌بێت توانایان هه‌بێت له‌ چوار دیواردا پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆسه‌ویسته‌کانیاندا ئه‌نجام بده‌ن و خه‌ونی خۆسه‌ویسته‌کانیان نه‌خرێته‌ گۆڕستانی مێژوه‌وه و له‌تاو بژێوی و نه‌بونی ژیان له‌م کوردوستانه‌دا که‌ ژێره‌که‌ی به‌حره‌و سه‌ره‌که‌ی زیندان سه‌ری خۆی هه‌ڵ نه‌گرێت و نه‌ڕواته‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به‌هیوای خه‌ونی دوا ڕۆژ و ژیانێکی باشتر بتوانێت بگات به‌ خۆسه‌ویسته‌که‌ی به‌ڵام کاتێك دێته‌وه‌ ووڵات و ئه‌ڵقه‌ی خۆشه‌ویستی بکاته‌ په‌نجه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌ی و بڵێت ئه‌وه‌ من هاتومه‌ته‌وه‌ باوه‌شی نیشتیمانی دایك و خه‌ونی هاوسه‌رگیریمان ئه‌نجام بده‌م.به‌ڵام له‌ناکاو خه‌ونێك له‌ دێوه‌زمه‌ی شه‌وگارێكی به‌فرو باراناوی زستانێکی تاریکستانه‌وه‌ ڕاستی پێ نیشان ئه‌دات و خۆشه‌ویسته‌که‌ی ئه‌بینێت ده‌ستی دوو منداڵی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و ئه‌ویش له‌ نائومێدی و ڕۆژگارێکی ڕه‌شدا و پێش ئه‌وه‌ی عشقه‌ دڵشکاوه‌که‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ ووڵات پڕۆسه‌ی هاسه‌رگیری ئه‌نجام ئه‌داو هه‌موو سات و وه‌ختێك تف له‌و ڕۆژگاره‌ ئه‌کات که‌ تیایدا له‌دایك بوه‌ و ناچاری کرد‌،هیچ نه‌بێت هێزێکی نیشتیمانی وه‌ها هه‌بێت که‌ نه‌توانێت ته‌عدا له‌ هیچ تاکێکی کۆمه‌ڵگا بکات و یاسایه‌کی ڕاسته‌قینه‌ سه‌روه‌ری هه‌موان بێت و خۆشه‌ویستی و ئینتیمای نیشتیمان بگه‌ڕیته‌وه‌ دڵی هه‌موان و سیاسیه‌ داخ له‌ دڵه‌ به‌رژه‌وند خواسته‌کان یاری به‌ چاره‌نوسی گه‌لێك نه‌که‌ن و تۆوی دوبه‌ره‌کی و شارچێتی بڵاو نه‌که‌نه‌وه‌ و ڕقی شارێك له‌ ئاستی شارێکی تردا دروست نه‌که‌ن و بڵێن هه‌ولێر ئارامه‌و شارچێتی ناکه‌ن،کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتوه‌ به‌خۆمان بڵێین هه‌ولێر ئارام نیه‌و له‌ سلێمانی پڕ ترن به‌ڵام ئه‌وه‌ پارتیه‌ له‌ حیزبی به‌عس زاڵم تره‌ و ئه‌مشاره‌ی خاپور کردوه‌ وته‌نانه‌ت گوێت له‌ نوزه‌ی منداڵێکیش نیه‌ له‌ ترسی سیاسه‌ته‌ وه‌حشی گه‌رێتیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی زه‌رد.
کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتوه‌ له‌خۆمان بپرسین بۆ کاره‌با نیه‌ له‌ کاتێکدا وێستگه‌ی کاره‌باکانمان به‌ سوته‌مه‌نی ئیش ئه‌کات و ڕۆژانه‌ به‌ سه‌دان هه‌زار به‌رمیل سوته‌مه‌نی ئه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و که‌س نازانێت پاره‌که‌ی ئه‌چێته‌ گیرفانی کێوه‌ و وێستگه‌ی کاره‌با بێ گاز و به‌نزینه‌.
کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتوه‌ به‌ خۆمان بڵێین گرانبه‌هاترین و به‌نرخترین سه‌رمایه‌ی وڵاتی ئێمه‌ سه‌رچاوه‌ و سامانی سروشتی ئاوه‌ که‌ له‌ ووڵاتی ئێمه‌دا نیه‌و ئه‌وه‌ی له‌ ئاسمانه‌وه‌ نه‌بارێت نیمانه‌ بیخۆینه‌وه‌ که‌چی سیاسیه‌کانمان که‌ تێان ئه‌گیرێت هانا ئه‌به‌نه‌ به‌ر سه‌ده‌که‌ی دووکان و ئاوی دووکان به‌ر ئه‌ده‌نه‌وه‌ که‌ بۆ به‌رهه‌م هێنانی کاره‌بای شه‌و ڕۆژێك به‌ سه‌دان هه‌زار لیتر ئاوی ئه‌وێت له‌ کاتێکدا ئه‌توانرێت به‌ سوته‌مه‌نی ئه‌و کاره‌بایه‌ دابینبکرێت و سه‌رچاوه‌ ئاویه‌کانمان به‌ فێڕۆ نه‌درێت که‌ پێشبینی ئه‌کرێت ڕۆژێك له‌ ڕۆژان ووڵاتانی دراوسێ لیترێك ئاومان له‌گه‌ڵدا بگۆڕنه‌وه‌ به‌ لیترێك نه‌وتی خاو یان پاڵاوته‌کراو.به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌دان هه‌زار ووشه‌ی تر بنوسم وابزانم هێشتا گه‌نده‌ڵی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ که‌ شه‌و ڕۆژ خه‌ریکی پڕکردنی بانقه‌کانی ئه‌وروپایانن و کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمانه‌کانن ئه‌وه‌نده‌ بیر له‌ خزمه‌تی گه‌له‌که‌یان ناکه‌نه‌وه‌ هه‌ر هیچ نه‌بێت ڕۆژێك له‌ ڕۆژان به‌ر شه‌قی مێژو تف و نه‌حله‌تی گه‌ل نه‌که‌ون که‌ ڕۆژێك دێت وه‌ك موباره‌ك پاره‌ کۆکراوه‌کانیان بۆ بلۆك ئه‌کرێت له‌ بانقه‌کانی ئه‌وروپایاندا و ئه‌شبێت دادگای بکرێن بۆ کوشتنی سه‌رده‌ش عوسمانه‌کان که‌ داوای ژیان ئه‌که‌ن نه‌ك مردن.
په‌یامی من بۆ هه‌مو هاوڕێانم ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌رگیز تێ ناگات ئه‌بێت تێی گه‌یه‌نین ئه‌ویش به‌ پشوو درێژی له‌ خۆپیشاندانه‌کانمان و گۆڕینی حکومه‌ت و لابردنی هه‌موو سه‌رۆکایه‌تیه‌کان و له‌ ئه‌ساسه‌وه‌ گۆڕینی سیسته‌می حوکمڕانی له‌ کوردوستاندا جارێکی تر وێنه‌ی هیچ سه‌رکرده‌یه‌ك هه‌ڵ نه‌واسرێت و به‌رز نه‌کرێته‌وه‌ و تا دیکتاتۆرێك نه‌ڕوخێنین و دیکتاتۆرێکی که‌ بهێنینه‌ سه‌ر حوکم به‌ڵك و ئه‌بێت هه‌موو بڕیارێك بگه‌ڕیندرێته‌وه‌ بۆ په‌ڕله‌مانێك که‌ به‌ته‌واوی مانا په‌ڕله‌مان بێت نه‌ك دیوه‌خانێکی سارد و سڕ یه‌کێك باوێشك بدات و ئاگای له‌ مه‌سیری گه‌ل نه‌بێت و چی بڕیارێك ده‌ر ئه‌چیت یه‌کێکیش خه‌وی پیا که‌وتبێت و چاوه‌ڕوانی مه‌عاشی سه‌ری مانگ بێت یه‌کێکی تریش وێنه‌ی مشك و پشیله‌ بکێشێت و گه‌لیش دڵی خۆش بێت نوێنه‌ری هه‌یه‌.نوێنه‌ره‌که‌شی له‌باتی داکۆکیکردن و به‌ده‌ست هێنانی چه‌پکه‌ گووڵی جه‌ماوه‌ر و شه‌ڕ کردن له‌سه‌ر مافه‌کانیان و به‌ده‌ستهێنانی قه‌راراتی په‌ڕله‌مان گه‌ر ناو جانتاکه‌ی شانی بگه‌ڕێیت له‌باتی قه‌رارو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی گه‌ل ئه‌وا وێنه‌ی تۆم و جێری ئه‌بینیت و یانسیبی نوێنه‌رێکی به‌زۆر به‌سه‌ردا سه‌پێندراوت بۆده‌ر بچێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە