گۆڕان له نێوان فشاری شه‌قام و ده‌سه‌ڵاتێكی داخراودا
Sunday, 06/02/2011, 12:00
له ماوه‌ی رۆژانی دوایدا كه‌ش و هه‌وایه‌كی سیاسی زۆر گرژ رووی له باشووری كوردستان كردووه. ئه‌م بارودۆخه زۆر نیگهرا ئامێزه، بگره ترسناكیشه: ترسناكه له‌به‌ر ئه‌وه‌نا كه ئه‌گه‌ری وه‌سه‌رخستنی داواكاریه جه‌ماوه‌ریه‌كان ده‌كرێ بۆ ئاستی راپه‌ڕین، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتی ئێمه ئێستاش پڕیه‌تی له لۆرده‌كانی شه‌ڕ. له راستیدا ئه‌وانه‌ی سه‌رمه‌شقی شه‌ری كوردكوژی و خۆكوژیه‌كه‌ی 1990كانیان كرد ئێستاش كاربه‌ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتداری وڵاتن. له وڵاتی ئێمه كه‌سانێك كار به‌ده‌ستن كه نه‌ك هه‌ر حوكمڕانی وڵات ته‌نها به خۆیان ره‌وا ده‌بینن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ له‌وه‌ش رامانبهێنن كه نه‌ك هه‌ر كوڕه‌كانیان به‌ڵكو نه‌وه‌كانیشیان ده‌بێ ببن به سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵات. هه‌ندێك جار به ئاشكراش پێمان ده‌ڵێن "به خوێن هاتوین و به خوێنیش ده‌ڕۆین".
ئه‌م وتاره هه‌وڵ ده‌دات خوێندنه‌وه‌یه‌كی به په‌له بۆ ئه‌و پێشوه‌چوونانه بكات كه ئه‌مڕۆ پانتایی باشووری كوردستانیان ته‌نیوه‌ته‌وه؛ به جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیداربوونی (یا له هه‌ندێك حاڵه‌تدا پێوه‌لكاندنی) ئه‌م پێشوه‌چوونانه له كوردستان به‌و دیارده‌ی راپه‌ڕین و هه‌ڵسانه سه‌ر پێیه‌ی كه به‌شێك له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م به‌یه‌كه‌وه گرێدانه‌ی باشووری كوردستان به راپه‌ڕینه‌كانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دوو سونگه‌ی ته‌واو جیاوازه‌وه ده‌كرێ: شه‌قامی كوردی ئه‌و به‌یه‌كه‌وه گرێدانه ده‌كا له رۆشنایی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه كاتی گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له بنه‌ماكانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هاتوه و ئیتر ئه‌و سیسته‌مه‌ی باشووری كوردستان به جوانكاری یا ده‌ستكاریه‌كی كه‌م چاك و ته‌ندروست ناكرێ. له لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ئه‌و به‌یه‌كه‌وه گرێدانه سه‌رچاوه‌یه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و ترسانی ده‌سه‌ڵاتی كوردیه به‌و مانایه‌ی كه ئه‌گه‌ر هه‌یه راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌كان كوردستانیش بگرنه‌وه!
گرنگه هه‌ر زوو ئه‌وه بڵێن كه ئه‌م پهیوهندیداركردنهی باشووری كوردستان به جۆشوخرۆشه جه‌ماوه‌ریه‌كانه‌وه له رووی عه‌مه‌لیه‌وه دوو ئاراسته‌ی هه‌یه، ئه‌گه‌ریش هه‌یه ئه‌م دوو ئاراسته‌یه له حان و ساتێك‌دا یه‌كتر بگرنه‌وه و تێكه‌ڵاوی یه‌كتر ببن: 1) له ده‌ره‌وه‌ڕا راپه‌ڕینه‌كانی وڵاتانی تر كاریگه‌ری داده‌نێن له‌سه‌ر كوردستان؛ 2) له ناوهوهشڕا مه‌زنبوونی هیوای خه‌ڵكی كوردستان و به هێزبوونی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌خۆی (به مانای ئه‌وه‌ی كه شه‌قامی كوردیش ده‌توانێ وه‌ك شه‌قامی وڵاتانی تر ئوسول و بنه‌ماكانی سیاسه‌ت وه بگره ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش به ته‌واوه‌تی له كوردستان بگۆڕێ) په‌ره ده‌سه‌نێ!
ده‌سه‌ڵاتێكی ترسا‌و، به‌ڵام تۆقێنه‌ریش
ئه‌وه‌ی راستی بێت بوونی ترسێكی به‌رده‌وام وه له لایه‌كی تره‌وه به‌كاربردنی ئامرازی تۆقاندن و ترساندن دوو خه‌سڵه‌تی به‌یه‌كه‌وه گرێدراوی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی بووه (له حاڵه‌تی گشتاندنیشدا ئه‌مه رێك خه‌سڵه‌تی سیسته‌مه نادیمۆكراتیهكانه). ئه‌م جه‌ده‌لی ترس و هیستریای ده‌سه‌ڵاته له‌لایه‌ك، چاوسووركردنه‌وه و تۆقاندن له‌لایه‌كی تره‌وه به ئاشكرا له زیاتر له بۆنه‌یه‌ك و روداوێكدا خۆی ده‌ربڕیوه.
ده‌ركه‌وتنی بزاڤی گۆڕان (سه‌ره‌تا وه‌كو لیست) به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25/7/2009وه دواتر كار و كاردانه‌وه‌كانی ده‌سه‌ڵات له به‌رامبه‌ر ئه‌و بزاڤه ئه‌و جه‌ده‌لی (ترس له لایه‌ك وه ترساندن له لایه‌كی تر)ی به جوانی ده‌رخست... به‌هه‌رحاڵ، واده‌زانم ترسی ده‌سه‌ڵات جارێكی تر به‌لوتكه گه‌یشته‌وه كاتێك چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا (له 29/1/2011) بزاڤی گۆڕان راگه‌یاندراوێكی، پێكهاتوو له حه‌وت خاڵ، بڵاوكرده‌وه. كاردانه‌وه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئه‌م راگه‌یاندراوه، هه‌ر له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌ی دوو مه‌كته‌بی سیاسی (یه‌كێتی و پارتی) و كۆمه‌ڵێك جموجۆڵی سیاسی و بگره دانانی زرێپۆش و چه‌كی قورس به‌رامبه‌ر گردی زه‌رگه‌ته (بنكه‌ی سه‌ره‌كی بزاڤی گۆڕان)، رێك ده‌ربڕی ترس و هیستریای ده‌سه‌ڵات بوون. به‌هه‌رحاڵ، له‌ناو ئه‌و هه‌موو كاردانه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵچوونه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت د. به‌رهه‌م ساڵح، كه گوایه روه هه‌ره مه‌ده‌نی و لیبرالهكهی ده‌سه‌ڵاته، زۆر سه‌رنجڕاكێش بوو و ئاستی هیستریای ده‌سه‌ڵاتی گه‌یانده ئاقارێكی ترسناك. له كاتێكدا به‌رهه‌م ساڵح خۆی به لیبرالێكی راسته‌قینه ده‌داته قه‌ڵه‌م و ساڵانێك له وڵاتانی رۆژئاوا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بووه له نزیكه‌وه ئاشنا بێت به سیسته‌می لیبرال-دیموكراسی، كۆنفرانسه چاپهمهنیهكهی ئه‌و له سلێمانی كه تیایدا داوای له بزاڤی گۆڕان كرد گردی زه‌رگه‌ته چۆڵ بكات، زیاتر له هه‌ڵچوونی لۆردێكی شه‌ڕ ئه‌چوو تا كه‌سێكی مه‌ده‌نی و لیبرالی. سه‌رۆكی حكومه‌ت باش ده‌زانێ كه له بابه‌تی داگیركردنی خان‌و و زه‌وی و مومته‌له‌كات و سه‌رچاوه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ندی و ئامرازه‌كانی وه‌به‌رهێناندا پارتی و یه‌كێتی ماڵیان له شووشه‌یه: مرۆڤ پێویست ناكات زۆر شاره‌زا بێ بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ قه‌ڵاچوالان و دۆكان و سه‌ری ره‌ش و به‌شێكی هه‌ره باشی زه‌وی و گرده هه‌ره گرنگه‌كانی بادینان و زۆر شوێنی تر له لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه داگیركراون... له راستیدا كاتێك كه چاوپێكه‌وتنه هه‌ره دواییه‌كه‌ی د. به‌رهه‌م ساڵح (له سایتی ئاوێنه‌دا) ده‌خوێنیته‌وه كۆمه‌ڵێك شتت بۆ ده‌رده‌كه‌وێ، دوویان له‌مانه: 1) یاریكردنێكی زۆر به وشه و زمان له لایه‌ن د. به‌رهه‌مه‌وه له‌پێناو شاردنه‌وه‌ی راستیه تاڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتێكی ناته‌ندروست و نغرۆ له ناراستگۆیی و گه‌نده‌ڵی، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدات فیل له پێسته‌ی مشكدا بشارێته‌وه؛ 2) له‌و دیمانه‌یه‌دا تراژیدیای بێده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیرانێك ده‌رده‌كه‌وێ...
كۆی كاردانه‌وه‌كانی ده‌سه‌ڵات (واته دوو حزبه‌كه - پارتی و یه‌كێتی) زیاتر بانگاشه‌یه بۆ شه‌ڕ و پێكدادان تا بینینی شته‌كان وه‌كوو ده‌رفه‌ت: له راستیدا سه‌ركرده‌ی دیمۆكرات و خاوه‌ن توانست و سیاسه‌تی عاقڵانه قه‌یران وه‌كو ده‌رفه‌ت ده‌خوێنێته‌وه تا وه‌ك كێشه و ته‌نگه‌ژه، ئه‌وا ئه‌گه‌ر له خه‌رابترین حاڵه‌تدا بۆچوونی ده‌سه‌ڵاتمان قه‌بووڵ بێ كه راگه‌یاندراوه‌كه‌ی گۆڕان سه‌ره‌تای قه‌یرانه یا خودی قه‌یرانه‌كه‌یه! تراژیدیای ده‌سه‌ڵات له‌وه‌دایه كه نه ددان به‌و راستیه‌دا نانێ كه خۆی و سیسته‌م به ته‌واوه‌تی و كۆمه‌ڵگای باشووری كوردستان ساڵانێكه به ته‌واوه‌تی له قه‌یراندایه!
به تایبه‌تی جێگه‌ی سه‌رنجه كه میدیاكانی ئه‌و دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره به‌شداریه‌كی چالاكانه ده‌كه‌ن له پاڵدانی بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ته‌نگه‌ژه و بارگرژی و سیناریۆیه‌كی ترسناك. له رۆژنامه‌ی (خه‌بات)دا زمانه ناشیرینه‌كه‌ی دێواندن گه‌یشتۆته لوتكه. به‌ڵام له‌وه ده‌چێ ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ بارودۆخه‌كه به‌ره‌و هه‌ڵدێرێكی ترسناك پاڵ ده‌ده‌ن رابردووه نزیكه خوێناویه‌كه‌ی باشووری كوردستانیان له‌بیر چووبێته‌وه و باكیشیان نه‌بێ له چ ده‌رگایه‌كه‌وه له داهاتوودا ده‌چنه ناو لاپه‌ڕه‌كانی مێژووه‌وه، هه‌ر وه‌ك چۆن له رابردووش‌دا باكیان له‌وه نه‌بووه.
زهنیه‌تی داخران و ترس له كرانه‌وه
به‌سه‌رهاتی ئه‌مڕۆی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، به تایبه‌تی كار و كاردانه‌وه‌كانی رۆژانی دوایی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خوازیاره باشووری كوردستان به داخراوی بهێڵێته‌وه، هه‌ر كرانه‌وه‌یه‌ك (له كوردستانه‌وه روو به ده‌ره‌وه و له ده‌ره‌وه راپهڕیوهكهی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش روو به ناوه‌وه‌ی كوردستان) ترس لای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دروست ده‌كات. به تایبه‌تی كاتێك هه‌ردوو ئاراسته‌كه‌ی كرانه‌وه هاوكات ده‌بن و یه‌كتر ده‌گرنه‌وه و تێكه‌ڵاوی یه‌كتر ده‌بن ئه‌وا بێگومان ترسی ده‌سه‌ڵات ده‌گاته لوتكه.
به‌و مانایه‌ش شێوه خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئه‌وها له كات و په‌یوه‌سته‌گی و ئاراسته‌كانی كرانه‌وه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه ده‌كرێ كات و چۆنیه‌تی ده‌رچوونی راگه‌یاندراوه‌كه و پهیوهستهگیهكهی (له ئاراسته‌ی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌دا) كاریگه‌ری زیاتری بووبێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات تا خودی ناوه‌ڕۆكی راگه‌یاندراوه‌كه له رووه یاسایی و دهستووریهكهیهوه. به‌و مانایه‌ی كه: 1) راگه‌یاندراوه‌كه له كاتێكدا ده‌رده‌چێ كه شه‌قامی وڵاتانێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جۆشوخرۆشێكی جه‌ماوه‌ری بێهاوتا له مێژووی سیاسی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا به‌خۆه ده‌بینێ. ئه‌وه‌شی له‌و راگه‌یاندنه‌دا ترسی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر ورووژاند و توڕهیكرد دێڕه‌كانی ده‌ستپێكی راگه‌یاندراوه‌كه‌یه كه ئاماژه به راپه‌رینه‌كانی شه‌قامی وڵاتانی تر ده‌كات. به‌و مانایه‌ش كرانه‌وه به هه‌ردوو ئاراسته‌ی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه و بگره یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئاراسته‌كه له ده‌قی راگایهندراوهكهدا ترسی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی گه‌یاندۆته لوتكه. دیاره ئه‌وه‌ش یارمه‌تی نادات هه‌تا ئه‌گه‌ر بزاڤی گۆڕان خۆشی بڵێ مه‌به‌ست له‌و ئاماژایهی ده‌ستپێك ته‌نها پێشهكیهكی گشتیه بۆ راگه‌یاندراوه‌كه نه‌ك خستنه سه‌رپێ و راپه‌ڕاندنی شه‌قامی كوردی! ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا كێشه‌یه‌كی جددی سیاسه‌ته: ته‌نها ئه‌وه به‌س نیه تۆ نیه‌ت و مه‌به‌ستی سیاسیت چیه، به‌ڵكو زۆرجار گرنتر له‌وه شێوازی تێگه‌یشتنی به‌رامبه‌ره له نیه‌ت و مه‌به‌سته‌كانت، جا چ له رێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كانه‌وه بێ یا "خوێندنه‌وه‌ی شته نه‌نووسراوه‌كان" له نێوان دێڕ و وشه و پیته‌كاندا. به مانایه‌كی تر تێگه‌یشتنی ده‌سه‌ڵات له راگه‌یاندراوه‌كه ئه‌وه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی گۆڕان ئه‌وه بووبێ كه درزێكی جددی بخاته دیواری داخراوی ده‌سه‌ڵات و به‌م شێوه‌یه‌ش باشووری كوردستان بكاته به‌شێك له‌و رۆژهه‌ڵات ناوه‌ڕاسته‌ی كه هه‌ڵساوه‌ته سه‌رپێ؛ 2) راگه‌یاندراوه‌كه له كاتێكدا ده‌رده‌چێ كه دوو رۆژ دواتر بڕیاروابوو خۆپیشاندانێكی گه‌وره له سلێمانی بكرێ و هه‌ر زوو بۆچوونێكیش هه‌بوو كه ئه‌و خۆپیشاندانه ئه‌گه‌ری هه‌یه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌موو كوردستان بگرێته‌وه؛ 3) راگه‌یاندراوه‌كه تا راده‌یه‌كی زۆر فاكتۆری كتوپڕی (واته عاملی موفاجه‌ئه)ی به‌خۆوه بینی كه ئه‌وه‌ش له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ته‌نراو به گومان و گومانكاری و باڵاده‌ستی فكری پیلانگێڕی (له خوێندنه‌وه سیاسیه‌كان و تێگه‌یشتنی دیارده‌كان) راده‌ی ترس و گومانی لای ده‌سه‌ڵاتداران دهها زێده‌تر كرد و كاردانه‌وه‌كانیان گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ی كه ئه‌و راگه‌یاندراوه به به‌شێك له كوده‌تایه‌كی گۆڕان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌قه‌ڵه‌م بدرێ.
گۆڕان له نێوان ترسی ده‌سه‌ڵات و فشاری شه‌قامدا
ده‌كرێ بڵێین ئه‌مڕۆ گۆڕان به‌شێكه له په‌یوه‌سته‌گی (context)ێكی فراوانتر كه چه‌ند توخم و پێكهاته‌یه‌ك له خۆی ده‌گرێ. ئه‌و پێكهاتانه‌ش بریتین له: 1) گۆڕان وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن؛ 2) ناڕه‌زایه‌تی شه‌قام؛ 3) میدیای ئازاد و هه‌ندێ پێگه و ژووری پاڵتاڵك له ئینته‌رنێت؛ 4) ئه‌و به‌شه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كه سێبه‌ری قورسی ده‌سه‌ڵات قه‌بووڵ ناكات؛ 5) نووسه‌ر و رووناكبیرانێكی كاریگه‌ر و خاوه‌ن هه‌ڵویست و ره‌خنه‌گر. ئه‌م توخمانه هه‌موویان به یه‌كه‌وه، هه‌ر یه‌كه‌یان به‌جیاواز، سهرئێشین بۆ ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی. ئه‌وه‌شی جێگه‌ی جه‌ختكردنه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه زۆرجار خوێندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌و پێكهاتانه ئه‌وه‌یه كه ده‌ستی یه‌كێكیان له‌پشت ئه‌وه‌ی تره‌وه‌یه و به شێوه‌یه‌كیش له شێوه‌كان هه‌موویان به‌شێكن له پیلانێكی فراوانتر به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات.
له‌م بۆچوونه‌وه تێگه‌یشتنێك له واقیعی پانتایی سیاسی باشووری كوردستان ده‌كرێ بینینی ئه‌و پانتاییه بێت وه‌ك حاڵه‌تێكی دوو جه‌مسه‌ری، كه سه‌رێكیان ده‌سه‌ڵاته و سه‌ره‌كه‌ی تریشیان ئه‌و پێنج پێكهاته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو جهمسهرییهشدا ده‌بێ پێگه‌ی گۆڕان به تایبه‌تمه‌ندیه‌كی زۆر تایبه‌ت و ئاڵۆزه‌وه ببینرێ: له‌لایه‌ك گۆڕان له په‌رله‌ماندایه (واته له ده‌سه‌ڵاتی یاساداناندایه) و به‌و مانایه‌ش ده‌سه‌ڵات چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه كه گۆڕان له‌م پێگه‌یه‌یدا په‌یڕه‌وی "ئوسوڵهكانی یاریكردنی سیاسی" بكات (كه هه‌ڵبه‌ته وه‌ك پارتی و یه‌كێتی خۆیان ده‌خوازن هێڵه‌كانی ئه‌و ئوسولی گه‌مه‌یه دیاریبكه‌ن) بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ بژێ. به‌ڵام، له‌لایه‌كی تره‌وه، بزاڤی گۆڕان ده‌رهاوێشته‌ی شه‌قامی (جه‌ماوه‌ری) ناڕازیه: بۆ گۆڕان هه‌ردووكیان گرنگن، به‌ڵام له بارێكی تایبه‌تدا ده‌كرێ هاوسه‌نگی گرنگی به لایه‌كیاندا بشكێته‌وه. به مانایه‌كی تر: له لایه‌كه‌وه ده‌سه‌ڵات تا ده‌توانێ كۆت و به‌ند بۆ گۆڕان داده‌نێ به‌وه‌ی زۆر جار، بۆ نموونه ده‌ڵێ: "ده‌بێ گۆڕان ئۆپۆزیسیۆنێكی مه‌عقول بێت" یا "ده‌بێ گۆڕان ئۆپۆزیسیۆنێكی پۆزه‌تیڤ بێت" جگه له زۆر شێوه‌ی تری نانبڕین و سزای سیاسی و ... هتد. هه‌ر به‌م لۆژیكه ده‌سه‌ڵات تا له توانایدا بووه په‌راوێزی سیاسی گۆڕانی، له كاری په‌رله‌مانی و ده‌رفه‌تی به‌شداری له به‌غدا، ته‌سك و كه‌مكردۆته‌وه، به راده‌یه‌ك كه هه‌ست به خواستی راشكاوانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كرێ به ئاراسته‌ی خنكاندنی سیاسیانه‌ی گۆڕان به ته‌واوه‌تی. له راستیدا هه‌وڵی ئه‌م خنكاندنه ده‌گاته لوتكه‌یه‌كی زۆر ترسناك كاتێك سه‌رۆكی هه‌رێم (كه پێویسته سه‌رۆكی هه‌ر تاك و گروپێك بێت له كوردستان، به ئۆپۆزیسیۆنیشه‌وه) ده‌ست له‌گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كان (به تایبه‌تی مالیكی) تێكه‌ڵاو ده‌كات بۆ بێبه‌شكردنی گۆڕان "هه‌تا بگره له پێگه‌ی پۆلیسێك" له به‌غدا. له لایه‌كی تره‌وه ئه‌وه شاردراوه نیه كه ئه‌و متمانه‌یه‌ی به بزاڤی گۆڕان به‌خشراوه له‌لایه‌ن شه‌قامی ناڕازیه‌وه و ئه‌و هه‌موو چاوه‌ڕوانیه‌ی ئه‌و جه‌ماوه‌ره له‌و بزاڤه‌ی هه‌یه، ئه‌و بزاڤه ده‌خاته حاله‌تێكی سیاسی زۆر تایبه‌تی و بگره ئیستیسنائیهوه.
كه‌واته له‌م دیده‌وه راگه‌یاندراوه‌كه‌ی گۆڕان ده‌توانێ رێك ده‌ربڕی ئه‌و حاڵه‌ته بێت (پێیێك له ناو په‌رله‌مان و پێیه‌كه‌ی تریشی له ناو جه‌ماوه‌ری ناڕازی) وه له‌ڕووی ئامانجیشه‌وه وا خویا ده‌كرێ كه گۆڕان مه‌به‌ستی له راگه‌یاندراوه‌كه به‌كاربردنی هه‌ردوو پێگهكهبێ بۆ فشاری زیاتر، چونكه راگه‌یاندراوه‌كه روی قسه‌ی له ده‌سه‌ڵاته به پشتئه‌ستووری به پێگه‌ی له ناو جه‌ماوه‌ره ناڕازیه‌كه. هه‌روه‌ها ده‌كرێ ئه‌و راگه‌یاندراوه هێمای جۆرێك له بێهیوابوونیش بێت به‌وه‌ی كه "گۆڕان چیتر ناتوانێ به دیار خنكانی خۆی و بێده‌نگكردنی ناڕه‌زاییه‌كانی جه‌ماوه‌ره‌وه ده‌ست وه ئه‌ژنۆ دابنیشێ" ئه‌گه‌ر چی پێنج (5) خاڵ له راگه‌یاندراوه‌كه ده‌ربڕی پێگه‌یه‌تی له ناو په‌رله‌مان و كاری په‌رله‌مانیدا، به‌ڵام دوو (2) خاڵه‌كه‌ی تری هه‌وڵه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داخوازی و چاوه‌ڕوانیه‌كانی شه‌قامی ناڕازی له باشووری كوردستان به گوتارێكی نوێ، كه له‌وانه‌یه هێمای راپه‌ڕینی شه‌قامی لێ هه‌ڵێنجرێ، به هه‌ر حاڵ هه‌ر وه‌ك ده‌سه‌ڵات كردوویه‌تی. له‌م بۆچوونه‌شه‌وه له‌وانه‌یه به‌شێكی گرنگ له "تراژیدیای" گۆڕان ئه‌وه‌بێ كه ئیتر پێگه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ناتواتێ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی چاوه‌ڕوانیه‌كانی خه‌ڵك له‌و بزاڤه بێت، به‌و مانایه‌ی كه ده‌سه‌ڵات به سیاسه‌تێكی داڕێژراو هیچ په‌راوێزێكی بۆ رۆلی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان و به‌شداری و كاریگه‌ری ئه‌و بزاڤه له به‌غدا نه‌هێشتۆته‌وه. وه ده‌سه‌ڵاتیش باش ده‌زانێ ئه‌گه‌ر له‌و سیاسه‌تی "خنكاندنهیدا" سه‌ركه‌وتوو بوو كه‌واته گۆڕان ده‌كرێته پڵینگی سه‌ر كاغه‌ز و هه‌رچی متمانه و چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكیشه له‌و بزاڤه له ده‌ستی ده‌دات.
به‌و مانایه‌ش، له‌وه‌ده‌چێ گۆڕان گه‌یشتبێته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه كه ئه‌گه‌ر زیاتر خۆی له شه‌قام نزیك نه‌كاته‌وه و بگره خۆی نه‌كا به به‌شێكی چاڵاك لێی، له رێگای گوتارێكی "تازه‌وه"، ئه‌وا له ئاكامدا: نه په‌راوێزی كاری په‌رله‌مانی و سیاسی به ده‌ست ده‌مێنێ نه‌ش توانیویه‌تی متمانه و پشتگیری شه‌قامیش له به‌رده‌وامیدا مسۆگه‌ر بكا. دیاره له بارودۆخێكی ئهوهاشدا بزاڤی گۆڕان نه ئاماده‌یه به‌دیار خنكاندنیهوه (له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه) دابنیشێ و نه ئاماده‌شه ئه‌و متانه‌ی بهدهسهتی هێناوه هه‌وڵی پاراستنی نه‌دا یا پشت له شه‌قامی ناڕازی بكات. له راستیدا پاراستنی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر و به‌رزڕاگرتنی خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر و دانه‌بڕان له شه‌قامی كوردی زامنی ئاسۆیه‌كی باشترن بۆ گۆڕان و ده‌رفه‌تێكی باشتریشه بۆ به‌هێزتر بوون و نوێبوونه‌وه‌ی وزه سیاسیه‌كانی شه‌قام خۆیشی: یا ئه‌وه‌تا به ئاراسته‌ی چاكسازیه‌كی به په‌له و راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵات (كه ئه‌وه‌ش زۆر له نامومكن نزیكتره تا له مومكن) یا هه‌ڵسانه سهرپێیهكی جه‌ماوه‌ری كه تیایدا باشووری كوردستان ده‌بێته به‌شێك له ئهرزههژه سیاسیه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ر له تونس و میسر و... هتد.
له كۆتاییدا، به كورتی و به چڕی، ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری كوردستان ده‌بێ هه‌رنه‌بێ دوو راستی بزانن: 1) ئه‌وان چیتر ناتوانن له‌سه‌ر حسێبی مێژوو بژین، نه‌وه‌یه‌ك سه‌ری هه‌ڵداوه له باشووری كوردستان كه نامۆیه به ئه‌وه‌ی كه پارتی و یه‌كێتی پێیدهبێژن "شانازی و سه‌روه‌ریه‌كانی" مێژوو، نه‌ك به‌و مانایه‌ی كه مێژووی كورد سه‌روه‌ری و شانازی تیا نیه، به‌ڵكو به مانای ئه‌و راستیه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵ له‌سه‌ر ئه‌و مێژووه دانیشتوون و ناشیرنیان كردوه. ئه‌و نه‌وه‌یه باشیش ده‌زانێت كه ئه‌و مێژووه پڕیه‌تی له خیانه‌تكاری و خوێنڕێژی و كوردكوژی و... هتد. هه‌ر زوو پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتی ئێمه ئه‌وه بزانن كه هه‌تا سه‌ر ئه‌وان ناتوانن له‌سه‌ر حسێبی مێژوو بژین، ئه‌گه‌رچی تائێستا تا راده‌یه‌كی زۆر توانیبێتیان ئه‌وه بكه‌ن! ئه‌وانه‌ی ته‌نها له‌سه‌ر مێژوو ده‌ژین، به ئه‌گه‌ری زۆر دواڕۆژیان نیه؛ 2) ئه‌و چاكسازیه‌ی كه گوایه هه‌ر دوو حزبی ده‌سه‌ڵات ده‌یكه‌ن (له چه‌رخی فه‌یسبووكدا، به‌ڵام به له‌سه‌رخۆیی كیسه‌ڵ) له گاڵته‌جاڕی ده‌چێ: (له‌سه‌رخۆیی كیسه‌ڵ له چاكسازیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا له دیمانه ئاماژه پێكراوه‌كه‌ی د. به‌رهه‌م ساڵح جوان هه‌ستی پێده‌كرێ... باشترین ده‌رسیش كه ده‌سه‌ڵاتدارانی لای خۆمان له حوسنی موباره‌ك فێری ببن ئه‌وه‌یه كه "ناكرێ به حوشتر به‌ره‌نگاری فه‌یسبووك ببیته‌وه."
www.burhanyassin.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست