کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێ به‌رپرسیاره‌ له‌م کاره‌ساته!!‌

Sunday, 22/11/2009, 12:00


لێژنه‌ی ده‌رکردنی کارتی خۆراك له‌ پارێزگاکانی هه‌رێم له‌ هه‌موو شاره‌کانی تری عیراق زۆر به‌ زه‌حمه‌ت ده‌ر‌ده‌چێت بۆ‌هاوڵاتیان، یاخود ده‌بێت یه‌کێ کیان لێ بناسیت یان به‌ڕێگه‌ی تر هه‌وڵ بده‌یت ئه‌گه‌ر نا بۆت ده‌رناهێنن.
من زۆر باش ده‌زانم چه‌ند که‌س وازی هێناوه‌ له‌ ده‌رهێنانی کارتی خۆراکی خێزانی به‌هۆی به‌زه‌حمه‌ت ده‌رهێنانی. ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌سه‌دان هه‌زار خێزان له‌ کوردستان ناتوانن له‌ هه‌ڵبژردن به‌شدار بن و وه‌هه‌روه‌ها له‌ خۆراکی مانگانه‌ بێ به‌شن، ئه‌مه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ناوچه‌کانی تری عیراقه‌ که‌ ئه‌و کارته‌ به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو به‌ خه‌ڵك دراوه‌.
نه‌بوونی کارتی خۆراکی مانگانه‌ له‌ کوردستان ده‌بێته‌ هۆی له‌ ده‌ست دانی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی به‌غدا له‌ کوتله‌ی کوردستانی که‌ ئه‌مه‌ش زۆر یارمه‌تی ناحه‌زانی کورد ده‌دات هه‌روه‌کو ئه‌وان خه‌ریکی دانانی ته‌له‌که‌ بازین بۆ له ده‌ست دانی قورسایی کوتله‌ی کوردستانی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ په‌رله‌مانی ئاینده‌دا ئه‌و به‌ندانه‌ی که‌ هه‌ڵواسراون به‌ نیازی گۆرینیان بۆ پێشێل کردنی مافی نه‌ته‌وایتی گه‌لی کوردستان له‌ ڕێگای په‌رله‌مانی ئاینده‌دا. ڕاسته‌ که‌ شه‌ڕی شاخ نه‌ماوه‌ به‌ ڵام شه‌ری ده‌م و پێنووس ناخۆشتره‌، وه‌ك ده‌زانین ناحه‌زانی کورد هه‌رده‌م له‌ سه‌نگه‌ر‌دان بۆ گه‌لی کورد به‌نیازی خراپیان به‌ پشتیوانی ده‌وڵه‌تانه‌وه.
ئێمه‌ی گه‌لی کورد له‌ دوولاوه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ زه‌ره‌ر مه‌ندین له‌لایه‌که‌ وه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی کارتی خۆراکی خێزانی به‌شێوه‌یه‌کی به‌ر بڵاو هه‌روه‌کو ئێستا بریار وایه‌ له‌ هه‌لبژردانی ئاینده‌ دا پشتی پێوه‌ ببه‌سترێت وه‌ له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ که‌م کردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کورسیه‌کانی کورده‌کانی هه‌نده‌ران که‌ له‌ هه‌لبژاردنه‌کانی ڕابردوو دا ده‌ورێکی کاریگه‌رو به‌رچاویان هه‌بوو بۆ په‌رله‌مانی به‌غدا هه‌ر وه‌کو به‌ڕێز جلال تالبانی ووتی " ئه‌مانه‌ هه‌ر پێشمه‌رگه‌ن له‌ شاخه‌وه‌ بۆ شار وه‌ له‌ شاره‌وه‌ بۆ هه‌نده‌ران به‌ڵام هه‌مان کاریگه‌ریان هه‌یه‌ بۆ کوردستان" که‌چی به‌داخه‌وه به‌رپرسانی هه‌رێم هه‌لوێستی پێویستیان نه‌بووه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و چاڵاکیانه‌ی که‌ کوردی هه‌نده‌ران ئه‌نجامیان داوه. به‌ڵکو به‌ پێچه‌وانه‌وه له‌کاتی گه‌رانه‌وه‌یان بۆ کوردستان به‌بێ ئومێدی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ هه‌نده‌ران هه‌روه‌کو مافه‌کانی خۆیان بۆ نه‌گه‌ینراوه‌ته‌وه‌ به‌راستی ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری خۆی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ له‌ هه‌نده‌ران بۆیه چاوه‌ڕوانین به‌رپرسانی هه‌رێم هه‌ڵ بستن به‌ چاکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی کراون ده‌رباره‌ی کوردانی هه‌نده‌ران. وه‌ هه‌روه‌ها هه‌ڵ بستن به‌لێپرسینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ کارگێری پێدانی کارت خۆراکی خێزانی که‌ بوونه‌ته‌ کۆسپ له‌ ڕێگای ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که‌ ئاره‌زووی ده‌رهێنانی ئه‌م کارته‌یان هه‌یه‌‌ و بۆ ته‌ هۆی بێ به‌ش بوونیان له‌ خۆراك.
نه‌ بوونی کارت خۆراك زیان ده‌گه‌ینێت بۆ نادیاری بوجه‌ی کوردستان وه‌ نزیکه‌ ببێته‌ هۆی له‌ ده‌ست دانی ده‌ست که‌وته‌کانی گه‌ گه‌له‌که‌مان.
هیوادارین لێپرسراوان به‌ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆیان هه‌ڵبستن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که‌ کراون.
بریتانیا 22/11/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە