کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێرانی نوێ لە بانگەوازی ئیمام مەهدی لە کوردستان

Tuesday, 28/05/2013, 12:00






لە ئایینەکاندا باس لە هاتنی کەس یان کەسانێکی دیاریکراو بۆ دامەزراندنی یەکسانی و لابردنی زولم و ستەم دەکرێت ، کە لە پێوەری ئیسلامدا بە مەهدی دەناسرێت . و لە کاتی پڕ بوونی زەمین لە زوڵم‌ و ستەم ، بە یارمەتی عیسای کوری مەریەم لە عەدڵ و داد پری دەکاتەوە .
مەهدی ئەو کەسەیە کە لە ناو ستەم لێکراوەکان و چەوساوەکانی سەرزەوی دەردەکەوێت و ئیلهامی پێ دەکرێت و بە ڕێنوێنی ئیلهامەوە ئیش و ئەرکەکانی دەباتە پێش ؛ مەبەست لە ئیلهامی راستەقینە کۆمەڵە زانیاری و مەعلوماتێکە کە بە هۆی روحەوە لە جیهانی ئەو دیوی مادەوە دەگاتە دڵی مرۆڤ ، و مرۆڤ بە مێشکی ئاسایی و بە شێوەگەلی جوراوجور لێی تێدەگات .
لە برواری ١/١١/١٩٩٠ ماوەیەک پێش هێرشی هێزە هاۆپەیمانەکان بۆ سەر عێراق لە شەری یەکەمی کەنداو ، لە بەیانییەیکی ئیلهامیدا بە ناوی " بەیانییەیک بۆ عێراقی نوێ " سەید مۆستەفا عەلی (ئیمام مەهدی) هەمو لایەن و حیزب و کەسایەتیە بەرپرس و سیاسیەکان ئاگادار دەکاتەوە کە دەسەڵات لە عێراقدا لە باکور و باشورەکەی تووشی گۆڕانکاری دەبێت ، و بە دوای نەمانی دیکتاتوریەتی بەعس پێکهاتەی " دەۆڵەتی کاتی " دێتە ئاراوە ، کە بە هاوپەیمانیەتی دەبێت و هەموو لایەنە دیاریکراوەکان کۆ دەکاتەوە و بڵێسەی ئەو ململانیەی کە لە کات و سات دایە دەکوژێنێتەوە ، و درگای رابردوو و روودانی ئەگەرە ناحەزەکان دادە‌خات . وە ڕێگە خوشکەر دەبێت بو دامەزراندنی '' دەوڵەتێکی ئازادی بەخشەندە '' ، کە گەل بتوانێت هەناسەیکی سەربەستانەی تێدا بدات.
هەروەها روونی دەکاتەوە کە بۆ گەیشتن بە دەولەتیکی ئازادی بەخشەندە ؛ هەڵسووکەوت لە چوارچێوەی ژیر بێژی راستی و عەقل و هاوسەنگ بوندا ، دەرفەتێک دەروخسێنێت تاکو گەل مافی دیاری کردنی ڕێڕەوی " هەڵبژاردن و سیاسی " بە دەست بێنێت . تا لە ئاکامی بیرورا جیاوازە سیاسیەکان که‌ڵک وەربگیردرێت . کە دەبێتە هوی سرینەوە و پاکتاوی ستەم و گەندەڵی و بەرز کردنەوەی هوشیاری و گەێشتن بە کاروانی نەتەوە پێشکەوتووەکان و رەزامەندی خەڵک و خوا .
لە دوای راگەیاندنی ئەو داخوازیه و هەڵوێست نەگرتنی حیزب و لایەنه داوالێکراوەکان ، ئیمام مەهدی لە گەڵ چەند هاورێکی بە مەبەستی هاندانی خەڵک بۆ ڕاپەڕین گەڕانەوە بو رانیە .
بە هەڵسەنگاندنی کات و لە بەر چاو گرتنی زەمینە بو راپەرین کە لە ٥/٣/١٩٩١ هاتە ئاراوە ؛ شه‌وێک پێشتر بە مەبەستی هاندانی خەڵک بو راپەرین دەستی کرد بە ئامادەکردن و تۆمار کردنی وتار بە دەنگی خوی ، و هاورێکانی له به‌رەبه‌یانی روژی ڕاپەڕینەکە دەنگە تومارکراوەکەیان لە چەند مزگەوتێکی ده‌ست نیشانکراو بە کەلک وەر گرتن لە بڵێندگوی مزگەوتەکان بو خەڵک بڵاو کردەوە و خویشی بە وتار دان لە مزگەوتی گەۆرەی رانیە بە ئاشکرا خەڵکی بو ڕاپەڕین هاندا ، کە ئەنجامەکەی بوو بە ڕاپەڕینە مەزنەکەی رانیە و دەر کردن و کونترول و دەست گرتنی خەلک بەسەر بارەگاکانی بەعس لەو ناوچەیە .
ئیمام مەهدی بارەگای خویان لە قایم‌ موقامیەتی رانیە کردەوە ، کە لەو ناوچەیە سەرەکیترین شۆێنی دەسەڵاتی فەرمانفرمایی بەعسیەکان بوو .
ئەم ڕاپەڕینە مەزنە لە کاتێکدا روو دەدات کە هیچ جورە جوڵەیک لە لایەن حیزبە کوردیەکانه‌وە روی نەدا ، و له ماوەی چەند روژ دواتر حیزبە کوردیەکان بە هێزی سەربازیەوە لە شاخەوە هاتنەوە ناو خەڵک .
هەنووکە بە لە بەر چاو گرتنی بارودوخ و هەل و مەرجەکانی ناوچە و بە خوێندنەوەی ئەو کومەڵە ئیلهامانەی کە سەید موستەفا (ئیمام مەهدی) خاوەنداریەتی بە خوا دەزانێت ، بە شپرزە بوونی ڕوژهەڵات و ڕوژئاوا بە هوی زۆلم و ستەمی دەستی خویانەوە ، وە ئامادە بوونی زەمینە لە روی جوغرافیای ناوچەوە ئاگادارمان دەکاتەوە کە ئێران و دەسەڵاتەکەی تووشی شەڕ و گۆڕانکاری دەبێت ؛ بە هۆی زولم و ستەمی دەستی خویان و درۆ هەڵبەستن بە بەڵگەکانی خوا و گاڵتە بە مروڤایەتی و پاشەکشێ نەکردن لە بڕیاردانی نابەجێ ؛ هەر وەک لە خۆ پڕچەک کردنی ئێستاکەی ئیسرائیل و ئەمریکا دەبینرێت .
و کەوتنە جوڵەی خەڵک بو جێبەجێ کردنی ئەوەی کە پێویستە ، بە وەدەرنانی بەشە دەسەڵاتدارە دیکتاتورەکەی .
هەر وەک هیچ ماف و بەهرەیک لە لایەن تارانەوە بۆ هیچ نەتەوەیک لە نەتەوە ئێرانیەکاندا بە دی ناکرێت ؛ بۆ کورد لە کوردستانەکەی هەلێک دەروخسێندرێت کە ببێتە هوی بەرز کردنەوەی هوشیاری لە تواناییە شایستەکان بو گەشە کردنی مروڤایەتی ؛ بە ئاگاداری ! لە دوری گرتن لە شەڕی ناوخویی یا بەدیهێنانی هەر ئەگەریکی ناحەز ، بویە لێکولینەوە لە کارو ئەرکەکان تەواو پێویستی بە وردبینی و وردەکاریەوە هەیە ، لە بەر پرسیاریەتیکی مێژویی کە دەکەوێتە سەر شان ، بۆیە هەڵسوکەوت تەنیا لە چوار چێوەی راستی و عەقل و هاوسەنگ بووندا بە ڕێوە دەچێت کە ئەوەش روژی تاقیکردنەوەیە بو نزمترین نزمیەکان یان بۆ بەرزترین لوتکە .
بارودوخەکە دەروخسێت بو دروست بون و کرانەوەی دەروازەی مەدینەیکی تر بۆ دامەزراندن و هاتنەکایەی [ حکومەتێکی راستگوی بێ تاوان ] کە ئەوەش دادوەری کردنی راستەو خۆیە بۆ دانەوەی هەموو خاوەن مافەکان ، مافی بڕیاردان لە چارەی خۆنوسین ، مافی ئازادی و مرۆڤایەتی و داد پەروەری خوایی ، و پاشە روژیش بو خۆ پارێزانە .
بۆ زانیاری زیاتر :
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=30fcf634


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە