له‌پشت مێژووى ده‌ستبه‌کاربوونى پارێزگاره‌که‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه، کام ماهییەت و ده‌رئه‌نجام!؟
Friday, 08/12/2017, 19:46
تێبینیى: نووسراوه‌که پتر له جارێک کردنه‌وه‌ى جۆربهجۆرى کەوانە و داشى تیادا به‌کارهاتووه، بۆیه هیوادارین خوێنه‌ر توشى شۆک، پچڕان و بێزاربوون نه‌کات.
-----------------------
کاتێک باس له پێناسەی کارى پیشهییانهى جۆڕناڵیزم–(ژۆڕناڵیزم: ڕۆژنامه‌گه‌ریى)–ده‌کرێت، ئاشکرایه، تۆى تا ئاستێکى زۆر ڕۆژانه وه‌رگر له ماس-میدیا(کۆى بینراو، بیستراو و خوێندراو...)، ئاساییه‌ن وه‌ک پێناسەی باو به شێوه‌یه‌کى میتۆدیى، له ده‌ره‌وه‌ى مانابهخشیى هه‌ر جۆرێک ژینگه‌ى کۆنتێکست، ڕووله پوخته‌ى ئه‌م ئه‌رکه ده‌نێیت: پێدانى زانیاریى دروست، خستنه‌ڕووى واقعییانهى حه‌قیقه‌تى چیێتیى ڕه‌وش و پێشهات و دوایین گۆرانکاریى له ژینگه‌ى سۆسیۆلۆجیى-سیاسیى ماددیى کارپێکراو. ئێستا، وهظیفهى تهعریفهیى ئه‌م کایه به جۆرێک گرنگئامێز و ڕووانیینسازهى کۆمه‌ڵگا–(جوڕنالیزم، بۆ ئێره دیوه گشتگیره سیاسییه‌که‌ى، وه‌ک یه‌کێک له پێوه‌ره سهرخانیى ستراتیجییهکانى هه‌ڵسه‌نگاندنى جۆر و ئاستى کواڵهتى هۆشیاریى دیموکراسییانه‌ى کۆمه‌ڵگاى سه‌رده‌م و به هۆیه‌وه له مهحهکدانى پرسى ئه‌ندازه‌ى ڕه‌وایه‌تیى و ناڕهوایهتیى[به مانا جه‌وهه‌ریى ئه‌خلاقییه‌که‌ى]نوێنه‌رایه‌تیى سیاسیى دیموکراسییانه هه‌ڵبژێردراوى گه‌ل)– ورده ئیضافهیهکى تریشى له‌سه‌ره و ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌وه‌ى لاى خۆیه‌وه وه‌ک خه‌به‌ر پێتى ده‌به‌خشێت—به‌پێى جۆرى ئایدیۆلۆجیا–(ئاسته گشتییه‌که‌ى)–و سیاسه‌تى کارى ده‌زگاکه گرێ‌دراو به شوێنگه‌ى زاڵى کۆنتێکسته سایکۆ-ئابووریى-سیاسییه‌که‌ى له بارى واقعى کات شوێندا—هاوکات شتێک له مه‌عریفه و ئاگاییشت، ئه‌گه‌رچى له جۆردا میکانیکییانهش بێت، وه‌ک چه‌شنێک شرۆڤه و شیکار پێبدات. گوایه به‌خشینى زانیاریى و گه‌یاندنى چیێتیى خه‌به‌ر به‌رى داینامیکێتى مێژووه و، مێژووش مانا و جۆرى خۆى له‌ناو ماددێتى جه‌برى شوێن و کاتى کۆنتێکسته سۆسیۆ-سیاسیى و سیاسیى-ئابوورییه‌کاندا تهعریفهدهکاتهوه؟ به‌هه‌رحاڵ، با ئێمه بۆ ئێره و له جوغز و که‌له‌به‌رى خه‌به‌ر و باسێکه‌وه تاوێک جۆڕناڵیستییانه بۆ بابه‌تێک بێینهناوهوه و له‌و ڕووه‌وه نه‌ختێک توێکاریى بۆ باسێکى خهبهریى بکه‌ین، که له‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ى دواییدا له ماس-میدیاکانه‌وه به‌ریکه‌وتین، ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ى خه‌به‌رى ده‌ستبه‌کاربوونى دواجار"پارێزگاره ڕهمزییهکهى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان" له به‌شه به‌رکه‌وته‌ى سیاسیى-ڕهمزییانهى بزووتنه‌وه‌که بۆ پارێزگاى سلێمانیى بوو، که دواى تێپه‌ڕینى پتر له ساڵێک له واده‌ى ده‌ستبه‌کاربوونى پارێزگاره‌که‌یان (20/8/2016: واده‌ى وه‌رگرتنى دوو ساڵى کۆتایى پۆستى پارێزگارى سلێمانیى به‌پێى نووسراوى ڕێکه‌وتنه سیاسییه‌که‌ى نێوان یه‌کێتیى و گۆڕان9/12/2014 تایبه‌ت به‌م بیرۆکراتییه سیاسییه له کۆى ڕێکه‌وتنه بیرۆکراتییه سیاسییه‌کانى تریان)، وه به‌هۆى گوایه "دۆخى یاسایى-سیاسیى ئه‌وکات"—"نه‌ک دۆخى یاسایى-سیاسیى ئێستا"[... ؟!]—له ماس-میدیاکانه‌وه ڕۆتیناتى خه‌به‌ره‌که به گوێى خه‌ڵکدا خنرا. ئێستا، پارێزگاره‌که‌ى بزووتنه‌وه‌که له هه‌نگاوه بیرۆکراتییهکانى دهستبهکاربوونیایهتى و، بڕیاره ئه‌و که‌مه ماوه‌یه‌ى ماویه‌تى–(به‌پێى ڕێکهوتنهکهبێت تا واده‌ى30/4/2018)–نوێنه‌رایه‌تیى ڕۆتینیى-بیرۆکراتیى-ئیداریى و ڕه‌مزیى-سیاسیى بزووتنه‌وه‌که‌ى له‌و نێوه‌نده‌دا پێ‌بکات. پرسیار ئه‌وه‌یه، بۆچى ئێستا و له‌م خوله‌کى کۆتاییانه‌دا ئه‌م پۆسته، به‌و هه‌نگاوه بیرۆکراتییهى به فۆڕمێکى تر له دواى قۆناغى29ى ئۆکتۆبه‌ر–(له ئاسته به‌روارییه شکڵیى بیرۆکراتیى سیاسییه‌که‌یدا)–پیایدا تێپه‌ڕى، که به بڕواى من، به‌راورد به ناڕهواییبوونى دۆخى یاسایى-سیاسیى پێش29ى ئۆکتۆبه‌ر، شتێکى ئه‌وتۆى له واقعى ناڕهواییبوونى ڕیشه و جێنه‌تیکى زاده‌ى ئێستاى پڕۆسیجهرهکه خۆى نه‌گۆڕدراوه، قبوڵکرا؟! به کوێدا ڕێکارى ده‌ستبه‌کاربوونى پارێزگاره‌که‌ى گۆڕان— ئه‌وه‌ى هه‌ندێک له یاساناسه بیرۆکراتیى فۆڕمالیستهکانى بنده‌ستى یاساى ئه‌م ژینگه ئابووریى-سیاسیى-ڕهعهویى-ڕهیعیى بنه‌ماڵه‌یى و عائیلیى فیوداڵیزهبووه هه‌رزانانه ئینشائییانه له خۆیانه‌وه بۆ ئێمه ناوى لێده‌نێن"ڕێکاریى یاسایى"—ڕه‌گ وڕیشه‌ى مه‌غزاى مێژوویى یهکهمیینى هه‌نگاوه‌کانى خۆى تێپه‌ڕاند؟ ئێمه چۆن و به کام مێژووى جێده‌ستى سیاسیى بنه‌ماڵه‌یى و عائیلیى ناوچه‌که بۆ مه‌سه‌له‌ى ده‌ستبه‌کاربوونى پارێزگاره‌که‌ى گۆران بنواڕین... له ئیدى گوایه "پاکژبوون"و 'یاسایى پاستۆرایزهیشنبوون'ى به‌روارى پاش29ى ئۆکتۆبه‌ره‌وه یان فلاشباکییانه گێڕاندنه‌وه و گرێدانه‌وه‌ى ڕۆژمێرى پاش29ى ئۆکتۆبه‌ر به خودى29ى ئۆکتۆبه‌ر و مێژووى زیاد له ده‌یه‌یه‌ک؟ ئایا هه‌ر به راست ئه‌م دوو به‌رواره–(پێش29ى ئۆتۆکبهر بۆ29ى ئۆکتۆبه‌ر و ڕۆژانى پێشتر)–دوو مێژوو و دوو قۆناغى جیا و لێکدابڕاوى مانا بیرۆکراتیین یان هه‌ر درێژه‌ى بێمانایى یه‌کن و له ئه‌صڵدا سه‌ر به یه‌ک زاده‌ى مێژوویین؟
ئه‌گه‌ر له‌م ڕۆژنهى دواییه‌وه به‌ره‌ودوا بێینه‌وه، ڕاستییه‌که‌ى لاى هه‌مووان شتێکى ئاشکرایه، ئێستاى یه‌که‌میین هه‌نگاوه بیرۆکراتییهکانى ده‌ستبه‌کاربوونى پارێزگاره‌که‌ى گۆڕان له ئێستاى دۆخى ده‌سته‌ڵاتى نێچیروانهوه، وه‌ک جۆرێک "سه‌رۆکى باڵاى ده‌سته‌ڵاتى بیرۆکراتیى جێبه‌جێکردن"، تێپه‌ڕیى: به‌رواره تراژیکۆمیدییهکهى29ى ئۆکتۆبه‌رى په‌رله‌مان له به‌رووبوومى فهضیحهى کردنه‌وه‌ى هۆڵى شانۆى په‌رله‌مانى15ى سێپته‌مبه‌رى یه‌کیتیى-یه‌کگرتوو-پارتیى و ڕۆڵپێدانى مه‌جازیى"یاسایى" به 'کاراکته‌ر'ى"شانۆنامه‌ى ڕیفراندۆم"، که دواتر و به‌و هۆیه‌وه هه‌ردوو ده‌سته‌ڵاتى جێبه‌جێکردن و باڵاى سه‌رۆکایه‌تيى (مه‌داى دستهڵاتى مادده‌کانى 59 و 60 بڕگه‌ى یه‌ک له پڕۆژه"ده‌ستورى هه‌رێم" په‌سه‌ندکراو له 24/6/2009)، به ده‌سته‌ڵاتى ده‌رکردنى مهرسومیشهوه (مادده‌ى 65 و کۆى بڕگه‌کانى)، له‌نێو یه‌ک بازنه‌ى سیاسیى بنه‌ماڵه‌یى داخراو و له‌لایه‌ن سه‌رۆکى پارتیى، مه‌سعود بارزانییه‌وه، پاش خۆبه‌خۆ هه‌ستان به سڕکردن و له‌کارخستنى پۆستى شه‌خسیى نه‌خشێنراوى"سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم"ه‌که‌ى، زۆربه‌ى دهستهڵاتهکانیشى وه‌ک میرات له خۆیه‌وه به شێوه‌یه‌کى تایبه‌ت به‌خشییه برازا و جێگرى حیزبه‌که‌ى. ئه‌گه‌ر تائێره جۆر و چهشنێتى تایبه‌تى ئاڵوگۆڕى ده‌سته‌ڵات له مامه‌وه بۆ برازا بۆخۆى ناڕه‌وا و بێ‌مانا بێت، ئه‌وا خودى مێژووى ده‌سته‌ڵاته‌کانى سه‌رۆکایه‌تیى و ده‌زگاکه‌ش دیسان له‌ژێر پرسیار و پرسى ڕهوایهتییدایه.
ئه‌وه فاکتێکى مێژووییه، ده‌زگاى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم ده‌زگایه‌کى سیاسیى-حیزبیى نانیشتیمانیى بنه‌ماڵه‌یى-عائیلیى دروستکراوى نێوان یه‌کێتیى-پارتییه، به‌رى به‌رکه‌وته‌ى"ڕێکه‌وتننامه‌ى ستراتیجیى" ڕۆژگاره‌کانى2004 بۆ کانوونى دووه‌م و دواترى2005–(چرکه‌ساتى ته‌واو لهماناخستنى کێبڕکێى ڕاسته‌قینه مه‌ده‌نیى ڕادیکاڵ و هاتنه‌ئاراى جۆرێک پۆپۆلیزمى سیاسیى-دیموکراسیى دیماگۆگ: بردنه‌وه‌ى له سه‌دا نه‌وه‌دى ده‌نگه‌کان به‌رامبه‌ر سه‌د و چوار کورسى په‌رله‌مان له کۆى سه‌د و یازده کورسى!)–و دیارى ده‌ستیى خودى جه‌لال تاڵه‌بانییه له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى پۆستى ڕهمزییانهى سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى له به‌غداد(سات وسهوداى 'سپیکردنه‌وه'ى یه‌ک بۆ یه‌ک تایتڵ و پێشگرى مه‌جازیى ئیگۆى"سه‌رۆک" بۆ یه‌کتر!). ده‌سته‌ڵاته‌کانى ئه‌م ده‌زگایه‌ش–(ده‌زگاى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم)–ناڕه‌وان و له به‌رامبه‌ردا پێچه‌وانه‌ى ده‌ستورى عێراقن، ئه‌مه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى له هیچ بڕگه و مادده‌یه‌کى ده‌ستورى عێراقدا ناوى"سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم"وه‌ک مافێکى ده‌ستووریى به ده‌ق نه‌هاتووه. که‌واته، ئه‌گه‌ر هه‌ر خودى مانه‌وه‌ى نێچیروان بارزانى له‌و پۆسته‌ى ئێستاى، به جیا له‌و دهستهڵاتانهى که جهبهرووتى حیزبیى-بنه‌ماڵه‌یى پێیبهخشییووه، بۆخۆى تاوانى سیاسیى-ئیداریى بێت به هۆکارى زه‌مه‌نێکى دوور خراپ ئیداره‌دانى ستراتیجێتى وزه‌ى ماددیى ده‌سته‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت، تاوانى گه‌وره‌ى وه‌ک فهضیحهى هه‌ڵسوڕانى مه‌له‌فى نه‌وت و ئیختیلاسى داهاتى نه‌وت، لهپهلوپۆخستنى سوڕى دارایى گشتیى–(تایبه‌ت به مۆدێلى ناوچه‌که: ئاسته هه‌ره سه‌ره‌تایى و ته‌قلیدییه‌که‌ى)–و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کان، ڕه‌زیلکردن و تێکدانى ئاسایشى بژێویى و ژیانى ئابووریى-کۆمه‌ڵایه‌تیى گشت و هتد، ئه‌وا مۆدێلى ناوازه‌ى ئه‌م دهستهڵاتپێبهخشینهوانهى دوایشى له مامیه‌وه بۆ خۆى دیسان پێشێلکاریى و قهباحهتێکى تر. مه‌وداى ئه‌و دهستهڵاتانهى که ئێستا به‌ده‌ست یه‌کێک له تاوانبارتریین–(نه‌ک "تۆمه‌تبار")–هه‌ڵسوڕێنه‌ره سیاسیى-ئیدارییه‌کانى مێژووى ناوچه‌که‌وه‌یه و، پارێزگاره‌که‌ى گۆڕانیش، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌که‌ى به ده‌ستێک 'مشتێک ڕه‌خنه'ى له‌سه‌ر ڕه‌وایه‌تیى پۆست و کابینه سیاسیى- ئیدارییهکهى هه‌یه، دێن به ده‌ستێکى تر"ڕه‌وایه‌تیى مه‌جازیى" له ده‌ست و په‌نجه و زه‌مه‌نى کابینه ماوه درێژکراوهکهیهوه وه‌رده‌گرن؟! بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌بێت ئیدى خۆى له‌نێو گێژاوى ئه‌م جۆره مامه‌ڵه ده‌بڵ-مۆڕاڵ و ده‌بڵ-ستاندارده پۆپۆلیزم-سیاسیى-دیموکراسیى دیماگۆگییهدا ساغبکاته‌وه. یان ده‌بێت یه‌کانگیر کۆى زه‌مه‌نى پرۆسه بیرۆکراتیى سیاسییه‌که وه‌ک خۆى مامه‌ڵه بکه‌ن یان ناکرێت له دیوێکى تر‌ى ڕووکه‌شى زه‌مه‌ندا ئیدى هه‌موو شتێک "پاک و بێگوناه"و ڕه‌شید بێته‌وه!
ئه‌وان— له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو، بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیى— له ڕاپۆرتێکدا بۆ ڕاى گشتیى له‌سه‌ر یه‌کێکى تر له ئابڕووچوونه یاسایى-سیاسییه‌کانى مێژووى ناوچه‌که ( 30ى حوزه‌یرانى 2013)، وه‌ک له نوسراوه‌که‌ى خواره‌وه‌دا دۆکیومێنت کراوه و دواتر بۆ ئێمه ده‌رده‌که‌وێت، ده‌یانه‌وێت ته‌نیا هه‌ریه‌ک له ده‌قى"یاسا په‌یڕه‌وکراوه‌کان"ى وه‌ک: "یاساى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان و یاساى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم"( ژماره 1ى 2005) به بنه‌ما بگرن،"بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر"ى و هه‌ر له‌م مه‌حه‌که‌وه–(ده‌قى"یاساى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان و یاساى سه‌رۆکایه‌تیى" چاپکراو نه‌ک خودى کارى"چاپخانه‌ى یاسایى-سیاسیى په‌رله‌مان")–مه‌سه‌له‌ى ڕه‌وایه‌تیى و ناڕهوایهتیى ئه‌وکاتى درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى مه‌سعود بارزانیى بخه‌مڵێنن، کاتێک ئه‌وکات به‌م جۆره بۆ خۆیان ده‌نووسن (نووسراوه‌که که‌مێک ڕاستکردنه‌وه‌ى ڕێنووسیین، ده‌ستکاریى و خاڵبه‌ندیى بۆ کراوه):
ئێمه[وه‌ک] فڕاکسیۆنهکانى ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانى کوردستان که له خواره‌وه واژۆمان کردووه، له سۆنگه‌ى به‌رپرسیارێتیى یاسایى و پیشهییمانهوه به ئه‌رکى خۆمانى ده‌زانین که به گه‌ڕانه‌وه بۆ یاسا پهیڕهوکراوکانى [هه‌رێم]ى کوردستان، به تایبه‌ت یاساى پهپڕهوى ناوخۆى په‌رله‌مان و یاساى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم، ئاگادارتان بکه‌ینه‌وه که ڕۆژى 30/6/2013 له کۆبوونه‌وه‌یه‌کى په‌رله‌مانى[هه‌رێم]ى کوردستان (بۆ ئێره قه‌ناعه‌تى زمانه‌وانيى-به‌کارهێنراوى خۆم: په‌رله‌مانى هه‌رێمى باشورى کوردستانعێراق)، ته‌واوى پڕه‌نسیپه‌کانى"سه‌روه‌ریى یاسا" پێشێلکران و، بڕیارێکى"مه‌کته‌بى سیاسیى" هه‌ردوو حیزبى ده‌سته‌ڵات له هه‌رێم (یه‌کێتیى-پارتیى)، که ڕۆژێک پێشتر، واته له 29/6/2013 گه‌ڵاڵه کرابوو، به‌شێوه‌یه‌کى نایاسایى سه‌پێنرا به‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان، هاوپه‌یمان و فڕاکسیۆنهکانیاندا. دوو پڕۆژه یاساکه‌ش بریتییبوون له: درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ویلایه‌تى سه‌رۆکى هه‌رێم بۆ دوو ساڵ و درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى په‌رله‌مان بۆ دوو مانگ و ده ڕۆژ، که هه‌ردووکیان نایاسایین و، هیچ بڕگه و مادده‌یه‌ک له یاسا کارپێکراوه‌کانى هه‌رێم–(یاساى په‌یڕه‌وى ناوخۆى کاروبارى په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم)–بوارى تێپه‌ڕاندنى ئاوا کارێک نادات.(لا. 5/1)
که‌واته ئێستا، به گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌غزا و ماهییەتى ئارگیومێنته‌کانى پێشوو، با بۆ ئێره و له‌م هاوکێشه‌یه‌ى دواتردا، کۆى ئارگیومێنته‌کان هاوکێش بکه‌ینه‌وه و، له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان خۆى بپرسین: ئه‌وا گریمان زانرا که ئێوه له ڕوانگه‌ى گوایه"خه‌مخۆریى"تان بۆ پێشێلنهکردنى یاسا و بهبنهماگرتنى ده‌قى یاسا کارپێکراوه‌کانى ناوچه‌که–(وه‌ک له‌وێدا ده‌رده‌که‌وێت: بنه‌ماکه به جێگیر وه‌رگیراوى ده‌قى یاساى په‌یڕه‌وى ناوخۆ په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمه نه‌ک خودى بنه‌ماى"کارخانه‌ى دهقخستنهوهى یاسایى-سیاسیى په‌رله‌مان")–و هه‌ر له‌و کاته‌شه‌وه بهنایاساییدانانى کۆى زه‌مه‌نه بیرۆکراتیى لێکپهیوهستهکه، نهتانویستبوو له پێشوودا و له‌پێش29ى ئۆکتۆبه‌ره‌وه مه‌سه‌له‌ى ده‌ستبه‌کاربوونى پارێزگارهکهتان بهێننهناوهوه و، وا ئێمه‌ش هه‌ر به‌و جۆره ئه‌و بههانهیهتان تا ئه‌و زه‌مه‌نه به واقع، یه‌کانگیر و دروست مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ زه‌مه‌نه‌که وه‌رده‌گرین، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ى ئێمه له‌و زه‌مه‌نه‌دا ئه‌م قه‌ناعه‌ته به خۆمان ببه‌خشین، ئێوه ئه‌توانن ڕاستبێژانه (ئه‌گه‌ر بتوانرێت)، له‌ده‌ره‌وه‌ى ئینشائێتى زمان، سهفسهطهلێدان، ڕیتۆریک و گوزاره‌ى مه‌جازیى و شیعریى، ئه‌ساسى مه‌سه‌له‌ى دهستهبهکاربوونى پارێزگارهکهتانمان له‌پاش29ى ئۆکتۆبه‌ره‌وه به لۆجیک یه‌کانگیر له‌گه‌ڵ ئه‌ساسى هه‌مان دۆخى پێش29ى ئۆکۆتبه‌ر بۆ جۆیین و گرێبده‌نه‌وه؟! ئایا بایى ئه‌وه جورئه‌ت ده‌بوو، پێشئه‌وه‌ى ئێمه گومانى جددیى لۆجیکیى و پرسى باطڵبوون له‌سه‌ر دیوى یه‌که‌مى خه‌رمانى مه‌شهه‌دى کۆى هه‌نگاو و گوتاره‌کانى پێش29ى ئۆکتۆبهرتان له‌م باره‌یه‌وه دابنێین، خۆتان بێمنه‌تانه، ڕاشکاوانه دیوى دووه‌مى مه‌شهه‌دى پاش29ى ئۆکتۆبه‌رمان له‌گه‌ڵ ڕابردووى بنه‌ماى دیسکۆرسى خۆى له‌سه‌ر یه‌ک ڕاسته‌هێڵ بۆ یهکانگیربکهنهوه؟! ئێمه ئه‌وه ده‌زانین هۆکارى جوڵه‌ى پاش29ى ئۆکتۆبهرتان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه فشارى دۆخى ئێستا و له‌به‌رچاوگرتنى دۆخى پۆپۆلیزمى سیاسیى دیماگۆگیى چه‌ند مانگى ئاینده‌ى هه‌ڵبژاردنه–(ئه‌گه‌ر بکرێت)–و ڕه‌نگه پاڵنهرهکهش ئیدى دواجار هه‌ر ئه‌وه‌نده‌شى له موهیمه و باره‌که‌یدا هه‌ڵگرتبێت: قایلکردنى ڕیتۆریکیى ڕوواڵهتییانهى ده‌نگده‌رى ساده له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌که و هه‌ر نه‌بێت شتێک که‌م به‌رگرتن و ته‌کاندنى ته‌پوتۆزى ڕه‌خنه‌ى ڕوواڵهتییانهى یار و نه‌یار له بزووتنه‌وه‌که و نوێنه‌رایه‌تى پارێزگاره‌که‌ى له‌م باره‌دا، به‌ڵام به‌راست ئه‌و 'مهزههبگۆڕین و پاسادان'ه ناته‌ریب، لێکناکۆک و نایه‌کانگیره به ڕابردووى ئه‌ساسى گوتار و گوزاره‌ى خۆتان–(مهزههبگۆڕین له: بهبنهماگرتنى ده‌قى یاساى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان و یاساى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمه‌وه بۆ بهبنهماگرتنى"چاپخانه‌ى یاسایى-سیاسیى په‌رله‌مان")–چیتر و چیى بوو؟!
ڕاستییه‌که‌ى ئه‌گه‌ر بڕیار وابووبێت له‌پێش29ى ئۆکتۆبه‌ر و به "ئیعتیباردانان" بۆ یاساى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم، که له‌ناو یاساکه‌دا–(مادده‌ى 3 و به جۆرێک مادده‌ى 4ى یاساکه‌ش)–لێبڕاوانه به ده‌ق باس له ماوه‌ى ویلایه‌تى"سه‌رۆک"ى ئه‌وکاتى"هه‌رێم"–(هه‌ڵبه‌ت، "سه‌رۆکى هه‌رێم" له زمان عمومیاتى ڕۆتینیى باوه‌وه، نه‌ک له فلته‌رى دیدى تایبه‌تى ئێمه‌وه)–و واده‌ى کۆتاییهاتنهکهشى ده‌کات، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له ماوه‌ى ڕابردوو گوایه پرسى ناڕهوابوونى ده‌سته‌ڵاتى بیرۆکراتیى ئیداریى و سیاسیى سه‌رۆکایه‌تیى پاش30ى حوزه‌یرانى2013ى هه‌رێمى له‌به‌رچاوگرتبێت و هه‌ر له کۆى ئه‌و زهمهنهشهوه تا پێش29ى ئۆکۆتبه‌ر نهیانخواستبێت مه‌سه‌له‌ى ده‌ستبه‌کاربوونى پارێزگاره‌که‌یان بهێننه‌پێش، نه‌ک موزایه‌ده، دیماگۆگ پۆپۆلیزم و هه‌رشتێکى دیکه، ئه‌وا خۆ ده‌بوو(ده‌بێت)، به گه‌ڕانه‌وه و ئیعتیباردانان بۆ بنه‌ماى هه‌مان یاساش، که له‌ناو یاساکه‌دا دوور و نزیک باس له مۆدێلێکى له‌و چه‌شنه ناشرینه ناکات، پرسى میراتبهخشین و دهستهڵاتپێبهخشیینهوه قهبهلییهکهى ئه‌م دواییانه‌ى 29ى ئۆکتۆبه‌ر و ڕۆژانى پاشترى مه‌سعود بارزانیى بۆ برازا-که‌شیان دیسان به ناڕه‌وا و بێ‌مانا له‌به‌رچاو گرتبا و، له‌م لۆجیکه‌وه به هه‌مان شێوه به‌روارى پاش29ى ئۆکتۆبهریشیان هاوته‌با له‌گه‌ڵ بنه‌ماى"گوتارى یاسایى" پێش29ى ئۆکتۆبه‌ریان لێکگرێبدایهتهوه و به‌هیچ جۆرێک ڕ‌ازى نه‌بووبان له دواى ئه‌و به‌رواره‌شه‌وه پرسى ده‌ستبه‌کاربوونى پارێزگاره‌که‌یان له‌وه‌ها دۆخێک‌دا بهێننهوهپێش. خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاریش بێت لاى ئه‌وان—با لێره ئه‌م پاسهوهش ببڕینه‌وه— گوایه له غیابى ده‌ستوردا–( نه‌ک ئه‌و پڕۆژه ده‌ستوره‌ى هه‌یه)–بنهوبارگۆڕین له بهبنهماگرتنى گوتارى یاساى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمه‌وه بۆ بهبنهماگرتنى ئه‌م جاره‌ى خودى"چاپخانه‌ى یاسایى-سیاسیى په‌رله‌مان" بۆ ئه‌وان ئیدى "فهرضى عهیین"ه (فرض العین)، نه‌ریتى باوى بۆماوه‌یى دیماگۆگ پۆپۆلیزمى سیاسیى ژینگه‌یى و بۆرصهى ڕۆژانه‌ى گوتارى سیاسییمانه، ئه‌وا خۆ ده‌بێت ئیدى له‌م باره‌شدا که‌واته هه‌موو ئه‌و 30ى حوزه‌یران و بڕیاره ناڕه‌وایانه‌ى که له‌ماوه‌ى ڕابردوودا، ئێستا و ئاینده‌شدا له په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچووێنراون و دهردهچووێنرێن به تێکڕاى زه‌مه‌نه‌که دیسان پێمان ڕه‌وابن، زه‌مه‌نێک که مه‌ودایه‌کى دووره له بۆشایى دهستوورییدایه و، نه‌ک هه‌ر له‌پاش29ى ئۆکتۆبه‌ر، به‌ڵکو پێش29ى ئۆکتۆبه‌ریش هه‌ر هه‌بووه و ژیاوه.
که‌واته، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌بێت بێمنه‌تانه ڕاشکاوانه خۆى له‌م لێکدژیى و ده‌بڵ-ستانداردهى بهێنێته‌ده‌ره‌وه و، بۆ دواجار لاى خۆیانه‌وه پێمان بڵێن ئه‌وان له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک له ماوه‌ى ڕابردوو ئاماده‌نه‌بوون پۆستى ئیگۆى پارێزگار به به‌رى کاراکتهرهکهیاندا بپۆشن: بنه‌ماى ده‌قى یاسا و گه‌ڕانه‌وه بۆ یاساى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم یان بنه‌ماى ئه‌و"چاپخانه یاسایى-سیاسیى"هى پێیده‌وترێت په‌رله‌مان؟ ئه‌گه‌ر هۆکار له تایپ و پۆڵێنى یه‌که‌م بێت، ئه‌ى که‌واته بۆچى له‌پاش29ى ئۆکتۆبه‌ریشه‌وه ئه‌م ئاڕاسته‌یه به بنه‌ما وه‌رنه‌گیرا و دیسان نه‌چوونه‌وه سه‌ر خه‌تى؟! ئه‌گه‌ر بنه‌ماى ده‌قى یاساش به‌لایانه‌وه گرنگ نییه و بۆ ئه‌وان بنه‌ما بنه‌ماى کارى په‌رله‌مانه، ئه‌ى که‌واته ئه‌و هه‌موو هاتوهاوار، سه‌رئێشاندن و بێزارکردنهى خه‌ڵک، تهصعید و کامپه‌ینه میدیایى سیاسییه‌ى له‌ماوه‌ى ڕابردوودا کردیانه سه‌ر کارى په‌رله‌مان و درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ته‌مه‌نى یاسایى ویلایه‌تیى"سه‌رۆک"ى ئه‌وکاتى هه‌رێم له"چاپخانه‌ى په‌رله‌مانه‌وه" له‌سه‌ر چى بوو؟! ئه‌گه‌ر بڕیاربێت به هه‌مان ئه‌و لۆجیکهى که له‌پێش29ى ئۆکتۆبه‌ر پێى وابوو ده‌بێت ده‌قى یاسا به بنه‌ما بگیرێت درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ولایه‌تى"سه‌رۆکى" ئه‌وکاتى هه‌رێمى به ناڕه‌وا و بێ‌مانا وه‌صف ده‌کرد، ئه‌وا خۆ ده‌بێت به هه‌مان ئه‌و لۆجیکه‌ش که له‌پاش29ى ئۆکتۆبه‌ره‌وه ئیدى کارى په‌رله‌مانى به بنه‌ما گرت و پاشان پشتى له ده‌قى یاسا کرد، دواجار خودى ماهییەتى ئه‌ساسى یه‌که‌میین هه‌نگاوى دهستهبهکاربوونى پارێزگارهکهشیان له ده‌سته‌ڵاتى باڵاى بیرۆکراتيى پاش 29ى ئۆکتۆبه‌ر و خودى میراتبهخشیینهوه تراژیکۆمیدییهکهى په‌رله‌مانى 29ى ئۆکتۆبه‌ر به هه‌مان شێوه ناڕه‌وا و بێ‌مانا بێت، ده‌نا ئیدى ئینتگرهیتهرى کارى لۆجیکمان له‌م نێوانه ئینپوت و ئاواتپووتهدا–(output and input)–تووشى جۆرێک ناتهواوکاریى هاوکێشهیى، یهکانگیریى له‌ده‌ستدان، لێکدژیى و خۆڕهتکردنهوهى بێ‌مانا دێت!
ڕوونکردنه‌وه له‌سه‌ر:
پاستۆرایزهیشنpasteurization: پڕۆسه‌ى له‌ناوبردنى مایکرۆئۆرگانیزمى کوشنده‌ى ناو خۆراک و شلهمهنیى له ڕێگه‌ى کوڵاندنه‌وه... له‌م ڕووه‌وه، بۆ گشتێتيى باسه‌که‌ى ئێره، به‌کارهێنانى دیوه مه‌جازییه‌که‌ى.
ئینتگرهیتهرintegrator: (له ڕه‌هه‌نده کارهباییهکهوه) یه‌کخه‌ر و هاوسهنگخهرى هاوکێشهیى سوڕى نێوان شه‌پۆلى کاره‌بایى ناجێگیر هاتوو–( سه‌ره‌تاى تێچوون)–و جێگردانهوه–(پاشتر له‌ناوه‌وه هاوسهنگخستن)–ى بڕى دروست شه‌پۆلى پێویست بۆ جێگر کارکردنى ئامێرێکى کاره‌بایى( ئێلیکترۆنییه‌کان).
سه‌رچاوه‌ى سایتهیشنکراو:
فڕاکسیۆنهکانى ئۆپۆزسیۆن، ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر پێشێلکارییه یاساییه‌کان، سیى حوزه‌یرانى 2013ى په‌رله‌مانى کوردستان. سایتى فهڕمیى گۆڕان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست