"ده‌وڵه‌ت" و مۆدێلى سیاسه‌ت له‌نێو حهتمێتى پێویستیى بژارده ئابوورییه‌که‌یدا!
Monday, 25/04/2016, 23:35
که‌م نین کڵێشه-(cliché__ چهندپاتبوونهوهى قسه تا ستۆکبوون)-ى هه‌موو ئه‌و گوتار و ئاخاوتنه باوانه‌ى ڕۆژانه و به‌رده‌وام له زۆر جێگه‌دا به‌رمان ده‌که‌ن و باس له سهڕووکارى مه‌ترسیى حهقیقهتگهلێکى ئابووریى وه‌ک: بهرتهنگیى، ته‌سک-مهودایى و بهرتهسکیى ههمهچهشنێتى و فره‌یى کۆى شانه‌کانى سیاسه‌تى داهاتى کارى ئابووریى-( ئابووریى له‌ئاستى گشتگیردا__ macroeconomics)-و دواجار خه‌ته‌رناک تاک-ڕه‌هه‌ند پارهداربوونى هه‌ڵسوڕانى نۆرمى ژینگه‌ى دارایى له چه‌ند ئه‌ڵقه-شانه‌یه‌کى کۆمۆن و به‌رفراوانه‌وه بۆ‌نێو شانه‌یه‌ک و بچوکتر له شانه‌یه‌ک تا خانه‌یه‌کى ئۆرگانیزمیى ده‌که‌ن، که له ئێستادا مه‌ترسییه‌کانى هۆشدارى ئه‌م گوتاره-( چوونه‌وه‌یه‌ک و بهرتهنگبوونى جۆراوجۆریى و هه‌مه‌جۆریى بژارده‌کانى داهاتى کۆمۆنه‌ى کارى ئابووریى له‌ئاست بهرواڵابوونى سه‌ربه‌ستى ههژموونخوازیى جوڵه‌ى سیاسیى[نێوخۆیى و ده‌ره‌کیى]__کورتهێنانى مه‌ودا-جوڵه‌ى یه‌کێکیان درێژههێنانى مه‌وداى ئه‌وى تره!)-خودى دیفاکتۆیه و وه‌ک گرفتێکى ته‌واو جددیى و مه‌ترسیدار به‌رۆکى زۆرێک له وڵاتان و هه‌رێمى بیناکراو و پشتبه‌ستوو به‌پله‌ى یه‌ک به که‌رتى نه‌وت و غازى گرتووه و، بزواوێتى هه‌رجۆرێک بژارده‌ى جوڵه‌ى ژینگه‌ى سیاسیى-کۆمه‌ڵایه‌تیى گهلیشى له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا له‌گه‌ڵ خۆى ڕووبه‌ڕووى جۆرێک له قرچۆکیى و بهرتهنگیى سیاسیى-ئابووریى کردووه‌ته‌وه له ئاستى هه‌رجۆرێک گوتارى باڵادا(ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێت له ئه‌مڕۆدا، ده‌بینرێت بهفاکتبووى ئه‌م حاڵه‌ته بژارده‌ى ئازادیى سه‌رده‌مییانه خۆڕێکخستن و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى ژیانى سیاسیى-کۆمه‌ڵایه‌تیى گهلیشى له چنگى کۆى هێز و "پارته سیاسیى"ه خیڵگهرا-عورفچیى، ئهفهندیى-عورفچیى، دینیى-عورفچیى و هاوتهقلید زهن-ناسیۆنالیست دیماگۆگ و پۆپۆلیستچییهکانى ناوچه‌که به‌خۆیه‌وه ته‌نگ و ته‌ملیک کردووه!). ده‌توانرێت بوترێت به‌شێک له‌م وڵات و هه‌رێمانه چه‌ندێک ناچاریى جۆرێک تهنگهبهریى مۆدێلى ئاووهه‌واى ژینگه‌یى، نا-بهرابهریى و نا-هاوسه‌نگیى حه‌جمى دانیشتوان و کورتهێنانى تێکڕاى ڕێژه‌ى به‌ده‌ستهاتووى نه‌ختینه‌یى-داهات له‌ئاست سهرلهنوئ پڕکردنه‌وه‌ى لایه‌نیکه‌م پێداویستى خواست و خزمه‌تگوزارییه ژینگه‌یى-مرۆیى بنچینه‌ییه‌کانیان به‌جۆرێک ههڵهکارییانه ئاکام هه‌ڵى دابێتنه ناو به‌گه‌ڕخستنى زه‌به‌لاحى ئه‌م بژارده ناجێگیر و مه‌ترسیداره له حه‌قیقه‌تى سیاسه‌تى ئابووریى باوه‌وه(جێکردنه‌وه‌ى به‌شێکى زۆر له هێلکهکانى سوڕى داهات به پله‌ى ئیمتیاز له سه‌له‌ى نه‌وت و غازدا)،ئه‌وه‌نده‌ش ده‌توانرێت بوترێت به‌شێکیان مهبهستکارانه به ئامانج له‌پشت ئه‌م سیاسه‌تى بهرتهنگکردنى سوڕى دارایى-ئابووریى خۆیانه‌وه وه‌ستاونه‌ته‌وه!
لێگرتنه‌وه و بهرتهسککردنى ههمهچهشنێتى و جۆراوجۆرێتى بژارده‌ى جوڵه‌ى داهاته‌کانى ئابووریى له بازنه کارێکى مرۆیى-هه‌ره‌وه‌زیى فره-دهستکارهوه-( ده‌ستى کارى زۆر)-بۆ‌نێو بازنه کارێکى ته‌سک مه‌ودا و ته‌واو که‌م چه‌شن له ئاستێکى نوخبهویى کاردا، که من لێره‌دا ناوى لێده‌نێم سیاسه‌تى بهرتهنگکردنى ئابووریى-(economic restriction policy)-یاخود سیاسه‌تى بهنوخبهکردنى ئابووریى(economic elitization policy)، سیاسه‌تێکى مه‌یل ههژموونهگهرایى-( یاخود دهستهڵاتسالاریى authoritarianism)-پاشایه‌تیى شێوه تۆتالیتا‌ر-ڕه‌فتار و ئۆلیگار-میراتگرى سیاسیى-ئابووریى سه‌رده‌مه و،هه‌ندێک له وڵاتان و هه‌رێم بۆ پتر ڕههاگیرکردنى سه‌ربه‌ستیى درێژه‌ى ڕهواێتى ته‌مه‌نى جۆرى ده‌سته‌ڵات و پتر ئاسایش پاراستنى جۆرى توخماتى سیاسیى-ئابووریى داروینیزمى پێدراوى هێزى میرات-تایبه‌تیان له ئاستێکى سنوربۆکێشراو تایبه‌ت-کاردا وه‌ک ستراتیج پیاده‌ى ده‌که‌ن، به ئامانجى:
1- سیاجکردن، یهکپێخستن و قهیدکردنى سه‌ربه‌ستى مه‌وداى داهاتى چنگکهوتووى فۆرمه‌کانى که‌رتى گشتیى کار و ئاڕاستهگۆڕینى له بازنه کارێکى مرۆیى-هه‌ره‌وه‌زیى به‌رفراوانه‌وه بۆ ژماریه‌کى زۆر که‌م فۆڕمى ده‌سته‌بژێرى که‌رتى کارى تایبه‌ت له ئاستێکى سنوربهندکراو-جڵهوگیرکراودا. چونکه به‌وپێیه‌ى، تا سه‌رچاوه‌کانى به‌ده‌ستهاتووى ئاسایشى گه‌نجینه‌ى داهاتى باڵاى وڵات مه‌ودا فراوان و بهرواڵابێت; نێوه‌ندى ده‌ستکار-( ده‌ستى کار)-تیایدا ده‌سته‌جه‌معیى و هاو-پشکداربێت، باسکى هێزى سیاسییانه‌ى گشتیى گه‌لیش له‌به‌رامبه‌ر"ده‌سته‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت" ئازاد، ئاکتیڤ و کۆتنهکراو ده‌وه‌ستێته‌وه. ئه‌مه‌ش وا ده‌کات "ده‌وڵه‌ت" ئه‌و هێزه کارایهى نه‌بێت بهرینیى درێژه‌ى مانه‌وه‌ى هه‌ژموونى ده‌سته‌ڵاتى پۆلیسیى خۆى، وه‌ک به‌شێکى بنه‌ڕه‌تیى له ژێرخانى وزه‌ى گرنگى کارى، به‌سه‌ر پانتایى هێزى مرۆیى ژینگه‌ى داهاتى فره‌یى کاری‌دا ڕاگیربکات له حاڵه‌تى هه‌رجۆرێک هه‌بووى مانگرتن، ناڕه‌زایه‌تیى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا. گه‌ل لێره‌دا میکانیزمى فشارى پانوپۆڕ و کارایه و، تواناى ئیفلیجکردن و له‌په‌ل خستنى ئاسایشى ئابووریى باڵاى وڵاتى له چه‌ندین ده‌رچه‌ى هه‌ستیاره‌وه له ده‌ستدایه.
2- ته‌وقکردن، په‌کخستن و له‌کارخستنى مهساحهى تواناى خۆبه‌خۆ به‌رهه‌مداریى ئابووریى هه‌ره‌وه‌زیى گه‌ل و لئ سه‌ندنه‌وه‌ى بڕى زۆرى ئاسایشى داهاتى باڵاى وڵات له گشتێتى چنگیان. به‌وپێیه‌ى، مادام لێره‌دا بڕى هه‌ره زۆرى پانتایى داهاتى باڵاى وڵات داهاتى به‌ده‌ستهاتووى کارى ده‌سته‌بژێره، بۆیه هاتنه‌ئاراى هه‌رجۆرێک ڕوودانى فشار و ناڕه‌زایه‌تیى گه‌لیش له ئاستى بنکۆڵکردنى ئاسایشى ده‌سته‌ڵاتدا ئاکام سست و ناکارا ده‌وه‌ستێته‌وه. گه‌ل لێره‌دا له قه‌واره‌ى ئاسایشى داهاتى ئابووریى باڵاى"ده‌وڵه‌ت"-(ئابووریى به‌ماناى جۆر و ڕووپێویى سه‌رخانى ستراتیجیى تیۆریزه‌کراو له‌ئاست هه‌ڵسوڕانى هه‌رجۆرێک چهشنێتى گوژمى دارایى-نه‌ختینه‌یى وڵات، که بناغه‌ى ته‌مه‌ندرێژى سوڕى ئاسایشى داهاتى پڕاکتیزهى کشتوکاڵ و پیشه‌سازیى وه‌ک دوو یه‌که‌ى ژێرخانى ئاسایشى خۆراک، شمه‌ک و کاڵا بنه‌ڕه‌تییه‌کان پێکى ده‌هێنێت)-وه‌ک چینێکى پاسیڤکراو په‌راوێزه و دابڕێنراوه و، گشتێتى فۆڕمى هه‌ر جۆرێک به‌رهه‌مداریى ئابووریى بازووى هێزیان تهحویلى فۆڕمگهلێکى پتر زه‌ینیى و ئینتیزاعیى کار کراوه‌ته‌وه!( داکشانى داهاتى به‌رهه‌مداریى کارى بازوو له ئاست هه‌ڵکشانى حه‌جمى کایهگهلێکى کارى ئینتیزاعیى و زه‌ینیى زمان ئیگۆ-ئایدیاڵ، وه‌ک یه‌کێک له مه‌ترسییه‌کانى بهسهرهبڕشتبوون و پاسیڤبوونى گه‌ل له ڕۆژمێرى ئێستا و ئاینده‌دا)
3- بهڕهعیهتکردنى دانیشتوانى بن-ده‌ستى ژینگه‌ى ڕهعیکراوى و، به‌ستنه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى ئاسایشى ژینگه‌ى سه‌ره‌کیى ژه‌مه داهاتى بژێویان-(له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى گشتیى ده‌زگایى و بازاڕ)-به‌شێوه‌یه‌کى سه‌ره‌کیى بهکێبڵى سیاسه‌تى جۆرى داهاتى باڵاى تایبه‌تى"ده‌وڵه‌ت" خۆیه‌وه. فۆڕمى ژینگه‌ى گشتیى ئابووریى-( داهاتى ئابووریى)-لێره‌دا به‌رته‌نگه، کۆکراوه‌یه و ده‌سته‌بژێر یه‌کخراوه، هه‌ربۆیه ئه‌مه‌ش واده‌کات زیاتر مه‌ساحه به "ده‌وڵه‌ت" ببه‌خشێت ڕه‌وایه‌تیى هه‌رجۆرێک مهشروعێتى سیاسه‌تى بێگه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌ل سه‌ربه‌ست بجوڵێنێت. گه‌ل-( جیا له پهنجهبژێرى"ده‌سته‌ڵات"__کۆى چین و توێژه ته‌قلید-تهصنیفێنراوه باوهکهى ئه‌مڕۆى "ئهفهندیزمى سه‌رمایه‌داریى")-لێره‌دا پێگه‌یه‌کى پتر زهخرهفیى-ڕه‌مزیى، سه‌ربار و دوالیزمهیى-وجوودیى نائۆرگانیى بهبهرداپۆشراوه; ئاماده‌گیى ماددێتى ئابووریى-سیاسی‌یان له‌ئاستى جڤاکى گشتیدا سپارده‌ى کایه‌ى نوخبهسازیى "ده‌وڵه‌ت" کراوه.
سه‌رنج (دیوه‌که‌ى تر‌ى هاوێنه‌که):
کارایى هاو-پشکداریى ئابووریى له ئهندازهسازیى جۆرى داهاتدا کارایى هاو-پشکدارییه له ئهندازهسازیى جۆرى سیاسه‌تدا. هه‌رکاتێک ماددێتى' ئابووریى-سیاسیى'-( بکه‌رى بهرههمهێنى ده‌سته‌ڵاتى ئابووریى__له فیگه‌ره گشتییه‌که‌یدا)-توانى ئازادانه خۆى بژیه‌نێت; بوونێتى فیزیکیى ده‌ست و بازووى خۆى له قه‌واره‌ى ئاسایشى داهاتى باڵاى وڵات‌دا کارا بسه‌لمێنێت، تواناى ئه‌وه‌شى ده‌بێت سه‌ربه‌خۆیى هه‌رجۆرێک خواستى هاوکێشه‌ى ئاسایشى 'سیاسیى-ئابووریى'-( بکه‌رى بهرههمهێنى ده‌سته‌ڵاتى سیاسیى)-ژینگه‌ى گشتیى خۆى کاریگه‌ر بنه‌خشێنێت. تا ئه‌وکاته‌ى بکه‌رى تاک شوناسێکى وجوود ئابووریى-سیاسیى-ماددیى ئۆرگانیى-کارا له ژینگه‌یدا به‌خۆى نه‌به‌خشێت، بکه‌رێکى سیاسیى-ئابووریى به‌هێز و ڕاسته‌قینه‌ش نابێت له هێڵکاریکردنى دواترى تۆڕى نه‌خشى سیاسیى کۆمه‌ڵگایدا. بکه‌رى تاک ماددێتى ئابووریى-سیاسییه; ئه‌رکى ڕاسته‌قینه له‌مێژینه‌ى ئه‌وه، پێش ئه‌وه‌ى خۆى وه‌ک بکه‌رێکى سیاسیى-ئابووریى بناسێنێت له ئاستى جۆرێک بهژداریى و بهرزهبازدانى "ئه‌بستراکت"دا، قورسایى وجوودێتى ئابووریى-سیاسیى-ماددیى خۆى له نه‌خشه‌ى داهاتى باڵاى ژینگه‌ى سیاسیی‌دا به هێز دابنێت. لێره‌وه، به‌هه‌ره‌وه‌ز-هاوپشکدارکردن جۆراوجۆرکردن ئۆرگانیزه-سیستماتیزه‌کردنى ژینگه‌ى تێکڕاى گشتیى داهاتى"ده‌وڵه‌ت" خواست و داخوازى له‌پێشترین و ئامانجى هه‌ره-بڵندى ژێرخانى پارێزبهندیى شکۆى هاونیشتیمانیبوونى ئه‌و وه‌ک تاک ده‌بێت. جۆر و پێگه‌ى بوونیادى پته‌وى سه‌ره‌وه‌ریى هاونیشتیمانیبوون-(یاخود هاووڵاتیبوون__له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رجۆرێک پۆڵێنبهندیى ته‌قلید-ئایدیۆلۆژیى ناشوێن، دیسکۆرس دهمولغاو-حیزبیى به‌تاڵ، حه‌ماقه‌ت- ئیتنیى، لوقاح-دینیى و مه‌زهه‌بیى-دینیى ته‌نوین موکناتیزیى و هه‌رجۆره دابه‌شکارییه‌کى لهوهڕکارییانهى دى)-له کۆمه‌ڵگادا بوونى هاو-بهژداریى بانگه‌شه‌ى سیاسیى-کۆمه‌ڵایه‌تیى ڕووت نییه له قۆناغى یه‌که‌م و کۆتاییدا، به‌ڵکو پێشوهختبوونى هاو-ئاماده‌گییه‌کى وجوود ئابووریى-ماددیى ئۆرگانیى کارایه لاى تاک له قه‌واره‌ى ئاسایشى داهاتى باڵاى وڵات‌دا، که وه‌ک ژێرخانێکى تۆکمه قورسایى قامه‌تى هێزى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌وى هاونیشتیمانیى-(ئه‌وى هاووڵاتیى)-له نه‌خشاندنى جۆرى سه‌رخانى ژینگه‌ى سیاسه‌تى تایبه‌ت به‌خۆى له‌ئاستى گشتیدا جێگیر ڕاگیردهکات. هاونیشتیمانیزهبوون، وه‌ک پرۆسه‌ى کار له بوونیادنانى ژیرخانى ههیکهلێتى قۆناغى پاشترى هاونیشتیمانیبوون، داخوازییه‌کى سیاسیى-کۆنسێپچواڵ نییه له ئاستى نوسینه‌وه‌ى خودى ماف‌دا، به‌ڵکو به‌رده‌وام سه‌ندنه‌وه و قایم ڕاگیرکردنى پێگه‌یه‌کى ئابووریى ماددیى-مه‌یدانیى کارایه لاى تاک له ژینگه‌یدا و، له‌وپێناوه‌شدا ده‌بێت له ئۆرگانیزه- سیستماتیزه-پێکهاتنى کۆمۆنه‌ى داهاتى باڵاى ئابووریى وڵات‌دا به ئامانجى باڵا بگیرێت.
له ئێستشادا، خودى ئه‌م جۆره له بهرنامجى باڵاى"سیاسه‌ت"، وه‌ک له‌پێشتردا باسى لێ‌کرا(سیاسه‌تى بهرتهنگکردنى ئابووریى یان سیاسه‌تى بهنوخبهکردنى ئابووریى)، قهدوباڵاگرتووى به‌پله‌ى ئیمتیاز سه‌ر که‌رتى ڕانتخۆریى نه‌وتیى-غازییه و، به‌شێک له وڵاتان و هه‌رێمه‌کان، هه‌ریه‌ک به‌پێى کۆنتێکستى پڕاگماتیکیى ژینگه‌ى کلتوریى-کۆمه‌ڵایه‌تیى-سیاسی‌یان، به‌مه‌به‌ست له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى نێوخۆیى و ده‌ره‌کیى کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش دیاره به‌وپێیه‌ى:
1-بژارده‌ى سیاسه‌تى نه‌وتیى-غازیى خۆى له‌خۆیدا سیاسهتیکى که‌مده‌ست-تێچوو-(کهمدهستتێچوو)-ى مرۆیى زیاتر تێکنۆ-کارى بزنسییه-(techno-craft business)-و،"ده‌وڵه‌ت یان ده‌سته‌ڵات"-(جۆرى ته‌قلید و "ڕاوشکارییکهى")-و پیاوانى تێکنۆ-کار به پله‌ى باڵا ته‌نیا ده‌توانن ته‌حه‌کوم به گوژمى هێزى داهاتیهوه بکه‌ن. به‌واتایه‌کى دى، ئه‌م جۆره له سیاسه‌تى باڵاى داهات پتر له‌وه‌ى بهرههمگیریى ده‌ستى کرێکارى ساده و که‌سانى که‌م-شاره‌زابێت له‌ئاستى گشتیدا، نه‌خشه‌سازیى ده‌ستى ده‌سته‌ڵاتمان-( ده‌وڵه‌تمان)-و که‌سانێکى تێکنۆکاره له ئاستێکى پتر نوخبهویدا.
2- سیاسه‌تى داهاتى نه‌وتیى-غازیى-(یان سیاسه‌تى وزه__سیاسه‌ت، به سروشته په‌تییه هه‌ژموونگه‌را-بێشهڵانییهکهى وه‌ک مه‌فهومێکى گشتگیر و ئه‌دگار پۆلیمۆڕفیزم polymorphism)-زیاتر له‌وه‌ى پڕۆژه و بابه‌تێکى ئابووریى میللیى-ده‌ستکار بێت له‌ئاستى نێوخۆی‌دا، شهئنێکى ده‌وڵه‌تییه و، دبلۆماسێتى کار له ئاستى نوخبه‌دا-( به‌مانا هێزگهرا-تاقمخوازییه کاوبۆییهکهى)-ڕۆڵى باڵاى تێدا ده‌گێڕێت. به‌جۆرێکى تر، ئه‌م سیاسه‌ته له داهاتى باڵاى ئابووریى پتر له‌وه‌ى موماره‌سه‌ى کارگهلێکى هه‌ره‌وه‌زیى بن-ده‌ست بێت له‌ئاستى بازنه‌ى په‌یوه‌ندى نیوخۆیى- میللی‌دا، شهئنێکى ده‌زگایى-نوخبهویى زیاتر گۆشگیر، دووره‌ده‌ست و ده‌ره‌کیى دهستهڵاتسازیى "ده‌وڵه‌ت"ه. لێره‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌کات له‌یه‌ک کاتدا هه‌م گه‌ل ئه‌و توانا کارایهى نه‌بێت هه‌ژموونى ده‌ست و بازووى ئازادانه‌ى خۆى به‌سه‌ر چهشنێتى داهاتى کاردا بنهخشێنئ و هه‌م "نوخبه‌ى دهستهڵاتسازیى ده‌وڵه‌ت"یش زیاتر بتوانێت ئاسایشى موڵکێتى بۆماوه‌یى هێز و داهاتى باڵاى بن-ده‌ستى ژینگه‌ى خۆى-( له هه‌ردوو ئاستى ژینگه‌ى گشتیى و تایبه‌تدا)-به به‌رژه‌وه‌ندى گروپ، لایه‌ن یاخود وڵاتێکى ده‌ره‌کییه‌وه وه‌ک یه‌ده‌گێکى تر له قه‌ڵغان به بوونێتى مانه‌وه‌ى قه‌واره‌ى خۆیه‌وه ئهمینتر گرئ بدات.
3- مهساحهى پڕۆژه‌ى کار له‌م جۆره‌ى کایه‌ى ئابووریى، زیاتر له‌وه‌ى فره-ده‌ستکار و بهرواڵابێت له‌ئاستى گشتیدا، کۆکراوه و دهستهبهسهرداگیراوه و، زنجیره‌ى سیمبایۆتیک-(symbiotic)-یى هه‌نگاوه‌کانى کار تیایدا( قۆناغ و پڕۆسیجه‌ره هاولێکپهیوهستبووهکانى سه‌ره‌تاى کار تا کۆتاى__output-input)، به‌راورد به هه‌ندێک جۆرى تر‌ى که‌رتى کایه‌ى ئابووریى، خیراتر بهدهستهوههاتوو و قهیدکراوتره و، جۆر و بڕى به‌رهه‌میش تیایدا خیرا-فرۆشتر، داهات باڵاتر و گوژم کاراتره.
جۆر و خهصڵهتى کۆى ئه‌تمۆسفێرى ژینگه‌ى سیاسیى"ده‌وڵه‌ت"یش له‌م فۆڕمهى سیاسه‌تى ئابووریى کاردا به‌گشتیى ده‌وله‌تیکى ئاکار-سیاسیى ده‌بڵ-ستاندارده; فۆڕماڵیسته و ته‌قلیدیى-عورفگهرایه; ئیگۆ-مانیایه و ڕاعى-کاره، پراکتیزه‌ى ئۆتۆکراتێتى پشتاوپشتى-(حوکمى قه‌ره‌قوش)-ده‌ستورى ده‌سته‌ڵاتى بۆماوه‌یى گوتارى شهرعێته و ئێشکگرى به‌رده‌وامى میراتى نادرى مشتوماڵکراوى هێزێتى. هه‌ربۆیه، لهژێرخانى تهقلیدێتى عه‌قیده‌ى کارییه‌وه سروشتییه‌ن میلیتارخوازه; پاسهوانکاره و، سه‌ره‌ڕاى به‌رده‌وام کارکردنى له‌سه‌ر بهدیفاکتۆکردنى بۆماوه‌یى کۆى بتى ده‌سته‌ڵاتى تایبه‌ت-موڵکى; هه‌لومه‌رج-لهبارکردنى هه‌میشه‌یى مه‌زراى سروشتیى نۆرمى کارى; بهضهڕووڕهتکردن-(ضرورة__ به‌کاڵاکردن-(سلعة)-کردنى__ ئه‌مڕۆى زمانى باوى بۆرێهى سیاسه‌ت)-پۆپۆلیستیکردنى ئوسطوڕهى هه‌ڵکه‌وته‌ى پێکهاتنى بوونى و، دواجار بهسایکۆ-دۆگماتیزهکردنى شه‌رعێتى هیشتنه‌وه‌ى گوتارى میراتى هێزى له هه‌ناوى قۆستنه‌وه‌ى بۆشایى تراوماتیزهبووى فۆبیاى-یاده‌وه‌ریى ده‌سته‌جه‌معیى-(خوف من الذاکرة الاجماعیة__collective mnemophobia)-و زهنداکهوتوو-زهنگرتووى پاشخانى کلتوریى سیاسیى-کۆمه‌ڵایه‌تیى نه‌ستى جهمعیى-(اللاشعور او اللاوعي الاجماعي__collective unconscious)-جۆرى نێوه‌ندى ژینگه‌ى کارى، له‌ئاستى سه‌ره‌وه‌ى هه‌ڕه‌مى ژینگه‌ى کاریشیدا دیسانه‌وه کۆنسێرڤاتۆرى ئابووریى-سیاسیى ته‌واوى فۆڕم و چه‌مکه ماددیى و نا-مادییه‌کانى موڵکێتى هێزێتى. له‌مباره‌شدا، باشترین و گونجاوترین پێویستى پڕۆژه‌ى سیاسیى-ئابووریى هاوجمک بۆى بژارده‌ى بهرتهنگکردن یاخود بهنوخبهکردنى کایه‌ى ئابووریى ده‌بێت بۆى، به‌وپێیه‌ى مادام "ده‌وڵه‌ت" لێره‌دا له ئه‌جوائى گشتیى و تایبه‌تى کۆى ژینگه‌ى سیاسه‌تى کارکردنیدا ئاساییه‌ن ده‌وڵه‌تێکى کاراکته‌ر ده‌بڵ-مۆڕاڵ وه‌جهه، نوخبهویى-ئیگۆ-سێنتڕاڵیسته، ناوهکییهن مانیا-هێزه و کارى پۆپۆلیست-تهغزییهکردنى ئیدیۆگلۆسیاى-(idioglossia__ داهێنراوى بازنه‌ى داخراوى زمانى تایبه‌تى)-هێزێتى، هه‌ر بۆیه سه‌رئه‌نجام به‌رده‌وام خوڵقاندنى زیاد له پاساو و بیانوویه‌کیش پێویستییه‌کى حه‌تمیى و حهیویى ده‌بێت بۆى، تیایدا بتوانێت هه‌لومه‌رجى جۆرى زهنێتى سیاسه‌تى خۆى خودبینییانه سه‌ربه‌ست بجوڵێنێت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست