درۆ و ڕياكاريى چاكسازيى له سه‌رده‌مى بزنسى نه‌وت و غازدا
Wednesday, 17/02/2016, 19:51
ئهفیونى مه‌زره‌عه‌ى ناسیۆنالیزمه لیبڕاڵ-کوردایه‌تییه جووت حیزبۆ-کراسییه بنهماڵهییهکهى هه‌رێم ( هه‌رێمى کوردستان له عێراق)، دواى پتر له حه‌فتا ساڵ ئه‌زموونى هاو-جووت ستراتیج شه‌راکه‌تى ده‌سته‌ڵاتى شاخ و شارى ده‌وڵه‌مه‌ند به لوقاحى ئایدیۆلۆژیى: هۆش-ههڵپڕوسکاندن، زهن-بادان، ده‌ماغ-شۆرین و ئهحمهقاندنى ژینى ژینگه‌ى چهپێنراوى بن-ده‌ستى جهبهڕوتى حیزبۆ-شڕهخۆریى بۆرصهى سیاسه‌تیان، هه‌نووکه‌ش هه‌ر خه‌ریکى هه‌ڵرشتنى ئینشائێتى ڕسته و ئاخاوتنى به‌سه‌رچوو و ناوبۆشى خۆیانن و، له هه‌ناوى بهکهلپووربووى چه‌ندان توحفه‌ى نادر سیاسیى شوناس میراتى کۆنیان__( له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌ڵیت و پهڵیتى قهلهمچییه ێۆفیستییهکانى ناوه‌ندى ڕۆشنگه‌ریى[ بهعیرفان-سهلهفکردنى واقعى ماددیى ژینى گه‌ل] تڕۆهاتى حیزب و، ماکینهى سالبکردنهوه، بهپهپولهکردن و پاسیڤکردنى زهنێتى خواستى سیاسیى نێو تیجاره‌تى ئه‌مڕۆى میدیاى به‌ناو "سه‌ربه‌خۆ" و گاڵته‌جاڕیى"هاوسه‌نگ"__هه‌بووى ناسیستهمێتى بێ سهرهوبهرهیى گوتارى سیاسه‌ت له ئاست عه‌مه‌لى واقعى، نانیشتیمانێتى ئامانجى جوڵه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى ده‌سته‌ڵاتى و، قۆرخبووى فیوداڵییانه[ده‌ره‌به‌گ-ئاسا]ى جه‌مسه‌ره‌کانى هێزى__وه‌ک نموونه له‌م نێوانه غه‌نیمه خهسڵهتییهدا); قهتماغهبوونى چه‌ندان قه‌یرانى بهبنبهستگهشتووى پاشى توله-کاژى مانیفێستۆى جه‌رده‌یى ئه‌لفاز(الفاظ) "سۆشیال- دیموکراسێت"یان، دیسانه‌وه وه‌ک پیشه‌ى هه‌میشه نه‌زۆکانه هه‌وڵ بۆ بهنجکردنى ئاگایى سیاسیى ڕاى گشتیى و پتر بێده‌نگکردن و دۆگماتیزهکردنى ده‌ماغى ده‌روێش، مورید و فه‌قئ گوێدرهکانى خوارووى خۆیان ده‌ده‌ن و، هه‌ریه‌ک له قۆڵێکه‌وه و بهجۆرهاجۆر مهنفهزى سه‌ر-زار لاستیکیى ناوبۆش و مانۆڕى تاکتیکیى ڕزیوو__( میدیاى به‌ناو سه‌ربه‌خۆش ناکرێت له‌م پڕۆسه‌ى ده‌سته‌مۆکردن و بهجههلاندنه ده‌سته‌جه‌معییه بهژدارنهبێت__چه‌کى چه‌مکى"هاوسه‌نگیى"[ یان که‌رى ناو جۆگه، به‌زمانه موحته‌ره‌م و صادقانهکه?!]_ ژه‌هره پۆست-مۆدێرنه خهتهرناکهکهى ئه‌مڕۆى ئیستیسمارکردنى میدیاى به‌ناو "سه‌ربه‌خۆ" و مارکێتى حیزب_ یه‌کێتى ماڵباتى تاڵه‌بانیى و یه‌کگرتووى مه‌کته‌بى کۆمه‌ڵایه‌تیى پێکڕا وه‌ک نموونه له‌نێو جهمسهگیریى ژینگه‌ى سیاسیى هه‌نووکه‌دا)، به‌هه‌ر نرخێک بێت ده‌خوازن له خاوه‌ندارێتى ئه‌م پاشاگه‌ردانییه سیاسیى، کۆمه‌ڵایه‌تیى و ئابوورییه‌ى که بهبهرى ناوچه‌که‌یاندا جه‌ڕاندووه دووقۆڵیى موزه‌یه‌فانه له فشارى چڕى قوتاربن، که ئێستا بۆیان بۆته قهباحهتێکى بهبنبهستگهشتووى ئێجگار گه‌وره!
ئه‌وه‌تا، له قۆڵى خهێمى زه‌ردى سه‌ڕه‌تانه(صهڕهتانه) به‌ناو هاوپه‌یمانییه ستراتیجییه‌که‌ى هه‌رێمه‌وه__( ستراتیج له پاسه‌وانیکردنى به‌رکه‌وته‌ى میراتى حیزبیى-لامارکیزمی< Lamarckism> ژینگه‌ى یه‌کتر و دواتر ئاشتیى و ئاسایش داچاندن له ناوچه‌ى وه‌به‌رهێنانى تڕهکهڵهکى هێزیاندا!)، گه‌وره ڕاهیبهکهى ئاتاشگاى حه‌ماسه‌تى کوردایه‌تیى، گه‌وره موبهشیرهکهى وه‌همى گوتارى ڕزگاریى نیشتیمانیى، فهلهکهناسهکهى ئاخیره‌تى"ده‌وڵه‌تى کوردیى"__( ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌یه، زگتان هه‌ڵگوشن!__ژینى گوزه‌رانى ئێستاتان بۆ ئێمه‌ى سیاسیى جێبهێڵن و قیامه‌تى ڕهفاهێتى "ده‌وڵه‌ته کوردییه‌که"ش بۆ خۆتان!) و سه‌رۆکى پارتى ماڵباتى بارزانیى( "پارتى دیموکرات")، به‌ناوى ده‌رکردنى بڕیارى ورده- پاکسازیى له‌نێوخۆى کارى ئیداریى ئه‌ندامانى حیزبه‌که‌ى و ده‌ره‌وه‌ى حیزبه‌که‌ى (باڵى حکومه‌ت)، که دووباره گه‌رمکردنه‌وه‌ى هه‌مان بابۆڵهى چاکسازیى ساڵانى پێشوویهتى، هاوکات له‌گه‌ڵ سازکردنى تهحێیل حاێڵى نمایشى کۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کان و درێژه‌پێدانى; تهشغیلکردنهوهى مانۆڕى شهقوشڕى په‌یوه‌ندى دیبلۆماسییه بێفهڕهکان و بڵاوکردنه‌وه‌ى ده‌نگۆى وه‌رگرتنى گوایه "هاوکاریى دارایى"..هتد، که له نوسینێکیتردا کلیلى ئه‌و باسه‌م به‌جۆرێکى تر باس لێکردووه، لێره‌شه‌وه به‌م جوڵه‌یه‌ى بێهوده هه‌وڵ بۆ پهرێزپاکردنهوهى ڕابردووى خۆیان; غافڵکوژکردنى هۆشیارى ئێستاى ڕاى شه‌قام و پرواندنى قه‌تماغه‌ى ده‌یان قه‌یرانى کاره‌ساتبارى ژینگه‌ى ساختبووى جئ-کارخانه‌ى خۆیان ده‌ده‌ن!
سه‌ره‌تا ده‌بێت بڵێم، من تێناگه‌م ( تێئه‌گه‌م__ئینشائێتى زمانه!)، جه‌نابى سینیۆر، تاکه‌ى که‌سێک نییه نهخێتک عاقڵانه نه‌سیحه‌تتان بکات; پێتان بڵێت هه‌ر ناچارن، ناچار، فلیمسازیى درۆ سازبکه‌ن، گوتارى ئهوینساز- دیماگۆگیى به‌گه‌رووى ژینگه‌ى کۆست بهبهرداکراوى ئه‌م ناوچه‌یه‌دا بکه‌ن، به‌ناوى گوفتارى نیشتیمان-پاکسازیى و وهحهدهى نیشتیمانییه‌وه میژووى پرله تاوان، تاڵانکاریى و بهدکاریتان ڕیاکاریى-شهعبهویى وسڵبکهن، با هه‌رنه‌بێت_نه‌بێت که‌مێک واقعێتى تێدابێت! ئێوه ده‌بێت بزانن، نمووزهجى خه‌رمانى که‌ڵه‌که‌بووى وێرانه‌ى ئه‌م ناوچه‌یه لێکه‌وته‌ى هه‌ر ئه‌م جۆره له فياسكۆ(fiasco)ى عه‌قڵى عهبقهریى سیاسییانه‌ى ئێوه‌یه، که فهضاحهتى ڕه‌وشى ناوچه‌که له ئێستادا به‌جۆرێک توشى شیزۆفرینیاى کردوون که نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ ڕیشه‌ى شانۆى کارى قهیدکردنى نه‌ستى ژینگه‌ى سیاسیى-ئابووریى گشتیى و ڕاگرى کۆدى ناوه‌وه‌ى ته‌شکیله‌ى پێکهاتووى هه‌نووکه حیزبهکهشتان دژکاردێنهوه، به‌ڵکو پێده‌چێت دیرۆکى پشت پێکهاتنیشیان ڕاسته‌قینه باش نه‌ناسنه‌وه، لایه‌نى که‌م له‌م دونیاى ماددهگهراییهى دواى مۆدێرنه‌دا!
له‌ڕاستیدا، ناکۆکى، یه‌کنه‌گرتنه‌وه و دواجار له شوێنى خۆیدا به‌تاڵبوونه‌وه‌ى خودى کۆنتێکستى زمانیى\زمانه‌وانيى ( linguistic context_ وه‌رگرتنى داڕشته‌ى زمان ته‌نیا وه‌ک ئینشائێتى سیمانتیکیى-په‌تیى ده‌ق به‌بئ هۆشخستنهسهر واقعێتى کۆنتێکستى ژینگه‌یى-پڕاگماتیکیىsituational context –pragma) ئه‌و بڕیاره و هه‌موو ئه‌و به‌یاننامه، دایه‌لۆگ، دیسکۆرس، ڕسته و ڕستهکێشان و ئاخاوتنه ماس-میدیاییانهى له‌ژینگه‌ى فهوضهویى ناتجى بن-ده‌ستى هه‌ردوو هێزى ده‌سته‌ڵاتدارى ئه‌م ناوچه‌یه هاوشێوه ساڵه‌هایه ده‌وه‌شێنرێن__(نموونه‌ى ئهقواله پۆپۆلیست-سۆزبزوێنه هاو-تهوقیتییهکانى ئه‌م دواییه‌ى یه‌کێتى ماڵباتى تاڵه‌بانیى له‌ته‌ک جوڵه‌ى زمانیى هاوستراتیجهکهى__مێژووى" بهندبازیى" له‌گوتارى حیزب‌دا__ئاکام، مشتێک دۆلار بۆ باخه‌ڵ و مشتێک وشکه-قسه‌ى خێریش بۆ گه‌ده‌ى خاڵى گه‌ل!)، هیچ نین ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه نه‌بێت که کرده‌ى میکانیکێتى زمانییان له‌گه‌ڵ فاکته‌ره پڕاگماتیکییه ژینگه‌ییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى خۆیان دژ و ناته‌با باگڵ دێنه‌وه، کاتێک بڵندگۆى زمان-به‌رگى حیزبی‌یان (هه‌ردوو هێزه میلیتاریزیم و خاوه‌ن میلیشیامانهکهى هه‌رێم) قهشمهرجاڕانه له‌مه‌ڕ باسکردنى مهفهومگهلێکى وه‌ک ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن، قۆرخکاریى، تاڵانکاریى، ڕاووڕوت، دزیى، شهفافێت، شڕهخۆریى و فه‌ساد( گه‌نده‌ڵى__به‌زمانه سوکه‌ڵه و تهنکێنراوهکه)ى ئیداریى و سیاسیى نێوخۆى حیزب و ده‌ره‌وه‌ى حیزب__(به‌وانه‌شه‌وه که له ده‌زگاى عیرفانێتى کۆشى حیزب، ههرناوهند و رێکخراوێکى تر‌ى گوایه سه‌ربه‌خۆ و دووره حیزب لۆردهکانى حیزب موچه و موکافهئهى بۆ بڕیونه‌ته‌وه) دێته گۆ و داواى پاکسازیى و چاکسازیى ده‌که‌ن، وه‌ک بڵێیت ئه‌وان__( دۆقه باڵاکانى مه‌کته‌بى سیاسیى حیزب و ڕه‌فیق-حیزبه‌کانى عهێرى گوتارى کوردایه‌تیى-دهوڵهتسازیى و ڕانتخۆریى تیجاره‌تى صهفقهى نه‌وت و غاز له‌حه‌وشه‌ى پشته‌وه!) عه‌یامێکه "عارف"ن و بنه‌ماى مهبدهئى کۆڕبهندى سیاسیى-ئهفڵاتونیى پێکهاتنى حیزبیان له‌گه‌ڵ ماددێتى ئه‌م زاراوانه‌دا یه‌کناگرێته‌وه; وه‌ک بڵێیت ئه‌وان له‌ئه‌زه‌له‌وه ڕهبهنێکى موطيعى ڕوانگه‌ى فه‌لسه‌فه‌یى و سیاسیى سیستماتیزه‌کراو بوون و ده‌رکه‌وت نۆستالجیاى عه‌قیده‌ى نیشتیمانییان ئێستا له‌گه‌ڵى پێکنایه‌ته‌وه; وه‌ک بڵێیت ئه‌وان به‌س ته‌نیا شه‌یدا و دڵخوازى ته‌ریقه‌ت و بیروباوهریکى سیاسیین و هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا وه‌ک ئه‌ندام له چوارچێوه‌ى حیزبێکدا له خزمه‌ت شێخى تێزه‌که‌یدا نیشتوونه‌ته‌وه!
حهتمیتێکى ئاشکرا و به‌ڵگه‌نه‌ویسته، بهدریژاى مێژوو، ته‌واوى ئه‌و پارت و گروپه سیاسییانه‌ى گه‌ل دروستى کردوون__( ئه‌مڕۆ میکانیزمه‌کانى زمانى دیموکراسیش ئه‌و ماته‌وزه سیاسییه‌ى تێدایه بتوانێت دیسان ببێته‌وه‌به ئایدیۆلۆژیایه‌کى فاشیى له پێکهاتنى کایه سیاسیى- کۆمهلایهتیى ئابووریى و کلتورییه‌کاندا!) و، ئامانجیان ده‌ستخستنى ده‌سته‌ڵات، حکومڕانیکردن و گوایه ڕێکخستن، باشکردن و به‌ره‌وپێشبردنى ئاستى گوزه‌رانى ژینى بن-ده‌ستیان بووه، ته‌نیا ئه‌گه‌ر سه‌رپێى که‌مێک سه‌رنج له پانتایى پانۆڕاماى باروودۆخى سیاسیى-کۆمه‌ڵایه‌تیى ئابووریى ژینگه‌ى حکومڕانیى بن-ده‌سته‌ڵاتیان بگرین و، نه‌ختێک شه‌ن و که‌وى ئینشائێتى زمانى لاستیکیى باطڵى ناو حیزب و ژیانى ڕاسته‌قینه‌ى ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى حیزبیان بکه‌ین، بئ چه‌ندوچوون, پاساوجوینهوه و خۆ-به‌به‌هانه ئهحمهقاندن له‌وه ده‌گه‌یت که ئاخۆ ئه‌مانه هه‌ر ئه‌ساسه‌ن هه‌ڵگرى فکرى سیاسیى بوون یاخود نا__ ئه‌گه‌ر هه‌ڵگرى بیروباوه‌ڕێکى سیاسییش بووبن، کام جۆره بووه?!
من بۆخۆم باوه‌ڕم وایه، تێکڕاى هه‌موو ئه‌و کاراکته‌ر، گروپ و پارته سیاسییانه‌ى له مێژووى ئه‌م ناوچه‌یه‌دا دروست بوون، زۆریان نه‌ک هه‌ر هه‌ڵگرى دیدگایه‌کى سیاسیى ڕۆشن- کۆنکرێتیى، سیستماتیزکراو، یه‌کانگیر و یه‌کلاکه‌ره‌وه نه‌بوون له‌نێو شانۆى فره-فهوچاى سیاسه‌تى خۆژێنى-حیزبیى ئه‌م ناوچه‌یه‌دا، به‌ڵکو لهڕیشهشدا هه‌ڵگرى هیچ بیروباوه‌ڕێکى سیاسیى ئه‌وتۆ نه‌بوون و بگره له نهستیشیاندا بنه‌ماى هیچ جۆرێک باوه‌ڕى سیاسیى بۆ کارى ڕێکخراوه‌یى-حیزبیى__( ئه‌گه‌ر هه‌بێت)، له‌ده‌ره‌وه‌ى سیاسه‌تى بهرخۆریى-خۆژێنیى کارى ڕێکخراوه‌یى ڕۆتیناتى حیزب، بوونى نه‌بووه و نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه، بهژداریى ئه‌وان ته‌نیا شکڵیى و که‌مالیات بووه و، ئامانجى هه‌رجۆرێک وابه‌سته‌بوون و مانه‌وه‌شیان له‌ناو کارى حیزب به‌پله‌ى ئیمتیاز ته‌نیا چنگخستنى ڕموزه مادده‌ییه‌کان بووه. هه‌ر بۆیه، له‌و پێناوه‌شدا، زمانى سیاسه‌تیان به پێوانه‌ى ڕۆژ، مینى-ڕۆژ و کاتژمێر له‌نێو مه‌جراى غه‌نیمه‌ى ته‌متومان و بێشه‌ڵانى فهوضا(سه‌رخانى بژێوى ده‌سته‌ڵات)ى فره-صهوتى ئه‌م ژینگه‌یه ئیرتیجالیى قه‌بڵاندووه!
سه‌رنج:
ئه‌مڕۆ، ورته‌ورتى نێوه‌ندگیریى و میانڕه‌ویى سیاسیى خۆژێنى-حیزبیى[ یه‌کگرتوو، به‌نموونه لێره‌دا] و تیجاره‌تى ڕۆتین ماس-میدیایى نێوانگریش وه‌ک ژاوه‌ژاوێکى پاسیڤساز دیسانه‌وه جۆرێکن له سه‌رخانى گرنگ بۆ بژێوى ئه‌مڕۆى ده‌سته‌ڵات!)
ئارگیومێنته زمانیى-پراگماتیکییهکه له هه‌ر شوێن و پێگه‌یه‌کى جیۆ-سیاسیدابێت له‌کۆتایدا هاوکێشه‌یه‌کى زۆر که‌شف و ئاشکرا ده‌خاته‌وه; بئ هیچ پاساو و گومانێک پێمان ده‌ڵێت که: ناکرێت له‌یه‌ک کاتدا دووانه‌ى ناکۆک و دژبه‌یه‌کى ناشوێنى ڕموزى زمانى تهجریدیى << دروشم و بیروباوه‌ڕى فکرى سیاسیى جێگیر کۆنکرێتیى- سیستماتیزه‌کراو ئاڕاسته‌کراوى دهوڵهتسازیى-نیشتیمانیى وه‌ک ڕه‌مزى کایه‌ى پارتسازیى-حیزبسازیى ته‌ندروست >> و << دۆسێیه‌کى قه‌به له واقعى خیطابى لاستیکیى سیاسیى خۆژێنیى-حیزبیى; چنراوێکى ده‌ستکرد-حیزبیى له جه‌نجاڵیى و نادیاریى ئهڵقهڕێژى بازاڕى سیاسیى-ئابووریى مۆنۆپۆڵکراو; مێژوویه‌ک له ڕاوڕووت، قاچاخچێتى، قۆرخکاریى، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن، به‌یاسا-بهموڵککردن و مه‌شروع و حسابات هه‌نارده له‌ده‌ره‌وه به‌گه‌ڕخستن__( یه‌کێکى تر له خه‌ته‌ره گه‌وره‌کان__جه‌نابى قاضيش به‌هه‌مان زمانى یاسا داواى دۆکیومێنت ده‌کات!)ى شه‌خسیى ڕیمۆوت-کۆنتڕۆڵ حیزبیى له هه‌موو ئاستێکى سیاسیى: ده‌زگاى سیخوڕیى، هێزى چه‌کدار و کاری ڕیکخراویى، کلتوریى: ده‌زگایى-ماس-میدیایى، ئابووريى\دارايى: خاڵهسنورییهکان، بازرگانیى، بهڵێندهرایهتیى، ئۆفیسى عه‌قارات، كۆمپانيايى: (خانووبه‌ره, په‌يوه‌ندييه‌كان[communication], نه‌وت و غاز\ بۆرى و ته‌نکه‌ر، پاڵاوتگه، تهولیدکردنى وزه‌ى کاره‌با، هێڵى ئاسمانيى), ئيستيسمارات\ لقى حيزب: كه‌رتى خوێندن و ته‌ندروستيى... مۆڵ, مۆتێل و جۆره‌ها جۆر تايتڵى باڵه‌خانه...هتد هاوكات پێكه‌وه له‌يه‌ك ژينگه‌دا بوونيان هه‌بێت!>>
سه‌رئه‌نجام، نائاساێتى( ئاساییه__ئینشائێتى زمان!) جه‌وهه‌رى شوناس ماتریالیستیى هه‌بووى هه‌موو ئه‌و چه‌مک و دیارهدانهى سه‌ره‌وه و ده‌یانى تریش له مێژووى به‌دناوى دهستهڵاتدارێتى ئیماره‌تى بن-ده‌ستى جووت حیزبۆ-کراسیى بنهماڵییهکهى هه‌رێم، پێکڕا ده‌مانخه‌نه به‌رده‌م ئه‌و ده‌رئه‌نجامه یهکلاکهرهوهیهى بۆ دواجار لێره‌دا بڵێین که بنه‌ماى هه‌بووى هه‌ر جۆرێک سمبول، دروشم، خیطاب و بیروباوه‌ڕى فکرى سیاسیى کارى ڕێکخراوه‌یى و حیزبیى( ئه‌گه‌ر هه‌بێت) له‌سه‌ر ئاستى گشتیى ژینگه‌ى ناوچه‌که و به‌تایبه‌ت-تر لاى هه‌ردوو هێزى ده‌سته‌ڵاتدارى هه‌رێم( وه‌ک حیزب)، له ئێستادا له خودى میتۆد و مه‌نهه‌جى که‌ره‌سته و ئامڕازى کاره‌وه بۆ گه‌شتن به ئامانجێکى باڵاى نیشتیمانیى بۆخۆیان بوونه‌ته ئامانجى کۆتایى حیزب و گه‌مه-زمانێکى ئینشائیى میکانیکیى-ڕۆتین، شکڵیى، لاستیکیى-پاسیڤ و دواجار باطڵ بۆ خۆبژێویى و خۆژێنیى کارى سیاسیى-حیزبیى و ده‌ستگه‌شتن و ده‌ستگرتن به کۆمه‌ڵێک ڕموز و ئامانجى ماددییه‌وه! ئه‌وانه‌ش که لێره و له‌وئ (ههندئ زۆربڵێى مه‌کته‌ب سیاسیى، کادر و ورده-بۆرژواى ئه‌کادیمیستى موههڕیجى پترۆ-دۆلارى ڕه‌فیق-حیزب) هێشتا حه‌ماسه‌تى هه‌رزه‌کاریى نۆستالجیاى ناسیۆنالیزمى ڤێرژنى شاخ بهرینهیاون و به‌ناوى گوایه بیروباوه‌ڕ، عه‌قیده، فکر و نیۆ-مهعریفهرى سیاسییه‌وه خه‌ریکى"ئاش" نانه‌وه‌ى نه‌زۆک و ژه‌نینى بلوێرى صهفصهتهى وه‌حده‌ى نیشتیمانیى و لیبڕاڵ- کوردایه‌تین، جگه‌له تهحصيل حاًصڵێكى ناوپووچ و باطڵ شتێکى ئه‌وتۆ له هه‌ناوى زمانیاندا نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه، باوه‌ڕم وایه، له‌م سه‌رده‌مى بهقیطاعبوونى نیۆ-فیوداڵیزمهى نه‌وت و غازدا، بگره خۆشیان باوه‌ڕیان به ناوه‌ڕۆکى نییه! وه ههرشتێكيش له‌سه‌ر باطڵى ئه‌مانه بوترێت وه‌ك ڕه‌خنه ئاكام ئه‌ويش ئينشائيى و باطڵه! چونكه هه‌ر شتيك له‌سه‌ر باطڵ بونياد بنرێت له‌سه‌ره‌تاوه باطڵه( ما مبنى على باطل فهو باطل)!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست