ده‌سته‌ڵاته مافييايهكهى هه‌رێم مڕاوغهى نه‌زۆك به ئۆفه‌رى قهيرانهكانييهوه ده‌كات
Thursday, 04/02/2016, 22:25
ئێستا, چاوقايميى, بێئابڕويى و بێشهرميى كه‌شتيگه‌لى قورصانه زهن-بهلطهچيى,غهنيمهچيى, قومارچيى و ههمهجيهكانى حيزبۆكراسيى كاپتن-بنهماڵهيى ليبڕاڵ-كوردايهتيى گه‌يشتۆته له‌نگه‌رێك له مۆبى ئيگۆيزمى ڕه‌فتارى كه, سه‌ربارى چه‌ندين ساڵ ئه‌زموونى پۆليسيى-پۆستاڵكراسيى پليشاندنهوهى به‌هاى گوزهركردنى ژينى ئينسانى محل بن-ده‌ستى, مێژوويه‌ك ڕووتانه‌وه, ڕاووڕووتكردن, بهصهفقهكردن و بهتهمليككردنى سهروهتى ژينگه‌ى بن-لۆگۆكراسێت ڕيتۆر-صهفصهتهى دوكانى سياسيى سۆشيال-ديموكراسێتى, واخهريكى ئه‌وه‌شه ده‌ستبداته مهشروعێكيتر له ئهزمايشى به‌سه‌رچووى "شعوركوژيى-زهنكوژيى" ئاگايى سياسيى هه‌نووكه‌يى ڕاى گشتيى و, بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌م جاره, بهخهرهندى ڕووت و ڕهجاڵى خۆى, به‌نيازه وه‌ك بههلهوانێكى سياسيى( بهلوان السياسي__ a political acrobat) كار له‌سه‌ر تهقهڵكاريكردنهوهى پينهوپهڕۆى په‌يوه‌نديى سياسيى و ورده-حساباتى ئيداريى ناوخۆيى خۆى بكات له قۆڵێكه‌وه و, هاوكات لهقۆڵێكى تريشه‌وه خه‌ريكى تهشغيلكردنهوهى دۆجى دبلۆماسێتى شهقوشڕى خۆيبێت له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتدارانى به‌غداد; تاكتيكييانهش بێت ڕوويان لێنئ و به‌زۆر قوزهڵقورتى وشه‌كه-دايهلۆگيان, هاوشێوه به تڕۆهاتى ساڵه‌هاى ده‌سته‌ڵات و ميديا لێره, ده‌رخوارد بدات, يان هه‌رنه‌بێت( اضعف الايمان) بتوانێت دوا بنكڕى صهفته دۆلارى خۆى له به‌غداد له مه‌زادێكى ژێربه‌ژێردا ديسان ههڵبكڕێنێت, ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى دۆنى يه‌كه‌مى پارتى ماڵباتى بارزانيى( "پارتى ديموكرات"), له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هاوموشتهقات, پترۆ-موڕتهزهق, پترۆ-صهفقێنراو, خاديم وه‌قت (خادم الوقت__ timeserver) بهيعهتچييه ئينتيهازييهكانى ئيماره‌تى نه‌وتاوى ده‌سته‌ڵاتى, به پرسهگورگانهى ديوهخانچييهكانى ده‌ورى, پێچه‌وانه‌ى به‌رائه‌تى هه‌ندێك ڕاى باو, كه ئاسۆى نور له كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بيننه‌وه, مانۆڕييانه به‌م جۆره‌ى خواره‌وه له تهوقيتى خۆي‌دا شاورى بۆ لێدا:
1- تاك-جهمهسهر-بڕياردان به‌تامى هاو-بڕياردان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى نمايشيى له‌و جۆره و باسكردن له تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى به‌ده‌ل زايع( بدل الضائع) په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێم و به‌غداد, ئه‌گه‌رچى شكڵيى و جوڵه‌يه‌كى ئاكام نهزۆكيش بێت, كه ئه‌مه زۆر ڕوون و ئاشكرايه لاى خودى به‌رپرسانى هه‌ره باڵاى پارتى و پێشتر تێست كراوه, كاتيش بێت, دواجار جۆرێك كشاندن, فراوانكردن و تهنككردنى چڕى به‌ره‌ى هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنه و كاردانه‌وه جدييانهيه, كه له ئێستادا له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات, به‌تايبه‌ت خودى پارتى و دۆنى يه‌كه‌مى حيزبه‌كه به‌پله‌ى يه‌ك, چڕبوونه‌ته‌وه.
2- دژكارييانهش بێت له سروشتى كاريدا, به‌م جوڵه‌يه, پارتى و سه‌رۆكه‌كه‌ى, له‌ڕێگه‌ى صهتحيى هه‌نگاونان به‌ره‌و به‌غدا (نێچيره‌ڤان بارزانيى و دهستهيهك له بوكه‌ڵه گهمهپێكراوهكانى__قوباد تاڵهبانيى, بابۆى نوێى يه‌كێتى ماڵباتى تاڵهبانيى, وه‌ك نموونه‌ى باڵا), كه بێگومان درێژه‌ى گه‌مه-نمايشى ئه‌بێت, وه هاوكات له ڕێگه‌ى پێكهێنانى ڕۆتيناتى ليژنهبازيى بۆ جۆرێك ساركردنهوهى دوخى سياسيى بهبنبهستبووى ئێستاى ناوچه‌كه‌ش له‌ناوخۆدا, كهتێكڕا هاوپه‌يوه‌نده به دۆخى نه‌ستى ژينگه‌ى ڕابردوو, ئێستا و ئاينده‌ى سياسيى-ئابووريى و مه‌سه‌له‌ى پێودانگى ئاينده‌ى دابهشكاريى سياسييانهى ده‌سته‌ڵاته‌كان له‌ئاستى باڵادا, ده‌خوازن چڕى فشارى سياسييانهى ڕاى گشتيى, ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌يه‌كى كاتيش بێت ( زه‌ره‌ر له نيوه‌ى بگه‌ڕێته‌وه باشتره!), له ده‌ره‌وه‌ى مه‌له‌فى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم و كۆى بابه‌تى ده‌سته‌ڵاته تهوهرهييهكانى ئێستاى ناوچه‌كه, كه زۆربه‌ى به پارتى ماڵباتى بارزانيى كاتى خۆى به صه‌فقه دان‌و-ستاندنى له‌سه‌ر كراوه, به مه‌سه‌له‌ى بيورۆكراتێتى هه‌ردوو به‌ره-فۆڕمى ئيدرايى-ياسايى وه‌همى په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت له‌ناوخۆ و, مانۆڕييانه زيارهتكردنى حكومه‌تى به‌غدادا هه‌ڵبواسن له ئاستى دووباره دهمهزهردكردنهوهى تڕۆهاتى كۆبوونه‌وه و وتووێژ له‌ئاستى وه‌همى"تهفاهوماتى گشتيى" و ورده-ڕاستكردنه‌وه‌ى كاروبارى محه‌ل ناوخۆيى و دۆجى دبلۆماسيى له‌ئاستى به‌غدادا. ئه‌و ماوه كاتييهش پێده‌چێت خودى ئه‌و تهوقيتهبێت كه بارزانى وه‌ك يه‌كێك له بژارده گيرفانييهكانى خۆى باسيلێكرد له‌م دواييه‌دا (ناوه‌راستى 2017)__دواى ئه‌و وادهيهش موبارهكهى بارزانى له ڤێرژنى نوێى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم, به كه‌مێك ورده-ڕتووشى گۆڕانكاريى ياسايى, دووباره چهرخێتى لوتكه‌ى سيناريۆكانه!
3- قافڵه زياره‌تكارانى بێشعورى هه‌رێم, به دووباره تهجهولكردنهوه به‌ئاڕاسته‌ى به‌غداد و, به‌زۆر جهڕاندنى مه‌ودا-به‌رگى ڕۆتين-گفتوگۆكردن به‌عه‌قڵى به‌رپرسانى به‌غدادا مانۆڕييانه كاتكوژيى به‌ئه‌ندازه‌ى حه‌جمى قه‌يرانه سياسيى-ئابوورييه‌كانى ژينگه‌ى بن-ده‌ستيان, نه‌ك نيه‌تێكى جدديى و باشى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى به‌غداد بۆ چاره‌سه‌ركردنى بڕێكى به‌رچاو له‌و قه‌يرانانه دواجار له هه‌ناودا هه‌ڵنه‌گرتووه, به‌ڵكو پێيان وايه خودى درێژه‌ى مه‌وداى مانۆڕى زيارهتكردنهكان, هاوكات له‌م قۆڵه‌شه‌وه سازدانى كۆبونه‌وه له‌ئاستى هێزه سياسييه‌كانى ناوخۆ و ئه‌نجامدانى هه‌ندێك تهشويهكارى حسابيى شكڵيى و ده‌ركردنى هه‌ندێك ورده-ڕتووشى بڕيارى ئيداريى-ئيجرائيى به‌ناوى ئيسڵاحاتهوه له‌ئاستى وه‌همى حكومه‌تدا گوايه تێكڕا به‌سن بۆئه‌وه‌ى هێندێكى باش له ئه‌وله‌وياتى ئێستاى چاره‌ى بن-قه‌يرانه‌كانى هه‌رێم( ڕاوڕووتى غهنيمهى صهفهقاتى ته‌نكه‌ر و بۆرييهكانى نه‌وت و غاز; بازارى مۆنۆپۆڵكراو; سه‌روه‌ت و سامانى خه‌وێنراو-دزراو به ئه‌مانه‌وه به‌جۆره‌ها شێوه له ده‌ره‌وه; تاريكاندنى كۆى داهاتى گشتيى و شێواندنى ژماره‌كانى; حيزبييانه قه‌به‌كردن, بارگرانكردن و دواجار وێرانبوونى بارى به‌شه بودجه‌ى ڕاسته‌قينه‌ى مووچه‌خۆران به جۆرههاجۆر تايتڵى موچهپێدان, موچهبڕينهوه و خانه‌نشينكردنى ناڕه‌وا وه‌ك نموونهيهكى زۆر كه‌م) و په‌ره‌سه‌ندنى هه‌نووكه‌يى ناڕه‌زايه‌تييه‌كان له ئاستيدا, به‌جۆرێك ڕووپۆشى نه‌رمه-ئومێد ههڵچنين بۆى ميدياشۆييانه و, له‌نێو مانۆڕى كارى پينهسازيى ڕۆتيناتى ئيداريى ناوخۆ و دبلۆماسێتى كۆڵهواريان, له هاتن و چون بۆ به‌غداد, بۆ ماوه‌يه‌كيش بێت به موسهكينات, پينهوپهڕۆ و كاتكوشتن بنگۆم بكه‌ن!
سه‌رنج:
سه‌ربارى مێژووى كۆن و نوێى هه‌موو ئه‌و مههزهلانهش, كه به ئاوهزى سياسيى-كوردايهتيى ته‌كه‌تولاتى خێڵ ئاودراوه, ئێستا قسه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت, گوايه ده‌سته‌ڵات له هه‌رێم داواى به‌ركه‌وته‌ى له‌سه‌دا حه‌ڤده‌ى بڕى ئه‌و به‌شه " قه‌رزه" ده‌كات, كه ئاشكرا نييه ئايا ئه‌ساسه‌ن عێراق وه‌ريده‌گرێت ياخود نا?! له‌ڕاستيدا, ئه‌مه‌ش ديسان بۆخۆى جۆرێكه له كۆى هه‌موو ئه‌و مانۆڕ و گه‌مه سواوانهى پارتى و موشتهقاتهكانى به‌نيازن هاوشێوه‌ى زۆرێك له شته‌كانى تر بيتاريكێنن! ئێوه بڕواننه ئه‌م گاڵته‌جاڕييه, هێزێك خۆى به ڕائيدى موژده‌ى شه‌به‌حى ده‌وڵه‌تى كورديى بزانێت, ڕيتۆر-صهفصهتهييانه پۆپۆليستيى پێش وه‌خته بڕيارى ئابووريى سه‌ربه‌خۆى بۆ دابئ (سه‌ربه‌خۆيى سياسه‌تى ئابووريى يان جه‌بله ڕاوڕووتى صهفته دۆلار?!) و, بێگه‌ڕانه‌وه بۆ ڕاى گشت, بهتۆپزيى ڕێككه‌وتننامه‌ى په‌نجا ساڵه‌ى تهنزيلاتكردنى نه‌وتى له‌گه‌ڵ توركياى ئاغاى واژۆكردبێت( نهوتاويكردنى ڕێككه‌وتننامه‌كه ئه‌وه‌نده‌ى نوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى سياسيى-ئه‌منيى, هاريكاريى سه‌ربازيى و سيخوڕييه بۆ پارتى ماڵباتى بارزانيى ئه‌وه‌نده قورساييه‌كى ئابووريى نييه به‌به‌راورد به هه‌ندێك ده‌ستكه‌وتى تر‌ى ئابووريى) و, ئامادهشنهبێت ده‌ست له شڕهخۆريى, لفتخۆريى و ئاوديوكردنى پترۆدۆلار و ڕاسته‌قينه ناشهفافكردنى داتاى نه‌وتيى و داهاتى گشتيى هه‌ڵبگرێت به‌خاترى مانه‌وه‌ى داروينيزمى هێزى و, هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا دواجار خۆى له پاره‌داركردنى بڕى به‌ركه‌وته‌ى سندوقى داهاتى گشتى عێراق كشاندبێتهوه وه‌ك به‌شێك له عێراقى ئێستا و, ئێستاش بئ هيچ ئيلتيزاماتێكى سياسيى-ئابوريى, له ده‌م هه‌ندێك موههڕيجى ده‌ورى گهنوگوى ده‌سته‌ڵاته‌وه, ده‌وترێت گوايه به‌رپرسانى هه‌رێم داواى به‌شه پاره‌ى"خۆيان"( خۆيان نه‌ك من و تۆ) له‌و" قه‌رز"ه كردووه, كه ڕوون نييه ئايا هه‌ر به‌ڕاست شتى له‌و جۆره هه‌يه عێراق وهريبگرێت?!
له‌ڕاستيدا مه‌سه‌له‌ى به‌ركه‌وته‌ى پاره‌ى ئه‌م ناولێنراو" قه‌رز"ه, ئه‌گه‌ر هه‌شبێت وه‌ك هێندێكى كاش, ڕه‌نگه به‌جۆر و تێرمێكى تر بێت. پێده‌چێت ئه‌م جاره, هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى پڕۆسه‌ى دادۆشينى سامان و سهروهتى ژێرزهويى و سهرزهويى ئه‌م ناوچه‌يه و ئيستيسماركردنى ئاسمان و زه‌مينى و دواجار به‌ياسا به‌رگ-تهحويلكردنى بۆ موڵكێتى هێزى تايبه‌تيان, دووباره خه‌ريكى جۆرێك ئيستيسماركردنهوهى خوێنى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ژار و گيرفان خاڵييش بن, تا وه‌ك كارتێكى تر له‌م نێوانه‌دا به‌گه‌ڕبخرێته‌وه. (موحتاجى دايكى داهينانه!__له‌سه‌ر حسابى گه‌ل)
4- پارتى و هاوموشتهقاتى دهستهڵاتهكهى پێده‌چێت بهنيازبن ئه‌م جاره مه‌سه‌له‌ى پێشمه‌رگه و جۆرى بهژداريپێكردنيان له ئازادكردنه‌وه( غهنيهمى سياسيى-ئابووريى)ى موسڵ, كه هيچ سيگناڵێكى ئه‌وتۆ له‌وباره‌يه‌وه نييه تا ئێستا, وه‌ك دوا صهفقهى ژێربه‌ژێر, بۆ پينهكردنى موسهكينانهى هه‌رنه‌بێت بڕێك له‌و نههامهتيى, دهردهسهريى و كاره‌ساته سياسيى-ئابووريى و دهروونيى-كۆمه‌ڵايه‌تييه‌ى بهديارى بۆ هاونيشتيمانانيان له ئاسته گشتييه‌كه‌يدا هێناوه, وه‌ك جۆرێك به‌هه‌ل قۆستنه‌وه‌ى هێز له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌غداد له‌م نێوانه‌دا وه‌ك حه‌قده‌ست پێشه‌كى ئيستيسماربكهن (هه‌مان سيناريۆى بهژداريپێكردنى صهفقهييانهى پێشمه‌رگه له پڕۆسه‌ى به‌ناو "ئازادى عێراق"; شه‌ڕى په‌كه‌كه...هتد). پێده‌چێت بيانه‌وێت, به سهفقهيهكى سيوله سهديى حهڤدهيى تهريب, بهژداريپێكردنى هێزى مرۆيى پێشمه‌رگه له ئاينده‌ى ئازادكردنه‌وه‌ى شارى موسڵ, پێش وه‌خته له‌سه‌ر مێز له مهزاتێكى نهێنيدا تهندهرينى بۆ بكه‌ن!( له‌ماوه‌ى پێشوودا, ده‌سته‌ڵاتدارانى هه‌رێم به‌ئاشكرا دواى هاوكاريى دارايى و سه‌ربازييان به‌ناوى پێشمه‌رگه‌وه له وڵاتانى زلهێزى ئه‌وروپا و ئه‌مريكا كرد__ڕه‌نگه ئه‌وانيش بۆ حه‌قده‌ستى ئه‌مه و ئه‌وه‌ى موسڵيش گيرفانى به‌غداى بهرۆكگيراويان بۆ پێشنيار كردبن!)
ئێستا, هه‌موو ئه‌و هێزه سياسييانهى له‌ده‌ره‌وه‌ى هێزى ده‌سته‌ڵاتى فيعلين له ناوچه‌كه و نزيكى چاڵى تاريكى ده‌سته‌ڵات بوونه‌ته‌وه, به ميللهت و هێزى پێشمه‌رگه‌شه‌وه به‌گشتيى, سه‌رئه‌نجام گرنگه پێكڕا بزانن, ئێمه له‌به‌رده‌م ئاينده‌يه‌كى تر‌ى مهترسيدارتريشداين, كه له‌گه‌ڵ ئاكهنجيبوونى هه‌موو ئه‌و كاره‌ساته‌ى ئێستا به‌رۆكى خه‌ڵكى هه‌ژار و بێپهناگهى گرتووه و له‌سه‌ر هه‌ردوو هێزى ده‌سته‌ڵاتدارى فيعليى ناوچه‌كه بووه به ماڵ و ڕهقهمێكى ته‌واو گه‌وره, ڕه‌نگه قيل و قالى ميديايى-هه‌نووكه‌يى تلياك-شهعبهويى شه‌به‌حى"ده‌وڵه‌ته كوردييه‌كه" و بێسهمهر ئيستيفزازكردنى ده‌سته‌ڵاتدارانى به‌شێك له ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه و به‌غداد پێى (عێراق و ناوچه له ئه‌گه‌رى پتر سه‌رپێكه‌وتن و سهرخۆكهوتنيان دواى پتر لێگرتنى زهرعبووى ئێستاى نهسيجى فيزيكيى داعش) بۆ داهاتوو چه‌ند هێنده تريشى بكات, ئه‌گه‌ر هه‌مووان, وه‌ك هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سته‌ڵاتى فيعليى, بهورييايهوه مامه‌ڵه نه‌كه‌ين, جڵهوگيريمان هاوسه‌نگ نه‌بئ و له ئێستاوه له‌گه‌ڵ نه‌رمه-مه‌يلى سروشتى هه‌نووكه‌يى تاڵى شه‌كراوى ده‌سته‌ڵات ته‌حه‌فوزى جدديمان نه‌بێت. ده‌سته‌ڵات ئێستا نه‌ك هه‌ر له بارودۆخێكى ته‌واو خراپ و عهيبداردايه, به‌ڵكو له لێوارى داخورانشيدايه. بۆيه, به‌م هه‌نگاوانه‌ى ئێستاى, كه هه‌وڵى نزيك بوونه‌وه ده‌دات له‌گه‌ڵ هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان, نه‌ك ته‌نيا ده‌خوازێت پێكه‌وه هه‌مووان له يه‌ك به‌ره‌ى فراوانى موساههمهى ژهقنهبووتى ده‌سته‌ڵاتى خۆي‌دا هاوكۆكتێل ئاوێزان بكاته‌وه, به‌ڵكو خوازياريشه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاى داكرماندنى دهستهڵاتيشيدا ئێمه‌ش هاوته‌ريب به حيكمهتى ئه‌زموونه شڕهخۆرييهكهى بكاته‌وه.
ئيستا حه‌قى خۆيه‌تى بۆ دواجار هه‌مووان لێره‌دا بپرسين, بۆ له‌م تهوقيتهدا سازدانى شانۆى بهبنبهستبووى كۆبوونه‌وه, نمايشى بڕياردان و جۆرێك دروستكردنى گوايه "هاولێكنزيكيى سياسيى" له‌ناوخۆدا?! بۆ له‌م كاته‌دا بڕياردان له جوڵه‌كردن به‌ئاڕاسته‌ى به‌غداد و به‌رده‌واميدان بهدهورهى په‌يوه‌ندييه‌كان?! ئايا هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى ئێستاى تهشكيلهى ده‌سته‌ڵاتن به فيعليى, پڕاگماتيكييانه له‌بنه‌وه ئاگادارى كۆنتيكستى شوێن و كاتى زمانيى ده‌سته‌ڵاتن, يان نه‌خێر باكيان بهئاگايى ئه‌مه نييه و, دواجار شينه ماس-ميدياييهكهى ئه‌مانيش له‌جه‌وهه‌ردا ئينشائێتى ڕيتۆر-صهفصهتهى زمان بووه و, ئامانجيش تيايدا كڕكه‌وتن له‌سه‌ر هێلكه‌ى پيسبووى ده‌سته‌ڵاته?!
با لێره‌دا ئيدى بوه‌ستين و, وه‌ك ئه‌وه‌ى واعزه سياسييه‌كان پێمان ده‌ڵێن,"پێش ئهحداسهكان نه‌كه‌وين"( فهرمايشته سياسييه باوه‌كه: دهستهمۆكردنى فه‌زاى سياسيى-گشتيى گومان); بزانين كه‌شتيگه‌لى قورصانه حيزبۆكراسيى بنهماڵهييهكهى هه‌رێم له ئاست ناوخۆ و ناوخۆى هێزه سياسييه‌كان و په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ به‌غداد چ جۆره ئۆفه‌رێكى تر‌ى نوێى پێيه بهديارى بۆمانى بهێنێت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست