پرسى نێوخۆى سوريا و ئامانجى هه‌وڵه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى ڕوسيا
Monday, 05/10/2015, 18:37
ڕه‌نگه وه‌همى شكۆى جێگيريى سياسيى چه‌مكى"ده‌وڵه‌تمه‌داريى" له نێوخۆى وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و هه‌موو ئه‌و وڵاته پاشكۆيانه‌ى نێوه‌ندى دابه‌شبووى ناو نه‌خشه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌وره زلهێزانى جه‌مسه‌رى ئێستاى سياسه‌تى جيهان: ڕووسيا, ئه‌مريكا و به‌شێك له وڵاتانى ئێستاى ئه‌وروپان, سوڕى سه‌قامگيرى پاشكۆبووى بارى ژينگه‌ى سۆسيۆلۆژياى-سياسه‌تيان ئيدى ته‌نيا هه‌ر ئه‌وه‌نده سه‌روه‌ر بژى, كاتێك ميكانيزمه‌كانى به‌رگريكردن, قايمراگرتن, ئاسايشپارێزيى و سه‌رپێخستنى سه‌لامه‌تيى كێبركێى پشكداريى بازرگانى سياسيى-ئابووريى وڵاتانى زلهێزيان له نێوخۆى وڵاتياندا كه‌نه‌فت و ده‌رداوى نه‌كردووه و, تواناى ڕامكردنى هه‌رجۆرێك ڕاگيريى جموجۆڵى زۆرينه‌ى ده‌نگى نيوخۆى گه‌ليان ساغڵه‌م له‌م نێوه‌نده‌دا سه‌رقاپكردووه, له‌وه بترازێت, تێكدانى هه‌رجۆرێك هاوسه‌نگى نه‌خشه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌زه‌ليى هێزه-وزه‌ى سياسيى-ئابووريى گه‌وره وڵاتانى زلهێز له‌م ناوچانه‌دا هێڵى سووره و لادان يان نه‌پاراستنى, له هه‌رسه‌رێكه‌وه وه‌ريبگرين, سه‌رئه‌نجام گريمانه‌ى دوانه-سيناريۆى هه‌ڵدانه‌وه, شڵه‌قاندن و پێكداپژانى هه‌بووى كۆى توێژالى كوتراوى كۆمه‌ڵگا له‌لايه‌ك و سه‌رده‌ركردنى تارمايى دێوه‌زمه‌ى تيرۆر له نێوخۆى ژينگه‌ى وڵاتيان له‌لايه‌كى تره‌وه چاوه‌ڕوانيه‌كى به‌هێزه.
به‌گه‌رانه‌وه بۆ پێش قه‌يران و ئاڵۆزيى ئاسايشى سياسيى ئيستاى ناوچه‌كه, ده‌كرێت باشتر وێنه‌ى ئه‌و ڕاستييه‌ى سه‌ره‌وه وه‌ربگرين, كه ميكانيزمه‌كانى هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆر به‌گشتيى و زاخاوى تيرۆرى دينيى به‌تايبه‌تيى هه‌ميشه‌و به‌رده‌وام كه‌ره‌سته‌ى پشت-تێزى ئه‌و ڕه‌دووكه‌وتنه سياسييه گڵۆباڵ-ئه‌زه‌لييه بوون له‌ڕيشه‌دا كه, له‌نێوان بوون و نه‌بوون, ملدان و ملنه‌دان, كرانه‌وه و داخران, له‌باريى و ناله‌باريى جۆر و بڕى زه‌مينه‌ى وه‌به‌رهينانى ژينگه‌ى سياسيى-ئابووريى ناوخۆى وڵاتانى پاشكۆدا, وڵاتانى ئێستاى زلهێز گرێ‌و و گه‌مه‌ى سياسيى خۆيانيان به‌جۆره‌ها جۆر له‌سه‌ر كردووه, به‌وپێيه‌ى مانۆڕى پشت هاوسه‌نگى ئاسايشى كێبركێى ئێستاى سياسه‌تى جيهان, ئێستاشى له‌گه‌ڵ بێت, هه‌ڵگرى هه‌رهه‌مان نۆستالژياى دابه‌شكاريى سه‌ده‌ى ڕابردووه و, جه‌برێتى دابه‌شبووى وڵاتانى پاشكۆش, جياله كه‌ميه‌نه‌يه‌ك, كه ڕووبه‌رووى گۆشه‌گيريه‌كى سياسيى توند بوونه‌ته‌وه له‌ئاستى باڵاى نێوه‌ده‌وڵه‌تيدا, دابه‌شبووى هه‌مان نه‌خشه‌ى بلۆكبه‌نديى ڕۆژهه‌ڵاتيى_ ڕۆژئاواييه كلاسيكييه‌كه‌ى پێشووه. سوريا وه‌ك پاشكۆى ئه‌زه‌ليى سياسيه‌ته‌كانى ڕووسيا, له‌ئێستادا نموونه و چه‌قى هه‌ره خه‌ته‌رناكى كشانى به‌رده‌وامى پانتاى زه‌مينى تيرۆره له‌ناوچه‌كه و جيهاندا, كه له‌ئێستدا و له‌سه‌ر دواى ڕووسيا, پرۆژيه‌ك بۆ ڕاگرتن و" به‌كۆتاهاتنى دوا-وێستگه‌ى تيرۆرى زياده-گه‌مه‌ى بن-ده‌ستى" خستۆته پێش به‌رنامه‌ى هه‌ره‌له‌پێشينه‌ى سياسيى كۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تيى.
سه‌ره‌تا, نابێت پێمان سه‌يربێت و بپرسين, بۆچى سورياى له‌به‌ريه‌كهه‌ڵوه‌شاو, هه‌ڵته‌كێنراو و شه‌قارشه‌قار بوو, كاتێك تواناى نييه سه‌روه‌رى قه‌واره‌ى جيۆ-سياسيى خاكى خۆى وه‌ك جاران تۆكمه ڕاگرئ و ئاسايشى به‌رژه‌وه‌ندى سياسيى-ئابووريى وڵاتانى پاشكۆبووى دواجار ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى جدييه‌وه, ئيدى هاتنه‌ئاراى مه‌ترسى تيرۆرى گروپ و هێزه زاخاو دينييه‌كان بۆخۆى ده‌بێته ديفاكتۆى به‌شێك له ئه‌جێنداى دۆخى پێكداچوون, پێكداهه‌ڵپژان و پشێوى سياسيى ناوچه‌كه, چونكه هه‌ر له‌ئه‌زه‌له‌وه, به‌پشتبه‌ستن به له‌بارێتى پێشينه‌ى فاكته‌رى دۆخى كۆمه‌ڵايه‌تيى-سياسيى و كلتوريى ناوچه‌كه, تيرۆر به‌شێك بووه له‌چه‌كى ڕووبه‌رووبوونه‌وه و مانۆڕى تيكه‌ڵكردنى كۆى ستراتيجى به‌رنامه سياسيه‌كان و ڕاگرتن و سستكردنى مه‌ترسى له‌ناوچوونى به‌رژه‌وه‌ندييه سياسيه‌كانى وڵاتانى زلهێز له‌ناوچه‌كه‌دا. به‌ڵام, ئه‌وه‌ى كه لێره هه‌م جێگه‌ى پرسيار و هه‌م به‌شى سه‌ره‌كى باسه‌كه‌ى منه, له‌ڕاستيدا چوونه‌ناو ده‌روازه‌ى پرسێكى تره, ئه‌ويش مه‌سه‌له‌ى هه‌راشبوونى قۆناغه‌كانى ئێستاى ژينگه‌ى تيرۆره له سوريا و ناوچه‌كه‌دا, كه داخۆ بۆچى ڕووسياى خاوه‌نماڵى ئه‌زه‌ليى سوريا له‌ئێستادا كرداريتر و جددييانه‌تر له‌مه‌ڕ دۆخى ئێستاى وڵاته‌كه هاتۆته پيش و, هه‌وڵى"به‌كۆتاهێنانى مه‌ترسى زياده‌ى ئه‌و گه‌مه‌يه"ى نێوخۆى سوريا ده‌دات (من ناوى لێده‌نيم لێداشكاندنى زياده‌ى هێز له‌ئێستادا), كه چه‌ند ساڵێكه درێژه‌ى هه‌يه و, بۆخۆشى ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هاوكارى زه‌مينه‌ى خوڵقاندنى بووه ?! بۆچى زيادله پێويست بره‌وسه‌ندنى دۆخێكى پڕله تراژيدياى مرۆيى, كه بۆخۆيان ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ڕۆڵ و گاريگه‌رى پاشخان- ميژوويى و هه‌نووكه‌يى خۆيان تيايدا هه‌بووه, له‌ئێستادا هه‌وڵى ڕاگيركردن, لێده‌ركردن و لاوازكردنى زياده‌ى هه‌راشى ئامانجى دروستبووى ده‌ده‌ن ?! بڵێيت ڕووسياى گه‌وره سه‌رمايه‌گوزارى ئاسياى ناوه‌ند لايه‌نێكى هێند خه‌مخۆرى ئاشتييانه‌ى ئاسايشى كۆى ناوچه‌كه و جێهان بێت هه‌ر ته‌نيا له‌ئاستى په‌تى وتاردا يان مه‌سه‌له‌ى راگيرى بارى ئاشتيپارێزيى ديسان هه‌وڵ و ته‌قه‌لايه‌كى سياسييانه‌ى به‌رژه‌وه‌ندپارێزانه‌يه, له‌پێناو ده‌ستخستنى كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتى مادديى و مه‌عنه‌ويدا, ڕووسيا و وڵاتانى زلهێز تاكتيكييانه كارى خۆيانى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ?! ئايا هه‌ربه‌راست تائيستا هه‌وڵێكى ڕاسته‌قينه, جدديى و دووره-به‌رژه‌وه‌نديى له‌ئارادابووه, كه بتوانێت بوونى داعش و هه‌موو ئه‌و گروپ و هێزه تيرۆريستيانه‌ى له‌ناوچه‌كه‌دان جموجۆڵ و چالاكى يه‌كجارى كارييان كۆتايى پێبهێنێت؟!
له‌ڕاستيدا, هه‌نگاوه‌كانى به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى سياسييانه‌ى ئێستاى ڕووسيا له‌مه‌ر دۆخى هه‌نووكه‌يى سوريا, به‌بۆچونى من, هه‌وڵگه‌لێكى زياتر تاكتيكييانه و دووباره خۆ ئه‌بده‌يتكردنه‌وه, خۆتۆكمه‌كردن و خۆكۆكردنه‌وه‌ى په‌رشبوونى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى به‌شێك له ستراتيجى سياسه‌تى له‌به‌رڕۆشتووى هێزيه‌تى, كه به‌هۆى كه‌ڵه‌كه‌بووى هه‌بووى حساباتى كۆمه‌ڵێك فاكته‌رى نێوخۆيى, هه‌رێميى و ده‌ره‌كيى, له‌ئێستادا ڕووسياى په‌لكێشى ئه‌م ناوچه‌يه كردووه و, خستويه‌تيه به‌رده‌م په‌له‌قاژێى ئه‌گه‌رى هه‌نگاونانى كردارييه‌وه له‌مه‌ڕ دۆخى پڕ مه‌ترسى ئێستاى سوريا, كه ده‌كرێت گرنگترين پاڵنه‌ره‌كانى پشت-هه‌وڵه‌كانى ئێستاى ڕووسيا له‌چوارچێوه‌ى ئه‌م سئ خاڵه سه‌ره‌كييه‌ى خواره‌وه‌دا به‌گشتيى گشتگيربكه‌ين :
1- فراوانبوون و له‌گرێژنه‌ده‌رچوونى ئامانجى زياترى دروستبووى ته‌وژمى تيرۆرى گروپ و لايه‌نه زاخاو دينييه‌كان (داعش وه‌ك زه‌قترينيان), كه له‌سه‌ره‌تاى سه‌رده‌ركردنيان ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ڕۆڵى كارايان بينى له تيكوپێكدان و سستكردنى خيرايى گورزى نه‌خشه‌ى هێرش و ڕووبه‌رووبونه‌كانى سوپاى ئازادى سوريا و هێزه هاوشێوه‌كان و, پاشان لاوازبوون و بێئومێدبوون له هه‌ڵساندنه‌وه‌ى دواترى ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د له قۆناغى به‌رگريه‌وه بۆ قۆناغى هێرشبردن و ڕاستكردنه‌وه‌ى حساباتى تێكهه‌ڵهاتووى به‌ركه‌وتنى زياد له‌هێزێكى دژ له ناوخۆى وڵات‌دا و, چيدى نه‌توانينى تۆكمه‌ڕاگرتنى كۆى ئاسايشى وڵات وه‌ك جاران له ژێر سه‌قفى سياسه‌تى خۆي‌دا, هه‌موو ئه‌مانه واده‌كات ئاينده‌ى وڵاته‌كه و كۆى ناوچه‌كه : توركيا, لوبنان, ئه‌ردن و ولاتانى كه‌نداويش تابێت زياتر بخاته به‌رده‌م ناجێگيريى و مه‌ترسيه‌كى گه‌وره‌تره‌وه له دهاتوودا. بێگومان, ئه‌مه‌ش زياتر له‌سه‌ر حسابى سياسه‌ته‌كانى رووسيا ده‌كه‌وێت, وه نه‌ك متمانه و دڵنيايى بڕ و جۆرى پێگه‌ى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ڕووسياش له‌ناوچه‌كه‌دا بۆ ئاينده زيان پێده‌گه‌يه‌نێت, به‌ڵكو سه‌رئه‌نجام ئاسايشى سياسيى-ئابووريى جيهانيش توشى بارگرانى و نشوستى زياتر ده‌كات له نيوه‌ندى ئه‌م حساباته‌دا, كه دواجار پشكى شێر به‌ر سومعه‌ى سياسه‌ته‌كانى ڕووسيا ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و جيهان.
2- به‌رده‌وامى له‌وه زياترى گه‌شه‌ى گروپ و هێزه تيرۆريستييه‌كانى ناوخۆى وڵاته‌كه ترس و كاريگه‌ريش له نێوخۆى ئاسايشى ڕووسياشدا داده‌نێت بۆ ئاينده, به‌تايبه‌ت له‌سه‌ر ڕاكێشانى هاوسۆزيى و هاونه‌ستيى زياترى هه‌موو ئه‌و گروپ و لايه‌نه دينييانه‌ى له ناوچه‌كانى قه‌وقاز و شانى باشور و باشورى خۆرهه‌ڵاتى ڕووسيا جموجۆڵ و چالاكيان هه‌يه, به‌ئاڕاسته‌ى چونى زياتريان بۆناو ڕيزه‌كانى داعش و گروپه تيرۆرستييه‌كانى ناوخۆى سوريا. ئه‌مه‌ش ديسان هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆر له‌به‌رده‌م ده‌رگاى ڕووسيادا نزيكتر ده‌كاته‌وه.
3- ڕووسيا, به‌هۆى ده‌ستێوه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانى له نێوخۆى قه‌يران و پشێوييه سياسييه‌كانى ساڵى ڕابردووى وڵاتى ئۆكرانيا و, دروستكردنى ناسه‌قامگيريى زياتر بۆ ڕه‌وشى ئاسايشى وڵاته‌كه و به‌شێك له ڕۆژهه‌ڵاتى كۆى ناوچه‌كه و, گوێنه‌گرتنى له به‌ره‌ى وڵاتانى خۆرئاوا, كه به‌وهۆيه‌وه كۆمه‌ڵێك سزاى ئابووريى توندى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و ڕووبه‌رووى جۆرێك گۆشه‌گيربوون بۆيه‌وه له‌ئاست هاوپه‌يمانى ئه‌و به‌ره‌يه‌ى خۆرئاوادا, له‌ئێستادا هه‌وڵى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ڕابردووى ئه‌م لاساريى و سه‌رچڵييه سياسيه‌ى ده‌دات. هه‌ربۆيه, به‌لاى ڕووسياوه, ده‌ستێوه‌ردانى كرداريى له‌مه‌ڕ باروودۆخى ئێستاى سوريا هه‌وڵ و مانۆڕێكه بۆ سه‌رله‌نوئ هێز و متمانه‌به‌خشينه‌وه به پێگه‌ى خۆى له‌سه‌ر ئاستى جيهانيى و , دووباره خۆگريدانه‌وه‌ى هێزى به به‌ره‌ى هاوپه‌يمانى خۆرئاواوه له‌ڕێگه‌ى پردى ستراتيجيى سورياوه . چونكه, بيرمان نه‌چێت, به‌شدارى و پشكدارى جدييانه‌ى ئه‌و له ئاينده‌ى ڕه‌وشى سياسيى سوريا ده‌توانێت شوێن و پێگه‌ى تۆكمه‌ترى له نێوخۆى ئاينده‌ى سوريادا بۆ جێبگرئ و, وابكات وڵاتانى خۆرئاوا ناچربن به به‌شێك له پشكى دواكارييه‌كانى ڕووسيا.
سه‌رئه‌نجام, ئه‌وه‌ى پێويسته وه‌ك سه‌رنج و ڕه‌خنه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه‌ى ڕووسيا بوترين له‌كۆتايدا, ئه‌وه‌يه كه ڕووسيا ڕه‌نگه بتوانێت به‌ره‌يه‌كى هاوبه‌ش به‌رابه‌رايه‌تى خۆى پێك بهێنێت و, بتوانێت جوڵه‌ى گروپه تيرۆريستييه‌كانى ناوچه‌كه ڕابگرێت و لاوازى بكات, به‌ڵام هه‌وڵى به‌كۆتاهێنانى ئامانجى"غه‌نيمه"ى كارى ئه‌م هێزه تيرۆرستييانه و گێڕانه‌وه‌ى ئاشتيى و سه‌قامگيريى بۆ كۆى ناوچه‌كه له ئيستادا نه‌ك هه‌وڵگه‌لێكى لاواز و چاوه‌ڕينه‌كراوه, به‌ڵكو هه‌ر بۆخۆشى كارێكى خۆكوژيى سياسييه, هه‌ر لايه‌نێك له‌و دوو به‌ره زلهێزه‌ى جيهان ( ڕووسيا و به‌ره‌ى خۆرئاوا), له‌ده‌ره‌وه‌ى پێشمه‌رجى خوێندنه‌وه‌ى نيازى شاراوه‌ى يه‌كتر و بوونى دۆكيومێنتى ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر بڕى به‌ركه‌وته‌ى ئاينده‌ى جيۆ-سياسيى سوريا له‌لايه‌ك و بوون و نه‌بوونى ئێستاى ڕژيمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د له‌لايه‌كى تره‌وه, بيانه‌وێت به‌و ساناييه ده‌ستى بۆببه‌ن بۆ ئێستا! ئاخر ده‌بێت ئه‌وه بزانرێت, ڕووسيا ئێستاشى له‌گه‌ڵ بێت ئاماده‌نييه ده‌ستبه‌ردارى ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د بئ و, هه‌نووكه موخڵيسانه به‌رگرى لێده‌كات; وه هه‌ر كارێكيش له‌م نێوانه‌دا بيكات دواجار مه‌رجى هێشتنه‌وه‌ى ڕژێمه ئۆتۆكراتييه عه‌له‌وييه‌كه‌ى ئه‌سه‌ده له‌ئێستادا . چونكه, ڕووسياش ,هاوشێوه‌به به‌ره‌ى وڵاتانى خۆرئاوا, دواجار, گرنگه بزانين, به‌رگرى له توێژێكى كۆمه‌ڵگا ده‌كات و ده‌ست له‌توێژێكى تر‌ى كۆمه‌ڵگا به‌رده‌دات له‌پێناو زامنكردنى ئاينده‌ى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى خۆى له‌ناوچه‌كه‌دا, وه بۆ ئه‌وه‌ش كوته‌كى ئاسنيى ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د, زياتر له‌هه‌ر گروپ و لايه‌نێكى ئيتنيى و مه‌زهه‌بيى ناو سوريا, بۆ ئه‌و جێگه‌ى متمانه و ئامانه. هه‌ربۆيه, سه‌رئه‌نجام ده‌بێت ئه‌وه بڵێين, ئاينده‌ى كۆى پێكهاته جياجياكانى سوريا و يه‌كخستنيان له‌چوارچێوه‌ى قه‌واره‌يه‌كى سه‌قامگير و ديموكراسيدا ئه‌گه‌رێكى دووره له‌ئێستادا و, پێناچێت هيچ پێكهاته‌يه‌كى ناو سوريا, بێجگه‌له هێزه كوردستانييه‌كانى ئه‌و به‌شه (جۆر و بڕى سه‌ركه‌وتوويى سالمى ئێستاى جموجۆلى كارييان پابه‌ندى گرێدراوى شوێن چانسى خۆدۆزينه‌وه‌ى جێكه‌وتنيانه له نێوه‌ندى هێڵى ته‌ماسى به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو به‌ره زلهێزه‌كه‌ى جيهان له ئێستادا), بتوانرێت بۆ هه‌نگاونانى ئاشتى و سه‌قامگيريى نيوخۆى داهاتووى سوريا هه‌ماهه‌نگ بكرێن به‌و ئاسانييه, كاتێك هه‌ر دوو به‌ره زلهێزه‌كه‌ى جيهان به‌ئامانجى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانيان, هاوشێوه‌ى مێژووى سه‌ده‌كانى ڕابردوو, به لۆجيكى به‌رگريكردن له چين و تويژيكى كۆمه‌لگا و لاوازكردن و خستنى لايه‌نيكى تر قيرسيچمه‌ييانه درێژه‌به گه‌مه‌ى كات و بۆشايى ناوچه‌كه ده‌ده‌ن, ناوچه‌يه‌ك كه باكگراوندى مێژووى چه‌ند ده‌يه‌ى سته‌مكارى سياسيى تيايدا درێژكراوه‌ى ڕابردووى سياسه‌ته دژبه‌رييه‌كانيانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست