شيزۆفرينياى فكر و زمان له‌پرسى بهسهربهخۆبوونى كايه‌ى ميديا !
Thursday, 03/09/2015, 18:09
كه‌م تا زۆر ئيدى ئێستا ئه‌وه بۆخۆى بۆته سوانێكى په‌تى-زمانيى ئاشكرا و, پێناچێت شتێكى هێنده غه‌ريب, نامۆ و شازبێت, كه بڕێكى زۆرله كلاسيكێتى دژبه‌رى كۆ-ئينتاجى فڕێدراوى ده‌ورى ديارده ناجۆره "سياسيه‌كانى" ئه‌م ژينگه فيزيكييه تهقليديهى ئێستامان, بڕى به‌ركه‌وته‌ى ناوكهخانهى مێتا-هێزى ڕاسته‌قينه‌ى كوێيهو, ئاڕاسته‌ى بن-كارى "داروينيزميى" زيندهگى دزێوى (فۆرمه تهقليديهكهى) ڕوو له‌كوێيه و بۆ كوێيه, كه بێگومان ستێريۆتاپپى(stereotype) كه‌نالى عورفيى هه‌مووى تێكڕا هه‌ڵگرى ئاراستيهكى به‌رگ-مۆديرنى سياسيى-حيزبيى سڕف ناوك- نهستيى هێز- خێڵهكييهو, كۆى ئاراسته‌ى نه‌ستى كاريشى لهريشهى بن-فۆرميدا دهچيتهوه نێو-جانتاى ههوهسبازى دووبنهمالهى تاجرى سياسه‌ت-گێڕ له‌م ناوچه پرغهنيمهيهى ئێستاى ژينگه‌ى بازارى سياسيى-ئابووريى" ماركێت-ليبڕاڵمان", كه نافۆرمى سۆشياليزمى ديموكراسيى له‌ئاستى تهقليدێتى گشت‌دا, له‌وديو سۆشياليزمى سياسيى- ئابووريى, له‌ئاستى : رووكارى هه‌لبژاردن, چهرخێتى ميكانيكيى پلوراليزمى ديبهتى ميديايى, ده‌زگا و ناوندنى رۆشنبيريى و زه‌مينه‌ى " ئازادانه‌ى" دامركاندنه‌وه‌ى نۆستالجياى خۆبهشوناسكردن-كاراكتهركردنى تهقليديى ئيگۆى خودم له‌نێوه‌ندى منى گشت‌دا خولقاندووه !
له‌م رۆژانه, سه‌ربارى گرفت و ململانئ هه‌نووكه‌يى-سياسيى چهرخيهكان, كه بيگومان ئاوتپوتى پاشخانى كهڵهكهتڕێى كواليسى ميژوويى پۆخڵێنراوى جێده‌ستى سياسيهتكردنى ده‌غل و دانى ئيگۆى دهشتاييهكانى خێڵه لێره, بينيمان مههزهلهيهكى تر, له‌كۆى هه‌موو مه‌هزه‌له درامييى-سياسيه‌كانى ئێره, هاته ئاراوه, ئه‌ويش ئارگيومێنت و قسه‌كردنى ناوبۆش و به‌تاڵ بوو له‌سه‌ر "بهنيشتيمانى كردنى ميديا", كه سه‌ربارى قسه‌كردن له‌سه‌ر بۆشێتى چيبووى باس خۆى, كۆنتێكستى زهمنيى باسه‌كه‌ش ديسان بۆخۆى هه‌ڵگرى گه‌راى گومان و پرسيارى جدديى بوو, به‌وه‌ى داخۆ بۆ له‌م تهوقيته غهوغاييهى كاتژمێرى ئيستاى"سياسه‌تمان", په‌تاى ئه‌م باسه وه‌رزييه ديسان فڕێدرايه نێو كۆى گاڵتهجارييه سياسييه‌كانى ئه‌م ژينگه "داروينييه" ته‌قليدييه‌ى ئيستامان ?! بڵێيت ئه‌ميش هه‌ر جۆرێك پهرشكردنى زهنێتى لێنزى چاوى شه‌عب نه‌بێت له‌ئاست هاوتهركيزى ئيستاييان له بازنه‌ى سياسهتكدرنى ئيستادا يان نه‌خێر ئه‌و باسه بۆخۆى لهدايكبوونێكى سروشتيى كات و بۆشايى بووه و, تهوقتيش تيادا ناكۆنتێكستى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رچه‌شنه ئايدۆلۆژيايه‌كى ژينگه‌يى-سياسيى بووه؟
وه‌ك دياربوو, هێنانهپيش مێزى باسه‌كه له‌دوو ئاستدا بوو : چيێتى پيشه‌يى بوونى جۆرى كارى ميديايى و چۆنێتى بن-ئاراسته‌ى گشتيى لۆجيكى جوڵه‌ى كارى ( سه‌ربه‌خۆى له ستراتيجێتى كار). له‌ئاستى چيێتى پيشهيبوونى پێوه‌رى جۆرى كار, ئاشكرايه قسه‌كردنه له‌سه‌ر ئه‌ته‌كێتى كارى ميديا به‌گشتيى: بنه‌ماى گواستنه‌وه‌ى به‌هاى ڕووداو, داڕشتن و ريزبه‌ندى سياقى ڕووداو, چۆنێتى گه‌ياندن, پێشكه‌شكردن و ستانداردى چۆنێتى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل رووداو و ميوانانى به‌رنامه...هتد. ئاشكرايه, له‌م ئاسته‌دا زمهينهى خۆش-شێلانى گفتوگۆ تائستيكى سنوردار كراوه‌يه له‌به‌رده‌م ميتا-فيزيكاى ئاوههواوى ده‌ست تيوهژاندن و, تا ئاستێكيش ده‌توانرێت ورده‌كارى ڕتوشيى به سهدايهكى گه‌وره له‌ئاستى ميديايدا له‌سه‌ر بكرێت, ئه‌گه‌رچى بهباوهرى ساكارى من, ناوه‌ڕۆكى ئه‌مه‌ش دواجار پاشكۆ و گرێدراوى هه‌مان چۆنێتى بن-ستراتيجێتى ئاراسته‌ى فۆرمى ژينگه سۆسيۆلۆژيى-سياسييهكهيهتى و, له‌م باره‌شدا ده‌ستبردن بۆ هه‌ر پرس وباسێك بێگومان مه‌زاجى شه‌خسيى-حزبيى و سێبه‌ر-حزبيى هه‌ڤاڵانى به‌شێوه‌يه‌كى گشتيى گه‌ره‌كه.
به‌ڵام, ئه‌وه‌ى مايه‌ى جئ-مه‌هزه‌له بوو, له نێوه‌ندى به‌تاڵى ئه‌م باسه چهرخييهدا, قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر ديوه هه‌ره زه‌به‌لاح و كاريگهرهكهى بن-ئاراستهجولهى زهنێتى كارى ميديا, كه به‌گشتيى خۆى له هه‌نگاونان به‌ره‌و "پرۆژه‌ى بهسهربۆخۆبوونى كارى ميديا" ئهبينيهوه له چركه‌ساتى دۆخى ئيستايماندا ! له‌م ئاسته‌دا و له‌ده‌م ئهقوالى ههندئ براده‌ره‌وه ناجۆرى قسه‌ى ميديايى بازنهيمان بهرگوئ كه‌وت, كه سه‌ربارى هه‌بووى وێرانى زۆر زه‌ق له‌ئاست ناوه‌ڕۆكى چيێتى ژينگه‌ى كارى ميديا خۆى, بازدانێكى گه‌وره‌ى پرڵه گوڵزارى فهنتازيمان به‌ئاراسته‌ى سه‌ربه‌خۆبوونى داهاتووى كارى ميدياش بيست, به‌جۆرێك كه ئێمه ناچار ده‌كات بۆ قوفڵكردنى لغاوى ئه‌م باسه لێره‌دا, چه‌ند پرسيارێكى زمانيى له‌ئاست ئه‌م گاڵته‌جاڕييه وێژهييهى زمانى سهرسهكۆى ميديا و زمانى ئێستاى ڕه‌وتى ژينگهمان له‌م ئاسته‌دا بده‌ين :
ئايا به‌ڕاست مێژووى جوگرافياى" كۆ-واعيهتى فكرمان بۆ زمان" له‌ئاستى كام جۆر له كۆنتێكستى پراگماتيكيى زمانيى-ميديايدا تائيستا ژياوه : نافيگهرى فۆڕمى ژينگه‌يى ياخود جئ زه‌مينه‌ى كۆنتێكستى پراگماتيك-فيزكاى زمان ?! ئايا به‌ڕاست ئێمه له‌نێو قه‌واره‌ى كام جۆر له ژينگه-بازنه‌ى فيزكيى زمانييهوه ميتا-فيزكاى فكرمان له‌ئاست زمان ده‌گوازينه‌وه بۆناو پانتايى چيێتى بن-مه‌فهومى كردهيبوونى ميتا-پراكتيزه‌ى زمان: ديدگاى نافۆرمى ڕه‌هه‌ندى ميتا-فيزيكيى ميكانيكێتى زهن يان بنه‌ماى زه‌مينه‌ى پراكتيكيى فكر بۆ زمان?! ئايا ئێمه هه‌ر به‌ڕاست له‌بنه‌ره‌تدا هه‌لگرى ژينگهكى زمانيى- پراگماتيكى فيزيكى دروست و له‌بار بووين له‌ئاستى پراكتيزه‌كردنى ميتا-فيزكاى فكرمان بۆ زمان لهژينگهى قۆناغه جۆربه‌جۆره‌كانى ئيستايماندا?! ئايا به‌راست واژه‌ى زمانى ميديايمان بۆكۆى ئاڕاسته‌ى باس و ڕووداوه‌كان كام جۆرى ڕه‌وتى خۆى له بنه‌ڕه‌تدا ئهزمايش ده‌كات : به‌زۆر ئاخنينى جئ-كاتى پڕۆگرامى ميديا يان پڕاكتيزه‌ى فيزكاى كار له‌نێوه‌ندى ژينگهوه بۆناو پڕۆگرامسازى كايه‌ى ميديا ?! ئايا ئيمه بنه‌ماى نێوه‌ندێكى يه‌كانگير جێگيرمان هه‌يه ژينگه‌ى ناوه‌وه‌ى ميديا به‌ده‌ره‌وه‌ى ميديا له‌ئاستى پڕاكتيزدا سيستماتيكيى گرێبداته‌وه؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى هه‌موو ئه‌م پرسيارانه له چه‌ند دێڕێكدا كۆبكهينهوه, ئه‌نجام ئيدى بۆخۆى روونه, ئه‌ويش هه‌بووى غيابى ڕاهاى دواى قۆناغى ئاكتى په‌تى زمانه له‌ئاست هه‌رجۆرێك هاوبڕى پراكتيزه‌ى ژينگه زمانيهكهيدا, كاتێك له زمانحالى ههندئ كاراكتهرى سه‌ر سه‌حنه‌ى ميدياشۆوه قسه له‌سه‌ر سهبهخۆبوون و پيشهيبوونى كارى ميديا دهكريت به‌گشتيى, كه دواجار ناوهڕۆك هه‌ڵگرى هيچ مه‌غزايه‌كى به‌ها گشتيى نييه له دۆخى ههنووكهيدا, جگه‌له دوو لێكدانه‌وه‌ى كورت نه‌بێت بۆى : دژبوونهوهى فكر و زمان له ئاست كۆنتيكستى پراكتيزه‌ى ژينگهيدا يان ئينشائياتى كردهيبوونى نافۆرمى زمان له ئاست ميكانيكێتى هۆشيدا. چونكه, ناكرێت تۆى ديبهيتكارى نێوه‌ندى ميديا هه‌ڵگرى جۆرێك "مه‌غزاى زمان" بيت و پچڕانێكى زه‌قت له ئاست بنه‌ماى ژينگه‌ى فيزيكى هۆش خۆي‌دا دواجار هه‌بێت, كه ته‌واوى سوچ و كه‌لێنى مهكانهتى سۆسيۆلۆژيى-سياسييه‌كه‌ى ميژوويهكى دووره سيخناخه به نۆستالجياى هزر- پۆستالى پۆليسيى, ههژموونگهرايى و مۆنۆپۆڵى حيزبيى-خيڵ نه‌ستى ده‌سته‌بژێر و بنهماڵهيى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست