يه‌كگرتووى ئيسلاميى و ئه‌وينى خۆگونجاندنى جيۆ-سياسيى !
Friday, 21/08/2015, 23:22
پهپولهيزم-شهيتانزيم, شهيتانيزم-پهپولهيزم, ئه‌گه‌ر وه‌ك دووجه‌مسه‌رى لێكدژ له ميتؤدى سياسه‌تدا بيناسێنين, ده شێت هه‌ردووكيان تائهندازهيهكى به‌رچاو دوو به‌ره‌ى كه‌شف بن له پراكتيزه‌كردنى هه‌رجۆرێك سياسه‌تدا بهوتۆپزييه, كه ده‌كرێت دواجار هيچيان ده‌رگيرى ڕوانينى جوله‌ى بزۆكى ناوه‌وه‌ى سياسه‌تمان نه‌بن به‌و ده‌ست بڵاوييه ساكارييه لهدونياى ئه‌مرۆدا, به‌وپێيه‌ى هه‌ريه‌كێكيان دروست له گؤشهيهكهوه يه‌ك ئاراسته‌ى فلات وێنا ده‌كه‌ن__هيچ يه‌كێك له‌م دوو تێزه له دونياى ئێستادا بؤ ئاراسته‌ى كارى سياسه‌ت ده ست نادات ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بهكهمترين زيان زؤرترين قازانج, له‌سه‌ر زه‌مينه‌يه‌كى بؤش له ئيستيسماركردنى سياسه ت, چنگبخهين! ئه‌وينى سياسه تى "دروست" نابێت لێى چاوهڕێبكرێت به‌و ساكارييه ده ست بؤ به‌گه‌رخستنى هه‌ريه‌ك له ئه‌ده‌بياتى ئه‌ته‌كێتى ئه‌مانه ببات لهبهريهكدا جێ‌گير له‌م نێوه‌نده فهراغييهدا ئه‌گه‌ر بيه‌وێت تهڵغى له به‌لاغى خؤيدا به تهكنيكهوه زهغرهفهبكات ! لێره‌دا, سياسه‌ت پێش ههرشتيك پێويستى به وه‌به‌رهێنانى دؤجى تاكتيكى خۆى ده‌بێت له ناوه‌ندێتى سياسهتيدا, كه لؤگؤسازى كهمتێچوى دؤجى ئه‌وينى ميديايى به‌شێكى گرنك و چاره‌نوساز ده‌بێت بؤ كۆ-ره‌هه‌ندى به‌لاغى زيندهگى هێزى. ميديا و"ئه ده بياتى ئه وينى ميتافيزكاى عيرفانييه ت" له نيوانگرى سياسه تدا پڕقازانجترين جؤرى جێگيرى وهبهرهههێنانه, كه سياسه‌ت ده توانێت له هه‌وێنى متبوو, چه‌قبه‌ستوو و شكستى مێژووى ماددێتى بؤشايى و كاتى بؤ مانه‌وه‌ى زيندهگى خؤى وه‌ك تهميمه و تاليسمانێكى بئ ده ستمايه, بهكاريبهرێت له ناوه‌ندى هه‌رجۆرێك به‌ركه‌وتنى دژبه‌رى بهرهسياسييهكاندا. به‌وپێيه‌ى مادام له ئه ويندا تؤخاوه نى زمانى مێتافيزيكايت, بۆيهزياتر ده‌توانيت به دوو ئاراسته‌ى دژبه‌ردا گه‌مه نێوهنگرييهكانى خۆت, هاوكيش له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌ر چه‌شنه گۆرانێكى ناجۆر, له‌ئاستى دهستمايهيهكى نه‌گۆردا ئه‌نجام بده‌يت!
پێدهچيت نێوه‌ندى ژينگه‌ى ئه‌م ئهوينسازيى ئهوينبازييه له متبوى فيگهرى"زمانى سياسه‌ت" باربا-پاپاى سياسه‌تى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان بێت به‌شێكى به‌رچاوى, كه ساڵانێكه ئه‌م "هێزه ميانڕهوه", به‌ناوى ڕاگرتنى "پارسه‌نگى ئاسايشى هيز" له نێوخۆى" لايه‌نه سياسيه‌كانى" هه‌رێم, گهمهگهرا فيزيكى و مێتافيزيكيهكانى وزه‌ى "سياسه‌تى" ناكارا و مهيوى خۆى له‌سه‌ر دهچهكهرێنێت به كۆلێك منه‌تى دۆجى ئه‌وينى سياسييه‌وه : منه‌ت له‌سه‌ر ڕاگرتنى ئاسايشى بالانسى غهنيمهى دژبهرييه سياسيه‌كانى نێوخۆى هه‌رێم بۆخۆى به‌ڕووى ئێمه‌دا ; منه‌ت له‌سه‌ر هاوشوێنهكهوتوانى خۆى له‌سه‌ر ميتافيزيكييانه نرخاندنى هێزى پۆپۆليستى-ئهوينبازيانهى ڕيتۆركيى خۆى, له نێوه‌ندى پردهستكهوتى فه‌وزاى "سياسه‌تى هه‌رێم" لهئاستيان. ئه‌م هێزه ساڵانێكى زۆره له‌سه‌ر بنه‌ماى "نه شيش بسوتئ ونه كه‌باب" له‌دوو به‌ره‌ى ته‌ڕ و وشكدا گه‌مه دلبازيى, دڵبهريى و دلخوازييهكانى خۆى بۆ رازيكردنى هه‌مووان له نێوه‌ندى قه‌يرانه‌كاندا درێژه‌پێده‌دات! ناخوازێت يهكبهرانه وێنه‌ى نهمهتيانهى "خێر و شه‌ڕى" خۆى يهكلايهنانه لهبهرهيهكدا ماسكگير مانيفێست بكات ; ئهوتهنيا ده‌يه‌وێت "نيوانگر و نێوانخۆر"بێت, وێنه‌دانه‌وه‌ى تهقليديى جه‌برى ژينگه جيؤ-سياسيه‌كه‌ى : نێوان-ويست له نێوان گه‌مه‌ى دوو به‌ره‌ى تۆپزى دژبه‌رى ژينگه‌يى-حيزبيى تهقليدا, كه له‌م نيوانهدا نهدهيهوێت دژبسازئ و نه دژبوستئ سادقانه و راستهقينانه. پێده‌چێت ئيدى ئهوتهنيا هه‌رئه‌وه بخوازێت: شهبهحێكى سياسيى ماهر بئ و لهنيواندى مۆبى رياليزمى ئيستاى "سياسه‌تى" ئه‌م ناوچه‌يه‌دا ته‌نيا وته‌نيا پڕمشتى بژێوى وزه‌ى جوگرافياى ژينگه‌ى ده‌نگده‌رى خۆى بازنه‌يى لهسورى متبوى خۆي‌دا, خالى له ههرشهحناتێكى ئايۆنى به‌ره‌ى سياسه‌ت, به‌سازان له‌چه‌قى دابه‌شكارى جوگرافياى ژينگه فيزكيهكهيدا "كۆمهلايهتيى-ميديايى" بژى !
ئێستا, پرسيارى ڕاسته‌قينه و جدديى له‌سه‌ر يه‌كگرتووى ئيسلاميى ئه‌مانه‌ن : ئايا به‌راست ئه‌م "هێزه" له‌رابردووى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى بۆ ئێستاى هه‌لگرى هيچ جۆره ئاراسته‌يه‌كى سياسيى راسته‌قينه‌ى كارا بووه له‌ئاست ته‌كاندان به جؤرێك جولهجێگۆڕكێى تهسنيفى نه‌خشه‌ى "هێزى سياسيى" ناوچه‌كه, له ده‌ره‌وه‌ى تهقليدێتى ئه‌وينى خۆبهپارسهنگ نواندنى "هێزى" له نێوهندگريى"ركابهرييه سياسييه‌كان"ى دواى بهناوتێپهربووى" دوو ئيدارهييه سياسيى-حزبيى"ه‌كه‌ى ئه‌م ناوچه‌يه?! ئايا بارێكى ئاساييه بۆ هيزيكى سياسيى وه‌ك يه‌كگرتوو, له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌جێنداى په‌تى سواوى نيوانبازى, تا ئێستا هيچ جۆره شكانه‌وه و لادانێكى جدديى له "قه‌باره‌ى جه‌سته‌ى سياسيى" ئه‌م هيزهدا به‌دى نه‌كرابێت ?! ئايا به‌راست وێنه‌دانه‌وه‌ى "ئه‌وينى ئاشتيخوازيانهى" گوتارى ئه‌م "هيزه سياسييه" ههرتهنيا شوێنكه‌وته‌ى ده‌رهاويشته‌ى دابه‌شكارى ژينگه‌ى جوگرافيا سياسيه‌كه‌ى خۆيه‌تى يان ئاراسته‌ى ئه‌جێنداى جوله‌ى يهكسهرانهى بونيادى ناژينگهيى-سياسيى راستهقيهنى خۆيه‌تى له ناوه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى, بئ گه‌رانه‌وه بۆ مه‌كانه‌ته جيۆ-سياسيه‌كه‌ى ?! ئه‌گه‌ر تابعێتى (تبعية) هاوكێشه‌ى گوتارى ئه‌م "هيزه" هه‌مان جێكهوتى فۆرمهلهى دابه‌شكارى ژينگه‌ى پێگه "سياسيه‌كه‌ى" بێت, ئايا ئه‌مه ده‌كرێت حاله‌تێكى ئاسايى بێت بۆ"جهسهتهيكى سياسيى" وه‌ك يه‌كگرتوو و ههرهێزێكى دى, لهنيوهندى بژێوى دابه‌شكارى ژينگه‌ى ده‌نگده‌رى خۆي‌دا, هه‌ميشه و به‌رده‌وام تهحسيل حاسل زارى سياسيهتى خۆى فرێبداته ناو گه‌مه سياسيهكانهوه ?!
تێڕوانين, سه‌رنج و پرسياره‌كان له‌سه‌ر ئه‌م "هێزه سياسييه" دڵڕاگره هه‌رچى بێت, فه‌وزاى ئه‌م رۆژانه‌ى پرسى "سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم" به‌گشتيى و سازنهدانى كۆبوونه‌وه‌ى نائاسايى دوێنێى په‌رله‌مان (19 ئاب), به‌هۆى ته‌واو نه‌بوونى ريژهى ياسايى ژماره‌ى ئه‌ندامانى وه‌ك نمووزهجێكى ته‌سكتر له‌هه‌ر نمووزهجێكى تر لێره‌دا, ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه ئه‌م "هێزه" هێنده‌ى لهرابردوودى بۆ ئێستاى يانه و مه‌كته‌بێكى كۆمه‌ڵايه‌تيى كراوه بووه له نێوه‌ندى غهنيمهى دژبه‌رى" نه‌ياره سياسييه‌كانى" هه‌رێم بۆ خۆى به‌رووى ئێمه‌دا باى نيوهێنده جه‌سته‌يه‌كى سياسيى كاراى خاوه‌ن تێزى هێزى سياسيى راستهقيهنهى جه‌سوور نه‌بووه له‌ده‌ره‌وه‌ى وێنه‌دانه‌وه‌ى جه‌برى هه‌رجۆرێك نه‌خشه‌ى ژينگه جيۆ-سياسيه‌كه‌ى !
تێبينى : بهيعتدانى يهكسهرانهى "گروپ و هيزه سياسييه" پڕۆكسييهكانى ده‌ورى ميرنشينه نهوتيهكهى پارتى ديموكرات يهكبهرانه و يهكسهرانه زۆر راستگۆيانهتر و ماسگيرتره له شه‌به‌حى ئه‌و گه‌مه دلبازييانهى يه‌كگرتووى ئيسلاميى بۆ رازيكردنى هه‌ممووان زيندهگى "هێزى سياسيى" خۆى پئ ئموردهكات له‌م نێوهنه غهوغاييهدا. ئه‌وه‌ش ده‌وترێت له‌زارى خۆيانه‌وه, گوايه هه‌ولێك بۆ بچوك كردنه‌وه‌ى يه‌كگرتوو, وه‌ك جۆرێك پرۆژه له نێوانى گوريس ڕاكێشانى "گهمهسياسيهكانى" ده‌ره‌وه‌ى خۆيان, لهئارادايه, بڕى هه‌ره‌زۆرى ديسان جۆريكى تر نمايشى ئه‌وين و شاردنه‌وه‌ى هيچێتى گه‌مه نێوگره ميژووييه سواوه متبووه كۆمهلايهتييهكهى خۆيه‌تى به‌رووى نهتۆرانى ويستى سياسييانهى ڕاستهقيهنهى بژێوى ده‌نگده‌رانى !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست