رێفراندۆمەكەى يۆنان: نا بۆ سياسەتى زگهه‌لگوشين, به‌لئ بۆ دابران لەگەل رژێمى سه‌رمايه‌خوازى
Sunday, 12/07/2015, 19:34
نوسين: به‌ياننامەى_ پشتيوانانى ره‌وتى ماركسيى نێونه‌ته‌وه‌يى(IMT)
و/ به‌رهەم جمال
قەيرانى ئابووريى يۆنان لەئەنجامى دوانمايشى كۆتايى نزيك دەبيتەوە. ئەمەش خاليكى وەرچەرخان بۆ تويژى كريكارانى يۆنان و تەواوى ئەوروپا نيشان دەكات. كانوونى دووەمى رابردوو يۆنانييەكان دەناگى خۆيان بەخشى بەحكومه‌تێكى نوئ, كەبەلێنى ئەوەى دابوو كۆتاى بەو"سياسەتى زگهەلگوشين"ەبهێنێت كەولاتەكەى بەرەو دارمان بردووه. هەلبژاردنى پارتى سيريزاى چەپرەو هيواى بەگەليك خەليكى لەسه‌رانسه‌رى ئەورپا به‌خشى. دواتر,هه‌ر له‌به‌رئەم هۆكارش, سه‌ركردەسياسييەكانى برۆكسل و بەرلين بريارى هەرەسپێهێنان, شەرمەزاركردن, تێكوپێكدانى بارودۆخى ولاتەكەو دواجار بەچۆكداهێنانياندا. قەيرانە ئابوورييەكەى ئيستاى يۆنان روون و ئاشكرايەكەسيماى شەرپئ فرۆشتنێكى ئەنقەستى پيوەدياره.هەفتەيەك بەرلەئێستادا, دەگوترا جياوازييەكانى نيوان هەردوو بەرەكە( حكومەتى يۆنان و دەزگاى ولاتانى قەرزدەر) لەئاستيكى بچوكدا بيت. سەرۆك وەزيران, ئەلێكسيس سيپره‌س نيەت باشى خۆى بۆ قايلكردنى دامەزراوەقەرزدەرەكان نيشاندا و لەبارەيەشەوەهەنديك سەفەقاتى وتوويژ هەبوو. بەلام دواتر و لەپرێكدا, سندوقى دراوى نێودەولەتيى پێينا بەتەواوى هەمووشتيكدا و, رەوشى نوئ سەپينرا, بەجۆريك كەئاستەم بوون بۆحكومەتى يۆنان قبولى بكات. ئەمەش يه‌خەپێگرتنێكى تەواو زەقى نەخشه‌كيشراو بوو تا حكومەتى يۆنان بخاتەمه‌وقيفيكى دژوارەوەو ببيتەهۆى شكستهينان بەوتويژەكان و دواجار خستنى.
هەلهاتن لەده‌رئه‌نجامى كۆتايى مەحال بوو: سەرمايەداران و خاوەن بانكەكانى ئەوروپا بريارى گۆرينى رژيمەكەى ئەسينايان دابوو; لەجيى ساروخ و بۆمب قەوالەى بازارى دارايى و بانكەكانيان بۆ ئەم مەبەستەبەكاردەهينا. ئەنجامى كۆتايش هەروا دەبوو, ئەگەر يۆنانييەكان دەنگيان بەبەلئ بدابا بۆ رێفارندۆمەكەى رۆژى يەكشەممه__ داله‌كه‌رخۆره‌كان(vultures) لەيه‌خه‌ى حكومه‌ته‌كەى پارتى سيريزاى چەپرەو دەبوونەوەو, سيپەره‌سيش دەستى لەكاردەكيشايەوەو, ئاكام جۆريك حكومەتى "يەكيتى نه‌ته‌وه‌يى" پيكده‌هات تا بكەويتەسەرچۆك و, بەكاسه‌سوالێكەوەوەك ئۆليڤەر تويست وڕك بگرئ و داوبكات بلئ :" تكايه, گەورەم, نەختيك زياترم دەويت".
لەسۆنگەى ئەم حالەوه, بژاردەى ڕێفراندۆم لەراستيدا تاكەهەلبژاردەى جێهێلراو بوو كراوەله‌به‌رده‌م سيپرەسدا. ترۆيكاش (Troika زاراوه‌يه‌كى رووسييه, ليرەدا بەواتاى سيانه‌ى پيكەوەكاركردن ديت), كۆميسيۆنى ئەورپا, سندوقى دراوى نيودەولەتيى و بانكى ناوەندى ئەوروپا, دوامۆلەتيان دايەخەلكى يۆنان كەپشت لەحكومەتى پارتى سيريزاى دەستەلاتپێدراوى 25 يونايەرى خۆيان بكەن. بەلام, ئەمەبريارى ديموكراتييانەى گەلى يۆنان خۆى بوو, تەنيا وه‌لاميش لەريگەى ڕێفراندۆمەوەبوو گەل راى ديموكراتييانەى خۆيان بدەن.
تيرۆرى ئابووريى
ترۆيكا يه‌كه‌م جار هەولى ڕێگرى كردنيدا لەئەنجامدانى ڕێفراندۆم, كاتيكيش لەمەدا شكستى هينا, پەناى بردەبەر تيكدانى رەوشى ئابووريى ; بانكەكانى ناچار بەداخستن دەكرد, هەرشەى برسيكردنى لەخەلك دەكرد و بەهەموو وەسيله‌يه‌ك هەولى دەدا بارێكى دەروونيى لەترس و دلەراوكئ بخولقينيت تا پشتيوانى بۆ دەنگدان بەبەلئ بەسودى خۆى يەكلابكاتەوه.
هەلسوكەوتى رق ئەستوركەر و شەره‌نگيزانەى ترۆيكا, كەبەئاشكرا دەست تيوەردانەلەسه‌روه‌رى كاروبارى نيوخۆى يۆنان و, پئ وتن لەوەى چۆن دەنگبدەن و, بئ شەرمانەلەڕێگەى برينى شادەمارى بانكەكانەوەسەرانەوه‌رگرتن لێيان, دەرخەرى سروشتى راستەقينەو كۆنه‌پەرستى يەكيتى ئەوروپايەبۆ هەمووان تا بيبينين. لەپشت ئەم رووخسارەدرۆينه‌يه‌ى "ديموكراسى ئەوروپا" و" كۆمه‌كخوازييان" ديكتاتۆريتى بانك و سەفقەبازرگانييەكان خۆى حه‌شارداوه. بيجگەلەمه, هەرشتيكى تر فێل و تەلەكەو درۆيه.
پرسيارى ريفراندۆمەكەبيگومان پرسيارى پرسى ديموكراسييەو, هەروەها پشكنەرى سنورەكانى ديموكراسێتى بۆرژوازيشه. لەژير حوكمى سەرمايەخوازييدا خەلكى دەتوانن دەنگ بۆهەركەسيك بدەن پيان خۆشبيت, بەو مەرجەى خاوەن بانكەكان ئەوەى روودەدات سەرئەنجام قبولييان بيت. گەلى يۆنان ديموكراتييانەدەنگيان بەپارتى سيريزا دا و حكومەتى هەلبژيردراويش هەولى دا به‌رپەرچى سەرانەوەرگرتنى ئەو"دەزگا " هەلنەبژيردراوانەبداتەوەكەفەرمانرەواى يەكيتى ئەورپا دەكەن. ئيستاش, هەر ئەم كەسەهه‌لنەبژێردراوانه‌ن سورن لەسەر بێبه‌شكردنى گه‌لى يۆنان لەدەربڕينى ويستى ئازادانه‌ى خۆيان لەڕێفراندۆمدا و, دەيانەويت هيزى ئابووريى خۆيان بۆ وەدەرنانى حكومەتەى سيريزا بخەگەڕ.
بەكرداره‌كانى, ترۆيكا بريارى بەرپاكردنى جەنگييان لەدژى گەلى يۆنان داوه. دەخوازن بەبئ تەقاندنى تەنها فيشەكيك ته‌وقى خەلكى بدەن لەڕێگەى هەره‌شەو گورەشەكردنەوه. هه‌ر ئەوەش ئاماژه‌ى ده‌نگدان به"بەڵئ" ده‌بوو لەرۆژى يەكشممەدا. حساباتى ئەوەيان دەكرد, ئه‌گه‌ر ده‌نگدان بەبه‌ڵئ بيباته‌وه, سيپه‌ره‌س ناچارەده‌ست له‌كار بكێشيته‌وەيان به‌رنامه‌رى كه‌مكردنه‌وه‌وى سياسه‌تى خه‌رجى به‌جۆريك پياده‌بكات كەبه‌ته‌واويى متمانه‌ى گه‌لى پئ له‌ده‌ست ده‌دات. بەرده‌وام له‌گه‌ل سه‌ركرده‌ى لايه‌نەئۆپۆزيسيۆنه‌كانى يۆنان له‌پلانگيراندابوون تاحكومه‌تيكى"يه‌كيتى نه‌ته‌وه‌يى"پيك بهينن و به‌هۆيه‌وەپارتى سيريزا لەپڕۆسەسياسييه‌كه‌دا لێكهه‌لوه‌شينن. ئه‌مه‌ش بۆخۆى ديفاكتۆى جۆرێك كوده‌تاكردن ده‌بوو. ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتووبان, ده‌ستكراوەده‌بوون لەفشاركردن يان گرتنه‌به‌رى رێوشوينى توند دژبە‌يۆنان. له‌ريگه‌ى فشارى كه‌رتەبه‌تايبه‌تكراوه‌كانييانه‌وەده‌ستيان ده‌دايەتالانكردن و فه‌رهودكردنى ولاته‌كەخۆى. زه‌وى, دوورگەو گه‌نجينه‌كانى پاره‌وپولى وڵاتيان ئاوديوده‌كرد. ولاته‌كه‌يان ده‌گوشى تا ئاوييان لئ ده‌برى, وه‌ختێكيش شتيك نه‌دەما ليى ده‌ركێشن, بئ دوودلى ئيدى يۆنانيان فريده‌دايەسەر ته‌پۆلكەزبڵێك. كۆمه‌لگاى يۆنان ئيستا به‌ته‌واوه‌تيى به‌سه‌ر دوو خێوه‌تگادا دابه‌شكراووه. له‌يه‌ك به‌ره‌دا, ئۆليگارشييەكانى يۆنان, خاوه‌ن بانكه‌كان, سه‌رمايه‌داره‌كان و قافله‌ى موكناتيزەكه‌شتى گه‌وره‌كانيان پێكه‌وەله‌گه‌ل نوينه‌ره‌سياسييەكان و كليساى ئۆرسه‌دۆكسييان وه‌ستاون و, لەپشتيشيانه‌وەخاوه‌ن بانك وسه‌رمايه‌دارەگه‌وره‌كانى ئەوروپا.
له‌به‌ره‌كه‌ى تريشدا, كريكارانى يۆنان, خانه‌نشينان, بێكاران و گه‌نجان, پێكه‌وەله‌گه‌ل يه‌كێتيخوازەبازرگانييه‌كان و پارته‌سياسييەچه‌په‌كان. ناكريت هيچ كەس له‌م كيشمه‌كيشه‌دا بئ لايه‌ن بيت. پتيشوانانى ره‌وتى ماركسيى نێونه‌ته‌وه‌يى ناسراو به(IMT)و لقى يۆنايى, ره‌وتى كۆمه‌نيستيى پارتى سيريزا, پێكرا لەبه‌ره‌ى ده‌نگدان بەنه‌خێر بەجه‌ساره‌ته‌وەوه‌ستاون و, نوێنه‌رايه‌تى هێزى زيندووه‌كانى كۆمه‌لگاى يۆنانيى ده‌كه‌ن. تەنيا پارتى كۆمه‌نيستيى يۆنان( KKE)نه‌بێت رێچاره‌يه‌كى هه‌له‌ى گرتۆتەبه‌ر, كەله‌گەل فكره‌ى لينينيزمان يه‌كناگريته‌وه. ئه‌گه‌رچى كۆمه‌ليك ره‌خنه‌ى ره‌واو و پاساوهه‌لگر لەحكومه‌ت ئه‌گريت و, ريفراندۆميش وەك ريگه‌چاره‌ى به‌ده‌ستخستنى سه‌فقه‌يه‌كى نوئ و باشتر, كه‌دانوستاندنى سه‌رميزى پيبكريت وەك هێزێك, ناوزه‌نده‌كات, به‌لام له‌لايه‌كى تريشه‌وەبانگه‌واز بۆخه‌لك ده‌كات ده‌نگه‌كانيان ره‌شبكه‌نه‌وەو به‌هيچ كه‌سى نه‌نده‌ن! ئه‌مەهه‌له‌يه‌كى زۆرگه‌ورەوجدييه, كاتيك كۆمه‌لگاى يۆنان له‌ئيستادا په‌رگيرانەبه‌سه‌ر كۆمه‌ليك چينه‌هێلى ئاشكرادا جه‌مسه‌رگيركراوەو, سه‌ركرده‌كانى پارتى كۆمه‌نيستيى يۆنانيش( KKE) له‌ولاوەدووره‌په‌رێزى هه‌لده‌بژێرن. ده‌نگدان بەنه‌خێر بە‌دوامۆله‌تى ترۆيكا ئه‌گه‌ريكى ته‌واو چاوه‌ريكراو بوو( ئه‌و داواكارييه‌ى له‌پيش ريفراندۆمه‌كه‌شدا خرايەپيش چاو), لەوكاته‌ى به‌رده‌واميدان بەكه‌مپينى دژايه‌تى كردنى سياسه‌تى زگهه‌لگوشين, نيازباشى حكومه‌ت و جيگره‌وه‌يكى سۆشياليستييانه‌ى ئاشكرا بۆ سه‌رمايه‌خوازى له‌ئارادا بوو.
كه‌مپينى ميديايى بۆنانەوەى ترس و دله‌راوكئ
به‌پالپشتى هه‌لسورينه‌رانيان لەبرۆكسل و به‌رلينه‌وه, چينى دەسترۆشت و بالاده‌ستى يۆنان كه‌مپينێكى چه‌په‌ل به‌مه‌به‌ستى نانه‌وه‌ى ترس ودله‌راوكێ لەنيو چينى ناوەندا به‌ئامانجى پالپێوه‌نانيان بۆ ده‌نگدان بەبه‌لئ پياده‌ده‌كات.ئه‌م كه‌مپينه‌ى ميديا لەسەر درۆ, سه‌رانه‌وه‌رگرتنى ئابووريى, هه‌ره‌شه‌كردن له‌كريكاران له‌لايه‌ن خاوه‌نكاران و تيكدانى ره‌وشتى ئابووريى بناغه‌كراوه. ئه‌مه‌ش بيگومان جۆريك تيرۆريى ئابوورييه, هه‌روه‌ك هه‌موو جۆره‌كانى تيرۆر, مه‌به‌ست لێى تۆقاندن وترساندنى خه‌لكەو, زۆرليكردنيانەتا شتگه‌ليك ئه‌نجام بده‌ن كەبه‌ويستى خۆيان حه‌زبه‌كردنى نه‌كه‌ن. ترۆيكا له‌هه‌ولى چاره‌نوسدياريكردنى ئه‌نجامى رێفرانۆمه‌كەبوو. پاساوييان ئەوەبوو: ئەگەر خەلكى پييان وابيت ئه‌م ريفراندۆمەتەنيا ده‌رباره‌ى زگهه‌لگوشينه(هه‌رواشه) و بەنه‌خێريش ده‌نگ بده‌ن له‌وباره‌يه‌وه, پيويستەئيمه‌ش سنورى به‌ره‌ى رێفراندۆمه‌كەبكه‌ينه‌وەو وايان لێبكه‌ين تاپێان وابيت هه‌لبژاردنه‌كە له‌نيوان كار, گه‌شه‌ى ئابووريى و ديموكراسييەله‌به‌ره‌يه‌كه‌وەو; فه‌وزاى ئابووريى, ده‌مارگيرى چه‌پره‌ويى و كۆتا ده‌رده‌تاعونى ويرانكه‌رى حه‌وته‌مى پيشبينى كرا‌و( سەردەمى ميسرى مو‌سا_ ئينجيل, ريوايەى15:1) دايەلەبه‌ره‌يه‌كى تره‌وه.
حه‌ملەميدياييەتاك-ئاراستەبه‌دگۆكه‌ى يۆنان ئابرووبه‌رەو ئه‌لێكسيس سيپره‌سيش بۆخۆى سكلاهه‌لده‌رێژێت له‌وباره‌يه‌وه. ئەمرۆ, ئه‌وه‌ى پێيده‌وتريت ميدياى ئازاد لەيۆنان, وەك هەرشوينيكى تر‌ى جيهان, له‌لايه‌ن خاوه‌ن بانك و سه‌رمايه‌داره‌كانه‌وەئاراستەده‌كرئ و دلسۆزانەفرمانه‌كانيان به‌جێ ده‌گه‌يه‌نن. ئه‌وان لەئيستادا خەريكى جۆشدان وحال لێهێنانى كەمپينێكى ده‌روێشييانه‌ن به‌مه‌به‌ستى چاندنى تۆوى ترس و خۆف و, به‌وجۆرەش خەلك پەلكێشى ناو بەرەى دەنگدان بەبەلئ بكەن. ئەمەش چەكێكى تر‌ى تيرۆر و تيرۆرى ئابوورييه, كەلەلايەن ئەنجێلا مێركل و دەستكه‌لاكانييەوەبەئامانجى بەدەستهاتنى دەنگى بەلئ و فرێدانه‌ده‌ره‌وه‌ى حكومەتى ديموكراتيى هەلبژيرداوى ئيستا پيادەده‌كرێت.
چۆن خەلكى يۆنان دەتوانن خۆبەسەرداسەپاندنى ريساواييانەى گروپيكى هەلنەبژيردراو لەچەتەى خاوەن بانك و سەرمايەدارى نێردەى وه‌كيله‌كانيان قبول بكەن ? دوامۆلەتپێدانى ئيستاى ترۆيكا دريژكراوەى هەمان سياسەتى زكهلگوشينى دلرەقانه‌ى ريككەوتنامەى لێكتێگه‌شتنى چوارسالى رابردووە(Memoranda يان Memorandum), كەلەيه‌كى ئايارى 2010 لەنيوان حكومەتى ئەوساى يۆنان و ترۆيكادا ئيمزاكرا. ئەوان ئابوورى ئيستاى يۆنانيان تێكوپێك داوەو, بژێوى خەلكيشيان تا ئاستى سوالكردن هيناوه‌ته‌خوار. سه‌ره‌راى هه‌موو ئەوەش, پلانەكانيان بئ ئاكام بووەو كورتهينانى دارايى ولاته‌كه‌ش لەهەركاتيك زياتر قه‌بەتربووه. سياسەتى قەرز كردنەكەى رابردوو واگريمانەى بۆكرا هينانەخوارەوەى ئاستى قەرز بۆ مەودايەكى توانابەسەرداشكينراو(هەلسورينراو) و بوژاندنەوەى ئابووريى بيت لەولاتەكه, لەجياتى ئەوە, ئەوان بێ بازارى زياتريان خولقاندووەو, قەرزى كۆى بەرهەمى ناوخۆيى ولاتەكەش بۆساليك گەشتە(% 180) و سەروتريش. ئيستاش, دەيانەويت ئازار و نارەحەتى زياتر بەسەر گەلى يۆناندا بهينن.
تەواى ئەزموونى پيج سالى رابردووى ولاتەكەزۆر روون ئەوەنيشان دەدات هەموو ئەم بەناو دەزگايانەخوازيارى چين. ئەوان هيج جۆرەسازشيك ناكەن كەڕێگه‌بەپارتى حوكمرانى يۆنان بدات به‌رنامەى سياسەتى دژه-زگهه‌لگوشين لەسودى خەلكى كريكار جئ بەجێ بكات. ئۆفه‌ره‌كەى پێشوو سوكايه‌تيكردنێك بوو به‌مه‌به‌ستى شه‌رمه‌زاركردنى گەلى يۆنان و حكومەتەهەلبژێردراوەديموكراتييەكەى. هەولدانێكى روون بوو بۆ پشێوى دروستكردن و هەلدانه‌ده‌ره‌وه‌ى حكومەتى ئيستا.
سەفقەيەكى سازان لەسەركراو?
ئەلێكسيس سيپه‌ره‌س دەلێت دەنگدان بەنەخير دەسته‌لاتى بەهيزتردەكات بۆ ئەنجامدانى دانوستاندنى نوئ له‌گەل ترۆيكا. بەلام ئەمەهيواخواستنێكى ساويلكانەيه. مێركل ئەمەى تائاستيكى زياتر روونكردەوەكەهيچ دانوستاندنيكى نوئ لەوبارەيەوەناخريتەپيش. ۆلفگانگ شۆبل, وەزيرى ئابووريى ئەلمانيا, تارادەيه‌ك بەروونى ئەوه‌ى وت كەئەوان سەودا و مامەلەله‌گه‌ل سيپره‌سدا ناكەن و متمانەشيان پێى نييه. بەواتايەكى تر, ئەوان دەخوازن حكومەتێكى تر لەئه‌سينا جێكه‌وت بكەن كەهەرچيان بوێت بۆ خۆيان بيكەن.
ناكۆكييه‌كى ريشه‌يى هەيەلەنيوان حكومەتى 25ى يونايەرى دەسته‌لاتپيدراو دژبه‌زگهه‌لگوشين و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى سه‌رمايه‌دار و خاوه‌نبانكه‌كانى ئه‌وروپا. ده‌رفه‌فه‌ت نادەنەحكومەتەكەى پارتى سيريزا تا بەرنامەكانى خۆى پيادەبكات. تەنيا دەيانەويت بەهەر نرخ و وەسيلەيەك بيت ئەم حكومەتەى ئيستا لەسەر كار لابەرن. ئۆفەرى داهاتووش( ئەگەر دانەيەك بيت) حەتمەن باشتر نابيت لەوەى رابردوو. لەبەر ئەوه, يۆتۆپيايه( ويناكردنى ئايدياليى-خەياليى) پيمان وابيت بردنەوەى دەنگدانى نەخير لەريفراندمەكەدا تواناى زياتر دەبەخشيتەسيپره‌س تا لەريگەى دانوستانەكانەوەسەفقەى باشتر بۆ ولاته‌كه‌ى بەدەست بخات. ئەمەوه‌ك ئەوەيەپلنگێك بەخواردنى زەلاتەقايل بكەيت! ئيساش لەدواى بردنەوەى دەنگى نەخير, پێدەچێت ئەوان هەموو هاوكاريكردنێكى پارەببرن (هەروەك لەپيشتردا بانكى ناوەندى ئەورپا ECB ئەنجامى داوه) و يۆنان هەلبدەنەدەرەوەى بانزەى يۆرۆ. ئەمەش ئاكامێكى زۆر مەترسيدارى لەسەر ناوچەى يۆرۆ و ئابوورى جيهان دەبيت. بەلام واپێدەچێت كەئێنجيلا مێركل و هاوكارەكانى جارئ هه‌ر لەگوشاركردن بەرەوپيش به‌رده‌وام بن. سەركردەى پارتى سيريزا, سيپره‌س, دەيگوت ئەگەر ريژەيەكى زۆر لەدەنگى نەخير هەبيت, رۆژى دواى لەبرۆكسل دەبن و ريكەوتنيكى نوێش واژۆدەكەن. بەلام, ئەمەلاى دەزگاقه‌رزده‌ره‌كان بەوجۆرەنييەو, ئەوان ريككەوتن لەسەر ئۆفەرێك ناكەن كەرێ بەپارتى سيريزبدات بەرنامەكانى خۆى جئ بەجئ بكات. سازشكردن لەگەل ئەم دەزگايانەدا كاريكى بئ كەلكه. بۆهەر هەنگاويكى خۆگرتنه‌وەسيپرەس لەبەرامبەر ئەواندا دەينێت, ئەوان دەبەرامبەرى لئ داوادەكەن. بۆيه, پيدەچيت چيتر بازن بەچوارگۆشەكردن( باسيكى ئەندازەيى شيكاردروست نەكراوى ميژووكۆنەلەدروستكردنى چوارگۆشەيەك لەرووبەر به‌هەمان رووبەرى بازنەيەكى دياريكراو_ ئەنجام دانى كاريكى گران و مەحال بەواتا مێتافۆرييەكەى) هيندەى ئاشتكردنەوەى ئه‌م دوو لايه‌نەدانووپێكه‌وه‌نه‌كولاوەگران نەبيت!
وەزيرى دارايى يۆنان, يانيس ڤارێۆفاكيس بيناوى ئەوەدەهێنێتەوەكەئەوان مێكانيزميكى ياسايى كردنه‌ده‌ره‌وه‌وه‌ى هيچ ولاتێكيان لەناوچەى يۆرۆ لەبەردەستدا نييه. ئەو لەمەدا تا ئەندازەيەك راسته, بەلام ئەمەتۆزقاله‌زه‌ره‌يه‌ك جياوازى دروست ناكات. سەركرده‌كانى ناوچه‌ى يۆرۆ كۆمەليك جه‌رده‌ى به‌رگ پۆشتەو لێزانن و, ياساى ريگريكردنيش لەجەرده‌ى لەم جۆرەلەبرينى قورگى كەسيك و دزينى جزدانى هيشتا نه‌ناسينراوەو ده‌رنه‌كراوه! هەرئەم جۆرەكەسانەش بوون ڤارێۆفاكيسيان لەكۆبونەوەكەى ئەندامانى گروپى يۆرۆ كرده‌ده‌ره‌وه!
ئەگەر سەركردەكانى پارتى سيريزا بەتەواوى خۆيان بەدەستەوەنەدەن و, خۆكوژى سياسيى ئەنجام نەدەن, بيگومان جاوەريكراوترين دەرئەنجام دواى هاتنەئاراى دەنگدان بەنەخێر بواردنى يۆنان دەبێت لەناوچەى يۆرۆ.
ديسان گەرانەوەبۆ دراخما ?
بينەوبگرەى سەرەكى ميدياكانى يۆنان, كەشكاندنەوەى زايه‌له(سه‌دا)ى ئاوازى ئاغاكانى بەرلين و برۆكسليانه, ئەوه‌يەكەئەنجامى بەلئ و نەخيرى دەنگدانه‌كەتەنيا مافى نوێنه‌رێتى بوونەلەناوچەى يۆرۆ و يەكێتى ئەوروپا. ئەوان بەمەوێنەى داهاتويەكى كاره‌ساتبار, لەوەى كردنه‌ده‌ره‌وه‌ى يۆنان (بەزاراوەئيستاييەكەى "يۆنانكردنه‌ده‌ره‌وه-كردنه‌ده‌ر_"Grexit") چ واتايەك دەدات و چييه, بۆ داهاتوو رەنگ ده‌كه‌ن. بەلام, ميدياكان ئەو ورده‌كارييەبچوكەى كەئەوانەى خه‌ريكى جولاندنى باس و خواسى كارەساتى هەرەشه‌ئامێزن بۆ داهاتوو هەر خۆشيان بەرپرسى ئەم كارەساتەى ئيستاى يۆنانن كەخزێنراوه‌ته‌ناوى پشتگوئ ده‌خه‌ن.
رووداوه‌كانى ئەم مانگانەى دواى ئەوه‌ى سەلماند كەيەكێتى ئەوروپا يانه‌ى سەرمايەدارانه_حكومەتى ده‌وله‌مه‌ندانه, نوينەرى دەولەمەندان و لەپێناوى ده‌وله‌مه‌ندانه. سياسەتى سەركردەكانيشى سياسەتى نەگۆرى زگهه‌لگوشينه. بۆيه, ئەگەر يۆنان لەناوچەى يۆرۆشدا بمێنێتەوه, نەك داهاتووى دريژكراوەى هەمان پێنج سالى رابردووى دەبيت, بەلكو هەمووكاتێكيش بەرەو خراپى دەچێت. راستيه‌كەئەوه‌يەيۆنان تواناى دانەوەى ئەم قەرزە دێوه‌زمانه‌ى نييەو, ئەوانيش هەروەك تاشه‌به‌ردێكى قورس بۆ چه‌ند ده‌يه‌يه‌ك ملى بەپه‌تەوەهه‌لده‌واسن.
تەنيا هيوا بۆ پارتى سيريزاش كێشانى نەخشه‌ريگاى گه‌شتنەدوائه‌نجامێكەلەوەى رووده‌دات لەپه‌نايدا. قايل بوونى مێركل و جەنگەر لەوەى بەخشندەبن بۆ يۆنان كاريكى بئ هوده‌يه. خەلكى يۆنان لەگەل خاوەن بانكەكان و سەرمايەدارەكان لەجەنگێكى بەردەوامدان لەئێستادا و, هيچ جۆرەئاشتەواييەكيش لەوەها جەنگێكدا بەديناكرێت. كۆتاييه‌كه‌شى هەر چينێك دەيباتەوەو, چينێكيش دۆراو. خودا يارمەتى لايه‌نى دۆراو بدات!
ئەوەترۆيكا وهەولى سەپاندنى سياسەتى زگهه‌لگوشينى بئ وچانى ئەو بوو كەئابوورى يۆنانى پالپيوه‌نايەناو دۆزەخى بێكارى بەكۆمەل, هه‌ژارى, كەم كردنه‌وه‌ى كرێى كار و مووچه‌ى خانه‌نشينى, بئ ئوميدى و ده‌ستدانه‌كارى خۆكوژى. چونكه, ئەمە يەكەم جارەوەها داتەپينێكى ئابووريى لەريگەى حكومەت و دەزگا داراييەكانى ولاتانى ترەوەبەئەنقەست بەرەوخراپتر ببريت له‌نيوخۆى يۆناندا.
هه‌نديك پاساوى ئەوەدەهيننەوەئەگه‌ر يۆنان پالپيوه‌بنريتەده‌ره‌وەى ناوجەى يۆرۆ, سەرئەنجام رەنگەئەمەبتوانيت چارەيەك بۆ كيشەئابوورييەكانى فەراهەم بكات. كيشەئابورييه‌كەى به‌وەچارەناكرئ و, ئەو تائەوپه‌رى سنور ساويلكه‌ييەو وتنيشى نابەجئ نييه. پرسيارەكەهيشتا هەر بەوجۆرەدەمينيتەوه, ئه‌ويش : چ جۆرەئابوورييەك, له‌لايەن كيى و له‌بەرژه‌وه‌ندى كئ بەريوەدەبريت ?
باواى دابنێين دراوەنويكەى يۆنان دراخمايە? ئەو كات چى روودەدات ? بيگومان, وەك تله‌به‌رد به‌رده‌بيته‌وە, چونكەهيچ كەس نايەويت لەگه‌ل خۆى هه‌ليبگرێت. ئەوەش ده‌بێته‌هۆى بەرزبوونەوەى نرخ و هەللاوسانى لەرادەبەدەر هەروەك ئەلمانياى سالانى 1923. پاشه‌كه‌وتى خەلكى ته‌خت وته‌راش دەبئ و, بئ بازارى و تەنانەت بێكاريش لەزيادبووندا دەبيت. ويراى ئەوەش, ئەگەر يۆنان لەناوجەى دراوى يۆردا وەدەرنرێت, بيگومان دواجار خۆشى لەدەرەوەى يەكێتى ئەوروپادا دەبينێته‌وه. ئەوكات, بۆرژوازانى ئه‌وروپا خوازيارنين ببينن بازارەكانيان بەكالاى يۆنانيى هەرزانتر بەهۆى حەتميەتى بەهاى نزمى دراخماوه( يان هەردراويكى تر جيا لەيۆرۆ) داگيركراوه. هه‌ر بۆيه, پێويستەرێوشوێنى كاراتر بەمەبەستى بەرگرتن لەروودانى كارەساتى ئابووريى بگيرێتەبەر. نيوەناچاڵ هه‌نگاوهه‌لگرتن لەم رووەوەبئ كەلك دەبێت, چونكەچاره‌سه‌ركردنى ژێرپه‌نجەبەحەپى ئه‌سپرين ناكرێت.
ئێستا, زۆرينەى ولات حوكم ناكه‌ن, ئەوەخاوەن بانك و سەرمايەدارەبينايى و يۆنانييەكان كۆنترۆلى هەموو شتێكيان كردووه. ئەوان به‌رژه‌وه‌ندييان لەكێشەوگرفتى گه‌لى يۆناندا نييه, تەنيا لەقه‌زانجدا نەبێت كەلەكريكاران, خانه‌نشينان و خەلكى هه‌ژارى دەچۆرێنن.
ئەگەر گەلى يۆنان ده‌خوازن قه‌ده‌رييان به‌ره‌ودواوەبگێرنه‌وه‌ناو ده‌ستى خۆيان, پێوسته‌له‌سه‌رييان حكومه‌ت لەده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى سامانى ئۆليگارشه‌كان و زه‌وتكردنى بانك و كاروبارەبازرگانييەگه‌وره‌كانيان ده‌ستكراوەبكه‌ن. به‌م چەشنەتۆدەتوانيت كۆنترۆلى ئابوورى ولاتبكەيت و لەسود و به‌رژه‌وه‌ندى پێويستيەكانى زۆرينەى كۆمەلگا بەكاريبهێنيت, نەك بەقازانجى كەمينەيەكى بچوكى مشه‌خۆر و دزى خاوه‌ن سه‌روه‌ت و سامان.
ره‌گى هۆكارى قەيرانەئابورييەكان, بێكارى بەكۆمەل, جەنگ و هەژارى هەموويان سه‌لمێنه‌رى حەقيقەتى ئەوەن كەسيستمى سەرمايەدارى سنورەكانى خۆى بەزاندووەو چيدى تواناى نييەوەك رابردوو هيزى بەرهەمدار گەشەپێبدات, بۆيەگۆرانى ريشەيى لەم رووەپيويسته, بۆئەمەش تەنيا سيستمى سۆشياليزم چارەسەره.
به‌ديل چييە?
پشتيوانانى ره‌وتى ماركسيى نێونه‌ته‌وه‌يى(IMT) به‌وپه‌رى دلسۆزييه‌وەداكۆكى لەخه‌باتى ره‌وايانه‌ى گه‌لى يۆنان دەكات. پيمان وتن ده‌نگ بەنه‌خێر بده‌ن, نەخێر بۆ سياسه‌تى زگهه‌لگوشين, داشكاندنى كرێى كار و موچه, خۆسه‌پێنى و سه‌رانه‌وه‌رگرتن, نەخێر بۆهه‌رهه‌وليك كەكريكاران ناچار به‌دانه‌وه‌ى باجى قه‌يرانى خولقێنراوى سيستمى سه‌رمايه‌دارى بكات. يه‌كشه‌ممه‌ى رابردووش ته‌واوى توێژەزيندووه‌كانى كۆمه‌لگاى يۆنان بۆئەم ئامانجەدەنگيان بەنه‌خير دا. به‌لام هه‌رئه‌مەلێره‌دا به‌س نييه, سه‌ركه‌وتنى دانگدانى نه‌خێر هيچ شتيك چاره‌سه‌رناكات به‌ته‌نيا. له‌سه‌ر ميراتى سه‌رمايه‌داريى هيچ داهاتوويه‌كى روون لەناوەوەو دەره‌وه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ يۆنان نابينرێت. هه‌ربۆيه, بۆئه‌وه‌ى قۆناغى زگهه‌لگوشين تێبپه‌رێنرێت لێكدابرانێكى ريشه‌يى له‌گه‌ل رژێمى سه‌رمايه‌داريى پێويسته.
پرسياريك دێته‌پێش : كه‌واته, پاشان چى ?
بۆئه‌وه‌ى چيدى رئ لەو كاره‌ساتەبگيرێت كەئيستا بۆتەهه‌ره‌شەبه‌سه‌ر ره‌وشى يۆنانه‌وه, پارتى سيريزا پێويستەگۆرانكاى لەزهنييه‌تى خۆي‌دا بكات و كۆمه‌ليك هه‌نگاوى به‌رگريكارانەبنێت, ئه‌وانيش : به‌نيشتيمانيكردنى بانكه‌كان بەبئ قەرەبووكردنەوەيان, كاركردن بەياساى قۆرخكردنى بازرگانى بيانيى لەلايەن دەوەلەتەوه, ده‌ستێوه‌ردانى ميريى بۆ كۆنترۆلكردنى ئاسايشى خۆراك, تەندروستى و پيويستييەسەرەكييەكانى تر بەمەبەستى زامنكردنى برى ئازووقەدابينكردن و ريگرى كردن لەشاردنەوه‌ى شمەك و ياريكردن بەنرخى.
پيويستەمۆلەتى په‌خش لەهەموو ئەو ميديايانەبسه‌نرێتەوەكەبه‌ئه‌نقه‌ست زانيارى هەلەبلاودەكه‌نەوەو ترس و دله‌راوكئ دەچێنن, كەهەنديكيان ته‌نانه‌ت ئيستاش بەبئ مۆلەتيش كاردەكەن. ئەم هەنگاوانەش پيويستەلەلايەن دەستپيشخه‌رى راستەوخۆى كريكاران خۆيانەوەپشتيوانى لئ بكرێت, لەريگەى : داگيركردنى بانكەكان, كارگەو ميدياكان لەژير گوشارى هێزى خۆيان. دواى دروستكردنى لێژنه‌ى كەمپينى چالاكى بۆ دەنگدان بەنەخير لەهەموو جيگەو شوينى كاريكدا و بردنەوەى دەنگدانه‌كه, پاشان دەستبكرێت بەكۆنترۆلكردنى پيشەسازى و كۆمەلگا و, هەموو جۆرەفەوزا و تيكدانێكى رەوشى ولات ڕێگرى لێبكرێت.
لەسەرهەموو ئەمانەشه‌وه, زۆر پيويستەيۆنان لەرووى په‌يوه‌ندى نێوده‌ولەتييه‌وەدانه‌برێنرێت. متمانەش نەخريتەسەر ولاتانى روسيا و چين كەنيونه‌رايەتى بەرژەوەندى ئۆليگارشيەكانى خۆيان دەكەن لەولاتان جيهان. لەجياتى ئەوه, بانگەواز بۆ هاريكارى نێونەتەوەيى بكرێت بەرووى كريكارانى ئيسپانيا, ئيتاليا و نەتەوەكانى تر‌ى ئەوروپا.
ئەم كيشه‌يه‌ى ئيستاى يۆنانيش كيشه‌يه‌ك نييەكەهەر رووى لەيۆنان بێت , بەلكو رووى لەئيستا و داهاتووى تەواوى ئەوروپاش ده‌بێت. لەسەرانسەرى جيهاندا, خاوه‌ن بانك و سەرمايەداران لەهيرشكردنەسەر ئاستى گوزەران و مافەكانى كريكاران بەردەوامن. هەربۆيه, ئەوەى پێويستەبكرێت پێكهينانى به‌ره‌يه‌كى يەگرتووەلەهيزى دژه-سەرمايەداريى لەئەوروپا بەمەبەستى بەرگريكردن لەكار, ماف و ئاستى بژێوى كومەلگا. وەئەمەش هيشتا هەر بەس نييه, بەلكو دەبيت لەپێناو فرێدانه‌ده‌ره‌وه‌ى ئەم ديدەكۆنەپەرستەى خاوەن بانك و سەرمايەدارەكانى ئەوروپا بجه‌نگين.
بانگه‌وازيش له‌لايەن خەلكى يۆنانەوەبۆ كرێكارانى ئه‌ورپا و هاوپه‌يمانەراستەقينه‌كانى تەنيا لەحالێكدا ده‌توانێت سەركەوتن بەدەست بهێنێت ئەگەر له‌گه‌ل كۆمەلێك هەنگاوى بوێرانه‌ى دژه-سەرمايەداريى هاوپێچ بكرێت. له‌ئيستادا, كريكاران له‌سه‌رانسه‌رى ئه‌وروپا بەهۆى هه‌ره‌شه‌كردن له‌سه‌ر ئاستى بژێوى ژيانيان به‌رده‌وام ئازارده‌درێن. ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئەوەى كەمێركل و چه‌تەكانى رئ بەيۆنان ناده‌ن شكست بەبەرنامەى نه‌گۆرى زگهه‌لگوشينيان بهێنێت, چونكەئه‌مەدژى خواستيانەو هێزى كريكاران لەسه‌رانسه‌رى ئوروپا يه‌كده‌خات.
ئيستا, لەئێرله‌ندا, پرتوگال, ئيتاليا, ئيسپانيا, فه‌ره‌نسا و تەنانەت به‌ريتانياش سه‌رنجى رووداوه‌كانى يۆنان ده‌درێت. پارتى سيريزاش ده‌توانێت هاوگردبوونه‌وه‌يه‌ك بۆ ته‌واوى چه‌په‌كانى ئه‌وروپا سازبكات, بەلام له‌سه‌ر بنه‌ماى يه‌ك مه‌رج, ئه‌ويش : گرتنەبەرى رێوشوێنى بوێرانەدژبەخاوەن بانك و سەرمايەدارەكان. ئه‌وەش دەتوانێت بنه‌ما بۆ بزاوتێكى به‌كۆمه‌ل لەسەرانسەرى ئه‌وروپا دابنێت كەگۆران به‌سه‌ر شيوەى ته‌واوى بارودۆخه‌كاندا بهێنێت.
ده‌نگدانه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتنى ده‌نگدانه‌كەبەنه‌خێر دژبەسياسەتى زگهلگوشين يەكەمين هەنگاوى بێداربوونەى ئەورپاييەكان بوو دژ بەم سياسەته. ئەمه‌ش تەنيا هه‌نگاوى يه‌كه‌م بوو, هه‌نگاوى بەرنامەى دواى پارتى سيريزا دژبەسياسه‌تى زگهه‌لگوشين لەريگەى لێكدابرانێكى ريشه‌يى لەگەل رژێمى سەرمايەداريى دێتەكايەوه.
بەلام ئه‌گەر حكومەتى يۆنان دەرفەتى ئەوەبدات به‌هه‌ره‌شه‌وەبخزێنرێتەناو ئەنجمدانى سه‌فقه‌يه‌ك كەئەنجام خۆبەدەستەوەبدات, ئەوكات ئەنجاميكى خه‌م هێنه‌رى دەبێت بۆ تەواى هاوتەبايانى لەئەورپادا. ئه‌مەش كت ومت هه‌ر ئەو خواستەيەكەمێركل و هاوكارەكانى به‌رده‌وام گرێوى لەسەردەكەن. دەخوان حكومەتەكه‌ى سيريزا بەرنامەى كه‌مكردنه‌وه‌ى كرئ و موچەو سياسەتى زگهه‌لگوشين جئ بەجئ بكات تا لەچاوى كۆمەلدا متمانەى پئ لەدەست بدەن. پاشان, بێن بەخەلكى يۆنان بلێن :" بينيتان كاتيك چه‌په‌كان بێنەسەر حوكم چ شتيك روودەدات ?". بەم كارەشيان ته‌نيا دەيانەويت يۆنان وەك ئاگاداركردنەوەيەك بەكاربهێنن بۆهەر لەروودا وەستاندنەوەيەكى سياسييانەتر دژبەسياسەتى زگهه‌لگوشين و هه‌ر بزوتنه‌وه‌يەكى سياسيى چەپى تر لەئيسپانيا و ولاتانى تر.
لەئيستادا, مه‌وادى نيوان چينى خۆشگوزەران و خاوەن ئيمتيازەكان له‌لايەك و هەژار و دەستكورته‌كان لەلايەكى تر لەسەرانسەرى ئه‌ورپادا تابێت لەفراوان بووندايه. بئ هيچ گومانێكيش, رووداوەكانى ئەم چەند مانگەى دوايش ئەوەى سه‌لماند كەيەكێتى ئەوروپا دەزگاى دەولەمەندانەو هەرلەپێناوى ئەوانيشدايەو, سياسەتيشيان سياسەتى نەگۆرى زگهه‌لگوشينه. هه‌ربۆيه, تاكەزامنى ئەورپايەكى ديموكراتيى بۆ ئايندەتەنيا بوونى يه‌كێتييەكى سۆشياليستييەبۆ كۆى دەوڵه‌تانى ئه‌وروپا . ئيستاش ئيدى كاتى ئەوەيەته‌واوى چەپەكانى ئەوروپا لەرژێمى سه‌رمايه‌خوازى دابرێن و لەسەر شيعارييان بنوسن :
برۆخئ رژێمى سه‌رمايه‌خوازى !
كۆتاى بيت ديكاتۆرييەتى خاوەن بانك و سه‌رمايه‌داران!
لەپێناو بونيادنانى يه‌كێتى ده‌وله‌تانى سۆشياليستيى يه‌كگرتوى ئه‌ورپا!
كريكارانى جيهان, يەكگرن !
له‌نده‌ن, 3\7\2015
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست