ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی پێویست بۆ جه‌مال عه‌بدوڵڵا
Monday, 29/06/2009, 12:00
فه‌رهاد محه‌مه‌د محێدین*
له ژماره 2ی گۆڤاری به‌ڵگه، جه‌مال عه‌بدوڵڵا بابه‌تێکی ناڕه‌وای دژ به هاوڕێی هاوکارم حه‌یده‌ر مه‌حمود ناسراوی به حه‌یده‌ری شه‌هیدان بڵاوکردۆته‌وه، گوایا له ساڵه‌کانی 1993-1994، بێ پسوڵه‌ی فه‌رمی پاره‌و کۆمه‌کی کۆکردبێته‌وه.
به‌و پێیه‌ی له‌ساڵی 1991 بۆ مانگی 4 ی 1996 لێپرسراوی کۆمیته‌کانی شه‌هیدو که‌مئه‌ندامی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بووم‌و کاک حه‌یده‌ریش لێپرسراوی کۆمیته‌ی شه‌هیدو که‌مئه‌ندامی سلێمانی بووه، به‌پێویستی ده‌زانم به‌م نوسراوه ڕاستییه‌کان بۆ خوێنه‌ری به‌ڕێز ڕوونبکه‌مه‌وه:
حه‌یده‌ر مه‌حمود، یه‌کێکه له پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاکانه‌وه بووه‌ته پێشمه‌رگه‌و هه‌رچه‌نده خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵا نییه، به‌ڵام به‌هۆی پێداویستی‌و لێوه‌شاوه‌یی بوونییه‌وه به‌پێی بڕیارێکی فه‌رمی تایبه‌ت د.به‌رهه‌م، که‌ئه‌و کاته سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان/ ئیداره‌ی سلێمان بوو، به‌پله‌ی (شاره‌زا- خبیر) له ده‌زگای شه‌هیدان دامه‌زرا.
جه‌مال عه‌بدوڵڵای پارێزه‌رو ڕۆژنامه‌نووس چۆن به‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌و بڕیاری دادگا مرۆڤێک تاوانبار ده‌کات که‌هێشتا له‌لایه‌ن هیچ ده‌زگایه‌کی یاساییه‌وه ئه‌و تۆمه‌ته‌ی به‌سه‌ردا ساخ‌نه‌بۆته‌وه؟! یان ڕاسپێردراوه بۆ تۆمه‌تبارکردنی پشتیوانانی لیستی گۆڕان‌و بیروڕای جیاواز؟
من وه‌ک به‌رپرسی یه‌که‌می کۆمیته‌کانی شه‌هیدو که‌مئه‌ندامی یه‌کێتی نیشتیمانی له‌و ماوه‌یه‌دا، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنم که ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی جه‌مال عه‌بدوڵڵا دوورن له‌ڕاستییه‌وه و ئاماده‌ین سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه ڕووبه‌ڕووبکه‌ینه‌وه که کۆمه‌کی داراییان به‌خشیوه به ده‌زگاکه‌مان‌و بپرسن که هه‌موویان پسوڵه‌ی ڕسمیان وه‌رگرتووه یان نا؟
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی به‌رپرسیارێتیمدا چه‌ندین ملیۆن دیارمان له یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان‌و خێرخوازانی گه‌له‌که‌مان له کوردستان‌و ده‌ره‌وه وه‌رگرتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ چاودێری‌و لێپرسینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر کاره‌کانمان بکرێت، هه‌تا له‌ساڵی 1995 به‌ڕێز بایز تاله‌بانی‌م له ئیداره‌ی گشتی ئاگادارکرده‌وه که‌پێمان باشه بێن بۆ پێداچوونه‌وه به دارایی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی کارکردنی کۆمیته‌کانمان، به‌ڕیزی فه‌رمووی: ئه‌مه یه‌که‌م جاره ئۆرگانێکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان خۆی داوای پێداچوونه‌وه‌ی ژمێریاریی و داهات‌و مه‌سروفاتی بکات، که‌له‌ئه‌نجامدا هیچ ڕه‌خنه یان که‌م‌و کۆڕییه‌کیان نه‌دۆزییه‌وه. ئێستا له‌دوای چه‌ندین ساڵ، له باردۆخی هه‌ڵبژاردنی کوردستاندا نازانم مه‌به‌ستی جه‌مال عه‌بدوڵڵا له‌م تۆمه‌تانه‌ی چییه؟!
لێپرسراوی ڕاسته‌وخۆی ئێمه به‌ڕێز کاك عومه‌ر فه‌تاح‌و بۆ کار‌و باری زه‌وی‌وزاری شه‌هیدو که‌مئه‌ندامان به‌ڕێز (کافێ خان) بووه، جه‌مال عه‌بدوڵلا ده‌توانێت بۆ چۆنیتی به‌ڕێوه‌چوونی کاره‌کانمان په‌یوه‌ندی به‌و به‌ڕێزانه‌وه بکات.
له‌کۆتاییدا داواکارم جه‌مال عه‌بدوڵلا به‌دوای دزه گه‌وره‌کاندا بگه‌ڕێت که ساڵانێکه سامانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌تاڵان ئه‌به‌ن، نه‌ک پڕوپاگه‌نده‌و ناوزڕاندنی پێشمه‌رگه‌یه‌کی تێکوشه‌ری نمونه‌ی کاک حه‌یده‌ر و هاوڕێکانی بکاته ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی.
ئاماده‌م بۆ هاوکاری جه‌مال عه‌بدوڵلا که‌ئه‌گه‌ر وه‌ک ڕۆژنامه‌نوسێک پێویستی به‌به‌ڵگه‌نامه‌و زانیاری هه‌یه، ئه‌وا ده‌توانێت له‌ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌بکات.
فه‌رهاد محه‌مه‌د محێدین
نه‌رویج 2009.6.28
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن: 004745812180
تێبینی: به‌داخه‌وه نه‌متوانی ئیمایلی گۆڤاری به‌ڵگه بدۆزمه‌وه، به‌ڵام ده‌قی ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه نێردراوه بۆ چاو‌دێر، کوردستانی نوێ، PUK Media ، کودستانپۆست، کوردستان‌نێت.
لێپرسراوی پێشوی کۆمیته‌کانی شه‌هیدو که‌مئه‌ندامی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست