کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


له‌دروست كردنی ساختمانی سه‌نته‌ری میدیای پارتی له‌هه‌ولێر(3) ملێۆن دۆلار دیار نه‌ماوه‌

Tuesday, 24/07/2012, 12:00


دوێنی به‌لای ساختمانه‌باڵا به‌رزه‌كه‌ی سه‌نته‌ری ماس میدیای ڕاگه‌یاندنی پارتی یدا تیپه‌ریم، هێشتا له‌دوای زیاتر له‌5 ساڵ ته‌واو نه‌بووه‌، له‌و ماوه‌یه‌سه‌ردانی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنم بۆ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی براده‌ران كرد، لێم پرسین ئه‌وه‌بۆچی هه‌ر ته‌واو نه‌بووه‌ئه‌م ساختمانه‌ی راگه‌یاندن، هه‌موویان دایه‌نه‌پێكه‌نین و گوتیان به‌دوو ساڵی دیكه‌ش ته‌واو نابێت، چونكه‌دزیی و گه‌نده‌ڵی زۆری تیا كراوه‌، یه‌كیك له‌و ڕاگه‌یاندنكارانه‌ی له‌وێدا دانیشتبوو كه‌كورێكی ڕاستگۆیه‌و هه‌رواش ناسرابوو، گووتی به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌له‌مه‌كته‌بی سه‌رۆك دا هه‌یه‌زیاتر له‌(3) ملێۆن دۆلار له پاره‌ی ته‌رخانكراو دزراوه‌به‌گه‌نده‌ڵی و به‌پركردنه‌وه‌ی وه‌سلی وه‌همی و نرخی زیاد نووسن و كرینی پێداویستی بۆ زۆربه‌ی پیاوه‌كانی سه‌رۆ قادر، له‌وانه‌ئازای حه‌سیب قه‌ره‌داغی و بیوار عه‌بدولره‌حمان بارزانی و ئاریان فه‌ره‌ج و زیاتر له‌50 كادیرو رۆژنامه‌نووس و به‌رده‌ستی سه‌رۆ قادر به‌م پرۆژه‌یه‌بوژاونه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون.
باسی ئه‌وه‌یان كرد كه‌سه‌رۆ قادر خانووه‌كه‌ی عه‌ینكاوه‌ی به‌پاره‌ی دزیی ئه‌و پرۆژه‌میدیایه‌ی راگه‌یاندنی پارتی ته‌واو كرد كه‌شێرۆ مه‌سیحی سكرتێری كه‌ین و به‌ینه‌كانی بۆ ده‌كرد.
هه‌ر به‌و دزیی و گه‌نده‌لیانه‌ڤێلای له‌گوندی ئینگلیزی بۆ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن كریوه‌له‌وانه‌ئازای حه‌سیب قه‌ره‌داغی و ئاریان فه‌ره‌ج و په‌ری خوشكی سۆنیای هاوسه‌ری و 12 سه‌یاره‌شی بۆ داروده‌سته‌كه‌ی كریوه‌،
كادریكی دیكه‌ش گووتی له‌ده‌ست دزیی و فزیه‌كانی سه‌رۆ قادر ده‌ربازبووین ئیمه‌پاره‌ی ریكلامان په‌یدا ده‌كرد ئه‌وه‌ی بۆ په‌ری و سۆنیاو داروده‌سته‌كه‌ی خه‌رج ده‌كرد. تا ئه‌وه‌ی گووت سه‌رۆ قادر ئیستا خاوه‌نی 25 ملیۆن دۆلار زیاتر به‌مه‌زره‌عه‌كه‌ی شه‌قلاوه‌یه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە