کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه سێتێك و تكایه ك له سۆرانی مامه حه مه و سه رده شت عوسمانه وه بۆ كاك ئه حمه د میره ی خۆشه ویست

Monday, 09/05/2011, 12:00


برای به ڕێزمان كاكه ئه حمه د گیان ، پاش سڵاو و ڕێزمان بۆ تۆی خۆشه ویست وهه میشه له یادمان....

برا گیان هه واڵمان پێگه یشت گوایه دوا به دوای خۆپیشاندانه كانی شاری سلێمانی قاره مان و شارو شارۆچكه كانی ده وروبه ری...كه جارێكه دیكه به گژ سته م وگه نده ڵی و نا عه داله تی حكومه تی به ناو هه رێم دا چوونه وه ،ده سه ڵاتدارانی هه رێم به گشتی و جه نه راڵه بێ ئه ستێره كانیان به تایبه تی كه وتونه ته خۆ بۆ په لاماردان و هێرش كردنه سه ر هاووڵاتیانی خۆپیشانده ر و ده زگاكانی ڕاگه یاندنی ئازاد و سه ربه خۆ، به هه موو جۆرێك ده ستی پیسیان نه پاراست و جارێكی دیكه ده ستی چه په ڵیان به خوێنی ڕۆڵه كانی دلێر و نه به زیوی شاری هه ڵمه ت و قوربانی و ده وروبه ری سوور بوو ......
برا گیان......
هه روه ها بیستمان كه وه زیری نه خوێنده وار ...وه زیری به ناو پێشمه رگه......زۆر بێشه رمانه و بێ هیچ سڵه مینه وه یه ك به زمانه شه كر ئا سا كه ی هه ڕه شه ی له جه نابتان كردووه و خۆی ووته نی خۆی ئه زانێ چیت به سه ر دێنێت!!!!
برا گیان....
به بیستنی ئه م هه واڵه ، ئێمه ی شه هیدی قه ڵه م و شه هیدی ده ستی زۆڵه كورد ! به ڕاستی جارێكی تر خوێنی ئاڵمان...سه ر له نوێ له برینی ساڕێژ نه بوومان دڵۆپ دڵۆپ تكا له جه سته مان و گۆڕه كانمانی خوێن پڕژێن كرده وه ....
چونكه بینیمان له دۆسییه ی لێكۆڵینه وه له شه هید كردنی ئێمه دا نه ك هیچیان نه كرد به ڵكوو بگره له بری ئه وه ی تاوانباران ده سگیر بكه ن، به پێچه وانه وه ئێمه شیان تاوانبار كرد!!!!
برا گیان..........
به داخه وه ئێمه هێشتا زۆر زۆرمان مابوو به نووسینه كانمان و به قه ڵه مه كانی نێو په نجه مان ....ڕووی ڕه شی ده سه ڵاتی هه ردوو بنه ماڵه ڕه شتر و كاره قێزه وونه كانیان باشترو چڕتر بۆ ناوخۆ و جیهانی ده ره وه ش ئاشكراتر بكه ین....به ڵام هه زاران حه یف و مه خابن ...به ده ستی زۆڵه كورد و له ڕێگه ی ده زگاكانی به دناوی وه ك (پاراستن و زانیاری)ه وه ...هه ر زوو مۆمی ته مه ن و ئاواتمانیان كوژانده وه ....به خه یاڵی خاویان ده نگی نا ڕه زایی گه نجان و لاوان به تیرۆر و تۆقاندن كپ ده كرێته وه....نه یان زانی به شه هید كردنی ئێمه سه دان و بگره هه زاران(سۆران و سه رده شت) له ناو كۆشی دایكانی جگه ر سووتا و مێرد كوژرا و برا كووژراودا په روه رده ده بن و به رده وامی به كاره كانی ئێمه و ئه وانه ی پێش ئێمه ش ده ده ن.
برامان....كاك ئه حمه د میره گیان ...

وه سێتمان ئه وه یه كه هه وڵه كانت وئه و پرینسیپه ی هه ڵتبژاردووه...له بواری رۆژنامه وانی و ڕۆژنامه گه رێتی دا هه رگیزا و هه رگیز لێ ی په شیمان نه بیته وه و ئه م جۆره هه ڕه شانه ی قه زمه كانی ده سه ڵاتیش ، كاریگه ری نه بێت له په ره پێدانی گشت بواره كانی ژیانی تایبه تی و گشتی تۆ دا......
برا گیان.....

تكا كه شمان ئه وه یه ...برا گیان....تو خوا...تو خوێنی شه هیدان..تو فرمێسكی گشت كه س و كاری شه هیدان...به تایبه تی شه هیدانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دوایی ...كه به داخه وه بكوژه كانیان به م ڕۆژگاره ده سوڕێنه وه و ته نانه ت له لایه ن سه رۆكی به ناو حكومه تی هه رێم له لایه ك و مه سروری كوری بارزانی گه وره دیكتاتۆر له لایه كی دیكه وه پاداشت ده كرێن!!!!
ئاگاداری خۆت به و مه هێڵه زۆڵه كوردان زه فه رت پێبه رن و مۆمی ژیانت بكوژێننه وه ...چونكه كوردستانه زامداره كه مان زۆر پێویستی پێتانه و خوا نه كرده له ده ستدانی ئێوه ش زه ره رێكی گه وره ی تره كه له ده نگی ئازادی و ڕۆژنامه گه ری كوردی ده كه وێت و چیتر كه لێنێكی تری گه وره ده كه وێته ناو ڕۆژنا مه و ڕۆژنامه گه ری كوردی..........
ته نها و ته نها رۆژنامه نووسه ڕوو زه رده كان و قه ڵه م فرۆشه كانی سه ر به ده سه ڵات سوودمه ند ده بن وڕوی ڕه شی ڕۆژنامه كانیانی پێ ده ڕازێننه وه....
كه خوا یار بێت هه رگیزا و هه رگیز ئه وه ڕوو نادات..
به هیوای له ش ساغی و سه لامه تیتان.........سڵا ومان بگه یه نه به گشت خۆشه ویستانمان و كوردستانیش ئا وه دان دوور له تاوانبارانی هه ردوو بنه ماڵه ی بارزانی و تاڵه بانی و كاسه لێسه كانیان

09/05/2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە