نزیكه‌ی (چوارهه‌زار)واژۆ بۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی چوارقوڕنه
Sunday, 10/04/2011, 12:00
دوای ئه‌وه‌ی كه ئێمه وه‌ك (كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی پێشه‌نگ و ده‌سته‌ی نما) له‌چوارقوڕنه كه‌مپینێكی هاوبه‌شمان بۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی چوارقوڕنه ڕاگه‌یاند به‌ناوی (به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه ده‌ست له‌كاربكێشه‌وه باكه‌سێكی تر هه‌ڵبژێردرێت)، له‌ئێستادا نزیكه‌ی (چوار هه‌زار) واژۆمان كۆكردۆته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌مان نه‌دا هیچ هاولاتییه‌ك كه‌ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشتبێته ته‌مه‌نی بڕیاردان واژۆبكات و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش دواڕۆژی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆكانه و سه‌رجه‌م واژۆكان ده‌ده‌ین به‌لایه‌نی به‌رپرس و لێره‌شه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌دوای پێشكه‌ش كردنی واژۆكان كه‌به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌مان ئاماده‌نه‌بوو ده‌ست له‌كاربكێشێنته‌وه ئه‌وا ئێمه ده‌ست ده‌كه‌ین به مانگرتن و ئه‌نجامدانی خۆپێشاندان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست