لەیادى ڕاپەڕیندا ، ئەندازیارى ڕاپەڕین دەتوانێ ببێتە ئەندازیارى گۆڕان ؟؟؟
Wednesday, 04/03/2009, 12:00
زەمینە سازیى و خۆئامادەكرن پێشبیینى و دووربینى لە دنیاى سیاسەتا دووزەمینەى برەو دانن بەو ئامانجەى كە خەباتیان بۆ دەكەیت ، ئەگەر كەسێك یان بڵێین سەلركردەیەك خۆى بە فیعلیى لەلوتكەى هەرەمى ئەو دوو زەمینەیەدا بێت بێگوومان سەد دەر سەد ئامانجەكەى ئەپێكێ.
نەوشیروان مستەفا كەلەگەرمەى ڕاپەڕیندا لەو لووتكەیەدا بوو بە پراکتیک پلان و تاكتیك و وادەى ڕاپەڕینە مەزنەكەى 91 ى دادەڕشت لەگەڵ هێزى پێشمەرگەو كۆمەڵاَنى داخ لەدڵى بەعس ئاكامەكەى ئەم ئازادییەى ئەورۆى لێكەوتەوە ، ئەمڕۆش بە دووربینیى خۆى بە سەبرگرتنى خۆى بە نەسحەت كردنى چواردەورى خۆى بەتانە دان لە گەندەڵان وا خەریكە دەبێتە ئەندازیارى جارێكى دیككەى گۆڕان .
گۆڕانى ئەمجارە وەكوو ڕاپەرین چەكداریى نییە بەخەباتى مەدەنى و جەماوەرییە دەسا ئەى گەندەڵكاران ئەى شەرواڵپیسان دزو جەردەكان چاوەڕێى زەماوەندى گۆڕان بن لەسەر دەستى ئەندازیارى ڕاپەڕیین كاكە نەوشیروان مستەفا ئەمیین ئەو ڕۆژەش زۆر نزییكە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست