کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قەلادزى هه‌ڕه‌شه‌ی‌ تۆماركردنی‌ سكاڵا له‌سه‌ر بارزانی‌‌و تاڵه‌بانی‌ ده‌كرێت

Friday, 06/08/2010, 12:00


روزنامەى هاولاتى خانه‌واده‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی‌ تۆماركردنی‌ سكاڵا ده‌كه‌ن دژی‌ بارزانی‌‌و تاڵه‌بانی‌ ئه‌گه‌ر قه‌ره‌بووی‌ ئه‌و زیانانه‌یان نه‌كرێته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆدا پێیانگه‌یشتووه‌، به‌رپرسانی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتیش پشتیوانی‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن.
حسێن حاجی‌ عه‌لی‌ نوێنه‌ری‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆی‌ (6)ی‌ ئاب له‌قه‌ڵادزێ‌، به‌ هاوڵاتی‌ وت له‌ 6ی‌ ئابی‌ 1994دا له‌شه‌ڕی‌ ناوخۆ، تۆپێكی‌ پارتی‌ له‌گه‌ڕه‌كی‌ كاره‌با له‌ماڵمانیداو 21 شه‌هیدی‌ ژن‌و منداڵ‌و (8) برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌، 16ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا‌و تائێستا قه‌ره‌بوو نه‌كراوینه‌ته‌وه‌.
ناوبراو ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ دوای‌ رووداوه‌كه‌، له‌مه‌سیف سه‌ڵاحه‌دین مه‌سعود بارزانییان بینیووه‌‌و به‌ڵێنی‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ پێداون.
ئه‌و هاوڵاتییه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات كه‌ له‌ته‌واوی‌ راگه‌یاندنه‌ ناوخۆیی‌‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ڤیدیۆ وێنه‌ی‌ ئه‌‌و كاره‌ساته‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ته‌واوی‌ رای‌ گشتی‌ جیهان ئاگاداربكه‌ینه‌وه‌ له‌م زوڵم‌و زۆره‌ی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ شه‌ڕی‌ داسه‌پاوی‌ ناوخۆوه‌ به‌سه‌ر ئێمه‌یان هێناوه‌.
هه‌روه‌ها جه‌ختی‌ له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ له‌دادگای‌ فیدڕاڵی‌ عێراق، سكاڵای‌ یاسایی‌ له‌سه‌ر بارزانی‌‌و تاڵه‌بانی‌ تۆمارده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر قه‌ره‌بوو نه‌كرانه‌وه‌.
له‌مباره‌یه‌وه‌، محه‌مه‌د وه‌تمان به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ 24ی‌ پشده‌ری‌ یه‌كێتی‌، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی‌ وتی‌ خۆشم له‌و شه‌ڕه‌دا به‌شداربووم ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ژێرزه‌مینێكدا خۆیان شاردبووه‌وه‌‌و تۆپێكی‌ پارتی‌ له‌شاخی‌ كێلێوه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ قه‌ڵادزێوه‌ داوێتی‌ لێیان‌و زۆربه‌یان شه‌هیدبوون.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ یه‌كێتی‌، باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ چه‌ندینجار نو‌وسراویان كردووه‌ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
لای‌ خۆشییه‌وه‌، بایز ئاغا غه‌فور، به‌رپرسی‌ ناوچه‌ی‌ قه‌ڵادزێی‌ پارتی‌، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی‌ وتی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ بووه‌ له‌نێوان یه‌كێتی‌‌و پارتیدا‌و ناكرێت بو‌وترێت تۆپی‌ پارتی‌ بووه‌، به‌ڵام ئێمه‌ پشتیوانی‌ قه‌ره‌بووكردنه


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە