کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێك بۆ ڕاگەیاندراوی كۆمیتە ناوەندی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی ڕۆژهەڵات

Monday, 14/03/2011, 12:00


بۆ پشیتوانی لەدەسەڵاتی گەندەڵی مەسعوودی مەغوول و جەلالەشێتی بێ ئابڕووی تاڵەبانی و که‌مال که‌رکوکی سەرۆكی پەرلەمان، لە سایتی بەیان دا بڵاو كراوەتەوە.
كۆمیتەی ناوەندی برای كۆمەڵەمان، وادیارە دراوەكانی گیرفانیان وردە وردە بەتاڵ دەبێت، بۆیە مرۆڤانێك كە خاوەنی كردار و ڕەوشی بەرز نین، زۆر جار بۆ بژیوی خۆیان بازرگانی و ساختەچیەتی دەكەنە ئامانج. بۆ كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵەش گرنگ نیە ئەوە كە خوودی سەرۆكی هەرێمی كوردستان زەوق و ئاشكرا ڕۆژنامە نووسان دەكووژێت و ناوەندە سەركیەكانی فەلسەفە و شیوعیەت پەلامار دەدا و بەزمانی ئایین و قورئان دەدوێت و بۆ خاتری دەسەڵات و بازرگانی كەسی خۆی، هەرێم و خەڵكەكەی بەختی خۆی كردووە و ئەم هەرێمەی كردۆتە گۆڕەپانی قەڵاچۆكردن و، هێزی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و بەشەكانی دیكەی كوردستانی لە ناو ئەو هەرێمەدا بەتەواوی تواندوونەوە و، بەسەدان بنكەی جۆربەجۆری ڕژیمی دڕندەی مەلاكانی ئێران و حكوومەتی كورد كووژی توركیای خزاندوونەتە ناو هەرێم و ئەوانیش بە ئارەزوی خۆیان ئەوەی پێیان خۆش بێت لە دژی ڕێكخراو و دامەزراوە سیاسیەكانی ئەو بەشانەی كوردستان، بەڕێوەی دەبەن. بەڵام پێ دەچێت، ڕاگەیاندراوی برایانی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان، هی بازرگانی و دراو بێت نەك بابەتی ئازادی و ماف و ئاسایشی دانیشتیوانی هەرێمی كوردستان.
كاكی برای كۆمەلە، تۆش ئەستێرە و هێماكانی دیكەی سۆسیالیزم و بیروڕای بەرزی ماركس، دەكەیە عەباكانی مەلاكان و بەڕوالەت وا دەنوێنی كە دەستەوانەی لۆكەت لەدەس دایە بەڵام لە ژێرەوە دەستەوانەكەت تیغی تیژە و بەگەیشتنی دەستت بە هاووڵاتی، جەرگ و هەناوی دەر دێنی. تۆ دەزانی دەسەڵاتی گەندەڵی هەرێم جیا لە هەموو ئەو كارەساتانەی بە سەر هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی هێناوە، لەو ڕۆژەوە ئایین دنەدەدا و ئەم سەرەتانە بەهێزتر دەكا، بەڵام زمانی دیالۆگ و زمانی لۆژیك و زمانی شیوعیەتی، دەكووژێت و مافی گەورەترین چالاكەڤانی كۆمەڵ كە ئافرەتانن، پێشێل دەكا و لە ئایینی سەرەتان دەگەڕێ، بە حەزی خۆی چارەنووسی ئەوان ڕەش بكا، گەرچی كۆمتیە ناوەندی تۆ، پشتیوانی لەو دەسەڵاتە گەندەڵ و تاوانبارەی هەرێم دەكا. جارێ ئێوە لەگەڵ خۆتان ساغ ببنەوە داخوا ئێوە كێن و چ ڕێبازێكتان هەیە، ئەو جار پەیام و ئاگاداری بۆ خەڵك بڵاو بكەنەوە. ئەم دەقە لە ژێرەوەی ڕاگەیاندراوی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان هەر لەناو سایتی بەیان دا نووسراوە و بڵاو كراوەتەوە كە لە لایەن سەردەشت هەژار تۆمار كراوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە