بۆخوابوون

Tuesday, 07/12/2010, 12:00


سەرەتادەمەوێت باس لاوەبكەم كەبۆ خوابون واتاى چى (بۆخوابوون واتایى ئەوەى كەكارێك یان ئیشێكى دڵ سۆزى بكەى خزمەت بكات بە وڵاتەكەت ئەوە مانەى بۆخوابونە ماناى ئیخلاسیەتە) بەڵام من لێرە دا ڕوى دەمى خۆم دەكەمە ئیسلامیە كانى وڵات كە بۆخوابونیان كردۆتە چەمكێك بۆئەوەى ڕەوتى حیزبى خۆیانى پێوەبەرنە پێش
لێرە دا باسێك دێتە پێشەوە ئەویش ئەوەیە كە بۆخوابون لەى ئیسلامیە كان بازاڕى گەرمە ووادەزانن لە (كەعبە)ى پیرۆز دا ئیش دەكەن داكوتینى لافیتە بۆ خوایە داكوتینى پۆستەرى حیزب بۆخوایە پیامنێرى ڕۆژنامەگەرى بۆخوایە لاتان سیرنەبێت ئەمانە ئەوچەمكەن كەئیسلامیە كان كارى پێدەكەن كەواتا بۆخوایە بۆچى بەرپرسى (لق یان مەڵبەندەكانتان لەگەڵمان نایەن لافیتە دابكوتن) بۆچى بەپاتڕۆڵ ومۆنیكاوە دەوام دەكەن بۆچى ئێمەش بە لادەشكاوێك بۆچى ئێمەش بە پاسكیل گەروابوایە دەبوایە بەرپرسى لق وئەندامێك وەك یەك بونانیە نەكە جیاوازى لەنێوانیاندا هەبویە ئەم چمكە زیاتر لەناو ئەندامە ساویلكەكانى حیزبە ئیسلامیەكاندا بونى هەیە وەك (رێكخراوە قوتابیەكانیان وەك سەنتەرو ئۆرگانە كانى تریان) یان هەرلەناو مەڵبەندو لق یشدا شتى وابونى هەیە من گەربێتو قەناعەت بە چەمكى بۆخوابوون بكەم دەبێت لەنى كەم بەڵگەیەك هەبێت نمونە(دەبێت ئەوكەسەى كەبەناوى خواوە دەڵێت بۆخوایە لەى كاتبەكەى خواوە هاتبێتەوە من مەبەستم (كوفركردن نیە بەڵام خۆدەبێت بەڵگەیەك هەبێت نمونەیەكى ترئەویش زۆرێك لەهونەرمەندە ئیسلامیەكان گۆرانى دەڵێن لەپاداشتى داپیان دەڵێن بۆخوایە ئاخر توهەقى ئەوخوایەى كە بەناوییەوە قسەدەكەن بچى شێوەیەك بۆخوایە یان لەناو ئیسلامیەكاندا نامیلكەو شتى ترهەیە بڵاوى دەكەنەوە ومۆر یان لۆگۆى خۆیانى پێوەیەو دەڵێن برام بۆخوایە گەربۆخوایە لۆگۆئاڕمى جەنابتانى بۆچیە یان لەناو هەندێك ئەندامى ساویلكەدا شتى واهەیە ئەقڵ تەسەورى ناكات وەك ئەوەى لەناوەراستى مانگى (2)دا تەبەروعات دەكرێت بۆمەڵبەندو لقە كان لەچەندین لق ومەڵبەندى ئەم وڵاتە ژنان ئاڵقە وگوارەى گوێ ىخۆیان دەهێنن یان پیاوان تاپۆى زەوى دەهێنن ئاخر براكەم خۆئەمە سەردەمى خەلیفەكانى (راشیدین) نیەتابڵیت دەچێتە بیتوماڵەوە یان لەئۆرگانى واهەیە لەناو حیزبەئیسلامیەكانداكابرا تا ئێوارە دەوام دەكات دەڵیت بۆخویە دیارە ئیمیڵى بۆكراوە مەسجى بۆهاتوە كەبۆ خوایە وانازانێت كە ئەمەتەنهاوەزیفەیەكى حیزبیەو هیچى تر ,ئەوتەبەروعاتەى لەهەندێك شوێن لەناوەراستى مانگى دودا دەكرێت زۆربەى ئەندامان پارەى زۆرى ماڵومنداڵى خۆیان دەهێنن بۆ ئەوەبەروعاتە ئەندامى واهەیە لەبەرئەوەى ئحراج نەبێت قەرزدەكات تاكو پلەى بەرزبێتەوە یان لەناو رادیۆو تیفى یەكاندا زۆرجار كاركردن بۆ خوایەو لەشوێنێكى دورەوە دێت و تەنها وچەشى نیە دیارە خواى گەورە پێخەمبەرێكى ناردوە تەنها بۆناو ئیسلامیە كان تاپیان بڵێت بۆخوایە یان جوبرائیل هەمو سەر مانگێك سەردانى ماڵى ئەندامانى حیزبە ئیسلامیەكان دەكات ودەڵێت خوداوەرى گرت ئەو خێرەى داتان بەبەرپرسەكانتان یان داتانە كەرەستى رازانەوەى مەڵبەندو لقە كان وادیارە ئێ خۆ هیچتان جوبرائیل بەوەى حى هاتۆتە لاتان تاپیتان بڵێت ئەوە خودا خێرەكەى لێوەرگرتن ئەوە خودا ئەو راپۆرتەى ڕۆژنامەى ( ) لێوەرگرتن ئەوە خودا ئەو لفیتەیەى كە لە بازاڕ لەى خەتات نوسیبوتان و داتان كوتى خودا ئەجرى دانەوە ئەمانە هەموى خۆخەڵە تاندنە من تا ئێوارە رابكەم بڕۆم یان كرێ كارى بكەم دواى لەوسەرەوە ئابونەى حیزب بدەم ئاخر تو هەقى ئەوقور ئانەى كە خودا ناردوێتە خوارەوە بۆ (محمد) (دغ) رەوایە مامۆستایەك مۆزەفێك نیوەى موچەكەى بدات بە ئێوە بڕواتان هەبێت من برادەرى وام هەیە دینار لەگیرفانیدانیە لەرادیۆ یان تەلەفیزۆن ئیش دەكات بەناوەى ئەوەى بۆخوایە بەرنامەى هەیە یان پەیام نێرە من دەزانم پاش نوسینى ئەم وتارەم دەردەكرێم وامەزانن هەرلەناو عیل مانیە كان بەرژەوەندى خوازى هەیە بڕوابكەن لەناو ئیسلامیە كانیدا دووئەوەندەى عیلامانیە كانە یان تەوجیهاتى زۆرسەقەت هەیە كە بەس حیزبە عیلامانیەكانە قبوڵى دەكەن وەك(دزى یان داوێن پیسى یان گەندەڵى یان مەلعونىو خەراپەكارى) ئەمانە تەوجیهادى ناو ئۆرگانەكانى حیزبە بەرامبەر بە عیلامانیە كان بڕواتان هەبێت من وام دەزانى لەناو عیلامانیەكاندا نوێژكەر هەربونى نیە كەچى دەركەوت لەناو ئیسلامیەكاندا نوێژنەكەر هەیە درۆزن هەیە پاشە قول دان هەیە وام دەزانى رێكخراوە عیلامانیە كان كەسى خواناناسێت كەچى بەچاوى خۆم بینى م زۆبەیان نوێژیان دەكرد لێرەدا ئەمەوێت ئەوە بڵم خوایە ئەو بێبارانیەى كە زۆربەى لەبەر ئەو وتە نەشیاوانەیە ئەو بیدعە بێ بنەمایانەیە كەبەناوى تۆو پێخە مبەرە كەتەوە دەى ڵێن خۆیان دەڵێن عید میلاد بیدعەیەو گوناحەكەچى هەرخۆیان (عیدمیلاد بۆ پێخەمبەرەكەت دەكەن) ئیستا لەناو ئیسلامیەكاندا دڵ دارى و خۆشەویستى شتێكى پەردەى تەنكى هەیەوەك ئەوەى كە وەختە دەبێتە ئاسایى بەلایانەوە تو ئەو خۆیەى كەسوجدەى بۆدەبەن ئێوەش حزبەدڵ دارى ناكەن یا بڵێم زۆربەى ئەندامە كچ وكوڕكانتان بەیەكەوە دڵ دارى ناكە گەربڵێن نەخێر وەڵاى گوێ ىخۆم دەبڕم كاكى برام ئێخر خۆهەر ئێوەن دەیكەنە بفەو هەرئێوەشن بۆمانى ئاسان دەكەن من باسى ئەو هەموو بەرژەوەندى لێنەزانیە تان ناكەم كەمامۆستاكانى ئێویە دەرزى خسوسى دەڵێتەوەو ڕۆژنامەكانى ئێوەیە باسى خەراپى و ناتەندروستى دەرزى خسوسى دەكات) ئەم كەینەو بینەیە چەندى بەچەند بۆخوایە ؟ توئەو خوایە كام ئەندم سەركردایەتى ئێوە لەخانوى كرێدایە بەڵام لەبەر خاترى خەڵكى نا بڵكو بەواقیعى لە خانوى كرێدابێت یان چەند ~ەندام سەركردایەتى ئێوە دوپاتڕۆڵ یان مۆنیكاى نیە چەند ئەندام یان مەسئولى ئێوە پارەى دیوە خانانەى نیە بەبیرم دێت لەشەڕى بزوتنەوە و یەكێتیدابوو مەلاكرێكار بە (لەندكرۆزەرێكەوە (دكس) ئەو جاوایان پێدەگوت دابەزیە خوارەوەو تەنها نیوكاتژمێر مایەوە لەناو شەڕەكەدا دوایى سوارى (دكسەكەى) بوو ڕۆیش كاكى برائەمە باسىساڵى 96دەكەم نەك باسى ئیستا كەهەر ئەندم پەرلە مانێكى ئێوە ندین ملیۆن وەردەگرێت وئەندامە فەقیرەكەنیشتان بابۆهەرخۆى بۆخوابیكات حیزبایەتى و بۆخوابوون ئەرزو ئاسمانى فەرقە بۆهەركارێك دەى كەن بەئەندامە ساویلكە گەمژەكانتان دەى كەن نەك ئەوەى كە پاتڕۆڵ یان مۆنیكاى پێیە بڕوابكەن حرەسى بارەگاى حیزبەكان بەمانگى جارێك بۆنى گۆشت ناكەن مەگەر (وەفدێكى سەرەوەبێ)ئەم نمونەیەیان لە عوسمانى كوڕى بدالعزیزەوە وەرگرتوە كە سەر كردەیەك بێت ئینجا گۆشت دەرخواردى ئەندامەكانیان دەكەن ئەوانەى كە پاسەوانن ئەگەر وەفدیش نەهات ئەوادەبێت (سێ مانگ) جارێك گۆشت بخۆن بڕوابكەن كە ڕۆژێك میوانیان یان مەلایەكى سەرەوە دێت ئەوڕۆژە هەموو پاسەوانەكان لە خۆشیدا دەگەشێنەوەو دەڵێن ئەمڕۆ گۆشتە دەك خواڕوڕەشتان بكە ئەى ڕیاى چیەكان ئەى ئەوسالى ئەبو جاهل من دەزانم هەرلەگەڵ بڵاو بونەوەى ئەم وتارەم ئێوەیەكسەر لەدەرزو ئوسرە كاندا كەهەرر وشەیك لەقورئان بایى دوو چالاكى حیزبى كارى پێدەكەن بەچەندین فۆڵدەرى حیزبیدادەى بەن تاوەكو دەبێتە ئەندامتان دواى ئەوە دەبێت هەرئەندامى بۆمزگەوتێك بچێت تاوەكو ئاگادارى كارو چالاكى ئەو مزگەوتەبێت دژبە سەلەفیەكان دەجوڵێنەوە لە ناو بارە گاى (یەكگرتوو زەمى كۆمەڵ دەكەن لەناو بارە گاى كۆمەڵ زەملى یەكگرتتو یان بزوتنەوە دەكەن یان) بە تارەو توانج باسى یەكترى دەكەن نمونەش بۆئەم باسە (كۆمەڵ دەڵێت یەكگرتوو جیهادى تەڵق داوە هەرخەریكى مۆزیكە بزوتنەوەش هەرخەریكى خزمەتى بنەماڵە دەكات كۆمەڵ وادەڵێت یەكگرتووش دەڵێت :.كۆمەڵ دەڵى لەناو سەدەكانى بەردیندایە نازانێت داعوەبكات زۆر توڕەو بێ بەرنامەن تازە وەختە دەبنە یەكگرتوى94 بزتنەوەش هەر خەریكى داعوەیەكى زۆر وشكە یان زۆربەیان گەڵتەیان بەعەقلى (مەلاكرێكاردێت ودەڵێن غەڵەفاوە) ئەمەنمونەى یەكگرتوو كۆمەڵ بوو بەڵام بزوتنەوە دەڵێت (یەكگرتوو دەستى یەكێتى لەپشتەوە بوو كەجیابۆیەوەو لە وكاتەى كەبزوتنەوە لە ئێران بوو یەكگرتوو پارەى دەدایە ئەو كەسانەى كەنابونەبە بزوتنەوەى یەكبون كۆمەڵ دەستى ئێرانى لە پشتە) تو خو (على وعومەرو عوسمان) وایان بەیەكترى دەوت یان (عەیشەى دایكى ئیمانداران ومعاویەى كوڕى ئەبو سوفیان وایان بەیەكترى دەوت , كەواتە بازیاتر سەر تان نەیەشێنم دەڵێم گەر بۆ خوابێت ئەو كارانەى ئەوان خۆ (بەهەشت) بەس ئەوان دەچنە ژورەوەو ئێمەش زە قەى چاومان دێت كەواتە دیارە جوبرائیل ئیستا كارەكەى گۆراوەو تەنها حیزبایەتیەكەى (یەكگرتوو كۆمەڵ بزوتنەوە)لە كیتابى (عەمەلدا) دەنوسێتەوە یان بەرنامەو مەنهەجى تازەى بۆسەركردە كانى حیزبە كان هێناوە , دواوتەم بەوە دەهێنم كە لەسەردانێكى مام جەلال بۆلەى (على عبدلعزیز) بربەرى كۆچ كردوى بزوتنەوە پاش ئەوەى لەسەر خوانى (على بدلعزیز مام جەلال دەو عەوەت كرا پاش ئەوەى نان دانرا حیمایەكەى على عبدلعزیز بۆیەشەرى لەگەڵ (ئیحسانى كوڕى مەلا على بڕوابكەن لەسەر عەقیدەنەبوو لەسەر دین وپەنجە جوڵندنى نوێژنەبوو لەسەر سونەتى پێش نوێژى مەغریب نەبوو لەسەر جیهادو خواپەرستى نەبوو لەسەر (ڕانێكى مریشك بوو ئەم وتەیە كابرایەك بۆمى گێرایەوە كە یەكێك بوو لەو كەسانەى كە (لەوكاتەدالە چێشتخانەكەى ماڵى مەلاعلى دابوو كەبۆیەشەڕ دەر گاكەى گرتووداى بەسەرخۆیداو وتى كورە هەى بێقیمەتینە حەیامان چوو بۆلەسەر (ڕانێكى مریشك شەڕ دەكەن , ئەمە ش دیارە بۆخوابوە ئەى نەوە كانى ئیغوان موسلیمین یان ئەى برلزاكانى مامۆستا عوسمان بەراستى دواى مامۆستا عوسمان كارى حیزبایەتى لەناو ئیسلامیە كاندا بۆیە كارى بنەماڵەو تەكەكەسى و بەهەیبەتى شانو شكۆنەك عیلام یان بەوەى كە ریشى زۆر درێژبوو , هەركەسێك وەڵامى پێیە با بەراستى وەڵامى ئەو نمونانەم بداتەوە كە باسم كردوە

لەگەوڵ رێزم بۆهەندێك كەسكەلەناو ئیسلامیەكاندا زۆربەرێزن بڵام ریشیان پێوە بوە گەرواز بێنن دەكەونە بەرتانەو تەشەن نمونەش بۆئەومەلەیەى كەلە (ڕانیە)وازى هێنا یان (عومەر چنگیسیانى) لەبرایانى سەلەف كە ئیستا ئیسلامیە كان پیدەڵێن پیاوى عیلامانیە كان.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە