برای بەرێزم كاكە سۆران دواى رێزو سڵاوم بۆ بەرێزت..

Tuesday, 16/03/2010, 12:00


برای بەرێزم بابەتەكەتم خوێندەوە، دواى دەست خۆشی پێم وایە خراپ تێگەیشتنێك هەیە لەو بابەتەى من لەلایەن بەرێزتانەوە، من سوپاسی هەستى تۆ دەكەم، بەڵام هاورێ گیان من نەمنوسیوە بەپەكەكەشەوە بەڵكو نوسیومە تاكو سەرهەڵدانى پەكەكە، واتە (پەكەكە كوردی لەباكوردا ژیاندەوە) لەوە بەدواش برای بەرێزم ئەگەر ئەردۆگانیش گورگ نەبێت لەناو گورگدایە (تورك ناویان گورگە بۆرەكانە) جا برای بەرێزم ئەگەر كەمێك بگەرێتەوە بۆ یەكەم ژمارەى رۆژنامەى ئازیزی وڵات تاكو دواین ژمارەى كەلەباشوردا دەرچوونى یاساخ كرا بەشاهیدی كاك سەردار رەسوڵی سەرنووسەریو رۆژنامەى وڵات ژمارەى وای هەیە (سێ) بابەتى منى تیایەو من زۆر بەرێزەوە خەباتى پەكەكەو سەرۆكەكەى لەباكوردا دەنرخێنمو باوەڕیشم نییە هیچ سەركردەیەكی سیاسی پەكەكە ئەو پەیامەى منى بەردەست نەكەوتبێ كەكاتى خۆی لەیەكەم رۆژی دواى دەست گیر كردنى بەرێز ئۆجەلان بڵاوم كردەوەو بەرد بارانى دنیای درۆینى ئازادی خوازییو رێكخراوى مافی مرۆڤی جیهانىو بەناو ئازادی خوا بێ هەڵوێستەكانى دنیام تیا شەرمەزار كرد، ئێستاش هەم ئارشیفی پەیامەكەو هەم دوا ژمارەى رۆژنامەى وڵاتم لاماوە، بۆیە پێم وایە نەدەبوو لەگەڵمدا دڵ رەق بیت.
بەوەشەوە من سوپاسی هەستى بەرێزتان دەكەم، هیوا دارم ئەم وەڵامەم وەكو زانیاریی لێوەربگریت ، چونكە برا گیان ئێستاشی لەگەڵدا بێت من هەڵوێستى نەگۆڕم بۆ پشتیوانى شۆڕشو سەركردەو كوردانى باكور تەنیا هاوخەباتى ئەوانەو هەر ئەركێكیش بكەوێتە ئەستۆم بۆ حزمەتى كوردو كوردستان بێ دوو دڵی جێ بەجێی دەكەم وەلەرابردووشدا وەكو بەرێزت داواى دەكەى لەنیشاندانى كێشەو نەهامەتیەكانى نەتەوەكەم لەباكو درێخیم نەكردووەو ئێستاش نایكەم، بەڵام ئەوەشت لەیاد نەچێت لەهیچ سەردەمێكدا وەكو ئێستا پرۆسەى ئاشتى ئەگەر بەخاویش بێت وا پۆزتیڤ نەبووە لەنێوان كوردو دەوڵەتى توركیادا، من وەكو مرۆڤێكی ئاشتى خوازیش جوانترینو گرنگ ترین قۆناغەكانى خەباتى پەكەكە بەو قۆناغانە دەزانم كەئازایانە ئاگر بڕی رادەگەیاند، چونكە ئاشتى دەرفەتى زۆر گرنگ بوو بۆ پەكەكە لەناو خۆوو لەدەرەوەى وڵاتیش بۆ خەباتى رەواى نەتەوەكەم لەباكو دەستەبەر دەكات.
لەكۆتاییدا دووبارە سوپاس دووبارە خواستو حەزی خۆم بۆ ئاشتى هەزار بارە دەكەمەوە لەگەڵ رێزمدا بۆتاك.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە