رووتان رەش بێت هەروەك رەشە
Monday, 28/02/2011, 12:00
رووتان رەش بێت هەروەك رەشە
لە دەڤەرى بلەو بارزان
راوكردنى یەك كەروێشك
سزاكەى
سێ مانگە زیندان !
*****
بەلام كوشتنى مناڵى یانزە ساڵى
لە سلێمانى و لە گەرمیان
بە بۆچوونتان
شایانە بۆ ئاهەنگ گێران؟؟؟!!!
*****
رووتان رەش بێت هەروەك رەشە
ئەنفالى یەكەم بەس نەبوو؟
دیسانەوە گەرمیانەكەى چەمچەماڵم
بە تۆمەتى كوردایەتى
یان خەوبینین
خوێنتان پزان ؟؟
*****
ئەوە ئێوەن باسى تیرۆریستان دەكەن؟
ئێوەن باوكى تیرۆریستان..
خەونى مناڵێكى بێنازى كوردستان
ئەكەن بە ملوانكەو ئەیكەن بە گەردنى زۆزانیەكان!!!
*****
رووتان رەش بێت هەروەك رەشە
چەندین سالە
هیچ نەما تیرۆرى نەكەن
ووشەو قەلەم ، گوڵ و نێرگز،خەونى سادەى پەپوولەكان..
بەهاو چەمكە پیرۆزەكان
پێشمەرگە، شەهید ، تێكۆشان.
لەسایەى بوونى ئێوەدا
ناوزەدكران.
****
رووتان رەش بێت هەروەك رەشە
بۆ وادەكەن ؟؟
خۆ بەڵێن بوو..
ببن بە پێشەنگى گەلان..
دواى هەموو مەینەتیەكانى
قركردن و ئەنفال و كیمیابارانى كوردستانم
پاداشتان بۆ گەلێكى خێر لە خۆ نەدیو
كوشتنى منالانى كوردى چاوگەشە؟؟
رووتان رەش بێت هەروەك رەشە
رووتان رەش بێت هەروەك رەشە.
*****
باخەوان/28/2/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست