لیستى دووەمى سەروەت و سامانى بەرپرسانى بنەمالەى بارزانى وپارتى ، كە لە میللەتیان دزیوە!- بەشى دووەم

Wednesday, 25/08/2010, 12:00




بێش ماوەیەك لەمەو بەر، هەر لەم سایتە بویرو ئازاد و سەربەخۆیە، بە بەپَێى چەندین سەرچاوەى باوەڕپێكراو، توانیمان لیستى یەكەمى سەروەت و سامانى بنەمالەى بارزانى بڵاو بكەینەوە، كە بە ئاشكراو بە بی هیچ ترسێك لەماوەى رۆژانى ڕاپەرینەوەتا ئەمرۆ، سەروەت و سامانیكى زۆرى بێشوماریان لەم میللەتە دزیوە، جگە بەتالان بردنى سامانى گشتى و، دەست بەسەراگرتنى موڵك و ماڵ و زەویوزارى كشتوكاڵى و گەمەێكردنیان بەبێ ئەو یاسایانەى كە لەبەرژەوەندى خۆیان بووە، بە گۆڕینیان بە زەویى بازرگانى و خستنە نێوچوارچێوەى شارەوانیەكان، تا بە زۆرترین نرخ بیفرۆشنەوە، بە دەستى كەسانى دووەم وسێەم!
لە بەشى یەكەمدا، بە وردەكارى زیاترەوە و بە شیكارى رۆژنامەوانى هەموویمان خستە بەردیدى خوێنەرانى كوردستانپۆستى ئازیز...
خوێنەران...گەلى كوردستانى بەشەرەف.
بڕوانن، كە چۆن بنەماڵەى مافیایى مەسعودو خێلەكەى و ئەندامانى كۆیلەو موشەخۆرى مەكتەبى سیاسى و كۆمیتەى ناوەندى ، بەسەر ئەم كۆمەڵگا بەشمەینەت و، خێرلەخۆ نەدیوە، چۆن و بە چ شێوازێك بوونەتە خاوەنى مەلاین دۆلار و هەزاران دۆنم زەوى و سەدان ئاپارتمان ودەیان كۆمپانیایى وەهمى ؟! لەپاڵ ئەمانەشدا، سەدان و بگرە زیاتریش پڕۆژەى بە ناو ئاوەدانى و خزمەتگوزارى وكۆمەلایەتى و بازرگانى و رۆشنبیرى و یان پێدراوە تا زیاتر دەوڵەمەند بن و گەندەڵترو خیانتكارتربن!!
بەڕێزان..
بەمەبەستى زیاتر بێلایەنى و ڕاستگۆیى و لەبەرچاوگرتنى وردەكاریەكان، تا بە داتاو ئامار بلاویان بكەینەوە، چەندین سەرچاوەى حكومى و ناحكومى و میللى و سەنتەرو ناوەندەكانى كۆمەڵگایى مەدەنى وبانك و كۆمپانیاكان و كەسانى پسپۆڕو شارەزایى ناو دەزگا حكومیەكانمان بەكارهێناوە، لەگەڵ چەند ناوەندێكى ڕێكخراوى بیانى وكونسۆڵگەریەكانى ناو هەولێرو، بە سوپاسەوە دكتۆر عەبدولڕەحمان عەگێلى، سەرۆكى لێژنەى نەزاهەى عێراقیش هاوكارى كردووین، بۆ ئەو بەرپرسانەى لە بەغدا بەرپرسیارێتى گەورەو هەستیاریان هەبووەو، یا تڕۆكراون یا تا ئێستاش بەغدا دەدۆشن!
لەبەشى یەكەمدا، ناوى هەریەكە لە دڵشاد بارزانى و وەجیه بارزانیمان نەهێنابوو، چونكە زانیاریمان ئەو كات نەبوو، لەسەر سەرەوەت و سامانەكانیان، خۆشبەختانە بە هەوڵى چەند سەرچاوەیەكى نزیك لە باڵێۆزى عێراق لە ئەڵمانیا توانیمان، سامانى دڵشاد بارزانى بزانن، بەو سیفەتەى بارێزەرو راپەرێنەرى بەرژەوەندیەكانى مەسعودە لە ئەلمانیاو، خاوەنى 800 ملێۆن دۆلارە، جگە لە بوونى دەیان هۆتێل و ڕیستورانت و تا ئەوەى گەورەترین مەلهاى شارى بەرلین موڵكى دڵشاد بارزانیە!
هەروەها سامانى وەجیه بارزانى، كە لە پرۆسەى ئازادى عێراقدا بریندار كراو ئێستا تووشى نەخۆشى شەلل كامل بووە، خوایى ئەو دایك و باوك و خوشك و براو هاوسەرانەى كە ڕۆڵەكانیان بەدەستى ئەم ناپاكە شەهید كران و، سەدان كەسى بیتاوانى لە 31 ئابدا ڕەمى كرد و، گۆڕى بە كۆمەڵى بۆ هەڵكەندن و، تا ئێستاش ئاسەوارى ئەو خوێنمژە لە نێو ماڵە رەش پۆشەكانى یەكێتى و ئیسلامى و لایەنەكانى دیكە ماوەتەوە، چونكە تەرمەكانیشیان دەستە نەكەوتەوەو، وەجیه بارزانى لە 1998 لە نەخۆشخانەى رزگارى 4 پاسەوانەى زەعیم عەلى بەبریندارى لەناو نەخۆشخانەكەدا كوشتنى، لە تۆڵەى تۆ خوێڕى بارزانى!!
وەجیه بارزانى ئێستا خاوەنى 400 ملێۆن دۆلارەو، سەهمى لە هەموو ئەو دزیو ڕاوەڕووتانەهەیە، كە مەسعودو كوڕان و برازاكانى و خێلِەكەى دەستیان داوەتێ!
لیستى ناوەكانیش بەم جۆرەیە:
1. فازیل میرانى سكرتێرى مەكتەبى سیاسى بارتى، خاوەنى 950 ملیۆن دۆلارەو ،خاوەنى 35 خانوو ڤێلایە لە دهۆك و هەولێر، خانوەكەى جەلال تاڵەبانیش كە لە گەرەكى دۆلاراوایەو فازیل میرانى دەستى بەسەردا گرتووە، تا مانگى ڕابردوو كونسۆلگەرى بەریتانى تیابووە، مانگە بە 40000 دۆلارو ئێستا چۆڵەو كەسى تیا ناژى و،خاوەنى 13 كۆمپانیایە!
2. ئازاد بەروارى ئەندامى مەكتەبى سیاسى و جێگرى سەرۆك وەزیران، خاوەنى 350 ملێۆن دۆلارەو، تەنها 4 كۆمپانیایى هەیەو، 20 خانوو ئاپارتمانى هەیەو، هەموو پارەكانیشى لەلایەن میرخانى سكرتێریەوە حەوالەى بانكێكى نەمساوى كراوە!
3. عزەدین بەروارى ئەندامى مەكتەبى سیاسى و، ناسراوە بە عزەدین ژن كوژ و فاحیشەكەى بنەماڵە، بەرپرسى دەزگاى وەبەرهێنانى بنەماڵەیەو كە نێچیرەڤان سەرپەرشتى دەكا، خۆى خاوەنى 500 ملێۆن دۆلارەو بە هێكتار زەوى لە دهۆك و سۆلاڤ و سوارە توكەو ئانشكى و ئامیدى داگیركردووە!
4. ڕۆژنورى شاوەیس ئەندامى هەزیلى مەكتەبى سیاسى و كۆیلەى بنەماڵە، بەو دزیانەى لە بەغداوە كردویەتى 900 ملێۆن دۆلارى هەیەو، ئەویش خانویەكى گەورەى حكومى لە هەولێر داگیركردوەو، بە كرێداوێتى بە كونسۆڵگەرى ئەڵمانیا مانگى 60000 دۆلار ڕووبەرەى كەى 2500 مەتر دوجایەو، بە بێى وتەكانى هەژارو حاجى مەحمودى گەورەدێى و بەكرى حاجى فەرەج، دكتۆر رۆژ لە بەغدا 25 خانووى لە گەرەكەكانى ناوچەى سەوزو قەنات و شەقامى فەلەستین و كەرادە بە نیوە قیمەت كڕیوەو ئەوانەى حكومیشە داگیرى كردووە!
5. زەعیم عەلى، ئەو زەعیمەى وەجیه بارزانى بە یەك بۆكس ناوچەوانى كرد بە قۆغ، لە ساڵى 1998 و ئینجا ئەمیش داوایى لێبوردنى لەمناڵەكانى مەلا كرد!!!! زەعیمە خاوەنى 850 ملێۆن دۆلارەو 5 مەزرعەى لە هەولێرو شەقلاوە و بنە سەلاحەدین و دهۆك و كەسنەزان هەیەو، خاوەنى 22 كۆمپانیایەو، كۆمپانیایى بیابانیش كە بۆ وەبەرهێنانى خانوبەرەیە، ئەو خاوەنێتى لە پشتەوەو، 40 خانووى لە هەولێرو شەقلاوەو سەلاحەدین ودهۆك هەیەو لەمانگى رابردوو لەگەرەكى فیرعەونەكانى سلێمانى گەورەترین خانووى بە 200 دەفتەر دۆلار كریوە!
6. دكتۆر جەرجیس حەسەن ئەندامى مەكتەبى سیاسیەو، تەنها یەك خانووى هەیەو، زیاتر لە 8 ساڵە دەوام ناكات!
7. مەحمود محەمەد خولەسوور ئەندامى مەكتەبى سیاسى، كەمترین پارەى دەست كەوتووە، ئەویش خاوەنى 30 ملێۆن دۆلارەو خاوەنى 3 كۆمپانیایەو، ئازادى سكرتێرى و بەختیارى براى بۆ هەڵدەسورینن!
8. محەمەدى مەلا قادر ئەندامى مەكتەبى سیاسى، خاوەنى 6 ملێۆن دۆلارەو 12 خانووى هیەو 3 نیان بەناوى ژنە تازەكەوەیەتى و 2 كومپانیاى هەیە!
9. كەریم شەنگارى ئەندامى مەكتەبى سیاسى خاوەنى 200 ملێۆن دۆلارەو خاوەنى 23 كۆمپانیایەو ، تەنها لە كرینى 4 كۆپتەرە شینەكە كە بۆ نێچیرەڤانى كڕیبوو، 10 ملێۆن دۆلارى لوشداوە، لەگەڵ گەورەترین باندى مافیایى و تەزویرچى هەیە، كە سادق مزورى سكرتێرى بۆى بەرێوە دەبات، كە فڕۆشتنى ژمارەو ئارم و ساختەكردن و گۆڕینى ژمارەى 100 لۆرى كەلە پرۆسەى ئازادى عێراق لە بەغدا دزیویانەو ژمارەى هەولیریان بۆ كردووە، هەریەكەیان فرۆشتووە بە زیاتر لە 60 دەفەتەر دۆلارو، زۆر شتى دیكە...بۆ كاتێكى دیكە تەواوى گەندەڵى و تەزویرەكانى وەزارەتى ناوخۆ و بەرَیوەبەرایەتى هاتوچۆى هەولێر دهۆكتان بۆ بڵاودەكەینەوە بە بە ڵگەوە بە داتاو ئامارەوە!
10. مەسعود ساڵەیى ئەندامى مەتەبى سیاسى، ئێستاش تووشى شۆك بووە قەناعەتى نەهاتووە، كە ئەندامى مەكتەبى سیاسى پارتیەو، خاوەنى 3 ملێۆن دۆلارەو 4 خانووى هەیەو 2 كۆمپانیاى هەیە!
11. كەمال كەركوكى ئەندامى مەكتەبى سیاسى، خاوەنى 12 ملێۆن دۆلارو 15 خانوى لە هەولێرو دهۆك و شەقلاوەو كەركوك هەیە، هەر خەریكى درۆیە بۆ راست كردنەوەى بارى خوارى بنەماڵە!
12. مەسرور بارزانى لەبەشى یەكەم وەك گەورەتیرۆرست و گەورە گەندەل و دز وەسف كرا!
13. عارف تەیفۆر ئەندامى مەتەبى سیاسى، دزێكى بێوێنە خاوەنى 400 ملیۆن دۆلارەو، 7 ساڵە خەریكى گسك لێدانى بەغداو دەوروبەرێتى وـ لە بەغدا 12 پرۆژەى وەرگرتووە، لە كوردستان 10 كۆمپانیاى هەیەو، شێخ سەرهەدى ئامۆزاى كۆنە بەعسى و حەرەس جمهوریەكەى سەدام بۆ هەڵدەسوڕێنێت!
14. بروسكە شاوەیس ئەندامى كۆمیتەى ناوەندى، ئەمە ئەو دزیە یە كە بوە هۆى ئەوەى نەتەوەیەكگرتووەكان عێراق بخەنە لیستى رەشەوە، لە گەندەڵى لە دوایى حازم شەعلانى وەزیرى بەرگرى پێشووى عێراق ناوى هاتوەو، 500 ملێۆن دۆلارى لە تەنها لە گرێبەستى كڕینى چەك و ئامێرو سەیارەو كەلو پەلى سەربازى بە گەندەلى لەشى دابوو، ئێستا خاوەنى 650 ملێۆن دۆلارەو 500 سەیارەى تەنها لەیك كەراجدا داناوەوبە 10 شۆفێر كاریان پێدەكەن، تا خراپنەبن، ئەمرۆش لەگەڵ حسین فەیلى بۆتە خاوەنى خۆشترین هۆتێل بەناوى، نۆبَل ەوەو لەسەر رێگاى هەولێر عەینكاوەو بایى 23 ملێۆن دۆلارە!
15. سەرباز هەورامى خاوەنى زیاتر لە 900 ملێۆن دۆلارەو، هەموو پڕۆژەكانى بازارى نیشتیمان وشارى خەونەكان و شوقەكانى بەناو زەكرەریاو كوندى ئەمریكى و ئینكلیز و 120 كۆمپانیا و 22 كارگەى بیبسى و شەربەت و ئاسن و بۆیاخ و دروست كردنى چوارچێوەى ڕیكلام و زۆر شتى دیكەى هەیە!و بۆ نێچیرى گەورە مافیاى بەڕێوەدەبات، بەڵام خۆى ئەو 900 ملێۆنەى هیە، بەناوى سەحەر و چنارو ژیرى كوڕیوە لەبانكى توركیاو دوبەى و بەریتانیا دانراون!
16. عەبدولعەزیز تەیب ئەندامى كۆمیتەى ناوەندى، دزێكى نمونەیە، خاوەنى 400 ملێۆن دۆلارەو تەنها لە كاتى وەزیرى كشتوكاڵدا، لە پارەى وشكە ساڵى یدا 120 ملێۆن دۆلارى هەردوو پارێزگاى هەولێرو دهۆك خواردوو، كێشكەیەكیش میوانى نەبوو، لە كاتى وەزیرى پەروەردەشدا لە كرینى كورسى و مێز و پێداویستى قوتابخانەو پڕۆژەى دروست كردنى قوتابخانەو، بە چاپگەیاندنى كتێب و كڕینى قرتلسیە، لەماوەى 5 ساڵدا 80 ملێۆن دۆلارى بۆ ماوەتەوەو، خاوەنى 30 كۆمپانیایە 20 لە دهۆك و 10 لە هەولێرو،لەكاتى پارێزگارى دهۆكیش بوو، 140 پارچە زەوى بەناوى خۆى و ژن و منداڵەكانى و ناووەهمى وەرگرتووەو، ئەمرۆ خاوەنى 5 مەزرعەو 38 خانووە لە دهۆك و هاوینە هەوارەكانى بادینان و هەولێر، لە خۆشیا ئەمرۆ تووشى شێربەنجەى پڕۆستاتیش بووە!
17. سەلاح دەلۆ ئەندامى كۆمیتەى ناوەندى خاوەنى 3 ملیۆن دۆلارە و 3 خانووى هەیە كە خۆى و كورەكانى تیدا دەژین!
18. فەرەیدون جوانرۆیى خاوەنى 50 ملێۆن دۆلارەو 35 خانووى لە هەولێرو شەقلاوەو سلێمانى و هەورامان تەنانەت لە شارەكاى پاوەو جوانرۆ و سەنە خانووى هەیە، 5 مەزرعەى هیە لە كوندى ئینكلیزى و ئیلى لە هەولیر ڤیلاى هیەو لە شارى خەنەكانیش بە هەمان شیچوە 2 شوقەى هەیەو، 3 كۆمپانیاى بازرگانى هەیەو لە نێوان ئیران و كوردستاندا ئالوگۆڕى بازرگانى دەكەن!
19. نورى حەمە عەلى ئەندامى كۆمیتەى ناوەندى خاوەنى 100 ملێۆن دۆلارەو 80 دوكان و 12 خانووى لە سەید سادق هەیەو، لە كەركوك لە مادەى 140 خۆى و ژن و كچ و كورو براكانى نووسیوەو، 200 پارچە زەوى وەرگرتووە بە 10 ملێۆن قەرەبوەكەشەوە، لە هەولێر 120 پارچە زەوى لە ئاوارەكان كریوەتەوەو خاوەنى 23 خانووە لە هەولێرو شارى خەونەكان و ناز ستى و گوندە ئینكلیزى و دۆلار ئاوا، لە شارى سلێمانى لە شەقامى 60 مەترى گەورەتین بینایەى بە 4 ملێۆن دۆلار كریوەو، لە سیتەكیش 70 دۆنم زەوى كشتوكالى كریوە، زۆر شتى دیكەى هەیە!
20. دیارى حوسین یەدەكى كۆمیتەى ناوەندى بە هەموو موڵكانیەوە خاوەنى 4 ملێۆن دۆلارە!
21. قادر جەبارى یەدەكى كۆمیتەى ناوەندى خاوەنى 20 ملێۆن دۆلارەو 10 خانووى لە هەولێر داوە بە كرێ!
22. عومەر عوسمان بارزانى ئەندامى كۆمیتەى ناوەندى شازى دزى بارزانیەكان خاوەنى 100 ملێۆن دۆلارەو لناو بنەماڵە بە درۆزن ناسراوە!
23. عەبدولموهەیمەن بارزانى ئەندامى كۆمیتەى ناوەندى لەماوەى دەستەلاتیدا دریغى لە گەندەلى و دزینى سامانى گشتى لە وەزارەتى شارەوانى و پارێزگاى هەولێرو سەرپەرشتیارى دەزگاى شەهید نەكردووە بە خۆى و سەمیرو كورەكانى دیكەیەوە، خاوەنى 600 ملێۆن دۆلارە بە موڵكەكانەوە!
24. شیرین ئامیدى ئەندامى كۆمیتەى ناوەندى تاكە ئافرەتیك بوو، بەلام لەسەر دزیى و گەندەلى بە بی كۆنگرە لە سكرتاریەتى یەكیتى ئافەرەتان فازیل میرانى لایبردوو، لە كۆنگرەش نەیانهێش بە میوانیش بەشداربی و خاوەنى22 ملێۆن دۆلارە بە 15 خانووى لە ئامیدى و دهۆك و شەقلاوەو هەولیر هەیەو، ئیستا ڕێكخراویكى مەدەنى بۆ پارە خوارد دامەزراندووە 4 مەزرعەشى هیە!
25. فرانسۆ هەریرى و سامى عەبدولرەحمان و سەعد عەبدولا و شەوكەت شیچخ یەزیدین ،تا زیندووبوون دریغیان نەكرد، خوا لەكۆل ئەو میللەتەى كردنەوە..
26. مامۆستا جەمال مۆرتكە ئەندامى كۆمیتەى ناوەندى وچەند ساڵیەكە شەلەلێتى و هەرچى هەبى ، بۆ ئەو لەمە وەختەدا هیچ ناگەیەنیت!
27. دكتۆر حەسەن سورە ئەندامى كۆمیتەى ناوەندى یەدەك و خاوەنى 4 ملێۆن دۆلارو 6 خانوو 1 مەزرعەو ئیستاش ئەندامى پەرلەمانى كوردستانەو لە شوقەكانى زەكەریا شوقەى وەرگرتووە!
28. ملازم یونس رۆژبەیانى ئەندامى كۆمیتەى ناوەندى، خاوەنى 20 ملێۆن دۆلارەو، 12 خانووى لە شەقلاەوەو هەولێر هەیەو 2 كومپانیاى بازرگانى و 3 مەزرعەى هەیەو ، یە ك ڕیز دوكانى هەیە و 6 ساڵە تڕۆیە
29. قادرقادر ئەندامى كۆمیتەى ناوەندى وبەرپرسى دەزگاى ئەیلول و، خاوەنى 15 ملیۆن دۆلارەو 26 خانووى لە شەقلاەو هەریرو سەلاحەدین و هەولیر و سلیمانى و بەكرەجۆ هەیەو، لە سیتەك و قەرەداغى و شەقلاوە مەزرعە و ڤیلاى هەیەو لێژنەیەكى لێكۆلینەوەشى بۆ پێكهێنراوە، كە زیاتر لە 4 سالە مووچەى 1500 پێشمەرگەى ئەیلولى دزیوە!
تێبینى.......
چاوەڕوانى بەشى سێهەم و كۆتایى بن....بەم نزیكانە
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە