بۆ تێکڕاى گەنجەکانى شارى هەولێر بە کچ و کورەوە ئەى گەنجە جوانەکان
Thursday, 24/02/2011, 12:00
ئەى گەنجانى شارى هەولێر توخوا بکەن بەراى خوا بکەن بە راى شەرەف و کەرامەتمان ، بکەن بە خاترى منداڵە چاوگەشەکانمان کە ئێستا منداڵن با ئەوانیش وەکو ئێمە باجى خەمو ناخۆشى فەقیرى و دڵتوندى نەژین ئەوە ئێمەین کە رۆژانە بە دلتوندى بەرەبەیان دەکەینەوەو ئێوارانیش بە دڵێکى شکاوو بێناز دێینەوە بۆ ماڵە تاریکەکانمان کەسیش نیە نازمان هەڵبگرێت چونکە تێکراى خێزانەکانیشمان تێکشکاون هەمویان سەرسام بوونە بەرامبەر ئەم ژیانە سەختە کە بنەماڵەى مەسعود بارزانى و جەلال تاڵەبانى وەکو زوخاوێک بە گەروى ئێمەیاندا کرد !!ئەو دو بنەماڵە بازرگانن و ئەوان ئێمەیان فرۆشت و دابەش کرد ژیانێکى فیرعەونانەیان بۆ خۆیان و منداڵەکانیان دروست کرد لەسەر حیسابى ئێمە ژیانى ناخۆشى خەمو کارەسات و خۆ کوشتن لەبەر فەقیرى و زەحمەتى ژیان و هەروەها گیرفان بەتاڵى بەردەوامى گەنجە جوانەکان کە لە قوتابخانەو کۆلێژەکان بەشەرمەوە دەچن بەهۆى نەبونى جلى جوان و گیرفان و جانتا جوانەکانى کچە بێنازەکانمان بە بەتاڵى و بێ سەیارەین و لە خوێندنیش بێ تاقەت بوین کە بە هۆى ئەوەى دوا رۆژ تەعین نابین و توشى نەخۆشى دەرونى دەبین تا ئێرە تراژیدیاو مەرگەساتە !! کە هەمومان لەو ژیانە سەختەداین لەکاتێکدا ئێمە لە کوردستانین کە پارەى خەیاڵى هەیە نەوتی هەیە شارى هەولێر بۆتە شوێنى بازرگانە دزە گەورەکان و منداڵەکانیشیان بە مۆنیکاى وەنەوشەو ئاخیر مۆدیل خەریکى رابواردن و رۆژانە 20 وەرەقە بۆ خۆیان حەرج دەکەن لە نادیەکان و مەزرەعەکان کە دروستیان کردوە هەروەها جگە لە قومار کردنیان کە شەوان بە دەفتەر دۆلار دەدۆرێنن و هەر گوێشى پێنادەن سبەینانیش بە ئیسراحەتى خۆیان دێنە قوتابخانەو کولیەو بە چاوە پیسەکانیان سەیرى خوشک و کەس و کارەکانمان دەکەن و بە زەبرى پارەو سەیارەى راقى و ئاخیر مۆدیل دەیانەوێ ئارەزوە سێکسیەکانیان بەوان بەتاڵ بکەنەوە جگە لەوەى کە ئەوان لە چەندان وڵاتى دیکە لەگەڵ لەشفرۆشەکانى وڵاتانى دیکە بە پارەى دزراوى ئێمە ئەوەش مەرگەساتە !؟ ئەوەى ماوەتەوە ئێستا رۆژى ئێمە هاتوە داواى ماف و وەرگرتنەوەى حەقەکانمان لەلایەن ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە ئەى گەنجانى شارى هەولێر بەیانى رۆژى ئێمەیە هەڵسن لە خەوى غەفلەت و بێ ئاگایى بەسە با چیتر قارەى ئێمە نەچێتە گیرفانى منداڵە بەرپرسەکان بەیانى یەکەم رۆژى ئێمەیە و ناچینەوە ماڵەوە لە بازارى نیشتیمان دەمێنینەوە هەر یەک رۆژیش نابێ بەردەوام دەبین تا ئەو دزانە وڵات جێدێڵن ! ئەى گەنجە ئازاکانى شارى هۆلاکۆبەزێن سەدان گەنج ئامادەن گیانیان فیدا بکەن و بکوژرێن تا وەکو ئەو دزانە لەم شارە نامێنن رۆژى تۆڵەیە رۆژى ماڵئاوایکردنە لە رۆژە پر لە خەمو ناخۆشەکان و سەرتایى ژیانێکى پڕ لە شادى و کامەرانیە ئیتر بۆ پێشەوە
کۆتایى دیکتاتۆر و نوێبونەوەى ژیانى نەوەى نوێى کوردستان و هەولێرى پایتەخت و ئازیز ئارام بگرن چەند کاتژمێرێک ماوە کۆتایى بە زولم و ستەم بێت ئیدى نۆرەى ئێمەیە بە خۆشى بژین و بتوانین خوێندن تەواو بکەین و خۆشەویستەکانمان بەیەکدى بگەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست