ماده‌ی 140 و درۆ گه‌وره‌کانی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی
Friday, 21/01/2011, 12:00
به‌رێزان له‌زۆر بۆنه‌و موناسهباتدا گوێمان له ووتنه‌وه‌ی جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 و دوو باره‌بونه‌وه‌ی ئه‌بێ له لایان سه‌رانی هه‌ردو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار که کردویانه‌ته
ئینجازێک بوخۆیان و منه‌تێکی گه‌وره‌ش به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم به تایبه‌تی خه‌ڵکی که‌رکوکی قودسه‌که‌ی جه‌لال و که‌رکوکی
دڵه‌که‌ی مه‌سعود که‌ئێستا ههرناوێرن و حدیان نییه ئه‌گه‌ر بۆ ڕاگهیاندیشبی ئه‌م جۆره دروشمانه به‌رزکه‌نه‌وه کهرۆژگارێک کردبوێانه ئامرازێک بۆ چه‌واشه‌کردنی
خه‌ڵکی که‌رکوک و بهکوژدانیان له‌شه‌ره‌کانی ناوخۆی ساڵه‌کانی نه‌وه‌ت ؟؟ ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێ له‌م ڕۆژگاره‌ی ئه‌مڕۆ له‌که‌رکوک بگوزه‌رێ و ئه‌و هه‌موو دزی و
گه‌نده‌ڵی و فه‌سادییه‌ی به‌رپرسانی یه‌کێتی و پارتی ببینێ که‌له‌م شاره ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن ئه‌زانێ که‌ئه‌م دروشمانه‌ی سه‌رانی هه‌ردوو حزب بهرزیانکردبۆوه ته‌نها
درۆی گه‌وره و ڕکلامی حزبی بوون !!! ئێستا دروشمه‌که‌یان بۆته جێجێکردنی ماده‌ی 140 ؟ نازانم چی و کوێی ماده‌ی 140 جێبه‌جێکراوه !! ته‌نها کۆمه‌ڵێ له
خه‌ڵکی حزبی خۆیان به‌م مادده‌یه بونه‌ته فۆڕمه‌ن و ملیۆنێر ؟؟ بۆ قه‌ره‌بۆکردنی خه‌ڵکه دهربهدهرهکهی ساڵهای ساڵی پارچهعرزێکی ته‌جاوز ! به‌بی سه‌رو به‌ر
و تێکدان و ناشرین کردی شێوه‌ی شاری که‌رکوک شێواندی ؟ ده ملێون دیناره‌که‌ش ئه‌بێ خه‌ڵکی ساڵانێکی دووری دیکه چاوهڕێیکات تا ناوی ئهخویندرێتهوه و
بۆ وه‌رگرتنیشی ئهمشارو ئه‌و شاربکات و ئه‌م مانگ و ئه‌و مانگ سه‌ره‌ی بۆ دابنێنن ئه‌مه ساڵێنێکی درێژیدیکه ئهخاێنێ تاوایلێدێ ئه‌م بڕه پاره‌یه هیجی بۆ ناکات
خه‌ڵکی که‌رکوک با باش بزانن ئه‌مه خزمه‌تکردنی خه‌ڵکی نییه ئه‌مه زه‌لیل کردن و به‌که‌م زانینی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی که‌رکوکه که سه‌ران یه‌کێتی و پارتی
برامبه‌ر به‌خه‌ڵکی که‌رکوک ئه‌یکه‌ن له کاتێکا بۆ خۆیان ماڵ و منداڵیان ملێنهها دۆلار له‌سه‌فه‌رو گه‌ڕان بهوڵاتانا سهرفئهکهن و به‌هه‌ده‌ری ئه‌ده‌ن کرینی ئۆتۆمبیلی
گران به‌ها و خانووی خایاڵی و ڤیللای لهعقلبهدهر به‌پاره‌ی دزراوی ئه‌م گه‌له و بازرگانی کردن به موقهددهرات و خوێن و قوربادانی گه‌ل و خه‌ڵکی که‌رکوک ؟؟ بۆیه
خه‌ڵکی که‌رکوک ئه‌بێ ئه‌وه چاک بزانێ که ئه‌وه‌ی سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی بۆ خزمه‌تکرنی که‌رکوک و خه‌ڵکه‌که‌ی نییه به‌ڵکو بۆ به کۆیله‌کردنی
خه‌ڵکه‌که‌یه‌تی بۆ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی نقم له‌گه‌نده‌ڵ و فه‌سادی و شاردنه‌وه‌ی فه‌شه‌لی ئیداریی وسیاسیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆسه‌ر هه‌ریمی کوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست