له په‌راويزی كۆنگره‌ی پارتيدا، فازيل ميرانی پشتيوانی (به‌يان ساڵح)ی كۆنه به‌عسی و دۆسته‌كه‌ی عه‌قيد حاته‌می مديری ئه‌منی سليمانی ب
Thursday, 16/12/2010, 12:00
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راكيشاوم، ئه‌و پشتيوانيه‌ی هه‌نديك له به‌رپرسان و ئه‌ندامی باڵای بنه‌ماڵه‌و پارتی، له هه‌نديك له كانديده ئافره‌ته‌كان، كه خۆيان بۆ ئه‌ندامی سه‌ركردايه‌تی داهاتووی پارتی ئاماده‌كردووه، له‌وانه‌يه له ديوێكه‌وه شتيكی ئاسايی بيت، ماده‌م ڕێژه‌يه‌ك بۆ ژنان و كچان دياری كراوه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاسايی نيه، بايه‌خدانه به‌و كچ و ژن و ئافره‌تانه‌ی كه ڕابردوويه‌كی سيخن و قيزێونی پرشه‌رمه‌زاريان هه‌بووه، له‌ناو ڕيزه‌كانی حزبی به‌عسی ڵه‌گۆڕناو، به جۆرێك نه‌ك هه‌ر په‌يوه‌نديان به حزبی به‌عسه‌وه هه‌بووبيت، به‌ڵكو ببونه دۆست و عاشقی پياوه تاوانباره‌كان و به‌رپرسانی ئه‌منی و حزبی و،بۆ كاری به‌دناو ئينحرافی ئه‌خلاقي به‌كاريان هينابن، له‌وه‌ش ترسناكتر كه به هه‌مان ديارده‌ی خۆيان دانيان بۆ ئافره‌تانی شار خۆشكردبيت، تا ئه‌وانيش به ده‌ردی خيانه‌تكارانه‌ی خۆيان به‌رن!
ليره‌دا ته‌نها نمونه‌يه‌ك بۆ مه‌سعود و عه‌ياله‌كه‌ی دينينه‌وه، كه چۆن فازيل ميرانی هه‌موو هێزو توانا مادی و مه‌عنه‌ويه‌كانی خستۆته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی (به‌يان ساڵح) كه يه‌كيك بوو له‌و ئافره‌تانه‌ی سه‌ر به (ئيتيحادی نيسائی عێراق، فه‌رعی سلێمانی) و يه‌كێكيش بووه له ٤ ئافره‌ته‌ی له ساڵی ١٩٨٤ له كاتی پرۆڤه‌و مه‌شقی سه‌ربازی سه‌ربه (قوه‌ی ئه‌منی خاس) و سه‌به‌فيرقه‌ی سه‌ربازی سلێمانی، به په‌ڕه‌شووت له سنوری سورداش و ئاوی دوكان خۆيان فريدايه خواره‌وه‌و، يه‌كيان مرد و، دووه‌ميشيان ئه‌م (به‌يان ساڵح)ه بوو، كه قاچێكی شكاو، ئه‌وسا مامۆستای سه‌ره‌تايی بوو له چوارتاو، به هۆی ئه‌و به‌شداريه ئاشكرايه‌ی گواسترايه‌وه بۆ ناو شاری سلێمانی و، ڕۆڵی كه‌متر نه‌بوو، له ئاسۆی قومری و به‌كری فاته‌و عه‌له لوت ماسی و عوسسه‌ی ئوكل و حه‌مه‌خانی حاجی داراو قاسم ئاغا و سه‌رهه‌د شيخ جوادی حه‌ره‌س جمهوری شه‌ماڵ عه‌لی (شه‌ماڵی گومرگ) كه‌سه‌ربه ئيستيخباراتی فيرقه‌ی سلێمانی لای مقده‌م غانم ، نيوه‌ی گه‌نجی چوارباخی دابووه ده‌ست سيخوره‌كان، به‌ڕه‌حمه‌ت بێ سيروانه شبر، هه‌موو جارێك ده‌يگووت : چه‌ند جار له ئيستيخبارات گيراوم لێمدراوه ئه‌م شه‌ماڵ عه‌لی يه به‌شداری لێدانه‌كانی كردووم ،كه به ئاشكراكردنی ماله پيشمه‌رگه‌كان و، به ده‌سته‌وه‌دانی خه‌ڵكی بێتوان و، به‌زۆر كردنه به‌عسی و ئه‌و كچ و ئافره‌تانه‌ی كه مامۆستابوون و فه‌رمانبه‌ربوون!
ئه‌وا با يادی ٧ی نيسانی له‌دايك بوونی حزبی به‌عس و سه‌دام و يادی عيد ماحافه‌زه و سه‌ركه‌وتنه‌كانی قادسيه له‌ولاوه بووه‌ستێت، كه به‌زۆر ئافره‌تانی به قژ ڕاپێچی ناو ئه‌من و به‌عسيه عه‌ره‌به‌كان ده‌كرد!
ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆش ميژوو خۆی دوپات ده‌كاته‌وه‌و، ئه‌و به‌يان ساڵح ه‌ی كه دۆستی عه‌قيد حاته‌م مديری ئه‌منی سلێمانی بووه، ئه‌مرۆش دۆستی هه‌ر نزيكی فازيله‌كانی ناو پارتی يه، به‌يان له ڕێگه‌ی فازيلی باجی مه‌ليحه‌وه كه له ئه‌وروپا به‌يه‌كه‌وه بوون و، كاتی خۆيشی هه‌ر له ڕێگه‌ی رائيد خاليد جبوری له ئه‌منی سه‌رشه‌قام يه‌كتريان ناسيوه، چونكه فازيل ره‌وف پێش ئه‌وه‌ی ببيته پێشمه‌رگه ئه‌منێكی بچوك و سيخوڕی معاونيه‌تی ئه‌منی سه‌رشه‌قام بوو، دوای ئه‌وه‌ی يه‌كيتی خاڵه به‌عسی و ئه‌منيه‌كه‌يان كوشت، ئه‌ويش هه‌ڵهات و چووه ناو پارتی و بارزانی يه‌وه!
واته هه‌ردووكيان خزمه‌تی به‌عسيان باشمكردووه ئه‌مڕۆش هه‌ردوكيان هه‌ول ده‌ده‌ن به شێك له‌و خزمه‌ته‌ی ناو به‌عس بگوازنه‌وه بۆ ناو سه‌ركرداه‌يه‌تی پارتی و خۆيان كانديد كردووه، به‌وه‌ی كاتێ فازيل ميرانی به‌ڵێنی به فازيلی مه‌ليح دا، به‌وه‌ی ده‌يكاته به‌رپرسی لقی ٢١ ی پارتی،به‌ڵام ده‌بێ به‌يان ساڵح بێنيته‌وه له ئه‌وروپا و ده‌يكه‌مه جيگری خۆت، ئه‌وه‌بوو فازيل ميرانی به‌ڵێنی خۆی برده‌سه‌روو، به‌يانی كرده جيگری فازيل ڕه‌وف و بۆ چه‌ند ڕۆژێك فازيل ميرانی گه‌يشته سلێمانی و له هۆتيل سلێمانی پاڵاس مايه‌وه‌و، هه‌موو ئاواته‌كانی هاته دی به خزمه‌تی ئه‌و به‌يان خانه‌ی لای فازيل مه‌ليح گه‌يشت، بڕوانن عزه‌تی لای ميرانی گووت بووی: ميرانی كاتي ويستی بۆ سلێمانی بچێت، به ژيانی هاوسه‌ری گووتبوو: كۆبونه‌وه‌مان له دهۆك هه‌يه!!
مألت ئاوابێ سكرتێری مه‌كته‌بی سياسی پارتی بيت و، هۆمه‌ر بيت له‌ماڵه‌وه...!!
ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆش به‌يان ساڵح له‌لايه‌ن ميرانی و كوتله‌كه‌يوه به‌لێنی پيدراوه تابيكه‌نه ئه‌ندامی سه‌ركرداه‌يه‌تی، و پيش مانگيك له كۆنگره ميرانی ٣٠٠٠٠ هه‌زار دۆلاری بۆ سه‌رف كردووه تا ڕێكلام بۆ خۆی بكات و، ميرانی له‌لای خۆشی هه‌ر كه‌سێكی ديبيت، به منيشه‌وه كه چوومه‌ته‌لای پێی گووتين: كه پيويست بايه‌خ به چينی مێی نه بده‌ين و، بۆ ئه‌وه‌ی نويبوونه‌وه بكه‌ين با زۆرترين ده‌نگمان بۆ ئه‌و ئافره‌ته جواميرو به‌تواناو زيره‌كانه بێت، كه ده‌توانن له‌گه‌ڵ وه‌زعه‌كه‌دا هه‌نگاو بنين!
به‌ناويش پێی ووتين ده‌نگ بده‌نه به‌يان ساڵح و چناری سه‌عد عه‌بدولا و، ئه‌وه‌شی گووت : كه شيرين ئاميدی نه‌يتوانی ببيته جێگای متمانه‌ی ئێمه‌و جه‌نابی سه‌رۆك!
ميرانی له‌ماوه‌ی ٣ ساڵدا، ئه‌م ئيمتيازانه‌ی به به‌يان به‌خشيوه:
شوقه‌يه‌ك له وانه‌ی زه‌كه‌ريا
٢ سه‌ياره‌ی وه‌نه وشه
مانگانه جگه له مووچه‌كه‌ی ميزانيه‌ی ٥٠٠٠ هه‌زار دۆلاری بۆ بڕيوه‌ته‌وه!
ساڵی ٢جار مه‌سرۆفاتی چوون و هاتنه‌وه‌ی بۆ به‌ريتانيا له ئه‌ستۆ گرتووه!
ئه‌گه‌ر به‌يان ساڵح ده‌رچوو ئه‌وا ئه‌م نويبوونه‌وه‌يه پيرۆزه له گۆری مه‌لا مسته‌فای بارزان، كه له‌سايه‌ی مه‌سعوده‌وه له جياتی له‌يلا قاسم، به‌يان ساڵح بۆته ره‌مزی به‌رخودان و تيكۆشان..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست