کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی ئامر سریه‌ی یه‌كی جاش خه‌فیفه‌ی به ‌پله‌ی لیوا خانه‌نشین ده‌كات

Sunday, 08/07/2012, 12:00


رۆژی 1/6/2012 رووم له‌ وه‌زارتی پیشمه‌رگه‌ كرد، دوای 34 ساڵ پیشمه‌رگایه‌تی بێ دابران ، به‌هه‌زار فه‌لاكه‌ت و پاڕانه‌وه‌ تا ماوه‌یان دام سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشین بكه‌م، كاتێک چوومه‌ ئه‌و هۆبه‌ییه‌ی ناو لیسته‌كانی پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌یلول و گوڵانی لێ بوو، كاتێكم زانی شێخ عه‌بدولی كۆنه ‌ئامر سریه‌ی جاش خه‌فیفه ‌له ‌فه‌وجه‌كه‌ی سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی، معته‌میدی په‌یوه‌ندی ئه‌منی سلێمانییه‌وه‌ ‌به‌رائید عه‌دنان دلێمیه‌وه‌ هه‌بوو، به‌شێخه ‌(عوده‌) كاتی خۆیی ناسرابوو، به ‌بڕیاری تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی به‌پله‌ی (لیوا) خانه‌نشین كرابوو، كه ‌له‌ژیانیدا جگه ‌له‌ خۆفرۆشی و جاشێتییه‌ك رۆژ پیشمه‌رگایه‌تی نه‌بووه‌، به‌ڵام منێك به ‌پله‌ی ملازمی یه‌كه‌م، كه ‌34 ساڵ خه‌باتم كردبوو خانه‌نشین كرابووم، سه‌یرێكی ئاسمانم كرد وگووتم خوایه ‌بۆ ده‌بێت له ‌ئاست ئه‌م زوڵم و ناعه‌داله‌تییه‌ بنه‌ماله‌ی بارزانی بێده‌نگ بن، ئاخر هه‌ر له‌به‌ر جاش نه‌بووم ئاوا ریسواتان كردم، ئه‌گه‌ر ده‌مزانی جاشێتی پاسپۆرته‌ بۆ ئه‌مڕۆ وه‌للا وه‌لڵا ده‌بوومه ‌شێخه ‌عوده‌یه‌كی دیكه‌!
دوای ئه‌وه‌ی كردمه ‌هه‌را لیوا ئه‌حمه‌د ئابلاخی به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌نشین كه‌میك توره‌بوو چۆن ده‌بێت گاڵته‌ به‌ بریاری سه‌رۆك بكه‌ین، گووتم: كاك ئه‌حمه‌د ده‌زانم تۆش كویت ئێشێت، تۆش ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ل ڕژێم بووی.
ئیتر وتیان فه‌رموو لیره‌ بڕۆ ده‌ره‌وه ‌ده‌نا به‌هیز ده‌تكه‌ینه‌ ده‌ره‌وه‌!
رۆژێك هاتۆته ‌رێمان جاش پاداشت ده‌كرێت و تیكۆشه‌ران ریسوا ده‌كرین، كه‌ هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌ڤالێكی بارزانی لێم نزیك بوه‌وه‌، دیاربوو خه‌می بۆ من خواردبوو خۆیشی پاش ئاوارایی 30 ساڵ له ‌ئیران به ‌پله‌ی نه‌قیب ده‌وامی ده‌كردو گووتی: توره‌ مه‌به ‌خوا ئه‌و وه‌زعه ‌ده‌گۆریت، ئه‌وه‌شی باسكرد كه ‌شێخ عه‌بدوڵ باوكی شێخ محێدین و سامانی سكرتێری له‌لای فه‌ریق شیروان و شێخ محیدین كراوه‌ته ‌موقه‌ده‌م و سامانیش كراوه‌ ته‌رائید. ئیتر زیاتر بارم قورس بوو، له‌خوا پارامه‌وه‌ بۆ ده‌بێت جاشێك لیواو موقه‌ده‌م و رائید بن منیش دوای 34 ساڵ ملازمی یه‌كه‌م بم.
ئه‌وسا له‌خوا پارامه‌وه ‌شكۆی و هه‌یبه‌تی مه‌سعود بارزانی و بنه‌ماله‌ی كه‌ بونه‌ته‌ فیرعه‌ونی زه‌مان تیك و پێك بده‌ی و وه‌ك ماڵی قه‌زافییان لیبێت.

ئیوه‌ش بڵین..ئامین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە