کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی سۆزانی خاڵه‌شه‌هاب،له‌ڕزگاری شێخ ساڵح كوردستانی هه‌ژاند

Friday, 01/02/2013, 12:00







داوام له‌كوردستانپۆستی ئازیزه‌ ئه‌م نوسینه‌م سانسۆر نه‌كات و هه‌رچی وشه‌ی به‌جۆرێكی تیایه‌ بۆم بڵاوبكاته‌وه‌، گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا ڕێگره‌ له‌به‌رده‌م ئازادی راده‌ربرین و گه‌ر پێچه‌وانه‌ی داواكاریه‌كه‌م بێت من كوردستان پۆست به‌ پێشێل كردنی مافی خه‌ڵكی ده‌زانم و هه‌ر له‌ هه‌مان سایتی خۆیانه‌وه‌ ڕه‌خنه‌شیان ئاراسته‌ ئه‌كه‌م، بۆیه‌ داواكاریم له‌ به‌ڕێزیان هه‌یه‌ ئه‌م نوسینه‌م وه‌ك خۆی بڵاوبكه‌نه‌وه‌، سوپاسی به‌ڕێزتان ئه‌كه‌م.
من به‌رده‌وام بابه‌ت و نوسینه‌كانی كوردستان پۆست ئه‌خوێنمه‌وه‌ ده‌ستخۆشیان لێ ئه‌كه‌م به‌وه‌ی هه‌ندێك نووسه‌ری به‌توانا و بوێر ڕه‌خنه‌ و گلله‌ییه‌كانیان ئاراسته‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌كه‌ن، له‌مڕۆدا بابه‌تێكم پێش چاوكه‌وت به‌وه‌ی سۆزانی خاڵه‌ شه‌هاب، ترسنۆكانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین كردوه‌ و بێ ڕێزی به‌باوكی خۆشی كردوه‌.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كتیبێكم به‌ناوی به‌ره‌و سێداره‌ و ڕاپه‌ڕین خوێنده‌وه‌ كه‌ مێژوه‌كه‌ی له‌ سه‌ر زاری چه‌ندین شایه‌تحاڵ و دۆستی نزیك و هاوڕێانی هه‌رسێ سه‌ركرده‌ی شه‌هید، خاڵه‌شه‌هاب و هاوڕێكانی گێڕدراوه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌ت گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهات و ڕواداوه‌كانی خاڵه‌ شه‌هاب له‌سه‌ر زاری سۆزان و سۆرانی برای منی خه‌مبار كرد، چوونكه‌ ئه‌وه‌نده‌ی من مێژووی ئه‌و كه‌ڵه‌ پیاوانه‌م خویندبێته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی بوێر و دڵسۆز و نیشتیمانپه‌روه‌ر بوون و له‌ زۆری بیروبۆجوونه‌كانیان دژ به‌كرداره‌كانی تاله‌بانی دار و ده‌سه‌ته‌كه‌ی بوون، به‌ڵام سۆزانی خاڵه‌ شه‌هاب مێژووی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی خسته‌خزمه‌تی بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی ئه‌و مێژوه‌ی بچووك كرده‌وه‌، چوونكه‌ خاڵه‌ شه‌هاب و هاوڕێكانی مێژووه‌كه‌ی ئاشكرایه‌ له‌لایه‌ن كێ و به‌ بڕیاری كێ ده‌ستگیركران و ڕاده‌ستی ڕژێمی به‌عس كران و له‌ سێداردران، ده‌بوایه‌ سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی ژیانی خاڵه‌ شه‌هاب سۆزانی ده‌م ڕاستی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی له‌و خیانه‌ته‌وه‌ بگێڕایه‌ته‌وه‌ ئه‌مانه‌ و زۆری تر بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و مێژوه‌، وه‌ك فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر بۆ پاراستنی پاره‌ دزراوه‌كانی كه‌ له‌ میلله‌تی كردوه‌ پاساوی په‌شیمانی ئه‌هێنایه‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی خۆیداغه‌دری له‌ مه‌لا به‌ختیار كردوه‌ و ئێسته‌ش داوای لێبوردنی لێ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ بێ شه‌رمه‌ داوای لێبوردن له‌و كه‌سانه‌ ناكات كه‌ به‌ بێتاوان كووشتونی و له‌ دۆڵه‌كانی پشتی باره‌گاكه‌یدا لاشه‌كانیانی فڕیداوه‌.
ئه‌وه‌ش بوه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی من نیگه‌ران بكات و خه‌مبارم بكات، ناهه‌قی سۆزان ناگرم به‌وه‌ی له‌م جۆره‌ ڕه‌فتارانه‌ی تیا به‌دی ده‌كرێت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌و پۆسته‌ی پێ به‌خشیوه‌ و كردوویه‌تی به‌ كه‌ڵه‌گا به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌دا سیسته‌مێكی دز و خائین و ناپاک  مرۆڤی له‌و جۆره‌ كادرانه‌ به‌رهه‌م دێنێت و پێش ئه‌ویش چه‌ندین خه‌ڵكی دزی وه‌ك مه‌حموود سه‌نگاوی و شێخ جه‌عفه‌ر به‌رهه‌م هێناوه‌، كه‌ دستیان هه‌یه‌‌ له‌په‌لاماردان و ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر كچانی زانكۆ و فه‌رمانبه‌ری كارگه‌كان، كه‌چه‌ندین به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر بۆ دادگایی كردنیان به‌رامبه‌ر به‌تاوانه‌كانیان، به‌ڵام ده‌یانی ده‌م به‌هه‌راشی وه‌ك سۆزانیان له‌پشته‌وه‌ن هه‌روه‌ك چۆن به‌چه‌پڵه‌ڕێزان به‌رگریان له‌ بڕیاره‌كانی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی ئه‌كرد.
‌ئێمه‌ هه‌میشه‌ شانازی به‌ گه‌له‌كه‌مانه‌وه‌ ئه‌كه‌ین كه‌ سه‌ركرده‌ی وه‌ك خاڵه‌ شه‌هابی هه‌بووه‌ و له‌و پێناوه‌دا خوێنی خۆی به‌خشی به‌ڵام هیچ كات ناتوانین شانازی به‌حیزبێكه‌وه‌ بكه‌ین كه‌سانی بچووكی وه‌ك سۆزان زمانحاڵی بێت و به‌ناوی ئێمه‌وه‌ بڕیار بدات، چوونكه‌ سۆزان كه‌سێكی بێ ڕابردوو  و وه‌فا و خۆشه‌ویستایمان بۆ خاڵه‌شه‌هاب نه‌بێت ده‌توانین ڕابردوی بخه‌ینه‌ به‌رده‌م خوێنه‌ران، به‌ڵام منیش ئه‌وه‌ تۆم به‌خشی به‌گۆڕه‌كه‌ی باوكت له‌ ڕابردووت ئه‌بوورم و نایخه‌مه‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ر نه‌شم زانی ئه‌وه‌نده‌ قاره‌مانیت هه‌ڕه‌شه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین ئه‌كه‌یت، دیاره‌ ئه‌م قاره‌‌مانه‌تیه‌ت له‌و رۆژه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات بۆ ڕازی كردنی دڵی سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كه‌ت وێنه‌ت ده‌كێشا و ده‌تویست دڵی ڕازی بكه‌یت نه‌ب اپێت ڕازی نه‌بێت كه‌ په‌رله‌مانتارێكی چالاك نیت، كه‌ تۆ ئه‌وه‌نده‌ قاره‌مانیت یادی به‌جاش بوونی حیزبه‌كه‌تیان هه‌ر له‌و هۆڵه‌دا كردوه‌وه‌، بۆ هه‌ڕه‌شه‌ت نه‌كرد، یان ئاره‌قی شه‌رمه‌زاریت ڕشت و له‌تاوا هه‌ستایته‌ سه‌رپێ و به‌ده‌سته‌ له‌رزۆكه‌كانت كه‌وتیته‌ چه‌پڵه‌لێدان و به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه‌ ملت شۆڕ و كه‌چ كرد، ئێمه‌ زۆرمان له‌ تۆ و خه‌ڵكی وه‌ك تۆ به‌ڕێكرد بۆیه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانت هیچ ئه‌نجامێكی نیه‌ ئه‌وا من له‌بری ئه‌و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌ی كه‌ تۆ بێڕێزیت پێکرد، دێمه‌ خزمه‌تی ڕوو ڕه‌شت و به‌ڵام دڵنیابه‌ له‌وه‌ی به‌هیچت نازانم ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌كردت ته‌نها سوكایه‌تیه‌ك بوو به‌خۆتت كرد.

سه‌رنجی کوردستانپۆست:
ئێمه‌ نووینه‌که‌ی ئه‌و به‌ڕێزه‌مان وه‌ک خۆی بڵاوکرده‌وه‌، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی که‌ بینیمان هه‌ندێک وشه‌ی وه‌کو خوێڕی و  شێخ ته‌ڕه‌ماش و هه‌ندێک وشه‌ی ناشایسته‌ی دیکه‌ی تێدا بوو، نه‌مانتوانی  به‌ گوێی ئه‌و به‌ڕێزه‌ بکه‌ین و سانسۆری ئه‌و وشانه‌ نه‌که‌ین، به‌کارهێنای ئه‌و وشانه‌ له‌ ئاستی نووسینه‌که‌ و ئامانجه‌که‌ی که‌مده‌کاته‌وه‌، به‌تایبه‌تی له‌یانه‌ که‌سێکه‌وه‌ بنووسرێت که‌ خۆی جورئه‌تی ئه‌وه‌ نه‌کات ناوی راسته‌قینه‌ی خۆی بنووسێت، کاکی پێشمه‌رگه‌ی دێرین ده‌بوو ئه‌ویش وه‌کو کاک رگار ساڵح ناوی راسته‌قینه‌ی خۆی بنووسیبایه‌ و ئه‌وسا ئه‌وه‌شی بوتایه‌ که‌  ئاماده‌یه‌ بچێته‌ خزمه‌تی سۆزانی خاڵه‌ شه‌هاب، که‌ وه‌ک له‌ کۆتایی ئه‌و نووسینه‌دا نووسیوێتی.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە