کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حکومەتی دکتۆرستان - دال چنار سەعد عبدوڵڵا

Friday, 07/08/2009, 12:00


لە وە ئەچێ لە ئەزەلەوە نەخۆشی دال لە کوردستانا بلاوبۆبێتەوە و بە ھاتنی دەسەڵاتی کوردی ڤایرۆسی ئەو نەخۆشیە زۆر تەشەنەی کردوە و ھەموو موستەلزەماتی بڵاوبوونەی بۆ رەخسێنراوە . زۆر کەس پێی وایە تەنیا لە دوای رووخانی رژێمەوە حکومەتی ھەرێم کەوتۆتە شەھادە بەخشینەوە وەک چۆن پێش ھەڵبژاردن کەوتبوە دەمانچە بەخشینەوە . بەڵام ئەوەی ئاگای لە بارودۆخی کوردستان بێ ئەوە باش ئەزانی دیاردەیەی شەھادە بەخشینەوە لە لایەن حکومەتی ھەرێمەوە زۆر لەوە کۆنترە . لە ناوەڕاستی نەوەدەکانەوە بە ھۆی خراپبوونی باری ئابووری ناوچەکانی ناوەراست و خوارووی عێراق ، زۆر لە مامۆستاکانی دانیشگاکانی بەغا و موسڵ بۆ پارە ھەموو شتێکیان ئەکرد، تەنانەت دکتۆراشیان بۆ خەڵک ئەنووسیەوە و دکۆتراشیان ئەفرۆشت . جا ھەنێ لە مامۆستای دانیشگاکانی ھەولێر و سلێمانی و زۆر لە مەسئولەکانی کوردستان ئەم ھەلەیان قۆزتەوە و بە پارە دکتۆراو و ماستەریان لە دانیشگاکانی بەغا و موسڵ ئەکڕی . زووربەی ئەو ئەتروحە دکتۆرایانە لە لایەن مامۆستا عەرەبەکانی دانشگای بەغا و موسڵەوە ئەنووسران و ھەر لە لایەن لیژنەیەکی بە پارە کڕراوەوە قبووڵ ئەکراو ئەو مەسئولە کوردە دکتۆرایەکی لە ناو پاکەتا بۆ ئەھاتە ماڵەوە . بە تەماشاکردنی دوو لەو ئەتروحانە بۆت دەرئەکەوێ ھیچی تازەیان تیا نیە و تەنیا بۆ بازرگانی نوسراوە . ئەمە دیارەدەیەکی زۆر زانراوە لە کوردستان و سەرۆکایەتی دانیشگاکان باش ئەم راستیە ئەزانن . ھەنێ لەم خاوەن دکتۆرا پاکەتیانە (خۆیان ناو ئەنێم فەریکە دکتۆر) وەک مامۆستا ئێستا لە دانیشگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆکا دەرس ئەڵێنەوە . ئەم فەریکە دکتڕڕانە ھیچیان پێ نیە و قوتابی زۆر کەم شتیان لێوە فێر ئەبێ بەڵام قوتابیان ناتوانن ناڕەزایی بەرامبەریان دەربڕن چونکە ئەمانە دەسەلاتیان لە پشتە . ئەوەی جێگای سەرنجە ھەنێ لەو مەسئولانەی لەم جۆرە دکتۆرایەیان کڕیوە ، ئەوانیش وەک موحازیر جار جار لە دانیشگاکانا دەرس ئەڵێنەوە و پارەیەکی باشیان ئەدرێتێ . جا لەمانە سەیرتر ئەوەیە کە ھەنەێ لەم فەریکە دکتۆرانە وەک راوێژکار (کاوێژکەر چونکە ھەر قسەی مەسئولەکانیان ئەجوونەوە و کاوێژی ئەکەن) لە وەزارەتی خوێندنی باڵایا دامەزراون . وەزیری ئەو وەزارەتە کورتە باڵایە خۆی ھانی ئەو جۆرە کارانە ئەیا و ئێستا ھەنێ کەسی نزیکی خۆی لە زانکۆی سەڵاحەدین بۆ پرۆگرامی دکتۆرا وەرگیراون و مانگی جارێکیش لە دانیشگایا نابینرێن بەڵکو تەنیا خەریکی کاوێژکردنن لە وەزارەتی خوێندنی کورتە باڵایا . گوایا ئەم چەن فەرمانبەرەی ئەو وەزارەتە سەرەڕای موچەی وەزارەتیان مووچەی قوتابیش وەرئەگرن . ئەوەی ئەوان قوتابی دکتۆران و لە وەزارەت دەوام ئەکەن و ھیچ دەرسێک ناخوێنن و بەشداری بەرنامەی دکتۆرا ناکەن لە مامۆستاکانەوە تا سەرۆکی دانیشگا ئەیزانین . بەکورتیەکەی ھە موو کەس ئەزانێ لە سایەی سەری ئەم دەسەڵاتە گەندەڵەی کوردەوە ژمارەیەکی زۆر فەرییکە دکتۆر و پڕڕڕڕڕۆفیسۆری یاریدەدەر و پرۆفیسۆری پرۆفیسر پەیا بوون و شتیان بەدەسە و قسەیان ئەڕوا و کەشوفش ئەکەن بەو شەھادە تەزویرانەوە . ھیچ لاتان سەیر نەبێ ئەگەر بەیانی نێچیریش ئەو چوار ساڵی سەرۆکوەزیریەی وەک خزمەت بۆ حساب بکرێ و شەھادەی دکتۆرای بەنێ . ئێ خۆ مامە مەسعودیشی خزمەتی زۆرە و رەنگە ھەر یەکسەر شەھادەی پڕڕڕڕۆفیسۆرای بەنێ لە گەندەڵی و دکتاتۆری و خیانەتا . دووریش نیە فەرھاد پیرباڵ یەکەم کەس بێ پیرۆزبای ئەو شەھادەیەی لێ بکا . کورە ئەو فرسەتە لە کیس خۆت نەیەی فەرھاد . ئەو مەسعودەی تۆ دەنگ پێ دا زۆر دوور نیە بە ڕەسمی شەھادەی پڕڕڕڕۆفیسۆری بەنێ لە گەندەڵی و خیانەتا . ا


ئەو مرۆڤانەی کە لە ناخا بۆشن ، یەعنی تەواو بەتاڵن ، ئەیانەوێ خۆیان بە شتێ پڕ کەنەوە . ھەنێکیان بە کڕینی ئاخیر مۆدێلی جێبقەمەرە خۆی پڕ ئەکاتەوە . ھەنێکیان وەک فەرھاد پیرباڵ بە جنێو خۆی پڕ و بەتاڵ ئەکاتەوە و ئەبێ بە عاشقی جنێو و لە ھەر رستەیەکا ئەیڵێ سێ وشەی (حـ ... ز) ە . ھەنێکیان بە ........ .... ..... و ھەنێکیشیان بە شەھادەی تەزویر ئەو بۆشایە پڕ ئەکەنەوە و زۆریان بە لاوە موھیمە پێیان بوترێ دکتۆڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕ . ھەنێکیان ئەوەنە دکتڕڕڕڕڕەکەی پێ خۆشە ھەر ئەو رۆژەی کە بە قوتابی وەرئەگیرێ ئیتر بە پیاوەکانی خۆی ئەڵێ پێی بڵێن دکتڕ لەبەردەمی خەڵکا بۆ ئەوەی خەڵکیش ھەر بەو ناوەوە بانگی کەن . ئەمانە ئەوەنە دڵنیان لەوەی دکتۆراکە وەرئەگرن بۆیە لەیەکەم رۆژی وەرگرتیانەوە بە قوتابی دکتۆرا دالە تڕەیەک ئەخەنە پێش ناوی خۆیان و پیاوەکانیشیان تڕ تڕ دوایان ئەکەون . ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە ھەنێک لە مەسئولەکان و مڵۆزمەکانی حکومەت نە قوتابی دکتۆران و نە دکتۆرای تەزویریشیان لە گیرفانایە کەچی بە دکتڕ بانگ ئەکرێن . نموونەیەکی زینووی ئەمە وەزیرە داماوەکەی ئەنفالە ، وەی دایکی کوێر بێ بۆی . وەزیرە چنار سەعد لە ماڵپەڕی وەزارەتەکەی خۆیا دالێ لە پێش ناوەکەیەوە دائەنرێ د. چنار سەعد عبدوڵڵا - و ئەویش لێمان بۆتە دکتڕ . بەڵام کەچی حکومەتی ھەرێم غەدری لێ ئەکا و لە ماڵپەڕی حکومەتی ھەرێما ئەم دالە بە ناوەکەیەوە نەنراوە . تکایە سەیرێکی ماڵپەڕی ئەم وەزیرە داماوە و حکومەتە داماوترەکەمان بکەن بۆ ئەوەی بە چاوی خۆتان ئەم راستیە ببینن . ناشێ وەیزیڕە چنار بڵێ ئاگای لەوە نیە کە لە ماڵپەڕی وەزارەکەتەی خۆیا کردوویانە بە دکتڕ . دکتڕ چنار ئەو درۆیە مەکە چونکە ، ئەوەی ھەموو کەسێ لە وەزارەت ئەیزانێ ئەوەیە تۆ ھەموو رۆژێ سەیری ماڵپەڕی وەزارەتەکەت ئەکەیت تەنیا بۆ ئەوەی بزانی ئەو رەسمانەی خۆت کە دانراون بە دڵتە یان نا . ئەتەوێ بزانی رەسمەکان لە چ زاویەیەکەوە گیراون و جوان پیشانت ئەیەن یان نا . ئەتەوێ بزانی خۆ لووتت گەورە دەرنەچوە لە رەسمەکانا . جا نەکەی بڵێی ئاگام لێ نیە دکتڕیان کردبێ بە لەقەبت . ا


ئەگەر تۆزێک کەرامەتت تیا بێ چنار سەعد ئەو دالە تڕە لە پێش ناوەکەت لا ئەبەیت و لەوە خۆت سوکو ریسواتر ناکەی . بەڵام داخەکە لەوەیایە کە ئەگەر لای بەیت ئەوا دەرئەکەوێ درۆت لەگەڵ خەڵکا کردوە و ئەگەر لاشی نەبەی ئەوا ھەر بە دکتڕ ئەمێنیتەوە . خۆ رێی تێ ئەچێ ئێمە بە ھەڵە تێگەیشتبین و ئەو دالە مانایەکی تری ھەبێ . رەنگە ئەو دالە کورتکراوەی دەعەجان بێت ، واتە ئەبێ بڵێین دەعەجان چنار سەعد . رەنگە ئەو دالە کورتکراوەی دزێو بێ . جا ئەمەیان پڕ بە پێستی چنارە چونکە کارەکانی ئەوەنە ناشیرینن بە عەمەلیاتی دەموچاویش جوان نابێ . ڕەنگە دالەکە کورتکراوەی دەمەوەڕ بێ چونکە چنار سەعد بە دەمەوەڕ ناسراوە لە ناو وەزیرەکانا . دالەکە رەنگە کورتکراوەی دووڕوو یان درۆزن بێ چونکە چنار ھەم دووڕوو و ھەم درۆزن . با مەسەلەکە لە سوعبەت دەرچێ و بکەوینە جددی ، ئەرێ تو سەری باوکی ڕەحمەتیت چنار سەعد پێم ناڵێی کەی ئەو دکتۆرایە و ھێنا . ناشێ لەو چەند مانگەیا بووبێ کە لە خاریج بووی و کەس نەیئەزانێ لە کوێیت . ٙبەخوا زۆرزانی ، لەو سەفەرە دوو مانگیەتا دوو نیشانە و بە بەردێ پێکا تەعمیرێکی دەموچاوت و کرد و ھەر لە پاڵیشەوە دکتۆرایەکت ھێنا . جا خەڵکی ناھەقیان بەرمبەرت کرد کاتێ رەخنەی ئەوەیان لێ گرتی بۆ نە چووی بۆ پێشوازی رووفاتی ئەنفالەکانی گەرمیان . کچێ ئەبوایە یەکسەر راستیەکەت بە خەڵک بوتایە تا گلەییت لێ نەکەن ، ئەبوایە بڵێی خەریکی دکتۆرایەکی سەریع بوویت لە دانیشگای (اخژ دکتوراە وانت ماشی) . جا توسەری باوکی رەحمەتیت شەرم مەکە و پێمان بڵێ دکتڕڕڕاکەت بە ئومتیاز ھێنا یان بە عەرەبانە . ھەرچەنە پرسیارەکە تۆزێک ئیحراجیشە بەڵام پێویستە بکرێ ، تو سەری مامە تایەرت دکتۆراکەت لەسەر چی بوو . ئەزانم لەسەر مەسەلی ئەنفال بوو ، بەڵام توخوا کام بەشی ئەنفال . بەشی چۆنێتی ئەنفالکردنی خەڵکی کورد وەیان لەسەر ئەوەبوو تۆ چۆن بە پارەی کەسوکاری ئەنفال سەفەری ئەوروپا ئەکەی و دەموچاوە دەعەجانەکەت تەعمیر ئەکەی . چنار دکتڕ ئەوەی ئەبێ بیزانی ئەوەیە کارەکانت ئەوەنە قێزەوێنن نە بە عەمەلیاتی دەموچاو و نە بە دالە تڕێک لە پێش ناوەکەت نە جوان ئەبی و نە خۆشەویست . ئەننا لیندی وەزیرەی کۆچکردووی سویدی ، کە نەک تەنیا تۆ بەڵکو ھیچ کام لە وەزیرە گەندەڵەکانی حکومەتی ھەرێم حەدیان نییە بەراورد بکرێن پێی ، ھەم بە روخساو ھەم بە رەفتار جوان بوو . ئەننا لیند مرۆڤێکی پڕ و تێگەیشتوو بوو پێویستی بەوە نەبوو دالێک بکا بە پێش ناوی خۆیەوە بۆ ئەوەی شەخسیەت پەیا بکا . تۆی بێ شەخسیەت لات وایە بە دالە تڕەیەک شەخسیەت پەیا ئەکەی ؟ مرۆڤی بەتاڵی بێ شەخسیەت قەت پڕ نابێ چونکە ژێریشیان کونە . ھەر شتێکیان لەسەروە تێ بکەی لە بنەوە و لێیان ئەڕژێ و بە بەتاڵی ئەمێننەوە . ا


باوکی پ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە