وەڵامێک بۆ کاک كەریم موکریانی _ کاک کەریم موکریانی دکتاتۆر بناسە!
Tuesday, 07/07/2009, 12:00
کاک کەریم موکریانی لە نامەیەکا رەخنەی لە سایتی کوردستانپۆست گرتووە کە دەستکاری بابەتەکەیان کردوە و ئەنووسێ (بهڕێوهبهرانی کوردستانپۆست ههستاون به دهستکاریکردن و کهم و زیادکردنی بابهتهکهم و لهههر شوێنێکدا که نوسراوه کوردستانی ئێڕاق گۆڕیویانه به باشوری کوردستان و یان ههرێمی کوردستان! تهنانهت ناوی بابهتهکهشیان گۆریوه بهبێ ئهوهی نوسهر لهم گۆڕانکاریه ئاگادار بکهنهوه). تا ئێرە من لە سەدا سەد لایەنی کاک كەریم ئەگرم و پێم وایە کوردستانپۆست ئەبێ خوێنەر ئەگادار بکاتەوە لە ھەر گۆڕانکارییەک کە ئەیکا لە بابەتی نوسەرێکا. ئەمە مافێکی رەوای نوسەرە و ھیچ لایەنێک بۆی نییە ئەو مافە لە نوسەر زەوت بکات. کوردستانپۆست ئەو روونکردنەوەیەی بۆ کاک كەریمی نووسیوە پێشتر لە ژێر ناونیشانی (سیاسەتی کوردستانپۆست بەرامبەر بەو وتارانەی بڵاویان ئەکاتەوە) بە خوێنەرانی بناسیایە. ئەوەی کە لە رەخنەکەی کاک کەریم دا جێگای سەروڕمانە دوو شتە. ئەکەمیان ئەوەیە کە کاک کەریم چۆن ئەو مافە ناڕەوایە بە خۆی ئەدا کە سەرانی کوردستانپۆست بە سەرانی دەسەڵاتی باشووری کوردستان بچوێنێت و بنوسێ (....... بۆیه ئهم به باشم زانی که چهند قسهیهک لهگهڵ بهڕێوهبهرانی سایتی کوردستانپۆست بکهم و ڕهخنهی ئهوهیان لێبگرم که ئهمانیش به نۆبهی خۆیان و ئهگهر له دهستیان بێت هیچیان له سهرانی دوو حیزبه دهسهڵاتدارهکهی حاکم بهسهر کوردستانی ئێڕاقدا ئهگهر زیاتر نهبێ کهمتر نییە). پێش ئەوەی ئەم رەخنەیەی كاک کەریم بخوێنمەوە، وتارەکەیم خوێندبۆیەوە و پێم وابوو لەو بابەتەیا ھەنێ خاڵی سەرنجراکێشی باس کردبوو و دڵخۆش بووم کە لە ناو کوردیشا کەسانێک ھەن فراوان بیر ئەکەنەوە. بەڵام سەد مەخابن شێوەی نووسینی نامەکەی، کارێکتەری راستەقە قینەی کاک کەریمی بۆ دەرخستم و تەسکبینی ئەو زاتەم بۆ دەرکەوت. ھەر کەسێ تۆزێک ئاگای لە بار و دۆخی باشووری کوردستان بێ ئەوەنە ئەزانێ کە سەرانی دەسەڵاتی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی ئەبێ بەراوردبکرێن بە رژێمە دکتاتۆر و نەژادپەرستەکانی عێراق و ئێران و تورکیا و سوریا و ...... نەک دەستەی نوسەرانی کوردستانپۆست. بەراوردکردنی سەرانی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بە دەستەی نوسەرانی کوردستانپۆست یان لە نەزانییەوەیە وەیان لە دکتاتۆرییەوە. نووسینەکەی کاک کەریم دەری ئەخا کە کاک کەریم ئاگای لە بارودۆخی باشووری کوردستانە و ئەو بەراوردکردنە لە نەزانییەوە نییە. بۆیە منیش بە کاک کەریم ئەڵێم کەواتە با تۆش بەراوردبکەین بە سەرانی پارتی و یەکێتی چونکە لەوە ئەچێ ئەگەر دەسەڵاتت ھەبوایە ئەوا بە دڵنیایی ھەر بەوەوە نە ئەوەستای کە دەستەی نوسەرانی کوردستانپۆست بە دکتاتۆرەکانی کوردستان بچوێنیت، بەڵکو ھەموویانت زیندانی ئەکرد و رەنگە حوکمی ئیعدامیشت بەسەردا بسەپاندنایا. ئەگەر وا نییە، ئەبوایە پاش ئەوەی رەخنەت لێ ئەگرتن لەسەر گۆڕینی کوردستانی ئێراق بە باشووری کوردستان بە بێ رەزامەندی تۆ، ھیچی کەت نە نووسیایە و داوات لێبکردنایا کە جێرێکی کە پێش دەستکاریکردنی بابەتێک رەزامەندی نووسەرەکەی وەربگرن. کاک کەریم تەنیا بەوەوە نەوەستاوە، بەڵکو زیادەرەوی کوردوە و شتی وای نووسیوە کە شایەنی ئەوە نییە لێرەدا ناوی لێ بنرێت. ا
دووەم، کاک کەریم لەوە ئەچێ زۆر بەوە ناڕەحەت بووبێ کە کوردستانپۆست دەستەواژەی کوردستانی عێراقی کردوە بە باشووری کوردستان. بۆیە زۆر بە شانازییەوە لە نامەکەیدا ئەنووسێ (خوێنهرانی سایتهکان زۆربهیان ئاگادارن لهمهی که من واته کهریم موکریانی خهڵکی کوردستانی ئێران و خۆی به کوردێکی ئێرانی دهزانێت نهک به ڕۆژههڵاتی! به مافی خۆشمی دهزانم له جێگای ئهوهی بڵێم کوردستانی باشور دهڵێم کوردستانی ئێڕاق) و پاشان نامەکەی بەم دەستەواژەیە کۆتایی دەھێنێت (کهریم موکریانی، خهڵکی کوردستانی ئێران و دانیشتووی ئوروپا). لێرەیا کاک کەریم تەواو پێچەوانەی بیرۆکەکەی خۆی ھەڵوێست ئەنوێنێ. ئەو پێی وایە مافی خۆیەتی بنوسێ کوردستانی عێراق بەڵام کوردە بەزۆرلکاوەکەی عێراق بۆی نییە بڵێ بابە من عێراقی نیم. من بە کاک کەریم ئەڵێم بەڵێ ئازادە خۆی پێ ھەر شتێک بێ جا ئێرانی، عەجەمی، مەجوسی، بەڵام با ئەوەی لە ئاشکرا بێ کە ئەو بەشەی ئەو بەزۆر ئەیلکێنێ بە ئێرانەوە ئێمەی کوردستانیی بە رۆژھەڵاتی کوردستان ناوی ئەبەین. ئەگەر بەوە ناڕەحەت ئەبێ با بەرھەمەکانی بنێرێ بۆ سایتە ئێرانیەکان کە بە دڵنییاییەوە دڵخۆش ئەبن بە بڵاوکردنەوەی بابەتی وا کە زاتی ئەوە ناکا ناوی نیشتمانەکەی خۆی بھێنێ. ئەمەوێ پرسیارێکیش لە کاک کەریم بکەم، ئایا ئەگەر سایتێکی فارسی ناوی کوردستانی بگۆڕیایە ئایا کاک کەریم زاتی ئەوەی ئەکرد بەراوردیان بکات بە ئەحمەدی نەژاد؟ یا مەسەلە ئەوەیە کە کاک کەریم بە کوردەکە ئەوێرێ و فارس ئاسا ئەو مافە ئەدا بەخۆی کە شەلم کوێرم ناپارێزم وناوی دکتاتۆر لەو نووسەرە کوردانە بنێ! ١
سەرنجێکیش بۆ کوردستانپۆست، لەو روونکردنەوەیەی بۆ کاک کەریم تان بووسیوە، لە راستیا کوردستانی باشوور و باشووری کوردستانتان وەک دوو ناوی ھاوتا بەکارھێناوە. ئەو دوو ناوە دوو مانای سیاسی زۆر جیاوازیان ھەیە. تکایە بە روونکردنەوەکەتانا بچنەوە و یەکلایی بکەنەوە. ١ کوردستانییەک لە دەرەوەی نیشتمان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست