وه‌ک ولام نه‌بێ به‌لکۆ نامه‌یه‌که بۆ کاک عه‌بدولا موهته‌دی
Monday, 16/05/2011, 12:00
له کاتیک دا که به هه‌موو شیوازه‌کان هیرش ، کوشتن گرتن و ده‌ستبه‌سه‌ر کردن و سیاسه‌ته‌کانی تواندوهی زمان ، که‌لتور و نه‌ژاد واته سیاسته‌کانی به عه‌رب ، به‌تورک و فارس کردن له سه‌ر کوردان له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه و به‌شێوازێکی سیستماتیک و پلان بۆدارێژراو به‌رێوه‌ده‌چێت ، هیزه‌کانی کوردستان له جێگای ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌دا به یه‌کگرتن و رۆحێکی به‌ره ئاسا به‌رنگاری ئه‌و هیزانه ببنه‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌رفه‌تی که له رۆژهه‌لاتی ناوین دا ره‌خساوه وه‌ک هه‌لێک ببینن بۆ ئه‌وه‌ی کورد به خۆسه‌ریه‌کی دیموکراتیانه بگه‌ن ، به‌لام مه‌خابن هیچ یه‌کگرتنێک له‌ئارادانیه به‌لکوو رۆژ له‌دوای رۆژ هه‌ولی ناشیرین کردنی سیمای ئۆپۆزیسون کارا و تێكۆشه‌رانی ئازادی ده‌درێت و بۆیه ئه‌وه ده‌بێته ده‌رفه‌تێک بۆ داگیرکه‌ران که به‌سه‌ر نه‌یارانیان زیاتر زال بن و نه‌هێلن به ئامانجه‌کانیان بگه‌ن .
ده‌موێت له‌م بابه‌ته‌م دا تیشک بخمه سه‌ر وتوێژه رۆژنامهوانیهکی سکرتیری حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران عه‌بدولا موهته‌دی میچل تۆتتهن له بنکه‌ی ئینته‌رنیتی میدل ئیست ژۆرنال دا .
پێش ئه‌وه ده‌مه‌وێت سه‌رنج تان بۆ لای ئه‌و وشانه‌ی که کاک عه‌بدولا موهته‌دی راکێشم له له لێدوانه رۆژنامه‌وانی به‌کاری هیناوه که زۆرتر له هه‌لگیرسانی ئاگری شهر برا کوژی ده‌چێت ،
یه‌که‌م ئه‌وه‌یه ، په‌که‌که و په‌ژاکی به مافیا زانیوه ،،
دووه‌م په‌که‌که و په‌ژاک له‌گه‌ل شه‌یتانیش مامله ده‌که‌ن،،
سێیه‌م ، کۆمه‌له‌ی کۆمینستی وه‌ک پیس و بیر کۆرت ناوه‌زد کردوه .
باشه بۆ ده‌بێت سه‌رۆکی پارتێکی ئه‌وه‌نده به خۆی ئیجازه بدات ، دو پارتی کوردی په‌ژاک و په‌که‌که که له پێناوی ئازادی گه‌لی کورد دا له کوردستان خه‌بات ده‌که‌ن و به‌هه‌زاران شه‌هید داوه ، وه‌ک مافیا ناو ببی ، په‌ژاک له به‌رانبه‌ر رژێمی کۆماری ئێسلامی ئێران دا له ناو تیكۆشان دایه و هه‌ررۆژه رووبه‌رووی تۆپباران و کوشتن و گرتن ده‌بێته‌وه و توانیووه بچێته ناو قۆلای خاکی ئێرانه‌وه و جگه له‌وه‌ی هه‌ولی بهرێکخستکردنی گه‌ل له رۆژهه‌لاتی کوردستان ده‌دات ، به‌رێز موهته‌دی هه‌لده‌ستێت و ئه‌و پارته‌ی که ئێستا به شێوازێکی ئاکیتڤ له گۆڕه‌پانی خه‌بات دایه وه‌ک مافیا ناو لێ ده‌به‌ی ، ئه‌ی به خۆت چی ده‌لێی که له که‌مپێک دا دانیشتووی و به پاره‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی و un و ئه‌مریکاو و چه‌ندین ولاتی که‌وه کهمپکه به‌رێوه ده‌بی ئه‌و بۆ باس له‌وه ناکه‌ی که له گه‌ل رووخانی رژێمی به‌عسدا و له‌سالی 2003 دا ،له به‌غداده‌وه به سه‌دان ماشێنی دزیه‌تی خه‌لکی شاره عه‌ربه‌کانی عیراق ره‌وانه‌ی که‌مپه‌که‌ت کرد و ئه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌زگای چاپخانه‌ی که له شه‌وێکی باراناوی دا ره‌وانه‌ی ناو زهرگوێزت کرد که تا ئیستاش بۆ ئه‌ندامانت باس نه‌کردوه ئه‌وه له‌کوێ هاتووه و ئه‌ی باسی که‌م هینانی 200 هه‌زار دۆلار بۆ ناکه‌ی که تا ماوه‌یه‌ک وه‌ک قه‌یرانیک بالی به‌سه‌ر که‌مپه‌که‌دا راکێشابوو ، ئه‌وانه هه‌موو له‌لایه‌ک و سست بوونی تیكۆشانت له به‌رانبه‌ر کۆماری ئیسلامی‌یش له‌لایه‌ک ، به‌لام ئه‌میان که‌ئه‌وه‌ی که به‌رێزتان په‌ژاک که له به‌رانبه‌ر رژێم خه‌بات ده‌کا تۆ به مافیای ده‌زانی ، گۆمانه‌کان زیاتر دروست ده‌کات .
به‌رێز موهته‌دی ، تۆ که هه‌میشه باسی ئه‌وه ده‌که‌ی بۆچی په‌که‌که ده‌ستێوه‌رادن له ناو ئێران ده‌کا، که‌چی بۆخۆتان باسی ئه‌وه ده‌که‌ن ده‌لێن په‌که‌که له ناو تورکیا چه‌ندین پارت کوردی سه‌رکۆت کرد ، ئه‌وه‌ش ده‌ستێوه‌رانی تو نیه بۆ ناو خاکی تورکیا .
به‌رێز موهته‌دی ، ئێوه باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که په‌که‌که پارته‌کانی سه‌رکۆت کرد ، ئه‌ی بۆ چی ئه‌وه نابینن که په‌که‌که توانیان له باکوری کوردستان پارته کوردی وچه‌په‌کان له ده‌وری یه‌کتر کۆکاته‌وه و نمونه‌که‌شی به‌ره‌ی ره‌نج ، ئازاد و دیموکراتی که به‌شداری له ههلبژردنهکانی تورکیا ده‌که‌ن و هه‌روه‌هاش له رۆژئاوای کوردستان که پارته‌که کوردیه‌کان له رۆژانی رابردوو دا به‌ره‌یان پێکهیناوه له سه‌ر چاره‌سه‌ری پرسی کورد رێکه‌وتوون .
بابه‌تی دوه‌م باسی ئه‌وه ده‌که‌ی که ده‌لێی په‌که‌که و په‌ژاک له‌گه‌ل شه‌یتانیش مامله ده‌که‌ن ، به‌لام به‌کارهینانی وشه‌ی شه‌یتان هه‌مشیه له‌لایه‌ن ئایینه‌وه زه‌برێکی زۆر له برایه‌تیمان له نیوان کوردان خاوه‌ن باوه‌ری ئێزدی ، هیوادارم به‌رێزتان کۆک و سه‌رچاوه‌ی وشه‌ی شه‌یتان بزانن له کوێه وه هاتووه .
سه‌باره‌ت به‌و مامڵه‌ی که تۆ باسی ده‌که‌ی، هه‌میشه تێروانینی په‌که‌که و په‌ژاک له سه‌ر ولاتانی ئێران ، تورکیا و سوریا و عێراق جیاوازتر له تێروانینی ،ولاتانی رۆژئاوا بووه ، په‌که‌که و په‌ژاک له‌و بارهوهدایه که به هیزی به‌رخۆدان و تێكۆشان و دیالۆگ ده‌توانن پرسه‌کان له گه‌ل ئه‌و 3 ولاته سه‌رده‌سته چاره‌سه‌ر بکه‌ن وبۆ خومان هه‌ولی بۆ بده‌ین ، نه ولاتانی رۆژئاوا که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان کوردیش ده‌که‌نه قۆربانی که تا ئێستا نموونه‌که‌ی بووه و بینراوه .
له بابه‌تی سێیه‌م دا که تۆ هه‌ولی ئه‌وه ده‌ده‌ی که دۆفاقی و ناکۆکی زیاتر دروست که‌ی ئه‌وه‌یه که کۆمه‌له‌ی کۆمینیست به پیس ناو لێبردووه ، باشه به‌راستی به‌کار هینانی ئهدبیاتێک وه‌ک و پیس و بیرکۆرت ، ئه‌وه ده‌گه‌ینی که به‌رێزتان له شهر ناو کۆلان دای ،
من زۆر سوپاسی ئه‌و رۆژنامه‌وانه ده‌که‌م که له‌سه‌ر پارته‌کانی دیکه پرسی لێت نه‌کرد ئه‌گه‌ینا شه‌ری هه‌موویانت ده‌کرد جگه له ئێران .
هه‌ره‌وه‌ها سوپاسیش ده‌که‌م که ئه‌و رۆژنامه‌وانانه سبهبێکن بۆ ئه‌وه رومه‌ت و که‌سایه‌تی به‌رێزتان مان بۆ ئاشکرا که‌ن .
من 2 پێشنیار بچووکم بۆ به‌رێزتان هه‌یه .
یه‌که‌م بۆ بچن سه‌ردانێکی قه‌ندیل بکه‌ن و له نزیکه ئه‌و شۆرشگیرانه ببین و دلنیام ئه‌دبیاتی ئاخاوتن خۆتان که له به‌رچاو ده‌گرنه‌وه که به‌و گه‌ریلایانه کورد بلێی مافیا .
دووه‌م ئه‌گه‌ر بتوانن سه‌ردانێکی که‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور بکه‌ن که چۆن په‌که‌که خاونداری له‌و که‌مپه ده‌کات که خۆیان بهوارگهی نشین دادنین و چه‌کیان نیه و به‌لام چه‌نده سیسته‌می کۆنفدرالیزمی دیم‌و کراتی به کاریگه‌ره ، ئه‌وه‌ش ده‌توانێ بکه‌یته هه‌وێنێک بۆ کاری وارگه‌ی زه‌رگوێز که بلکۆ به‌رێزتان وه‌کوو سه‌نگه‌رێکی شۆرشێگری ناوی لێببهی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست