شۆرشى پرتەقالى وریفۆرم لەرێگەى دەنگدان نەك بایكۆت كردن
Saturday, 14/02/2009, 12:00
شۆرشى پرتەقالى بەرێوەیە لە كوردستانى گەندەلستان دیارە ئەگەر ریفۆرم هۆكارێك نەبێت بۆدەست لەكاركێشانەوەى كۆسرەت رەسول بەلام دەرەنجامى بوونى ریفۆرمە لەوەى كەدەسەلاتى گەندەل بێمنەتە لەزۆربەى كەسەكان وەهەمیشە وەك ئامراز سەیریان دەكات بۆیە زۆرجار ئەو كەسانە یان قبولى ئەو واقعە دەكەن یان رووبەروى دەبنەوە بە هەر نرخێك بێت .جامن لێرە مەبەستى سەركیم لەوەدایە كە كۆلەكەى دیموكراسى هەلبژاردنە وە هەلبژاردن مافێكى سیاسى هەموو تاكێكە لە كۆمەل وەك چۆن هەموو تاكێك مافى مەدەنى هەیە بۆیە پێویستە ئۆپۆزسیۆن كەلەرێگەى راگەیاندن وشێوازەكانى ترى دیموكراسى ململانێى خۆى پیادەبكات وە پێویستە هەمیشە هەولى ئەوە بدرێت كە بایكۆتى هەلبژاردن نەكرێت چونكە بایكۆت كردن واتە دەست بەرداربون لە مافە سیاسیەكانى هاوولاتى بونە لەبەرئەوەى دەسەلات بەلایەوە گرنگ نیە بە كەمترین رێژە لە هەلبژاردن دەردەچێت وەك هەر چۆن عەرەبى سونە لە بایكۆت كردنى هەلبژاردن مافیان لە دەستچوو بەتایبەتى لەشارى موسل بەلام لە هەلبژاردنى ئەم دواییەدا ئەنجامەكانیان گۆرى بۆیە لێرەدا زۆر گرنگە كە هاوولاتى هانبدرێت بۆ هەلبژاردن نەك بایكۆت كردن ودەنگ نەدان بۆیە ئەمە ئەركى سەرشانى دەزگاراگەیاندنەكانە ئەگەرچى دوێنێ بانگەشەى بایكۆتیان كردووە بەلام پێویستە ئەمرۆ لەبەر بوونى لیستى جیاوازو سەربەخۆ كە پێگەى دەسەلاتى كەندەل دەهینتە مەترسەوە گرنگیەكى سەردەمى و مێژویی هەیە وە باشترین نمونە هەلبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكانى عێراقە وەبەم شێوەیە شۆرشى پرتەقالى پیادەدەكرێت .بۆیە دووبارە دلنیام بایكۆت كردن ئەستەمە لە تاكى كورد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست