سه رانی ده سه ڵات خۆیان گه وجه ن یان میله ت به گه وجه ئه زانن
Saturday, 27/02/2010, 12:00
هه ردوو حزبی ده سه ڵات پاش ئه وه ی له هه ژده ساڵی ڕابردوو نه یان توانی سه رکه وت وبن له ئیداره کردنی ووڵات.. ئه زموونێکی تاڵیان کرده ملوانکه و به ملمانیانا کرد.. ڕۆژانه به سه رکه وتن و سه روه ری ئه یشبهینن وپێمان ئه فرۆشنه وه ئه وه ی ئه مڕۆ میله تی به دبه ختیان پێقه رزاربار کردووه ....
ئه بێت کامه بێت؟؟ ..گه ڕانه وه ی ناوچه دابڕاوه کانه که ئه وان ناوه که شیان گۆڕی
بۆ (ناوچه جێناکۆک له سه ره کان) ئه مه مساوه مه کردنه له سه رخاکی نیشتمان یان
ده ستکه وته کان ..تۆبڵێی مه به ستیان چه سپاندنی فیدراڵی نه بێت !!
ئه وفیدراڵییه ی که ته نها مه ره که بی ناو ده ستوره وله کورد زیاتر که س باسی لێوه
ناکات ، ئه وده ستوره ی که به پشت و په نای کوردی ئه زانن .. که له یه که م ڕۆژی
په سه ندکردنیه وه کار بۆ هه موارکردنه وه ی کراوه له لایه ن ناحه زانه وه .. له دایک بوونی ماده ی 142 ئاماژه ی ئه وراستیه یه.. که خودی جه لال تاله بانی ده ستی هه بوو له کارئاسانیکردن بۆسنه کان که بتوانن ئه وماده یه بخه نه ده ستوره وه .. ئێستاله خۆیان بوه به مۆته که ولێی ڕزگار نابن . سه روه ری وده ستکه وتێکی تریان به ڕه سمی ناساندنی هێزی پێشمه رگه یه له لایه ن حکومه تی ناوه نده وه !! کام دانپیانانه ئه وه ی که تائێستاش کێشه یان له سه ره که بۆچی میزانیه ی ناخرێته سه ر وه زاره تی دیفاع ئه بێت هه رێم خۆی له به شه بورجه ی هاوڵاتی بگرێته وه و بۆسوپا نزامیه که یان به ناوی پێشمه رگه سه رف که ن که تائێستا له سه رئه رزی واقع بوونی نییه و له میلشیایه کی دوو حزبیدا خۆیان ئه بیننه وه ئه وه ی که سه یروسه مه ره یه هێزی پێشمه رگه له به غدا له به رخاتری دابین کردنی بودجه بۆیان وه ک هێزێکی نزامیورێخراو پیشان ئه ده ن .. که چی له کوردستان سه ربه دووحزبن ته نانه ت سه رۆکی به ناوهه رێمیش له سنوری خۆی ده رچێ هیچ ده سه ڵاتی به سه رئه وهێزه ی ناوچه ی سه زدانیه.. (پێشمه رگه) ئه وناوه پیرۆزه ی که موڵکی میله ته و ئه وان له سه رخۆیان میراتیان کردوه پێمان ئه فرۆشنه وه ئه مڕۆ مزایه ده ی سیاسی پێوه ئه که ن بۆ مه رامی تایبه تی حزب .
من ئه پرسم کێ سوکایه تی به ناوی پێشمه رگه و خودی پێشمه گه ئه کات ؟؟
ئه ندام په رله مانی گۆڕان کاک (عه دنان عوسمان) کاتێک به وه تاوان بارئه کرێ که سوکایه تی به ناوی پیرۆزی پێشمه رگه کردوه وه ! ئێمه هه ریه که مان باله ئاست خۆمانه وه هه ڵسه نگانێکی بۆ بکه ین بزانین ئه وه ی که له قود سیه تی پێشمه رگه که م ئه کاته وه ئه ندام په رله مانه که ی گۆڕانه ؟ یان دووحزبه ده سه ڵاته که ئه وه ی کاک عدنان داوا ی ئه کات ئه وه یه که پێشمه رگه هێزێک بێت سه ربه حزب نه بێت ، هێزێکی نیشتمانی بێت له ژێر کۆنترۆڵی حکومه تا بێت هیچ که س ناتوانێ نکۆڵی له وه بکات که دووهێزی ته واو جیاواز له ئادۆلۆجێت و بیرکردنه وه ی جیاواز له کوردستان هه یه و هه ریه که یان به ده ست یه کێک له و حزبانه وه ن ئایا ئه مه ئیسپاتی میلشیا بوون نییه ؟ به رێز کاک عه دنان داوا ئه کات مافی پێشمه رگه ش هیچ له مافی ئه فسه رانی عێراق که متر نه بێت .. ئایا ئه وه سوکایه تی پێکردنه به پێشمه رگه .. با ئێمه له خۆمان بپرسین له دوای خه باتی شاخ که ناوی پێشمه رگه له لوتکه دابوو!! بۆ رۆژ به رۆژ ئه م پیرۆزیه دابه زینی به خۆیه وه بینی لای خه ڵک کاڵ بۆ وه ئایا هۆ که ی کاک عه دنان بوویان دووحزبه ده سه ڵات داره که .. من پێم وایه پێشمه رگه ی پاش ڕاپه ڕین نه ک له سه ر ئه رزی واقع میلشیایه به ڵکو کۆ یله ی حزبن ناکرێ ناوی پێشمه رگه یان لێ بنرێ چوونکه دروست بوونی پێشمه رگه بۆ ئامانجێکی نه ته وه ی بووئه ویش ڕزگارکردنی میله ته که مان له زوڵم وزۆری داگیرکه رانی به عس من پێم وایه ئه رکی پێشمه رگه تائه وکاته بوو که کورد له هه ڕه شه کانی ڕژێمی به عس
دوور خرایه وه له ژێر ناوچه ی هێڵی 36 نه ته وه یه ک گرتوه کان پارێزران له وکات به دواوه ئه بوایه نای پێشمه رگه به قودسیه ته که ی خۆیه وه بخرایه ته مێژووی سه روه ری میله ته که مانه وه.. نه به وجۆره ناشرین بکرێت زۆرێک له وکه سانه ی کاتی خۆی تاوان باربوون ده ستیان به خوێنی خه ڵک سوربووه ئه مڕۆ له ژێرناوی پێشمه رگه قودسیه تی پێبدرێ ئه مه چئه قڵ ومه نتقێک قبوڵیه تی پیرۆزی و قودسیه تی ناوی پێشمه رگه له وه وه سه رچاوه ی گرتبوو که له پێناو ئازادی و سه ربه خۆی میله ته که ی به نانه ڕه قه وسکی برسی گیان بازیان ئه کرد .. به ڵام له گه ڵ ڕێزم بۆ هه موو ئه پێشمه رگانه ی که به ناچاری بۆ دابینکردنی گوزه رانی خۆیان وماڵ ومناڵیان بونه ته پێشمه رگه ، که دڵنیام زۆرێک له وانه ئه گه ر هه لی کاریان بۆ بڕه خسێنرایه نه ئه بوون به پێشمه رگه که له ڕاستیا مه سوله کان وحزب وه ک کۆیله ی خۆیان سه یریان ئه که ن به سه رماو گه رما ئه بێت پاسه وانیان بۆ بکه ن.. من ئه ڵێم ئایا ئه رکی سوپایه کی نیشتمانی به ناو پێشمه رگه پاراستنی نیشتمانه یان پاسه وانی کردنی مه سوله کان، کێ یه ئه وه ی ناو وقودسیه تی پێشمه رگه ی شێواندوه .. کێن ئه وانه ی بۆ بانگه شه ی هه ڵباردن هه ست سۆزی میله ته که مان و به تایبه تیش هه ندێ پێشمه رگه ی دێرینی به د به خت چه واشه ئه که ن وسه ری لێئه شوێنن .. ئه یان هێننه سه رشه قامه کان دژ به ووته که ی عه دنان عوسمان.. سه رۆکی هه رێم ئه گه ر ئه وه نده به ته نگ ناوی پێشمه رگه وه یه وبه حه ماسه کاتێک 1500 پێشمه رگه نان براو ئه کرێنبۆ وه ک سه رۆکی هه رێم به ئه رکی خۆی هه ڵناسێ و ناڵێت ئه مه هێڵی سوره
ئه وه ی ده سه ڵاتی کوردی کاری له سه ر ئه کات ، هه روه ک کاک نه وشیروان
به گه وجاندن وه سفی ئه کات هه روایه به ڵام خۆش به ختانه زۆرێک له میله ته که مان
له وه ووشیار ترن که بهێڵن گاڵته به ئه قڵ وکه رامه ت و مافه کانیان بکرێت.
سه روه ری شه هیدان وپیرۆزی ناوی پێشمه رگه وخه باتی گه له که مان
میرات گری هیچ که س ولایه نێک نییه ..خاوه نی هه موو ئه مانه ته نها گه ل خۆیه تی
ئه وحزبانه ی کار له سه ر گه وجاندنی خه ڵک ئه که ن وا خستویانه ته مێشکی
هه ندێکه سه وه که ته نها ئه وا ن خاوه نیبن دیاره باقی خه ڵکه که ی تر کورد نین و
له ئه ڤغانستانه وه هاتون ، ئه گه ر ئه مانه تێکدانی مێشکی تاکی کوردی نه بێ ؟؟
ئه ی چی ناولێئه نێن.
میله تێک به به رچاویه وه سه روه ت و سامانی بدزرێ و ناحه قی و بێڕێزی
پێبکرێت .. وه ک مێگه ل ته ماش بکرێ !! ئه گه ر ئه و مییله ته ده نگیان پێبدات
به دڵنیاییه وه میله تێکی گه وجه !! خه باتی گه لی کورد بۆ ئه وه نه بوو له ده ست
سته مکارێک نه جاتیبێت ، کۆمه ڵێکی تر بکات به سته مکاروگه وره به سه ر خۆیه وه
گه لی کورد هه موو نه هامه تیه کانی بینیوه هه رله کوشتن وبڕین و ئه نفال وکیمیاباران وبرسی کردن وتۆقاندن شه ڕی خۆکوژی و ئێستاش ، گه وجاندن و مێشک تێک دانیانکاتی ئه وه هاتوه ئه م گه له سته م دیده یه هه ناسه یه کی ماندوی ده رچێت ووه ک به شه ر بژی ومافه کانی پارێزراو بێت..به سه تاکه ی له سه ر خوێنی خه ڵکبله وه ڕن و یاری به موقه ده ساتی خه ڵکی بکه ن .. کاتی ئه وه هاتوه ده سه ڵاتبگه ڕێته وه بۆ ده ست خه ڵک خۆی حکومه ت و ده سه ڵات ته نها خزمه تکاریخه ڵک بن نه ک ببن به موقه ده س بۆ خه ڵک و سوێندیا پێبخورێ..
هه ر ده سه ڵاتێک میله ت به گه وج بزانێت له کۆتایدا خۆی به گه وج ده رئه چێت و
باوه ڕی میله تیش ئه دۆڕێنێ .
27.02.2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست