سه‌رده‌شت و تیرۆریست
Wednesday, 15/09/2010, 12:00
به داخه وه هه رسه‌ره دشت یان تیرۆر نه‌كرد...به‌لكوبه تۆمه‌تی تیرۆریست یشیان خسته‌پاڵی..بۆ ئه‌وه‌ى نه‌ك هه‌ر وه كو(شه‌هیدى قه‌ڵه‌م)نه‌ناسرئ.به‌ڵكو بئ به‌شی بكه‌ن له‌و ناسناوه .سیناریۆیه‌ك دروست بكه‌ن كه سوكاری و هاوپیشه ڕۆژنامه‌نووسه‌كانی ئیحراج بكه‌ن وكه‌س له‌مه‌ودوا باسی نه كات.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌بوو پاریزگای هه‌ولێر رێگربوو له دانانی په‌یكه‌رئازادی(كه‌من پێم باش نی یه) بۆ سه‌رده‌شت.جونكه له پلانی گڵاوی ئه‌واندا نه‌خشه ڕێژی ئه‌وه‌ش كراوه،سه‌رده‌شت نه‌ك هه‌ر وه‌كو ڕه‌مزێكی ئازادی و قوربانی ڕۆژنامه‌نووسی ئازاد نه‌ناسریت.به‌پێجه‌وانه‌وه هه‌وڵ بده‌ن وێنه‌شی ناشیرین بكه‌ن.
هه‌ر ئه‌مه به‌سه بۆئه‌وه‌ی خانه‌واده‌كه‌شی بئ به‌ش بكه‌ن له‌هه‌ر ئیمتیازێك كه به‌هۆی تیرۆكردنی یه‌وه ئه‌گه‌ری
بوبئ وه‌ری بگرن..
كه وابوو نه‌به‌خشینی ناسناوی شه‌هید به سه‌رده‌شت جوانه مه‌رگ،به‌هه‌مان هۆ بووه تائێستا دواخراوه لای ئه‌وانه‌وه له‌ڕاگه‌یاندن و بڵاوكراوه‌كانیاندا به بئ پێشگری شه‌هید ناوی ده‌برێت.
پاراستن هه‌رئه‌وه نه‌بوو سه‌رده‌شت تیرۆر بكات.به‌ڵكو نه‌خشه‌یه‌كی زۆر له‌وه گڵاوتریان كێشاوه‌تا ڕۆژنامه‌نووسان و خه‌ڵكی ئازادی خوازیش بخه‌نه به‌ره‌ی به‌ناو(تیرۆر)ه‌وه،ئه‌گه‌ر له مه‌ودوا بیانه‌وئ قسه
له‌سه‌ر سه‌رده‌شت و ئازادی و ڕخنه‌گرتن له‌پارتی و و كه‌سێكی ناو بنه‌ماڵه بگرن.
به‌ڕاستی زه‌نگێكی زۆر ترسناكه بۆ هه‌موان،ئه‌گه‌ر هه‌موان زۆر به ووردی هه‌نگاو نه‌نێین و هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرین.....
هه‌مان سیناریۆ بۆ ڕه‌خنه‌گری دوای سه‌رده‌شت ئامادیه،له‌وه خراپتریش به رێوه یه.جونكه‌پارتی ئه‌و حیزبه‌یه نه‌بڕوای به گۆڕانه،نه قه‌ت به‌نیازی چاكسازی عه‌قڵیه‌تی دیكتاتۆریه‌تی خۆیه‌تی.........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست