ئەوانە كێن كە خۆیان هەڵبژاردووە بۆ پەرێوەبەری پەروەردەی گەرمیان
Tuesday, 05/10/2010, 12:00
ئەمە ماوەیەكە باس و خواسی ئەوە هەیە بەڕێوەبەری پەروەردەی گەرمیان (ماموستا مستەفا) لە پۆستەكەی دوور دەخرێتەوە. هوكاری دوور خستنەوەكەی هەرچی بێت نازانم لە سەر چیەو بۆچی دوور دەخرێتەوە؟ وەڵامی ئەو پرسیارە بە جێ دەهێڵم بۆ بەرپرسی مەلبەندی گەرمیان كە دەیانەوێ ئەو گۆِڕانكاریانە بكەن. بەلام با بزانین ئەو كەسانە كێن كە دەست نیشان كراون بخرێنە جێگای ماموستا مستەفا. حەز ئەكەم رابردووی ئەو كەسانە وەكو خۆی بخەمە بەرچاوی خوێنەرانی كوردستان پۆست و بە تایبەتی كاك محمود سەنكاوی و مامۆستایانی بەرێزی ناوچەی گەرمیان.
1-مامۆستا دارا ناسراو بە ماموستا دارای مامۆستایان ئیستا بەرپرسی یەكیتی ماموستایانی كەلارە
لە كاتی خۆیدا ئەندامی بەعسی هەڵوەشاوە بووەو بەرپرسی دەوراتی بەعس بوو. خویندكاران و قوتابیانی لە گامپی (فتوەو تەلائیع) تەدریب دەدا. ئەمە كاندیدی عدنانی حەمەی مینایە.
2- فۆاد علی جمشیر باجەلان. ئەمە رئیس اتحاد تەلەبە بوو لە كەلار لە ساڵی 1982 وە لە هەمان كاتدا ئەندامی پلەداری بەعس بوو . بە وەرگرتنی 10 نمرەی رەئیس اتحادی لە كولیژی ئاداب وەركیرا.
3- سالار حسین محی الدین . ئەمە بە رەفیق سلار ناسراوە بە راستی قاتی زەیتوونی رەفیق حزبی هەر لە خۆی دەهات و دەمانچەكەی لاقەدی ئەوەندەی تر جوانی داوە بە بەركی رەفیقیەكەی. هەموو خەڵكی كەلار ئەم پیاوە دەناسێت كە رەفیق حزبی بەعس بووە بە بریاری عدنانی حەمەی مینا كراوە بە جێگیری بەرێوەبەری پەروەردەی گەرمیان ئیستا گوایە خزمەتی ڕەفیق حزبیەكەی بۆ حساب كراوەو بۆیە دەڵێن ئەو شەنسی زۆری هەیە. لێرەدا من پرسیارێك لە كاك محمود سەنگاوی دەكەم كە ئایا لە نێو كەسوكاری شەهیدان و پێشمەرگەدا كەسیان دەست ناكەوێ بۆ ئەو جیگایە جگە لەم كەسە بوودەلانە نەبێت. دڵنیا ی بەرپرسانی یەكێتی دەكەم ئەگەر وەكو پارتی جاش و كاسە لێسەكان بكەنە دەسەلاتدار ئەوا هەر لە ئیستاوە تابووتی مەرگ بۆ خۆیان دروست بكەن, چونكە وادیارە پەندیان لە میژوو وەرنەگرتووەو میژووش بەزەیی بە كەسدا نایەتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست