تکایە دوای سەلەفیەکان مەکەون
Thursday, 13/09/2012, 12:00
سووکایەتی بەهەرشێوەیەک بێت، بەرامبەر هەر تاکێک یان کۆمەڵێک، کارێکی نەشیاوقێزەوەنە. بەتایبەتی ئەو سوکایەتیانەی بەرامبەر پیرۆزیەکانی کۆمەڵگایەک بکرێ، لەهەمان کاتدا نابێت هیچ سنورێک و پیرۆزیەک رێگری لە رەخنە بکات. چونکە بنەمای درووستبوونی هەموو کۆمەڵگایەکی مۆدێرن رەخنەیە .
وەڵامی رەخنەش بەرخنە دەدرێتەوە ئیتر شیوازی ئەو رەخنەیەش نووسین یان نواندن بێت. بەکار هێنانی توندوتیژیش بەرامبەر رەخنە نیشانەی بێوەڵامیە.
زۆر کاری توندوتیژی موسڵمانەکانمان لەرابردوو بینی . بەرامبەر بەو هونەرمەندە دانیمارکیەی لە سیپتمبەری 2005 کاریکاتێر لەسەر مەحەمەد بڵاوکردەوە، زۆر کاری توندوتیژیمان بینی بەرامبەر تیری جۆنز قسی ئەمریکی قورئانی سووتاندا. لە رابردوو زۆر کاری توندوتیژیمان بینی بەرامبەر بەو نووسەرانی کە رەخنەیان لە ئایینی ئیسلام گەرتبوو، چ لە وڵاتانی موسڵمان یان لە کوردستان.
کەچی بەرامبەر ئەو سەدەها تەقینەوانەی موسڵمانەکان ئەنجامیان دا، لەوانە تەقینەوەی گەورەترین پەیکەری مێژوویی بوزا لە ئەفغانستان یان تەقینەوەی قوتابخانەیەکی سەرەتایی و میترۆلە روسیا، یان تەقینەوی هەردوو بینای بورجی بازرگانی لە نیویۆرک ساڵی2001 کە نزیکەی 3 هەزارکەس گیانیان لەدەستدا، بە تاک یان بەکۆمەڵ سەر بە ئایینی مەسیحی و بوزی هیچ کاردناەوەیەکی ئەوتۆیان نەبوو بەرامبەر ئایینی موسڵمان ، چوونکە ئیماندارانی سەر بەم ئایینانە بریار لە کەنیسەو تێمپڵی بوزا وەرناگرن، چوونکە موفتیان تێدا نییە لەخۆیانەوە بەبێ هیچ زانیاریەک خەڵک هانبدات بۆ توندوتیژی ، چوونکە ئیشی ئایین تووندوتیژی نییە، بەڵکو گیانی لێبوردەیی و خوشەویستیە لەناو کۆمەڵگادا.
ئایا موسڵمانەکان بۆ باشترکردنی ژیانیان بۆ خۆپێشاندان ناکەن. بۆ پێادویستەکانی ژیان: لە کارەبا، خانوو، قوتابخانە، نەخۆشخانە ، جادە ، ئاسایش بۆ خۆپێشاندان ناکەن .
ئەو فلمەی لە لایەن سام باسلی لە ئەمریکا . ناوێکی خوازراوە لە سەر ژیانی مەحەمەد دەرهێنراوە. زیاتر لە دوو مانگە بە زمانی ئینگلیزی لە یوتوبە بڵاوبووەتەوە. بەڵام موسڵمانەکان هیچ کاردانەوەیەکیان نەبوو .تاوەکو فلمەکە دۆبلاجکرا بۆ زمانی عەرەبی ئینجا پیاوانی ئایینی و ئیسلامی سیاسی بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئەم بابەتیەیان ورژاند ، لە کاتێکدا ئەم فلمە ئەوەندە لە ئاستێکی نزمدا دەرهێنراوە نەک پێویست بەوەناکت مرۆڤی لەسەربکوژی، بەڵکو پیویست ناکات وەڵامش بدرێتەوە. لە کاتێکدا هەرەزۆری ئەوانەی چوونە سەر سەفارەی ئەمریکا لەمسرو لیبیا فلمەکەیان نەبینوە ! لە کوردستانیش ئەوانەی توندوتیژی دەکەن بەرامبەر ئەونوسەرانەی رەخنە لە ئایینی ئیسلام دەگرن هیجیەکێکیان نووسینەکەیان نەخوێندەتەوە.
دەنگۆی ئەوە هەیە کە موسڵمانەکانی کوردستان بە هاندانی سەلەفیەکان وئیسلامی سیاسی دژ بەو فلمە خۆپێساندان و توندوتیژی بکەن، هیوادرام خەڵکی کوردستان دوایی ئەم چەواشەکاریانە نەکەون چوونکە لە کۆتاییدا تەنها بەزرەی خەڵکی کوردستان دەبێت ، دەبێتە ناشیرین کردنی کۆمەڵگاکەمان ، هیوادارم نەکەونە دوای ئاپۆڕی دواکەوتووی سەلەفەیەکان .
ئەم جۆرا کارانە لە هەمانکاتدا لە بەرژەوەندی دەسەڵاتە و هیچ زرەرێک بە دەسەڵات ناگەیەنێت ئەمە بەلارێبردنی خەڵکی کوردستانە لە جیاتی دژ بە گەندەڵی و نادادپەروری کۆمەڵایەتی بوەستن ، خەڵک هاندەدەن بۆ کاری توندوتیژی.
بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی ئایینی تەنها جیاکردنەوەی ئایینە لەدەسەڵات ، ئەمڕۆ دەبێت خەڵکی کوردستان بیکە نە داواکاریەکی گشتی و لەدەستوری کوردستان جێگای بکەنەوە. تەنها ئەم کارەیە ئایین لە سوکایەتی دووردەخاتەوە ، پیرۆزی رادەگرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست