کورد و ئیسرائیل وڵامی سه‌عید ئه‌بو مه‌علا
Sunday, 03/10/2010, 12:00
له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشکه‌وتنه‌ی به‌سه‌ر بیر و هۆشی مرۆڤه‌کاندا به‌هۆی گلۆبالیزم و سکۆلاریزم هاتووه، که‌چی له وڵاتانی عه‌ره‌بی ئێستا له هه‌موو کاتێک زیاتر بیری ڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌سه‌ر ڕۆشنبیر و ڕوناکبیری عه‌ره‌بی زاڵه. ئایینی ئیسلامیش زیاتر ئه‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستی عه‌ره‌بییه‌ی تۆختر کردۆته‌وه. شۆڤێنزمی عه‌ره‌بی و ئایین تێکه‌ڵاوی یه‌کتر بوونه، چوونکه عه‌ره‌ب ته‌نها نه‌ته‌وه‌ن ئایینه‌که‌ی خۆیان به‌ڕاست ده‌زانن و هه‌رچی ئایینی تریشه به چه‌وتی ده‌زانن. ته‌نها ئایینی ئیسلامه، نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان بۆیان نییه نوێژه‌کانیان و خواپه‌رستی به زمانی خۆیان بکه‌ن، به‌ڵکوو ته‌نها به زمانی عاره‌بی ده‌بێت بیکه‌ن.
هه‌ر زاڵبوونی ئه‌م هزره‌یه،کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی به دواکه‌توویی به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر هێشتووه‌ته‌وه. دانیشتوانی عه‌ره‌بستان به‌گشتی زیاتر له 350 ملێونه، که‌چی تاوه‌کووو ئێستا ئه‌وانه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵیان وه‌رگرتووه، نه‌گه‌یشتووه‌ته شه‌ش که‌س، به‌ڵام هه‌موو جووله‌که‌کان له جیهاندا ناگه‌نه 15 ملیۆن، که‌چی زیاتر له 150 جار خه‌ڵاتی نۆبڵیان وه‌رگرتووه. دانیشتوانی وڵاتی یۆنان ناگاته 12 ملیۆن، که‌چی 13 جار زیاتر له عه‌ره‌ب کتێب به چاپ ده‌درێت و ده‌خوێنرێته‌وه. وڵاتانی عاره‌بی له ساڵێکدا ته‌نها 6 خوله‌ک ده‌خوێننه‌وه، به‌ڵام وڵاتانی ئه‌ورووپی شه‌ش هه‌زار خوله‌ک له ساڵێکدا ده‌خوێننه‌وه1. به‌هۆی بیری ڕه‌گه‌زپه‌رستیی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی که زاڵه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بدا، تاوه‌کوو ئێستا کۆیلایه‌تی و خاوه‌نکۆیله له وڵاتانی وه‌کوو سۆماڵ و سوودان و یه‌مه‌ن ماوه.
ئه‌بو سه‌عید عه‌لا به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانییه له فه‌له‌ستین له شاری ڕامه‌ڵا له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها میدیای عه‌ره‌بی کار ده‌کات، له‌وانه که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره له په‌یوندییه‌کی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌دا له ژماره 240 لاپه‌ڕه 7 بڵاوکرایه‌وه ده‌ڵێ: ("ئێمه به‌ته‌واوه‌تی دژی په‌یوه‌ندیی كورد و ئیسرائیلین و ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌له بڕیاری وه‌ها بێت كه به‌شێك بێت له جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی كه ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین، ئه‌وه به‌دڵنیایی ئه‌م په‌یوه‌ندییه له‌به‌رژه‌وه‌ندیدا نابێت).
له‌پێشدا ئێمه بڕیارمان نه‌داوه به‌شێک بین له جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، به‌ڵکوو ناچار کراوین. هه‌ر کاتیك کورد داوای مافه‌ڕه‌واکانی خۆی کردبێ، پهیوندییمان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بێت یان نه‌بێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و زۆربه‌ی روناکبیرانی دژمان بوونه. ئه‌گه‌ر چه‌ند که‌سێکی بوێری وه‌کوو هادی عه‌له‌ویشی تێدا بێت، له‌گه‌ڵ ئازاره‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد بێت، ئه‌وه هه‌ر ناکرێ به پێوه‌رێک که روناکبیرانی عاره‌ب دژیهتیمانی نه‌کردووه.
سه‌عید ئه‌بوو مه‌علا له وه‌ڵامی پرسێارێکدا له په‌یوه‌ندی و دانوستانی فه‌له‌ستینییه‌کان و ئیسرائیل به‌م شێوه‌یه پاساو دههێنێتهتهوه: (ڕه‌نگه فه‌له‌ستینییه‌كان ناچار بن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دیالۆگ بكه‌ن، چونكه ئێمه له‌ناو سكی گورگ ده‌ژین، به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان پێویستیان به‌و په‌یوه‌ندییه نییه). ئه‌مه وڵامی ڕووناکبیرێکه یان زۆر ڕه‌گه‌زپه‌رسته یان زۆر بێئاگایه له کورد و خاکی کوردستان. سه‌عید ئه‌بو مه‌علا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاودێری سیاسییه له‌ناوچه‌که بێ‌ئاگا نییه. ئێمه نه‌ک ته‌نها له‌ناو سکی گورگدا ده‌ژێین، به‌ڵکوو له‌ناو دڕنده‌ترین و وه‌حشیترین فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌که‌داین. ئایا جووله‌که‌کان له ئیسرائیل، فه‌له‌ستینییه‌کانیان کیمیایی باران کرد؟ ئه‌نفالی کرد؟ به‌جارێک هه‌شت هه‌زار لاو گه‌نجی وه‌کوو بارزانییه‌کانیان شوێن‌بزر کرد؟ ئایا ئه‌و هه‌موو خۆپیشاندانانه که ڕۆژانه فه‌له‌ستینییه‌کان ده‌یکه‌ن، وه‌کوو سه‌دام دایانه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله وه‌کوو ڕاپه‌ڕینه‌کانی شاره‌کانی که‌رکووک و سلێمانی ...
فه‌له‌ستینییه‌کان له به‌ندیخانه‌کانی ئیسرائیل هه‌موو مافێکیان هه‌یه. ڕۆژانه ته‌ماشای ئه‌و که‌ناڵه عارهبییانه ده‌که‌ن، که دژی ئیسرائیلن. زۆرێک له‌و به‌ندکراوانه له به‌ندیخانه‌کانی ئیسرائیل خوێندن و دانیشگایان ته‌واو کرد. ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ به‌رده‌وام سه‌ردانیان ده‌که‌ن. به‌ڵام ئێمه له به‌ندیخانه‌کانی عێراق بێسه‌روشوێن کراین، سه‌گیان تێبهرداین، چه‌کی کیمیاوییان پێ تاقی کردینه‌وه، ده‌ستدرێژیی سێکسییان کرده سه‌رمان،ئێستایش کورده‌کان له وڵاتی سووریا هه‌مان چاره‌نووسیان هه‌یه. له هه‌موو به‌ندیخانه‌کانی ئیسرائیل‌دا یه‌ک مناڵ به‌ند نه‌کراوه، که‌چی له کوردستاندا به هه‌زاره‌ها مناڵ به چه‌قۆی به‌عسییه‌کان و سه‌دامییه‌کان ورگیان هه‌ڵدڕا. له‌کاتێکدا سه‌دام و کوڕه‌کانی گۆڕبه‌گۆڕ کران، فه‌له‌ستینییه‌کان پرسه‌یان بۆ دانا. ئایا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، کێ له‌ناو ورگی گورگ دایه، کورد یان فه‌له‌ستینی؟! ئه‌ی له‌به‌ر چی سه‌رۆکی زانایانی ئیسلام چه‌ند جار له‌کاتی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، سه‌ردانی هیتله‌ری کرد و ستایشی هیتله‌ری ده‌کرد. ئه‌ی هیتله‌ر دڕنده نه‌بوو، ئه‌ی بۆ عه‌ره‌ب و موسڵمان باشترین په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ دڕنده‌ترین که‌سی وه‌کوو هیتله‌ر هه‌بوو؟
له به‌شێکی تری قسه‌کانیدا دانی پێدا ده‌نێت، ده‌ڵێ: جیابوونه‌وه به هه‌ر نرخ و شێوه‌یه‌ک بێت، لای عاره‌ب ڕه‌تکراوه‌ته‌وه، بۆ کورد حه‌رامه داوای جیابوونه‌وه بکات، به‌ڵام بۆ فه‌له‌ستین ڕه‌وایه!! هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: (هه‌ستی جوداخوازی وێنه‌ی كوردی له‌به‌رچاوی عه‌ره‌ب شێواندووه و په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوری و سه‌ربازییه‌كانی كورد و ئیسرائیلیش ئه‌م وێنه‌یه شێواوتر و ناشرینتر ده‌كات"). وه‌کوو ئه‌وه‌ی تاوه‌کوو ئێستا ئێمه له گه‌ڵ عه‌ره‌ب زه‌ره‌رمه‌ند نهبوبێتین، تاوه‌کوو ئێستا هه‌ر له قازانجماندا بێت. ته‌نها له که‌رکووک زیاتر له 700 گوندمان به هۆی ڕه‌گه‌زپه‌رستی عه‌ره‌بیه‌وه هه‌ر شوێنهواریشی نه‌ماوه. له‌کاتی ئه‌نفالدا زیاتر له چوار هه‌زار گوندمان وێران بوو، مانه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عاره‌بی قازانجه‌که‌ی له کوێدایه؟
ئه‌بو عه‌لا له به‌شیکی تردا ده‌ڵێ: (پێویسته كورد هه‌ڵوێستی مرۆییان هه‌بێت و "له‌كاتێكدا وڵاتانی رۆژئاوا بایكۆتی ئیسرائیل ده‌كه‌ن، ئه‌وه هه‌ق وایه كورد به‌ر له‌وانیش په‌یوه‌ندیكردن و ئاساییكردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕه‌ت بكه‌نه‌وه").
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه له ئه‌بو عه‌لا: رۆشنبیرانی عاره‌ب چه‌ند هه‌ڵوێستی مرۆییان هه‌بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییانه‌ی له کوردستاندا کران. پاپای فاتیکان و سه‌رۆک و راوێژکارانی ئه‌ڵمانیا هه‌موو ساڵێک له یادی هۆلۆکۆسدا داوای لێبوردن له گه‌لی جووله‌که ده‌که‌ن و شه‌رمه‌زاریی خۆیان ده‌رده‌بڕن، له هه‌موو شاره‌کانی ئه‌ڵمانیاشدا یادی کاره‌ساتی هۆلۆکۆست ده‌کرێته‌وه. عه‌رب و موسڵمان نه‌ک دان به تاوانه‌کانی سه‌دام و کۆمه‌ڵکوژیی خه‌ڵکی کوردستان له عێراق و سووریدا نانێن، به‌ڵکوو شانازیشی پێوه ده‌که‌ن. سه‌دام و به‌عسییه‌کان به‌سه‌رکرده‌ی دڵسۆزی عه‌ره‌بی داده‌نێن. قه‌ره‌زاوی تاوه‌کوو ئێستاش ده‌ڵێ، سه‌دام موسڵمان بوو. ئه‌نفال کراین به‌ناوی سوره‌تێکی قورئانه‌وه، که‌چی تاوه‌کوو ئێستا یه‌کێتیی زانایانی ئیسلام هیچ هه‌ڵوێستێکیان نه‌بووه.
له کۆتاییدا ده‌ڵی: (کاره‌ساته‌کانی گه‌لی فه‌له‌ستین و کوردستان له ڕووی ڕه‌مزییه‌وه له یه‌کتر ده‌چن)، به‌ڵام باسی ئه‌وه ناکات که کاره‌ساته‌کانی کوردستان زۆر زۆر له‌وه‌ی فه‌له‌ستین گه‌وره‌تر و جهرگبڕترێکه. هه‌رچه‌ند ئێمه‌ی کورد هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ مهینیهتیهکانی گه‌لی فه‌له‌ستین بووینه، له‌پێناوی گه‌لی فه‌له‌ستیندا چه‌نده‌ها قوربانیمان داوه.
1.ئه‌م زانیارییانه هه‌ندێکیان له که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگیراوه.
http://awene.com/Rojname/240/2407.pdfئه‌ڵمانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست