کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وتەیەک بۆ یادی راپەڕین

Tuesday, 20/03/2012, 12:00




 
خەڵکی شاری کەرکوک لەسەردەمی رژێمی پێشوودا زۆرترین چەوسانەوەی نەتەوایەتی بینی ، نەک مافی رادەربرێن و نارەزایەتی نەبوو ، بەڵکو مافی نێشتەجێبوونیشی نەبوو ، نەک هەر نەیان دەتوانی خانوویەک بۆ نیشتەجێبوون بکڕن بەڵکو رێگەشیان پێنەدرا کرێچیش بن . خەڵكی کەرکوک لەسەردەمی بەعس لەبارێکی زۆر نالەبار دەژیان هەردەم لە چاوەرێی ئەوەبوو لەهەرساتێکدا پیاوانی بەعس پشکنین بکەن و دەستگیریان بکەن .هەندێک جار بێهۆ بوو، تەنها بۆ ئەوەی بیانترسینن و شارەکە بەجێبهێڵن، بەڵام خەڵکی کەرکوک لەبەئەوەی شاری باوپیریانە ، بەجێیان نەدەهێشت هەرچەندە بەعس بە هەموو شیوەیەک چ بەترس چ بە پارەو لە هەولی ئەوەدا بوون خەڵکەکە رەسەنەکەی دەرکەن.
وەتبان ئیبراهیم بۆ ماوەیەک کە پارێزگای کەرکوک بوو، دان بەوخۆراگریەیی کورد دادەنێت. کە لە دانشتێنێکدا لە گەڵ دامودەزگا ئەمنیەکاندا، باسلەوە دەکات دەڵێ: کورد خانوەکەی دەروخێنن خانوویەکی تر درووستدەکات ، کە ئەویش دەروخێنێن بە دزیەوە بە کرێچی لە گەرکێکی تر دادەنیشێ ،لە هەمان کاتدا باسلە عەرەبی هاوردە دەکات کە چۆن ئەو هەموو ئیمتیازاتەیان هەیە کەچی شارەکە بەجێدەهێڵن، وەتبان ئیبراهیم خۆی لەوراستیە گێل دەکرد کە کەرکوک شارێکی کوردستانە. لەدوای روخانی رژێمی سەدام
عارەبی هاوردە ورەیان رووخا بوو. خانووەکانیان زۆر هەرزان فرۆش کرد. خانووی واهەبوو بە 500 دۆلار فرۆشرا. پارتی ویەکێتی بەڵێنیان بەخەڵکی کەرکوک دا کە خانووی عارەبەی هاوردە بەخۆڕایی بەسەر خەڵکی کەرکوک دابەش دەکەن ، ئەمە بووەهۆی ئەوە کە خەڵکەکە ساردبنەوەەستخەڕۆببن. هەندێک خێزانی شاری کەرکوک و شارۆچکەو گوندەکان کاتێک لە کەرکوک دەرکراوان دوای روخانی بەعس گەڕانەوە بەناچاری خانووی تەجاوزیان! درووستکرد. تەنانەت پارتی و یەکێتی لەگەڵ یەکتری کەوتنە کێشەو پێشبڕکێ بۆ ئەوەی زۆرترین عارەبی هاوردە بکەنە دۆستی خۆیان، ئەمە بووەهۆی گەرانەوەی عارەبەکان کە تاوەکو ئیستا جێنیشینن.
ئەو فرسەتە مێژوویەی هاتە پێش بۆ کورد، پارتی و یەکێتی لەباریان برد. دەبوایە ئێستا وتوێژ لەسەر تکریت بکرایە نەک کەرکوک، دەبوایە ئێستا مالیکی لەکورد داوی گەرانەوەی تکریت بۆسەر بەغدا بکردایە ، نەک کورد داوای گەرانەوەی کەرکوک بۆ سەر هەرێمی کوردستان بکات.
بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانییە زۆر لە خەڵکی کەرکوک بەهەڵە بەراووردی ژیانی خۆی لەسەردەمی بەعس بە ئێستاوە دەکات، یان وا تێدەگەن ئەم دەسکەوتی ئازادیە! کە بێترس خانوودەکڕن. بەرگی کوردی دەپۆشن لەکەرکوک لە هەندێک فەرمانگادا دادەمەزرێن. لەئەنجامی خەباتی پارتی ویەکێتی هاتووەتەدی یان لەئەنجامی ئەو هەزاران قوربانیەیە کە دروا....
لەراستیدا ئەوبارودۆخەی کە ئێستا کەرکوک و کوردستان و عێراقی تێدایە لە ئەنجامی هێرشی سەربازی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بوو،نەک بەخەباتی پارتەکوردیەکان تورکمان هەمان دەستکەوتی کوردیان هەیە، بەبێ ئەوەی هێزی چەکداری وەکو پارتی ویەکێتیان هەبێت.
خەڵکی کەرکوک نابێت بە چەند دەسکەوتێکی لاوەکی رازی بێت.نابێت جارێکی تر رێگە بە حزبەکان بدەن سازش بکەن . سازشی کەرکوک لە پێناوی بودجە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە