کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیلانی پاكتاوكارانەی دەولەتی تورك گەلی كورد ناترسێنێ

Friday, 25/12/2009, 12:00


هێرشە یەك لەدوای یەكەكانی دەولەتی تورك لەماوەی ئەم دوو مانگەی رابردوودا ئەوەی سەلماند كەپڕۆژەی پاكتاوكاری تورك بەهاوبەشی هەموو داموودەزگاكانیان بێ جیاوازی بەهەموو هێزی خۆیان بەڕێوەی دەبەن. لەسەرووی هەمووشیان ئەكەپە پێشەنگایەتی ئەم قۆناخە دەكات لەپاكتاوكاری، لەناوخۆ بەدروستكردنی چاڵی مەرگ بۆ رێبەر ئاپۆ و داخستنی دەتەپە و دواترینیشیان و بۆ جاری سێیەم ئۆپەراسیۆنی پاكتاوكاری دەكاتە سەر هەڵبژێردراوانی گەل، ئەوانەی سیاسەتی دیموكراتیانە بەشێوەیەكی ئاشكرا بەڕێوەدەبەن. هەروەها لەدەرەوەش بەدروستكردنی هاوپەیمانی چەپەڵ چ لەگەڵ زلهێزەكان جیهان بەتایبەتیش ئەمریكا چ لەگەڵ دەولەتانی دەسەڵاتداری سەرپارچەكانی كوردستان، بەمەرامی پاكتاوكردنی بروتنەوەی ئازادیخوازی گەلەكەمان لەباكوری كوردستان و هەڵخەڵتانندنی دەسەڵاتداریەتی هەرێمی كوردستان بەناوی یارمەتی ئابووری و سەردانكردنیان لەئاستی باڵاو هاوبەشكردنیان لەكۆبوونەوە نهێنیەكان، ئەو كارانەی ساڵانی 1990 ژیتەم و دارودەستە تاریك پەرستەكان دەیانكرد ئەمڕۆ ئەكەپە و ئەردۆغان ئەركدارن بەوكارانە.
ئەو قەیرانەی لەپازدە رۆژی رابردودا كەوتە ناو سیاسەت و رەوشی ئەمنی توركیا ئیتر تادەچوو چەقبەستبوون قوول دەبووەوە بەڵام بەهەوڵدانە سیاسیەكانی بەڕێز ئۆجەلان بۆ گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی كورد بۆ پەرلەمان جارێكی تر رێگا لەبەردەم سیاسەتی دیموكراتیانەكرایەوەو هەموو لایەكی ئاسوودەو ئارام كردەوە.
بەڵام وەك دیار بوو پاكتاوكاران لەسەر كارن، بۆیەش ئەو ئۆپەراسیۆنەی دوو رۆژ لەمەوبەر كرایە سەر سەرۆك شارەوانی، دەزگای مافی مرۆڤ، دەزگامەدەنیەكان و بەرپرس و ئەندامانی پارتی ئاشتی و دیموكراتی و پارێزەران ، هەموو ئەو هێرشانەی دەولەتی داگیركەری تورك دەیكاتە سەر گەلەكەمان لەباكوری كوردستان لەژێر هەر بڕوبیانوێك بێت نیشانەی نزیك بوونەكانیەتی لەسەر سیاسەتی نكولیكردن و توانەوە، ئەوەی ئێستا دەسەڵاتدارانی تورك پێیان هەرس ناكرێت ئەویش یەك ریزی نێوان گەلەكەمانە هەروەها هەبوونی موخاتەبی پرسەكەیە لەهەموو بوارەكانی تێكۆشان.ٍ یان دەبێ دەولەتی داگیركەری تورك واز لەسیاسەتە پاكتاوكاریەكانی بێنێ یان بەدەستی خۆی توركیادەكاتە گۆمی خوێن.
گەلەكەمان لەباكوری كوردستان ئەو بەرخودانە شكۆدارەی كەتائەمڕۆی نیشانیداوە باوەڕدەكەین لەداهاتوودا بەتواناكاریەكی مەزنتر زیاتر داكۆكی لەمافەڕەواكانی دەكات هەمانكات وەك هەردەم یەك ریزی رێكخستنەكانی خۆی دەپارێزێت و پشتی نوێنەرە راستەقینەكانی بەرنادات. ئەو هێرشانەش گەلەكەمان ناترسێنێ پێچەوانە بەهێزتری دەكات.
ئێمەلەلای خۆمان جارێكی تر ئەوكردەوە پاكتاوكاریانیەی دەولەتی تورك شەرمەزار دەكەین هەروەها داواكارین لەگەلەكەمان بەو پڕوپاگەندانەی دەسەڵات كەبۆ ئەكەپە و ئەردۆغانی دەكات فریونەدرێن و خاوەن لەخۆیان دەركەوەن، لەلایەكی تر ئەو هەلوێستەی خەڵك و لایەنەكان لەگرتنی دەتەپە و دروستكردنی چاڵی مەرگی ئیمرالیدا نیشاندرا پێویستە زیاد بكات و پەرەی پێبدرێت.
لەلایەكی تر پێویستە دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان ئەوبێ دەنگیەی خۆی بشكێنێ و هەلوێستی نەتەوەیانەی خۆی نیشان بدات چونكە تاكەسوودمەند تەنها داگیركەرانەن.
وەك چۆن لەرابردووشدا زۆرجار بانگەوازی كۆنفرانسی نەتەوەیمان كردوە دیسان لە بەرامبەر پیلانی پاكتاوكاری گەورەترین چەكە پێویستە هەموو لاێك كاری بۆ بكەین.

دەستەی كارگێڕی
پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان
25_12_2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە