شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان بەرز وپیرۆز بێت
Sunday, 04/04/2010, 12:00
رۆژی 4-4-2010 شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان لەرێبەرئاپۆ، تێكۆشەرانی ئەو پارتە، گەلەكەمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان وهەموو گەلی كورد پیرۆز دەكەین.
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان وەكو پارتێكی نوێ لەسەر گۆڕەپانی تێكۆشانی رزگاریخوازی لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەماوەیەكی كورتدا، كاریگەرییەكی پۆزەتیڤی لەبواری بوژانەوەی گیانی نەتەوەیی ودیموكراتی و لەئاستی ئێراندا، نواندو هیوادارین كە پارتی ژیانی ئازاد بتوانێت ببێتە هیوا بۆ گەلەكەمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ببێتە دەنگی گەل بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد بە رێگای ئاشتیانەو دیموكراسیانە لەئێراندا وهاوكات ببێتە هەوینی بەرەیەكی دیموكراتی لەنێوان پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستاندا هەتاكۆ كۆتایی بەو پارچەپارچە بوونەی حیزبەكان بێت و لەپێناو بەدیهێنانی هیواكانی گەلدا ببنە، وڵام وهێزی چارەسەری پرسەكانی گەل.
ئێمە وەكو پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان، هیوادارین گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستانیش، چوون لە رابردوودا دەریغی لە تێكۆشاندا نەكردۆوە، ئەمڕۆش لە پێناوی چارەسەری ئاشتیانەودیموكراسیانەی دۆزی رەوای گەلەكەماندا گۆڕبە تێكۆشانی خۆی بدات و ئێمەش وەكو پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان، تێكۆشانی گەلەكەمان و پارتی ژیانی ئازادی كوردستان لەرۆژهەڵاتی كوردستان بە پاڵشت و پەنا بۆ دەستكەوتەكانی گەلەكەمان لە باشووری كوردستان وخەبات وتێكۆشانی دیموكراتیانەی خۆمان دەبینین و خۆشیمان بە پشت وپەنای ئەو تێكۆشانە دەبینین. هەر لەم یادەدا هیوادارین، هەموو پارت و رێكخراوەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەهەست كردن بەم قۆناخە، هەستیارەدا، دەستبدەنە دەستی یەكترەوەو بۆچارەسەری دۆزی رەوای گەلەكەمان ولەهەمانكاتدا داوا لەكاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەین كە كۆتایی بەو سیاسەتە نكۆلیكارو نامرۆڤانەیە كە لەبەرامبەر بە گەلی كورد وگەلانی تر لەئێراندا وبەتایبەت كۆتایی بەسیاسەتی لەسێدارەدانی گیراوان وتێكۆشەرانی ئازادیخواز"زەینەب جەلالیان، شیرین عەلەم هۆیی، ....." بهێنن، چونكە ئەم سیاسەتە نەدەكەوێتە خزمەتی چارەسەركردنی پرسەكانی ئێران و نەش دەكەوێتە خزمەتی خۆدی ئێرانەوە.
هەر بەم بۆنەوە، سڵاوی خۆمان ئاراستەی ئەو گیانبەختكردوانەی كە لەرێگای ئازادی گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان و لەرێزەكانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستاندا، گیانیان بەختكردۆوەو ئەو گیراوانەوتێكۆشەرانەی كە ئەمڕۆ لەزیندانەكانی ئێراندا چاوەڕوانی سزای لەسێدارەدانن دەكەین.
دەستەی كارگێڕی
پارتی چارەسەری دیموكراتی كوستان
4-4-2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست