کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی چارەسەری : هێرش وپەلاماردانی بۆسەر خۆپیشاندەران زۆربەتوندی شەرمەزاری دەكەین . سەرخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان و هیوای چاكبونەوەبۆبری�

Tuesday, 22/02/2011, 12:00


پارتی چارەسەری : هێرش وپەلاماردانی بۆسەر خۆپیشاندەران زۆربەتوندی شەرمەزاری دەكەین . سەرخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان و هیوای چاكبونەوەبۆبرینداركان دەكەین .
ماوەی چەند ڕۆژە چالاكی جەماوەرییانەی گەل لەشاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت .لەگەڵ دەربڕینی نارەزاییەكان وهاودەنگی دەربڕین لە قەزاو شاروشارۆچكەكانی ترەوەوەك كەلارو ڕأنیەو چەمچەماڵ و دەربەندیخان و هەڵەبجەو واتای گرنگی هەیە . ئەوەی دەبینرێت سەرپێچییەكی تەواولەلایەن هێزی بەناو ئاسایش دەكرێت وبێ سنور دەستدرێژی بەهەمووشێوازێكی توندرەوانەدەكرێتەسەرگەل . بەتایبەتی لەكاتی چالاكیە جەماوەرییەكەی شاری هەڵەبجە گەلێك ڕەفتاری توندرەوانە لەدژی خۆپیشاندەران بەكارهێنراوە لەئەنجامی ئەو هێرشانەی كەكراوەتەسەر خۆپیشاندەران وگەلێك كەس برینداركراون .ئەم هەڵسوكەوتانەهەڵسوكەوتی هێزی توندرەو دورن لەشارستانیەت و پێوان ئەخلاقی مرۆڤایەتی ،ئەمەش دەبێتەمایەی قوڵكردنەوەی ئاڵۆزی و پەرەسەندنی شەڕ، هەربۆیە ئەم هەڵسوكەوتانە زۆربەتوندی ڕسواوشەرمەزاردەكەین .لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئەو ڕوداوانەدا سێ لاوی خوێن گەرم بەناوەكانی(ڕێژوان عەلی و شێرزاد تەها و سوركێوزاهیر)شەهیدبوون .سەری ڕێزونەزش لەبەردەم خوێنی بێگەردی ئەم ششەهیدانەدادەنەوێنین وهاوخەمی وهاوسۆزی خۆمان دوبارەدەكەینەوەو سەرخۆشی ئاراستە بنەماڵەكانیان دەكەین .وهیوای چاكبونەوەبۆبریندارەكان دەخوازین .ئێمەوەك پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان پشگیری لەهەموونارەزای وداخوازییەكانی گەل دەكەین و پێمانوایە چالاكی وڕێپێوان ونارەزای دەربڕین بەشێوەیەكی دیموكراتیانە ئەركی سەرشانی هەمووتاكێكە دورلەهەمووتوندوتیژییەك و لەپێناوی گۆرانكارییەكی ڕیشەی و دیموكراتیزەكردنی سیستەم و كۆمەڵگا .لەچوارچێوەیەكدا كەپرسەنەتەوەی دیموكراتیەكانمان ڕەچاوبكەین .وڕێگەلەشەڕی براكوژی بگرین . وڕێگەنەدەین دەوڵەتانی سەردەست لەكوردستاندا دەست بخەنەناوكاروباری باشوری كوردستانەوە .لەجیاتی گوێگرتن لەهێزی دەرەكی پێویستەگوێ لە داخوازی و ئیرادەی دیموكراتیانەی گەل بگیرێت .
ئێمەوەك پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان ڕۆژی پێنج شەمە پڕۆژی چارەسەریمان دەربارەی كێشەكانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنین .

دەستەی كارگێری پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان.
22-2-2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە