کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەم قۆناخە پێویستی بەهەڵوێستی نەتەوەیی و دیموكراتی هاوبەش هەیە

Monday, 11/01/2010, 12:00


دەستەی كارگێڕی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەری پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان و سەرجەم راگەیاندنەكان بارودۆخی ئەمڕۆی كوردستان وئێراقی بەم شێوەیە راوڤە كرد و سەرنجی راكێشایە سەر ئەوەی كە ئەمڕۆ لەسەر ئاستی گشتی كوردستان وبەتایبەتیش باشوری كوردستانیشدا كورد پێویستی بەهەڵوێستی نەتەوەیی و دیموكراتی هاوبەش هەیە. بەهەڵوێستی هاوبەشەوە دەتوانین دەسكەوتەكانمان سەقامگیر بكەین و بەرەو پێشەوەی ببەین. دەستەی كارگێڕی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستاان ئاماژە بەوە دەكات كە دەسكەوتەكانی ئەمڕۆی كوردستان بەتێكۆشان وقوربانی گەلی كوردستان وسەرجەم تێكۆشەرانی گەلەكەمان بەرهەم هاتووەو ئەركی هەموومانە كە ئەم دەسكەوتانە بپارێزین و بەرەو پێشەوەیان ببەین، بەڵام جێگای داخە ماوەیەكە راگەیاندنەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و كۆمپانیای وشەو بزووتنەوەی گۆڕان بەشێوەیەك هەڵس وكەوت دەكەن كە خزمەت بەبەرەوپێشچوونی تێكۆشانی گەلەكەمان وسەقامگیر بوونی دەستكەوتەكانمان ناكات. ئەو ئسلۆب و زمانی نوسینە كەش و هەوایەكی نائارامی دروستكردووەو رەنگە ناحەزانی گەلەكەمان سوود لەم دەرفەتە وەربگرن بۆ دروستكردنی نائارامی ولاوازكردنی پێگەی كورد لە هاوكێشەكانی ئێراق وناوچەكەدا. لەهەمان كاتدا ئەو ئسلوبە سەردەمی ساڵانی نەوەدەكانمان بەبیردێنێتەوە كە بەزمانی زبر لایەنەكان یەكتریان رەخنە دەكرد ودواتر كارگەیشتە تۆمەتباركردن و دروستبوونی شەڕی ناوخۆ، ئەوەش وایكرد كە نەتوانرێ خزمەتگۆزاری لەكوردستاندا پێشبكەوێت وزەمینەی تێكۆشانی دیموكراتیش زۆر لاواز بوو، لەو بارودۆخەدا تەنیا نەیارانی گەلی كورد قازانجیان كرد. هەر بۆیە ئەگەر پێش لەم راگەیاندنە نەگیردرێت ئەوا ئەنجامەكەی بەقازانجی نەیارانی كورد وزیانی گەلەكەمان دەشكێتەوە. هەم دەسكەوتە نەتەوەییەكانمان لاواز دەبن هەم ئەو پەراوێزەی بۆ خەباتی دیموكراتی هەی لەناو دەبرێت. هەر بۆیە داوا لە هەر دوولا دەكەین كە ئەو شەڕە راگەیاندنیە كۆتایی پێ بهێنرێت ولەهەمان كاتیشدا داوا لە سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان و سەرجەم لایەنە سیاسی ورێكخراوە مەدەنییەكان دەكەین كە هەوڵبدەن لەگەڵ هەردوولادا بۆ ئەوەی بارودۆخەكە هێور بكەنەوەو كۆتایی بەم بارودۆخە بهێنرێت. هاوكاتیش داوا لە سەرجەم چین وتوێژەكانی گەلەكەمان و رۆشنبیران وكەسایەتەدیموكراتخوازان دەكەین كە بەهەستیاری مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا بكەن ونەكەونە ناوهەڵوێستێكەوە كە زەمینە بۆ ئەو بارە ناهەموارە خۆش بكات.
دەستەی كارگێڕی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لەكۆتایی لێدوانەكەی دا دەڵی؛ لە پێناوی كۆتایهێنان بەو هەوڵومەرجەو سەقامگیری ئارامی وپاراستنی دەسكەوتەكانی گەلەكەماندا ئامادەین كە رۆڵی خۆمان ببینین.

دەستەی كارگێڕی
پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان
11-1-2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە