کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با هەولێر نەبێتە جێگاى پاكتاو كردنى بزوتنەوەى ئازادیخوازى گەلەكەمان

Tuesday, 22/12/2009, 12:00


هێزە پاكتاو كارەكانى سەر بزووتنەوەى ئازادیخوازى كوردستان ماوەى چەند ساڵێكە بە ناوى كۆردیناسیۆنى گوایە دژى تیرۆر كار دەكەن بە دەستپێشخەرى ئەمریكا و توركیا و ئێراقیش لە ناوى دا؛ بەڵام بە بێ بەشداربوونى لایەنى كوردى ئەم كوردیناسیۆنە نەیتوانى هیچ ئەنجامى بگرێ. لەم ساڵى دوایدا دەسەڵاتدارانى هەرێمى كوردستان لە سەر داوا كارى خۆیان بەشدارى ئەم كۆردیناسیۆنە بوون و لە كۆبوونەوەى رابردوودا كە لە بەغدا بە بەشدارى نوێنەرى هەریم ((وەزیرى ناوخۆ)) كەریم سەنجارى بە رێوە چوو بە بێ هیچ بیانوێك بڕیارى داخستنى پارتى چارەسەرى كوردستان درا بە بێ ئەوەى كە نوێنەرى كورد هێچ كاردانەوەیەكى هەبێت كە ئەو كارە كارێكى نارەوا بوو سەبارەت بە پارتەكەمان، چۆنكە پارتیمان رەوایە و رەوایەتى خۆى لە گەل وەرگرتووە. هەمانكات بوو بە هۆكارێك كە لیستى هیوا لە هەڵبژاردنەكاندا قەدەخە بكرێ.
ماوەیەكە دەسەڵاتدارانى توركیا برەویان بە هەوڵە پاكتاو كارانەكانیان دژ بە بزاڤى رزگاریخوازى گەلەكەمان داوەو سەرەتا بە نەدانى نەخشەى رێگاو وەڵام نەدانەوە بە ئاگر بەستەكان و پێشنەخستنى چارەسەرى بۆ پرسى كورد و درووستكردنى پرۆژەیەكى پووچ بە ناوى كرانەوەى دیموكراتى و هەمانكات هەستان بە درووستكردنى چاڵى مردن بۆ رێبەرى گەلى كورد بەناو زیندانى نوێو پاشان داخستنى پارتى كۆمەڵگاى دیموكراتى ((دەتەپە)) و چەق بەست كردنى پرۆسەى دیموكراتى لە باكوورى كوردستان و توركیا و بەوانەش دەیانەوێ نەوەستن و جارێكى تر لە كۆبوونەوەیەكى چوارقۆڵیدا كە دوێنێ لە نێوان وەزیرى ناوخۆیى توركیا و بەرپرسانى ئەمریكا و ئێراق ئەنجامدراو بڕیار وابوو كە ئەمرۆ بە بەشدارى نوێنەرى حكوومەتى هەرێم كۆبوونەوەكە لە شارى هەولێر بە رێوە بچێت.
لە راگەیاندنەكاندا ئەوە ئاشكرا بوو كە لەو كۆبوونەوەیەدا بابەتى سەركى چۆڵ كردنى كەمپى پەنابەرانى مەخموور و هەوڵدان بۆ پاكتاو كردنى بزووتنەوەى ئازادیخوازى گەلەكەمانە.
ئێمە لەو باوەڕەداین كە چۆن دانیسشتنەكانى پێشوویان بێ ئەنجام بوو نەیانتوانى مەرامە چەپەڵكانیان جێبەجێ بكەن ئەوە ئەمجارەش كۆبوونەوەكەیان بێ ئەنجام تەواو دەبێت.
ئێمە لێرەوە حكوومەت و دەسەڵاتدارانى توركیا هۆشیار دەكەینەوە كە ئەو جۆرە كۆبوونەوەانە هیچ خزمەتێك بە گەلى تورك و توركیا و گەلانى ناوچەكە ناكات و دبێتە هۆكارى قووڵ بوونەوەى زیاترى قەیرانەكان لەو وەڵاتەدا .
هەمانكات داوا لە دەڵەتى ئەمریكا دەكەین كە واز لە پیلانە قەیران ئاویەكانى لە سەر گەلانى ناووچەكە بهێنێت و نەبێتە هۆكارى درووست بوونى قەیران لە ناوچەكەداو هەروەها داوا لە حكوومەتى ئێراقیش دەكەین كە قەیرانەكانى خۆى چارەسەر بكات؛ چۆنكە پرسى كورد لەوە گەورەترە كە بتوانێ بڕیارى پاكتاو كردنى لە سەر بگرێ.
هاوكات داوا لە دەسەڵاتدارانى حكومەتى هەرێمى كوردستان دەكەین كە هەولێر نەكەنە بنكەى پاكتاوكردنى بزاڤى رزگاریخوازى كوردستان و بەشدار نەبن لەو پیلانگێڕیەى كە ئەمریكا و هێزەكانى تر دەیانەوێت بە سەر كوردیدا بسەپێنن؛ چونكە هەر بڕیارێكى پاكتاو كارى و لەناوبردنى بزووتنەوەى ئازادیخوازى گەلى كورد بە رێبەرایەتى ((پەكەكە)) لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى كوردستان بڕیارە بە لە ناو بردنى كورد بە دەستى خۆى، بۆیە داوا دەكەین كە بە هەستیاری و شێوازێكى مەنتقى هەڵسوكەوت بكەن لە گەل دۆزى راواى گەلەكەماندا.

دەستەى كارگێڕى
پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان
21-12-2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە