لایەنەكان پشتگیرییەكانی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستانیان پێ هەرس ناكرێت
Thursday, 25/02/2010, 12:00
پاش ئەوەی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئێراق هەڵوێستی خۆی لە كۆنفرانسێكی راگەیاندنی دا بۆ رای گشتی و جەماوەری كوردستان راگەیاند، لایەنەكان، هەڵوێستەكەی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان بۆ خۆیان بە ئەرێنی نابێنن و ناخوازن ئەو كەسانەی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان پشتگیریان دەكات، لەهەڵبژاردنەكاندا، سەركەوتن بەدەست بهێنن.
یەك لەو كاندیدانەی كە پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان پشتگیری دەكات، بەرێز حاجی مستەفا رێكانی كە كاندیدە لەسەر ژمارە لیستی329، واتە لیستی گۆڕانەو ژمارەكەی خۆیشی 3ە لەپارێزگای دهۆك، بەڵام هیچ كام لەلایەنەكان ناخوازن كە ئەو كەسانەی پشتگیری خۆیان لە پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستانەوە وەردەگرن، سەركەوتن بەدەستبهێنن.
چەند رۆژ پێش رێكخستنەكانی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لەپارێزگای دهۆك بەمەبەستی پشتگیری بەرێز حاجی مستەفا رێكانی بەیاننامەیەكیان دەرخستبوو، بەڵام بە هۆی دەستێوەردانی ئاسایشی شاری دهۆكەوە، ئەو بەیاننامەیە بەڵاو نەكرایەوە، ئەو لەحاڵێكدایە كە تەنانەت ئەو لیستەكەی بە بەرێز مستەفاحاجی رێكانی كاندیدە لەسەری یەك ووتنی نەگووت. هاوكات، هەر دوێنی ئاسایشی شاری دهۆك دەچنە بەر ماڵی ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی رێكخستنەكانی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان بەرێز ئەحمەد رێكانی و هەوڵدەدەن كە بە هەڕەشەو گۆڕەشە ناوبراو ببنە، ئاسایش بەڵام بەهۆی پێداگری بەرێز ئەحمەد رێكانییەوە، لەگەڵیان ناچێت. هەر ئەو رۆژە ئەحمەد رێكانی سەردانی ئاسایشی شارەكە دەكات و ئاسایش پێدەڵێت كە نابێت، ئەوە پشتگیری كەس بكەن و كەس بكەنە دۆژمنمان.
ئەحمەد رێكانی لەسەر ناوی بەرێوەبەرایەتی رێكخستنەكانی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان، ئەوەشی ووت، نازانم بۆچی هەتا ئێستاش ئەو لیستەی كە بەرێز حاجی مستەفا رێكانی كاندیدە ئەو گۆشارانە، نابێت و پشتگیریمان ناكات وا دیارە كە ئەوانیش ناخوازن ئەو كەسەی كە ئێمە پشتگیری دەكەین، لەهەڵبژاردنەكاندا، سەركەوتن بەدەستبهێنێت.
ئەحمەد رێكانی لە لێدوانەكەی دا بۆ ماڵپەری پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان ئەوەشی ووت، كاتێك سەردانی ئاسایشم كرد، پێمیان ووتووە، كە نابێت، بەهیچ شێوەیەك ئەوە پشتگیری كەسێك بكەن چونكە ئەو پشتگیری ئێوە بۆ لایەنەكان دەبێتە هۆی ئەوە كە پێگەی ئێمە لاواز بێت و ئەمەش هەڵەیەك كە ئێمە قەبوولی ناكەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست